شه‌ریف هه‌ژاری: دوو بابه‌ت سه‌باره‌ت به دۆخی ئێستای (عێراق) و (كوردستان).
یه‌كه‌م: باشه ئه‌گه‌ر (به‌رهه‌م سالح، عادل عبدالمهدی و حه‌لبوسی) سیاسیهتكاری مه‌ده‌نیی و جهماوهرویستن، بۆچی له ئاست داواكارییه‌كانی جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ر ده‌ست لهكارناكێشنهوه!؟
ئه‌وه‌تا به ئاشكرا جه‌ماوه‌ر ئه‌وانی ناوێت. مه‌سه‌له‌كه‌ش زۆر ساده‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: (به‌رهه‌م ساڵح) یه‌ك كورسی په‌رله‌مانی هه‌یه و پێكه‌وه له‌گه‌ل ته‌كه‌تولی عادل عبدالمهدی و حه‌لبوسی، ناگه‌نه بیست كورسی!
ئه‌م سێ كه‌سایه‌تییه هه‌ر له بنه‌ڕه‌ت دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریان نییه، كوتله‌كانی عێراق و میلیشیاكان و فه‌رمانده‌كانی سوپا و سه‌ركرده حیزبییه‌كان و ته‌نانه‌ت ئه‌فسه‌ره‌كانی سوپاش هیچ حسابێكیان بۆ ناكه‌ن. بۆیه وڵات به ته‌واوی كاول بووه!
ته‌كه‌توله‌كه‌ی به‌رهه‌م سالح یه‌ك كورسی هه‌بوو، ئینجا چووه‌وه ناو یه‌كێتیی. ئێران به‌رهه‌م سالحی دانا.
عادل عبدالمهدی قه‌باره‌ی جه‌ماوه‌ریی وه‌ك به‌رهه‌م سالح وایه. چونكه شیعه بوو له ناچاریی دا ئێران ئه‌ویشی دانا. ئه‌مریكا هیچی نه‌وت. چونكه عادل عبدالمهدی نه‌رمونیانه. هه‌رچه‌نده ئێران پێی باشه كه‌سێكی توندتر له عادل عبدالمهدی ببێته سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌تایبه‌ت بۆ دژایه‌تیكردنی كورد.
حهلبوسییش سه‌نگی جه‌ماوه‌ریی هه‌ر نییه. به‌ڵام له‌به‌ر ڕاگرتنی بالانسی ناو پێكهاته‌كان له پێگه بالاكان دا (وه‌ك سوونه)یه‌ك، دانراوه.
كه‌وابو، ئه‌گه‌ر (به‌رهه‌م ساڵح، عبدالمهدی و حه‌لبوسی) كه‌سانی مهدهنییخواز و ئاشتیخواز و جهماوهرویستن بۆچی خۆپیشانده‌ران (كه جه‌ماوه‌رێكی به‌رفراوانن) داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یان لێ ئه‌كات؟ چونكه ڕوونه به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێزه سیاسییه‌كان حساب بۆ ئه‌م سێ كه‌سایه‌تییه ناكه‌ن و جه‌ماوه‌ر ده‌ڵێن: به كه‌سایه‌تیی لاواز حكومه‌ت به‌ڕێوه نابرێت. كه‌چی به گوێی جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ریش ناكه‌ن!
كاتی خۆی كه مام جه‌لال و نوری مالیكی (هه‌رچه‌نده مالیكی دژه كوردیش بوو) له‌و دوو پۆسته باڵایه‌دا بوون. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریان هه‌بوو، هه‌مو هێزه سیاسییه‌كان حسابیان بۆ ده‌كردن.
دووه‌م: ئایا حیزبه ئیسلامییه‌كانی هه‌رێم كه ئێستا ئۆپۆزسیۆنن (كاریگه‌ری سیاسی)یان چییه!؟
واته: كاتێك له ڕووی سیاسییه‌وه كاریگه‌ریت نییه، بوونیشت ده‌خرێته ژێر پرسیاره‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر به (ناو) بێت ده‌یان حیزبی تر له كوردستان دا، هه‌ن.
گۆڕان دوانزه كورسی هه‌یه، ئه‌گه‌ر له حكومه‌ت نه‌بایه، ئێستا له ئۆپۆزسیۆنبوونیشی دا هه‌ر (كاریگه‌ری سیاسیی) ده‌بوو!
