عیماد عه‌لی: بۆچی ڕۆژی ڕیفراندۆم ناكرێته پشوی فه‌رمی و یادی نیشتمانی.
سه‌ره‌رای لێكه‌وته و زه‌ره‌ر و زیانی مادی و له‌ده‌ستدانی روبه‌رێكی زۆری كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك بڕیاری ریفراندۆمی دابێت و بۆ چی مه‌به‌ستێك له ده‌ره‌وه‌ی ئامانجه‌كه‌ش بوبێت، كه زۆر راوبۆچون هه‌ڵده‌گرێت و شیكاریه‌كی زۆری كرا‌و تا ئێستا باس و خواسی هه‌ر ماوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بارودۆخی گشتی و هه‌ڵوێستی وڵاتان به‌و شیوه‌یه‌بوو كه بینیمان، به‌ڵام پرۆسه ریفراندۆم زۆر شتی دهرسخت بۆ هه‌مووان و ده‌كرێت سوده‌كانی زیاتر بكه‌ون له زیانه‌كانی له دوارۆژدا.
بیگومان نامه‌كه‌ی تیله‌رسۆن گرنگیه‌كی زۆر خۆی هه‌بوو، ئه‌گه‌ر به‌هه‌ند وه‌ربگیرایه و جۆره به‌ڵێنێكی تێدایه كه هه‌رچه‌ند ناگاته به‌ڵێنه‌كه‌ی بلفۆر به‌ڵام ده‌كرا بۆ كاتی تایبه‌تی و له‌بار و باردوخۆكێكی گوناجوتر به‌كارهاتبا و به هێوری و هێمنی و پشودرێژی و كاتی زیاتر، زۆر له دوا ئامانج نزیكباینهوه.
خاوه‌ن ویست و ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی باوه‌ڕی به ده‌وڵه‌تی كوردی له كوردستاندا هه‌یه و گوێ به‌وه نادات ئه‌گه‌ر رێگه‌كه گوڵرێژ كرابێت یان به‌دڕك چنرابێت، ئه‌وه‌ی هه‌لگری ئامانجه و كاری بۆ ده‌كات خاوه‌ن چی ئایدیۆلۆجیهتێكه و میژووی چۆنه هیچ كێشه‌یه‌ك نیه، ته‌نها ئه‌و خه‌ڵكه ئه‌وه‌یان مه‌به‌سته كه باوه‌ڕی ته‌واوی به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بێت و بۆ مه‌به‌ستی بچوكتری كه‌سی یان حزبی و وه‌كو دروشم به‌كاری نه‌هێنرێت و موزایه‌ده‌ی به‌سه‌ره‌وه نه‌كرێت.
ئه‌گه‌ر ریفراندۆم بۆ قۆناغه‌كه زه‌ره‌ر بێت، به‌ڵام له مێژوودا له زۆر لایه‌وه به شێهویهكی ئه‌رێنی ده‌رده‌كه‌وێت و ساڵانه رهنگادنهوهی ده‌بینین؛ روحی نه‌ته‌وایه‌تی زاڵتر و زه‌قتر ده‌كات و وه‌ك رۆژێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی خۆی تۆمار ده‌كات له‌دڵ و ده‌رونی زۆرینه‌ی یه‌كجار ره‌های گه‌لی كوردستان له هه‌ر چوار پارچه‌كه. تا كات له‌سه‌ریدا بڕوات و لێكه‌وته زیانبه‌خشه‌كانی كه‌م ببنه‌وه، ئه‌وا لایه‌نی ئیجابی و مێژوویه‌كانی بۆ خه‌ڵك ده‌رده‌كه‌وێت و رووی راسته‌قینه و مه‌به‌ستی هه‌موو ریفراندۆمچیهكیش ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌وه‌ی زۆر گرنگتره كه دوژمنانی تۆقاندووه و ترسیان له‌وه‌یه و تۆقیون كه ببێته رۆژێكی نه‌ته‌وه‌ی و نیشتمانی له نه‌ورۆز گرنگتر و له مێژوودا یادبكرێته‌وه تا گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی و بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز.
لێره‌وه ئه‌گه‌ر به دیدێكی ستراتیجی دورمه‌وداوه بڕوانین ده‌زانین كار و رێگه‌گرتنی ستراتیجی و ئامانجی گه‌وره و ویستی خه‌ڵك چه‌ند گرنگه و له هه‌نگاوه دیاره‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌رده‌كه‌ون. ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان یه‌كگرتوو و یه‌ك ده‌نگ بوایه‌ن و یه‌كێتی بۆچونیان هه‌بوایه و هه‌ماهه‌نگ بونایه، زیانه‌كانی زۆر كه‌متر ده‌بوون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ره‌های وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان له‌گه‌ڵیدا نه‌بوون، به‌ڵام به یه‌كێت ی‌و یكبونی خه‌ڵك و پشتگیری هه‌موان وبستی گشتگیری خه‌ڵك هه‌میشه خۆی فه‌رز ده‌كات ئه‌مڕۆ بێت یان سبه‌ی.
ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت له ده‌ستدانی ناوچه دابڕاوه‌كان، ده‌بێت خه‌ڵك حه‌قیقه‌تێك بزانێت كه مانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچهانه له ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان نه بوو، زلهێزه‌كان و وڵاتانی ناوچه‌كه و عیراق به بێ ریفراندۆمیش له پاش داعش به هه‌ر شێوه‌یك بێت داگیریان ده‌كرده‌وه و به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه كه تا ئیستاش په‌ڵپ له پارێزگاكانی تری هه‌رێم ده‌گرن و باس له ده‌رچه سنوریه‌كان و فركهخانهكان و زۆر شتی ناوه‌خنی هه‌رێك ده‌كه‌ن كه ناوچه‌ی كێشه له‌سه‌ر نین. كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان به زۆری له ژێر ره‌حمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی داگیركه‌ری جیهانی و ناوچه‌یی و كۆمپانیا زهبهلاحهكانن و هه‌موو خه‌ڵك ده‌زانێت به تایبه‌تی به‌ریتانیا چی رۆڵێك ده‌گێرێت له ئاژاوه‌گێڕی و پشێوی ئه‌و ناوچانه و عیراق بۆ ئه‌وه‌ی به‌خۆی زاڵ‌بێت و رقی خۆی و تۆڵه‌ی خۆی بكاته‌وه له خۆماڵیكردنی نه‌وته‌كه‌ی كه‌ركوك و به‌سره و ئه‌و زیانه‌ی له‌كاتی خۆیدا كردی، كه ئه‌و نه‌وته‌ی به موڵكی خۆی ده‌زانێت، رۆڵی برتیش پترۆلیۆم له‌م كاته‌دا ئه‌و بۆچونه‌مان ده‌سه‌لمێنێت. بۆیه ویستی به‌هێزی خه‌ڵك و نیشاندانی هه‌ڵوێست و بۆچونی گشتی گه‌وره‌ترین قازانجی میله‌تی كورده له‌م كاته‌دا.
ئه‌وه‌ی ده‌مێنیته‌وه كه ئایا ئه‌وانه‌ی سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌كه‌یان ده‌كرد نیازیان پاك و نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی بوو یان تۆماكردنی مه‌جد و ناوی مثژوویی بۆ خۆیان و حزبه‌كه‌یان، ئه‌مه قسه‌یه‌كی تره و زۆر هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام هه‌ر كارێك ئه‌گه‌ر بۆ مه‌رامی تر و ئامانجی تر به قازانجێكی گه‌وره بۆ گه‌لی كوردستان بكه‌وێته‌وه له رووی ستراتیجیه‌وه كێ زهره ده‌كات ئه‌گه‌ر پشتگیری بكڕیت، به‌ڵێ من رازیم ئه‌گه‌ر پیاوێكی ناپاكیش سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستان به‌دیبێنێت نه‌ك كه‌سێك یان حزبێكی كوردستان ره‌سه‌نیش. به‌ڵێ رێگه‌ی پراگماتیانه‌ی سودبه‌خشی دورمه‌ودا بۆ میله‌ته‌كه كارێكی پێویسته نه‌ك زیانی هه‌بێت. بۆیه باشترین كار بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌ر رێگه‌یه‌ك بۆ گه‌یشتن به‌ئامانج یه‌ك رایی و یه‌ك ده‌نگیه ئه‌گه‌ر رێگه‌كه‌ش هه‌ڵه بێت.
هه‌ر لێره‌وه به پێویست ده‌زانرێت كه ئه‌م رۆژه بكرێته ئه‌مری واقیع و پێویست بوو بكرێته پشووی فه‌ره‌می و رۆژی نیشتمانی له كوردستاندا، بۆ ئه‌وه‌ی ساڵانه به ره‌ونه‌قی خۆی بمێنێته‌وه و ئامانجه‌كانی خۆی بپێكێت و هانی هزر و فكری نه‌ته‌وه‌یی بدات. بۆ ئه‌وه‌ی له بارودۆخی گونجاو‌دا هه‌نگاوی پێویست بنرێت و هیچ جهقێك نافه‌وتێت ئه‌گه‌ر داواكاری خۆی هه‌بێت با داواكردنهكهشی چه‌ندین سه‌ده‌ی پێ بچێت. به‌ڵێ بۆ دیاریكردن و سه‌پاندنی ئه‌م رۆژه به رۆژ و یادی نیشتمانی و كۆبونه‌وه‌ی خه‌ڵك ئاهه‌نگگیڕان تێیدا وه‌ك یادێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی.