مورەی بوكچینە: گوێڕادێرە ئەی مارکسیست! بەشی نۆ.
زمانزا/ زاهیر باهیر
ئەم خۆئامادەکردنە بۆ ئایندە و ئەم ئەزموونە لەتەك کۆمەڵی ئازادی پاش قۆناخی کەمیی شمەك و پێداویستییەکان لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا، ڕەنگە وەهمێك بێت ئەگەر داهاتوو کار لەسەر جێگرتنەوەی کۆمەڵیێکی چینایەتی بە یەکێکی دیکە بکات، ئەمە خاڵێکی بناخەییە و مشتومڕ هەڵناگرێت. بەهەرحاڵ ئەگەر ئایندە کۆمەڵێکی ناچینایەتی دروستبکات لەسەر تێکدانی یا ڕوخاندنی کۆمەڵی چینایەتی، ئا لەو بارەدا ” ئامرازی” گۆڕانکاری شۆڕشگێڕانە چییە؟ ئەوە دەقا و دەق بەشی زۆری کۆمەڵە کە لە ترادیسۆێنە جیاوازەکانی چینەکانەوە دێن کە تێكەڵن لە هێزێکی شۆڕشگێڕانەی هاوبەشەوە بە هەڵوەشاندن و حەلکردنی دەزگە و دامەزراوەکان، شێواز و پێکهاتە کۆمەڵایەتیەکان، بەهاکان و ستایەڵەکانی ژیان کە زاڵن بەسەر ستراکتوری چینایەتی باودا. هەر ئاواش زیاترین گەشەکردنیش لەنێو توخمە گەنجەکانن، نەوەیەك کە ناسراون بەوەی کە قەیرانی گەورەی ئابوورییان نەدیوە هەروەها کەمتر و کەمتریش ئاشنان بە چیرۆکی وەهمی دابینکردنی مەتیریاڵەکان، ئەوەی کە لە نێوانی نەوەی سییەکانا بەربڵاو بوو.
ئەگەر ئەوە ڕاستی بێت کە شۆڕشی کۆمەڵایەتی بەبێ کۆمەکی چالاکانە یا نەرێیانەی [ پاسیڤانە] کرێکاران، سەرناگرێت، هەر ئاواش ڕاستیەکی کەمتر نییە لەوەی کە شۆڕش بەدینایەت بە بێ کۆمەکی چالاکانە یاخود ئەرێیانەی کێڵگەوانەکان و فەنی [ تەکنیشن] و میهەنییەکان و شارەزایان. لەمەش زیاتر شۆڕشی کۆمەڵایەتی ڕوونادات بە بێ کۆمەك و هاریکاریی گەنجان، لاوان، لەوانەی کە چینی حوکمڕان هێزی چەکداریی لێدروستکردوون. ئەگەر چینی حوکمڕان هێزە چەکدارەکەی لە دەستدا بمێنێتەوە، ئەوە شۆڕش دەدۆڕێت، ئیدی مەسەلەیەك نییە چەندێك کرێکاران بانگەشەی کۆمەکردنی دەکەن. ئەم ڕاستییەش نەك هەر بە تەنها لە شۆڕشی ئیسپانیای سییەکاندا، بەڵکو لە هەنگاریای پەنجاکان و چیکۆسلۆفاکیای شەستەکانیشدا، دەرکەوت.
شۆڕشی ئەمڕۆ بە گیانە سروشتییەکەی خۆی و هەوڵدانی تەواوکردنی پرۆسەکەی، بە تەنها هاریکاریی و هاوپشتیی کۆمەکی کرێکاران و سەربازان، بەدەستناهێنێت، بەڵکو هەموو خەڵکانی دیکەش لە سەربازان و کرێکاران و تەکنیشنن و کێڵگەوانان و زانایان و شارەزایان و هەتا بیرۆکراتەکانیش، ڕادەکێشێت و دەیانهێنیتەڕیزەوە. بە فەرامۆشکردنی کتێبە تاکتیکییەکانی ڕابوردوو شۆڕش لە ئایندەدا کەمتر دووی هەنگاوەکانی بەرەنگاربوونەوە دەبێتەوە و ڕوو لە زۆرترین مەیدانی ئەو خەڵکە گوماناویانە، بەدەر لە ” پێگەی چینایەتییان” دەکات. بە هەبوونی هەموو ئەو ناکۆکییانەی نێو کۆمەڵی بورجوازی شۆڕش بە پیت و وزە دەبێت، نەك هەر بە هەبوونی ناکۆکییەکانی ساڵانی 1960 کان و 1917. ئا لەم بارەدا شۆڕش سەرنجڕاکێشە بۆ هەموو ئەوانەی کە هەست بە بارگاویبوونی بەکارهێنان و چەوساندنەوە، برسێتی و نەبوونییان، ڕایسیسزم و ئیمریالیزم و هەروەها ئەوانەی کە ژیانیان بێ ئومێدیی پێوەدیارە بەهۆی پیشەی بەکاربردنی شمەك و پەراوێزکەوتن، یاخود هەژموونی ماسمیدیا و فشاری خێزانی و قوتابخانە و سوپەرمارکێت و باڵادەستی سیستەمەکەش لە سەرکوتکردنی جنسیانەش، دەکەن . ئا لێرەدا فۆرمی شۆڕش ئاوای لێدێت کە فۆرمێکی ناچینایەتی، ناخاوەندارێتی، ناقوچکەیی لەتەك تەواوی ئازادییدا لەخۆی دەگرێت. بە دەمکوتان لە ئەم پێشەوەچوونە شۆڕشگێڕییە لە ڕێگای ئەم ڕەچەتە زەرەربەخشەوە لە مارکسیزم سەبارەت بە زۆربڵێیی دەربارەی ” بەرەی چینایەتی” هەروەها ” ڕۆڵی چینی کرێکاران ” کەڵەکەبوونی کاری زیاترە لە وێرانکردنی ئێستا و ئایندەدا بەهۆی ڕابوردووەوە. گەشانەوەی ئەم ئیدۆلۆجییە مردووە، بە زۆربڵێیی سەبارەت بە ” کادیران” و ” پارتی پێشڕەو” و ” دیمۆکراتی مەرکەزیی” و هەروەها ” دیکتاتۆرییەتی پڕۆلیتاریا” ئەمانە بەشێکن لە دژەشۆڕش. ئەمە ئەو گرفتەیە کە لە ” پرسی ڕێکخستن” دا هەیە، ئەمەش بەشداریکردنیکی گرنگە لە لینینیزم تادەگاتە مارکسیزم، ئێستا پێویستە چەند سەرنجێکی ئاراستە بکەین.