كه‌وابو، گه‌ر پارتیی و یه‌كێتیی و گۆڕان حكومه‌ت پێك بهێنن، ئه‌وا حیزبه ئیسلامیه‌كان چه‌ندێك كورسیشیان هه‌بێت و ئۆپۆزسیۆنیش بن، هه‌ر (غیره‌تی سیاسیی و كاریگه‌ری سیاسی)یان نییه! بۆیه ئه‌گه‌ر حیزبه ئیسلامییه‌كان ئاوا به‌رده‌وام بن، دور نییه به‌شێكی تری كادیره‌كانیان نه‌چنه ڕیزه‌كانی گۆڕان و نه‌وه‌ی نوێ.
نه‌وه‌ی نوێ به فه‌یسبووك و ڕاگه‌یاندن بوونی هه‌یه و گوتارێكی (لاوازی سیاسی)یشی هه‌ر هه‌یه. هه‌روه‌ها وه‌ك ناردنی كه‌ره‌سته‌ی ڕێگاوبان چاككردنیش بۆ پینه‌وپه‌ڕۆكردنی هه‌ندێك له شه‌قام و كۆڵانه‌كان بوونی هه‌یه. به‌ڵام وه‌ك (كاریگه‌ری سیاسیی) تا ئێستا بوونێكی ئه‌وتۆی نییه!
خۆ نه‌وه‌ی نوێ و حیزبه ئیسلامیه‌كان نزیكه‌ی دوو ئه‌وه‌نده‌ی قه‌باره‌ی ئێستای گۆڕان ئه‌ندام په‌رله‌مانیان هه‌یه، ئه‌ی بۆچی له ڕووی سیاسییه‌وه (كاریگه‌ری)یان لاوازه!
ئایا ته‌سلیمبوونی عه‌لی باپیر به مه‌سعود به‌رزانی بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سعود به‌رزانی له هه‌ڵبژاردنێكی تردا عه‌لی باپیر ببه‌خشێ و حیزبه‌كه‌ی له حكومه‌ت دا به‌شدار پێ بكات، تا چه‌ند بووه‌ته هۆی له‌قكردنی پێگه‌ی هاتنه‌ئارای ئۆپۆزسیۆنێكی تۆكمه؟
له ئه‌گه‌رێكی واش دا، ئایا بۆچی نه‌وه‌ی نوێ و یه‌كگرتوو به‌ره‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆنی تۆكمه پێك ناهێنن!؟
ئه‌گه‌ر یه‌كگرتووش (به‌هۆی توركیا یان به‌هۆی پارتیی-یه‌كێتیی نه‌یه‌وێت ببێته ئۆپۆزسیۆنێكی تۆكمه)، ئایا نه‌وه‌ی نوێ بۆچی وه‌ها خۆی ئاراسته ناكات كه له هێزێكی ڕاگه‌یاندنه‌وه ببێته هێزێك كه (كاریگه‌ری سیاسیی) دروست بكات!؟
با بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی تێ ناگه‌ن، هاوكێشه‌كه پێچه‌وانه بكه‌مه‌وه. ئایا گریمان ئه‌گه‌ر ئێستا (نه‌وه‌ی نوێ و حیزبه ئیسلامییه‌كان) له حكومه‌ت دا ببوونایه و، گۆڕانیش ئۆپۆزسیۆن بایه، دڵنیام گۆڕان هه‌ر هه‌ندێك (كاریگه‌ری سیاسیی) دروست ده‌كرد. كاریگه‌ری سیاسییش ته‌نیا له خۆپیشاندان دا كورت ناكرێته‌وه!
جێی تانه لێدانه كه هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن هه‌تا ئێستاش ناتوانن به پرۆژه بڵێن: بۆچی نایاساییانه په‌رله‌مانتێر و وه‌زیر به گه‌نجی به مووچه‌ی قه‌به‌وه خانه‌نشین بكرێن، له كاتێكدا نه له عێراق و نه له هیچ وڵاتێك دا خانه‌شینبوونی له‌و شێوه نایاساییه‌ی په‌رله‌مانتێر و وه‌زیره‌كان بوونی نییه!
به‌ڕاست حیزبه ئیسلامییه‌كان ئه‌جێندا و (كاریگه‌ری سیاسی)یان چییه!؟
واته ئه‌گه‌ر نه‌چنه پاڵ گۆڕان، یان نه‌چنه پاڵ پارتیی و یه‌كێتیی، ئایا جیاوازی ئه‌وان و حیزبی شیوعیی (له ڕووی كاریگه‌ری سیاسییه‌وه) چییه!؟