زەبەنگ بەهادین: متمانه و لێبورده‌ى و رێز.
متمانه‌و لێبورده‌ى و رێز فاكته‌رى هه‌موو په‌یوه‌ندى یه‌كى ته‌ندروستن ئه‌و په‌یوه‌ندى یه خێزانى بێت یان كۆمهڵهیهتى بێت یان سیاسى, بنیات نانى ئه‌م سێ فاكته‌ره سه‌ره‌كى یه سه‌ره‌تا له خودى تاكه‌وه ده‌ست پێده‌كات پاشان رۆ ده‌چێته خواره‌وه بۆ خێزان و به دوایدا بۆ كۆمه‌ڵگا, هه‌ر فاكته‌رێك له‌م سێ له‌م فاكته‌رانه وون بێت ئه‌و په‌یوه‌ندى یه به ئاسانى تێك ده‌شكێت, یان پێ ى ده‌وترێت په‌یوه‌ندى یه‌كى نه‌خۆش, ئه‌و كات ره‌نگدانه‌وه‌ى به‌سه‌ر ده‌ور بهرهكهیدا ده‌شكێته‌وه.
ده‌كرێت بڵێین متمانه بناغه‌ى ئه‌و ئهپارتمانهیه كه پێ ده‌وترێت په‌یوه‌ندى هه‌رچى رێزیشه ده‌بێته كۆڵه‌كه‌ى ئه‌و په‌یوه‌ندى یه له پاشان لێبورده‌ى وه‌ك سه‌قفى ئه‌و په‌یوه‌ندى یه داده‌نرێت بۆ پارێزگارى لێكردنى جۆرى په‌یوه‌ندى یه‌كه و تهمهنو ته‌ندروستى په‌یوه‌ندى یه‌كه, راسته ئه‌م فاكته‌رانه سه‌ره‌تا له ناو خودى تاكه‌وه بنیات ده‌نرێت. به‌ڵام كۆمه‌ڵێك هۆكار و یاریده‌ده‌ر هه‌ن بۆ بنیات نانى ئه‌م فاكته‌رانه, گرنگترین كاراكته‌ر كه كارلێكى راسته‌و خۆى هه‌یه له‌سه‌ر دره‌وست بوونى ئه‌م فاكته‌رانه ده‌سه‌ڵات و سیستمى حوكمرانى ووڵاته ئه‌مه‌ش كاتێك ده‌بێت كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته كایه‌یه‌كى سیاسى بنیات نراوى هه‌بێـت و میكانیزمى سیستمى خود به‌رێوه‌به‌رى یه‌كه‌ى میكانیزمێكى زانستى تۆكمه بێت, ده‌سه‌ڵات یان باشتر وایه بڵێن سیستمى حوكمرانى و ئه‌وانه‌ى حكومه‌ت به‌ێوه ده‌به‌ن ده‌بێت ئه‌وله‌ویه‌تى كاركردنیان بۆ دروستكردنى متمانه بێت له نێوان خۆیان و گه‌ل دا, چونكه ره‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌م په‌یوه‌ندى یه له هه‌موو جۆره په‌یوه‌ندى یه‌كانى دى زیاتر كارلێكى ده‌بێت به‌سه‌ر تاكه‌وه, ده‌بێت ده‌سه‌لات متمانه‌ى به خۆى هه‌بێت رێز له بریاره‌كانى خۆى بگرێت وه لێبورده بێت له و دۆخانه‌ى به شێوه‌یه‌كى چاوه‌روان نه‌كراو دێنه پێشى, له هه‌مان كات له‌مه گرنگتر ئه‌وه‌یه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ئه‌بێت متمانه‌ى خۆى بداته گه‌ل وه رێز له هاونیشتمانیانى خۆى بگرێت و لێبورده بێت له ئاست داواكارى و داخوازى یه ره‌واكانى رۆله‌كانى گه‌له‌كه‌ى.
