کارۆخ عوسمان: گەووادخانەكەی بەروارو ڕێكەوت.
كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستانی 30 ملیۆن و 600ھەزار دیناری تێچووە، تەنھا موچەی پەرلەمانتاران و سەرۆك و جێگرو سكرتێری پەرلەمان، جگە لەمدیری دیوان و ڕاوێژكارو فەرمانبەرو پاسەوانی پەرلەمانتاران و بینای پەرلەمان.
بەھەموویان و خەرجیەكانیان تەنھا بۆ كۆبوونەوەی ئەمڕۆ 53 ملیۆن 399 ھەزار دینار خەرجی بووە.
جا پڕۆژەكەش چی بووبێت باشە.
گۆڕینی وشەی (بەروار) بە وشەی (ڕێكەوت).
واتا: لەجیاتی بنوسن؛ لەبەرواری 29ی ئەیلولی 2019 كۆبوینەوە دەنوسن لە ڕێكەوتی 29ی ئەیلولی 2019 كۆبوینەوە.
53 ملیۆن دینار تەنھا بۆ ئەو كەلیمەیە.!
دەی خەڵك بۆ ناحەقە گەر لەو شەقام و كوچەو كۆڵان و جادەو بانانە شۆڕشگێڕە درۆزنەكانی دوێنێ بداتە بەر خەنجەری جەوھەردار.
ئاخر دادگایی بەتەنھا بۆ ئەوانە زۆر كەمە!
كەس نەڵێ گەر تۆش لەوێبای ئەو موچەیەت وەرەگرت، با بڕۆن بەوانەی لەوێن بڵێن: ئەو ھەموو فەزاحەت و گەووادیە بۆچی؟
ئەوانەی كە دەریانچواندن كوان؟
كامیان جوملەیەكی موفیدی لەدەم ھاتۆتەدەرو بەو بێ شەڕەفیەی گوت بێت ناااا.؟
ئەوە من نیم لەوێبم و بێدەنگ، قڕوقەپم كردبێت، ئەوە ئەوانەن لەوێن كە ڕۆژانە سەدان كەس وەك مەیمون لەبەردەمیاندا ھەڵەپەڕن.
لەوانەی حوكمڕانی موتڵەق ھەر گەڕێن، كوان ئەوانەی كە بەپاڵەوان و شێری مەیدانی بەرەنگاری ناویان دەھێنان؟
بەوانە بڵێن (ئاخر بۆچی) كە بەنوێنەری حزب و خەڵكیان دەزانن و شانازیان پێوە دەكەن و وێنەیان لەگەڵ دەچركێنن.
ئاخر ھەزاران كەسی نەدارو ھەژار ھەیە ھێشتا تابع و دەروێشی كوتلە كۆنەكەی ڕكابەرە گوایە لەوانیتر باشترن، بەڵام دەی ئەوە دەیان قۆڕیات تێپەڕینن كەچی ئەوان ھەر وەك مریشكی كڕكەوتوو خۆیان مەڵاسداوە.
ئەوانەی كە دوێنێ ڕەخنەیان دەگرت و گازاندەیان ھەبوو بەسەر جەماوەرو ھەوادارو دەنگدەری یەكێتی وپارتی گوایە پشتگیری گشت سیاسەت و كردارێكی حزبەكانیان دەكەن ئەوانیش ئەمڕۆ بوونەتە سۆفی و حاڵیان گرتووە بەوەسفی سەردارە موچەزۆرەكانیان، ئەوانیش بەو ھەموو بێدەنگی و شەراكەتی فەزیحەو بەھەدەردان و ھەڵڵوشینی پارەی ئەو میللەتە ھەردەڵێن حیكمەتی تێدایەو جەنابی فڵان و مەولای جێگرەوەو ئەولادی گردمەزار باشتر لەئێمە دەزانن.
ئەگەر تا كۆتایی ھەر ئەوان باشتر بزانن ئەی تۆ چیت؟
بۆچی ھەیت؟
كە ھەرئەوان باشتر بزانن ئەی بۆچی ئەوانیترت تاوانبار دەكرد كاتێ بەسەرۆك و سەركردەكانیان دەگوت ئێوە حاكمی حەكیم و لێزانن.؟
باشە گریمان ئەوانە علمانین و گوێ بەڕۆژی قیامەت و حەشرو حساب نادەن، ئەی ئیسلامیەكان؟
ئەوان بۆچی ھێندە چاولەدەست و داماو و مەلولن؟
لەبەرچی لەھەمبەر ئەو گەووادخانەیە قەندێك ناكرۆژن؟
كە ناتوانن قەند بكرۆژن لانیكەم خۆ دەتوانن وەك ئەوانیتر موسڕیف نەبن بەڵكو بڕێك پارە بگەڕێتەوە بودجەی گشتی و خەزێنەی خەڵك.
ئەی ئەوەنیە خودا دەفەرموێ: (يا بني آدم خذوا زينتكم عند كل مسجد وكلوا واشربوا ولا تسرفوا إِنە لا يحب المسرفين).
كەس لەمەلا مەڕوانی كۆمەڵی ئیسلامی پرسیوە ئەو ھەموو زەخڕەفەیەت بەكام پارانەوەیە؟
ئەرێ خۆ سەرۆكی ئێستای پەرلەمان و سكرتێرەكەی حجابن، كەوابێ دەبێ موسلیم بن، ئاخر ئەو ھەموو خەرجیە زۆرانە كە گەورەترین بێ ئەخلاقیە دەرحەق بەسەروەتی خەڵك لەھیچ شوێنێكی دیندا جێگەی نەكراوەتەوە..!
دەی كە ھەر بەڕواڵەت موسلیمن ناحەق نیم كە گومانی شتیتریشتان لێبكەم، ئاخر خرپن و ناسكۆڵەن و بەكەڵكی چاوحیزی شۆڕشگێڕە درۆزنەكانیش دێن.
شلكە ڕێواسێ سەرۆك پەرلەمان كۆڵێك جل و جۆڕی دەخۆ وەرگرتیەو كەچی بۆ تەنھا گۆڕینی كەلیمەیەك ئەو ھەموو خەرجیەی لەبن دەستە، ئاخر بێباكی و ژیلك ھەڵدانە سەردەستی ئا ئەوەیە.
ڕێواس فایەق كە كاندیدی جەنابی كۆسرەت ڕەسوڵە، ئەو كۆسرەتەی دوای ئەو ھەموو گەندەڵی و دزی و جەردەیی و بزنس كردن بەڕوح و جەستەی خەڵكەوە ھێشتاش دەروێشەكانی لەژمار نایەن.
كەوابێ ئەوە نیوە زیاتری خەڵكە تاڵبی ئەو حوكمە فشۆڵ و ژیلك بەدەرەیە بۆیێ تادێت خەڵك ھەر زەلیلترو ئەوانیش ھەر شاھانەتر دەژین.