عیماد عه‌لی: به هه‌گبه‌ی به‌تاڵه‌وه گه‌ڕایه‌وه.
چه‌ندین جار باسی ئه‌وه‌مان كردووه، كه ته‌نها رێگه بۆ به‌رده‌وامیدان به پهیهوەندی له‌گه‌ل ئه‌مریكادا، ئه‌وه‌یه بزانیت چۆن چمكێك له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی به تاڵه دزویهكیشهوه بێت له ده‌ستی تۆدا بمێنێته‌وه و وردبیت له مامه‌ڵكردنی رۆژانه‌تدا. ئه‌مرۆ له زۆر ناوه‌ندی هه‌ستیاری ئه‌مریكا وا ده‌رده‌خرێت كه هیچ شتێك نه‌ماوه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئۆردو‌غان ئه‌وه نه‌بێت، كه چۆن ئه‌وه‌ی ده‌ته‌وێت به‌سریدا فهرزبكهیت و ملكه‌چی ئه‌مری واقیع بێت. بێگومان ئه‌وه‌ی وه‌زعه‌كه‌ی گه‌یاندۆته ئه‌م حاڵه‌ته ئه‌ردۆگان و سیاسه‌ته‌كانیه‌تی له‌م ماوه‌ی پێشودا، كهههنگاوهكانی به پاڵنانی حه‌ز و ئاره‌زووه شه‌خسیه‌كانی ده‌نێت و به ناراسته‌وخۆش بێت له‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌یاره‌كانی ده‌كه‌وێته‌وه، كه ئه‌م نایه‌وێت مافی خۆیان وه‌ربگرن.
بۆ مانگێك ده‌بێت ئه‌ردۆگان هه‌مو بیری له‌سه‌ر ئه‌وه بوو كه چۆن له‌گه‌ڵ ترامپ كۆده‌بێته‌وه و داواكاریه‌كانی ده‌خاته به‌رده‌می بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رێگه‌یه‌ی گرتۆیهتیه به‌ر له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاشگه‌ز بێته‌وه، رۆژ نه‌بوو باسی ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه نه‌كات. به‌ڵام ئه‌مه‌ی بۆ نه‌كرا و نه‌ك به ته‌نها ترامپ رازی نه‌بوو كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات، به‌ڵكو هیچ به‌رپرسێكی دیاری ئه‌مریكاشی نه‌بینی و به ملشۆری گه‌ڕایه‌وه. زۆر ئاواتی له‌سه‌ر ئه‌م دیداره‌ی چنیبوو به‌تایبه‌تی بابه‌تی په‌یوه‌ند به ناوچه‌ی ئارام و دابڕینی ئه‌مریكا له یه‌په‌گه و گرێكوێره‌ی كوردستانی رۆژئاوا، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی له‌كاتی به‌سه‌رچودا لێدوانی راویژكارهكهی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بوو، كه توركیا ده‌توانێت كۆبونه‌وه له گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات بكات و په‌یوه‌ندی ببه‌ستێت، به‌ڵام ئه‌مه هه‌موی بۆ ئه‌وه بوو له ئه‌مریكا لای لێبكرێته‌وه، كه‌چی ئه‌مه‌ش دادی نه‌داو كه‌س له‌گه‌ڵیدا دانه‌نیشت.
ئایا كێشه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ توركیا ته‌نها موشه‌كی ئیس 400 ی روسیایه، به‌ڵكو زۆرینه له‌و باوه‌ره‌دان كه توركیا به خودی خۆی خۆی خستۆته ئه‌م گۆماوه، له دوای ئه‌وه‌ی به‌هه‌وڵی تهكتیكانهی له گه‌ڵ روسیا و نه‌یارانی ئه‌مریكا نزیك بۆته‌وه، ئه‌گینا سلۆڤاكیا و بولگاریا و یونانیش كه ئه‌ندامی ناتۆن ئه‌م موشهكانهیان هه‌یه. به‌ڵكو پرسه‌كه له‌مه گه‌وره‌تر و دوورمه‌ودا تره .له‌وه‌ش گرنگتر بۆ ئه‌مریكل ئه‌وه‌یه كه توركیا پێگه‌یه‌كی ستراتیجی گه‌وره‌ی هه‌یه و بۆ سیاسه‌تی خۆی و ئیسرائیل له ناوچه‌كه چاره‌نوسسازه و هه‌ر گۆڕینێك له مه‌یلی توركیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه دوور مه‌وداكانی هه‌ردوو وڵات ده‌بێت و سه‌رجه‌م هاوكێشه‌كان گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا دێت.
كاتێك ئه‌ردۆگان گه‌ڕایه‌وه بۆ وڵاتكهی به‌سه‌روچاویدا دیار بوو چه‌ند مات وخهمگینه و ئه‌وه‌ی ویستویه‌تی نه‌هاتۆته‌دی، بۆیه وتی نابێت ئه‌م موشه‌كانه ببنه هۆكاری تێكچونی په‌یوه‌ندیه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر رووگیر بوو له‌وه‌ی بۆ مانگێك زیاتره بانگه‌شه بۆ ئه‌و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ترامپ ده‌كات و پێ نه‌گه‌یشت، بۆ ئابروسوری خۆی وتی؛ توركیا ولاتێك نیه یاری پێ بكرێت و ترامپ به‌رده‌وامه له پارێزگاریكردن له په‌كه‌كه و، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێمه گه‌یشتین به رێككه‌وتن له‌سه‌ر ناوچه‌ی ئارام له‌گه‌لیاندا به‌ڵام ترامپ ده‌یه‌وێت یاریمان پێبكات.. پاش ئه‌وه‌ی هێوربووه‌وه ویستی نامه‌یه‌ك بنێرێت و ئه‌مریكا بوروژێنێت، وتی؛ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌كرێت ئێمه موشه‌كی پاتریۆتیش له ئه‌مریكا بكڕین..
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌وانه‌یه له‌مه‌ودوا زۆر بیوروژێنێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ری هه‌بێت و ئه‌و قه‌یرانه نێوخۆییانه‌ی زیاتر بكاته‌وه. ئه‌و هه‌وال و راپۆرتانه‌یه كه له ئه‌مریكاوه دزه ده‌كه‌ن بۆ مامه‌ڵه كردن له گه‌ڵ كوردستانی رۆژئاوا‌و یه‌په‌گه و ئه‌و راسپاردانه‌ن له ناوه‌نده بڕیاربهدهستكانی ئه‌مریكاوه ده‌رده‌چن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه؛ ده‌بێت ئه‌مریكا له پرچه‌ك كردنی یه‌په‌گه به‌رده‌وام بێت، كه به پێی بۆچون و باوه‌ڕی ئه‌وان له به‌رژه‌وه‌ندی دوورمه‌ودای ئه‌مریكایه، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆكاری دروستبونی ته‌گه‌ره له‌به‌رده‌م چاكبونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا و توركیا و، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه ئه‌ردۆگان زیاتر بخاته باوه‌شی روسیاوه. به‌ڵام هه‌موو ڕاكان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ئه‌وه نه‌كات سه‌رجه‌م به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی له‌و ناوچه‌یه دهدۆرینێت. بۆیه ده‌بێت هه‌وڵه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه بن كه په‌یوه‌ندی له نێوان توركیا یه‌په‌گه دروست بێت و خودموختاری بۆ كوردستانی رۆژئاوا دابین بكرێت، له‌گه‌ڵ دروستكردنی فشاری زیاتر له‌سه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د دا.
ئا به‌م سیاسه‌ته ستراتییجیهی ئه‌مریكاوه، ده‌كرێت هه‌ر چاودێڕێكی كورد به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ردۆگان به‌م شێوه‌یه كه شه‌پازله‌یه‌كی گه‌وره‌ی لێدرا، دڵی تۆزێك ئاو بخواته‌وه، ئه‌گینا هیچ متمانه‌یه‌ك به ئه‌مریكا ناكرێت، بۆیه گه‌ڕانه‌وه‌ی ئۆردوگان به هه‌گبه‌ی به‌تاڵه‌وه نه‌ك ته‌نها بۆ ئه‌م كاته دڵخۆشكه‌ره به‌ڵكو بۆ پرسه ستراتیجیه‌كه‌ی كوردیش تا ڕاده‌یه‌ك ده‌كرێت تروسكاییه‌كی تێدا ببینرێت.