نه‌مانى متمانه له نێو خودى ده‌سه‌لات خۆیدا وه نه‌مانى متمانه له نێوان گه‌ل و ده‌سه‌لات شكستى حوكمرانى لی ده‌كه‌وێته‌وه وه كاریگه‌رى خراپى ده‌بێت له دۆخى سیاسى ووڵات, ئه‌م كاریگه‌رى یه خراپه سهرنجام ده‌كشێته خواره‌وه بۆ سه‌رجه‌م كایه‌كانى حوكمرانى و له‌وێشه‌وه بۆ ناو كۆمه‌ڵگا له‌وێش به دوا بۆ ناو تاك به تاكى كۆمه‌ڵگاكه, له پاش وون بوونى ئه‌م متمانه‌یه له نێوان و تاك و ده‌سه‌ڵات ده‌بینین متمانه له نێو تاكه‌كانیش به‌ره‌و لاواز بوون و نه‌مان ده‌چێت ،ئه‌م كاریگه‌رى یه خراپه ده‌بێته هۆى تێكشكانى متمانه‌و رێز و لێبورده‌ى له نێو خیزانه‌كانیش. هه‌روه‌ها له نێو په‌یوه‌ندى یه كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابورى و سیاسى یه‌كانیشدا لاواز بوونى روون ده‌بینرێت به هۆى تێك شكانى ئه‌پارتمانى په‌یوه‌ندى كۆمه‌لایه‌تى, له ئێستادا له كوردوستان له زۆرینه‌ى جومگه‌كانى ده‌سه‌لاتى سیاسى و حوكمرانى و كۆمه‌ڵایه‌تى وێرانى یه‌كى به‌رچاو ده‌بینرێت له رووى نه‌بوونى متمانه و رێز و لێبورده‌ى ئه‌مه‌ش بۆته هۆى پاشه‌كشه‌ى حوكمرانى و دارمانى هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تى له نێو كۆمه‌ڵگا و وێران بوونى خێزانه‌كان, تا ئێستاش میدیا هاوكار نه‌بووه به شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ بۆ گێرانه‌وه‌ى متمانه بۆ تاك, هه‌ڵبه‌ت هه‌ر تاكێك پێویستى به رینمایندهر هه‌یه بۆ دروستكردنى پردى په‌یوه‌ندى كۆمه‌لایه‌تى كه ئه‌مه‌ش ده‌توانرێت بكرێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ دروست كردنه‌وه‌ى ئه‌پارتمانى په‌یوه‌ندى كۆمهڵهیهتى, ئه‌ویش له چاندنه‌وه‌ى متمانه و رێز و لێبورده‌ى له نێو تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگا دا, ده‌بێت ده‌سه‌ڵات سه‌ره‌تا له خۆیه‌وه ده‌ست پێبكات به دروستكردنه‌وه‌ى ئه‌و پرده له پاشان ده‌توانێت ئه‌و سێ فاكته‌ره دارێژێته خواره‌وه بۆ نێو كۆمه‌ڵگا و تاكه‌كان هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش ده‌بێ به شهفاقیهت و به‌رنامه و پلانى ئاشكرا‌و روون بێت , هه‌نگاوى یه‌كه‌م له دروستكردنه‌وه‌ى ئه‌م متمانه‌یه ده‌بێت له نێو حیزبه سیاسى یه‌كان بێت چونكه ئه‌وه حیزبه لێره وولات ئه‌بات به رێوه زیاتر.
هه‌ڵبه‌ت ته‌كنه‌لۆژیا و پێشكه‌وتنى دۆخى كۆمه‌لایه‌تى و فراوان بوونى بیرى تاك له ژێر سایه‌ى نه‌بوونى په‌روه‌رده‌یه‌كى تۆكمه‌ى كۆمه‌لایه‌تى هۆكارێكى تره له هۆكاره‌كانى نه‌مانى متمانه‌و رێز و لێبورده‌ى له نێو كۆمه‌ڵگا ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ نه‌بوونى په‌روه‌ردى زانستى كۆمه‌لایه‌تى له نێو قوتابخانه‌و خویندنگا كان پاشان له نێو میدیا و ریكخراوه مه‌ده‌نى یه‌كان.
كۆمه‌ڵگاى ئێمه ئێستا له ژێر هه‌ره‌شه‌ى روخانى ئه‌پارتمانى په‌یوه‌ندى یه‌كانه ئه‌ویش به هۆى ئه‌وه‌ى ده‌سه‌لات بێباكه له وێران بوونى كۆمه‌ڵگا و تاكه‌كانى باكى به په‌یوه‌ندى یه‌كانى یه‌وه نه‌ماوه ئه‌وه‌ى لاى حوكمرانهكانى ئێستا گرنگه نه‌وت و پاره‌و و ده‌سه‌لاتى ره‌هایه بۆ هه‌تا هه‌تایى, له هه‌مان كات سیسته‌مى په‌روه‌رده‌یمان بێ به‌شه له وانه‌كانى بنیات نانه‌وه‌ى تاك به تاك و تاك به كۆمه‌ڵگا, ئه‌مانه‌ش وایانكردووه خێزانى هه‌ڵوه‌شاوه له كوردوستان روو له زیاد بوونه, كه ئه‌مه بۆ خۆى دۆخێكى خراپتر ئه‌خولقێنێ ئه‌وكات له سایه‌ى ده‌سه‌لاتێكى بێ متمانه و په‌روه‌رده‌یه‌كى بێ به‌رنامه‌و خێزانى هه‌ڵوه‌شاو نه‌وه‌یه‌ك دێته ئاراوه هیچ به هایهكى كۆمه‌لایه‌تى تیا نى یه, له چه‌ند ساڵى داهاتوو ره‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌م نه‌وه‌یه ئه‌بینین چۆن گوزه‌ر ده‌كه‌ن له ژیانى رۆژانه‌دا به بێ هه‌ر یه‌ك له فاكتهرهركانى متمانه‌و رێز و لێبورده‌ى ئه‌و كات زۆرینه‌ى په‌یوه‌ندى یه كۆمه‌لایه‌تى یه‌كان به‌ره‌و له ناو چوون ده‌چن له ژێر سێبه‌رى له ناوچوونى په‌یوه‌ندى كۆمه‌لایه‌تى یه‌كان ده‌سه‌لات ده‌بێته ده‌سه‌لاتێكى دیكتاتۆرى ئه‌به‌دى و پردى په‌رینه‌وه‌ى نێوان تاكه‌كانیش هه‌موویان دارمێن و ئه‌روخێن.
ئێستاش ده‌بینین رێژه‌ى جیابوونه‌وه‌ى خێزانه‌كان به‌رو زیاد بوون ده‌روا ئه‌مه‌ش به هۆى نه‌مانى متمانه نه‌مانى رێز نه‌مانى لێبورده‌ى, كێشه‌كه ئه‌وه‌یه خۆمان له كۆمه‌ڵگایه‌كدا ده‌ژین كه‌م به‌شه بگره نه‌بووه له په‌روه‌رده‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى ئێستاش ئه‌م وهچهیهى خێزانێكى هه‌ڵوه‌شاوه په‌روه‌رده ئه‌بێ چ تاكێكى نوێ یه لێ بێته كایه‌وه ئه‌و كات نه‌ك به ته‌نها سیستمى سیاسى و ئابوورى وولات ئه‌روخێ له هه‌مان كات سیستمى كۆمه‌لایه‌تى وولاتیش وێران ده‌بێ , تا ساتێك دێت متمانه‌و لێبورده‌ى و رێز له نێو زۆرینه‌ى كۆمه‌ڵگا بوونى نامینێ به‌مه‌ش وولات به ئاسانى هه‌ره‌س دێنێ.