عیماد عه‌لی: ده‌سه‌ڵاتی كوردستان په‌ند له خۆپیشاندانه‌كانی عیراق وه‌رده‌گرێت؟
هه‌موو لایه‌ك ده‌زانێت، كه هێزه‌كانی به‌غدا زۆر له‌وه‌ی كوردستان زۆرتر و به‌هێزترن و چه‌ك و تفاقیان تۆكمه و توندوتۆڵترن. داموده‌زگای عه‌سكه‌ری و ئاسایشی زۆرتریان هه‌ن، كه‌چی بۆ هه‌مولایه‌ك ده‌ركه‌وت ( هیوادارم بۆ ده‌سه‌ڵاتی كوردستانیش ده‌ركه‌وتبێت)، كه توانای گه‌ل له هه‌مووان به‌هێزتره و، هیچ ده‌زگایه‌كی داپڵۆسێنه‌ر و، هیچ چه‌كێك ناتوانێت به‌ری پێبگرێت.
ئه‌گه‌ر بارودۆخی ئابووری و سیاسی عیراق له حاڵێكی خراپدایه و، گه‌نده‌ڵی زۆر ته‌شه‌نه‌ی كردووه و، هه‌ندێگ ئاماژه وا ده‌رده‌كه‌وێت، كه زۆر شت له‌پشت په‌رده‌وه تێكه‌ڵی شه‌پۆلی خۆپیشاندانه‌كان ده‌كرێت و، مه‌رامی گه‌وره له پشت خۆپیشاندانه‌كانه‌وه خۆی مه‌ڵاس داوه و، ده‌ستتێوه‌ردان به خشكه‌یی ده‌كرێت. به‌ڵام ئه‌م جاره ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی هێنایه سه‌رجاده توڕهبونیانه و، پچڕانی پشودرێژیهكهیانه و، ته‌نها چاوه‌ڕێی ده‌نكه شقارتهكهبوون بۆ ئه‌وه‌ی كه‌فی دڵی خۆیان له جاده خاڵی بكه‌نه‌وه. بریاڕی گواستنه‌وه‌ی ساعدی سه‌رۆكی دژه‌تیرۆری عیراق ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ ره‌خساندن بۆ ئه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی خۆیان ده‌ربڕن. بۆیه جاده‌یان رامڵی و چۆپیشاندانێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراویان رێكخستووه.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌سته، ده‌بێت سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌تایبه‌تی له كوردستان و زلهێزه‌كانی كوردستان ئه‌وه بزانن كه چه‌ند هێز و جه‌ماوه‌ریشیان هه‌بێت ( كه‌چی باش ده‌زانین حهماوهرهكهیان له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی بنیاتنراوه نه‌ك باوه‌ڕبون) به‌ڵام قه‌ت ناتوانن به‌رگه‌ی توڕه‌ی خه‌ڵكی نارازی كوردستان بگرن. به‌ڵێ ئه‌گه‌ر له‌م كابینه‌یه‌ی عیراق هه‌نگاوی ئه‌رێنی له چه‌شنی كاره‌با و ئاو و هه‌ندێك خزمه‌تگوزاری و وه‌ستان دژی گه‌نده‌ڵی تا راده‌یه‌كی كه‌م نراوه و هۆكاره‌كانی روداوه‌كانی به‌غدا له ده‌رئه‌نجامی كه‌ڵه‌كه‌بونی كیشه و قه‌یرانه‌كانی پێشتر و فراوانتربونی رووبه‌ری گه‌نده‌ڵیه، به‌ڵام خه‌ڵك ژیانی خۆی لا گرنگتره و بیر له هۆكاری پێشینه ناكاته‌وه و له‌م كاته‌دا ده‌ژی و هه‌وڵی بۆ ده‌دات و خه‌ڵكی كوردستانیش وایه.
ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ كوردستان ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی كوردستان زۆر په‌ند له‌مه وه‌ربگرێت، قه‌ت پۆز به هێز و توانای عه‌سكه‌ری خۆیه‌وه لێنه‌دات، ته‌نها رازیبونی خه‌ڵك و ئاسوده‌ییان هێزی راسته‌قینه‌یه بۆ ده‌سه‌ڵات نه‌ك سوپا و پۆلیس و هێزی نهێنی و موخابه‌راتی و سیخوری به‌سه‌ر خه‌ڵكدا.
به‌ڵێ له‌م كاته‌دا خه‌ڵكی كوردستان چاوه‌رێی چاكسازی و راستكردنه‌وه‌ی رێره‌وی ده‌سه‌ڵاته له‌كوردستاندا، له‌مه‌شدا پشودرێژی خۆی نواندووه و دڵسۆزی خۆی سه‌لماندووه، به‌ڵام ده‌بێت ده‌سه‌ڵات و زلهێزه‌كان باش بزانن كه ئه‌مه‌ش تاسه‌ر وا نابێت و به دۆخێك و هۆكارێك و زه‌مینه‌یه‌كی له‌باری بچوك ته‌نانه‌ت چاوه‌ڕیی راپه‌ڕێنی سه‌رتاسه‌ریش بن. بۆیه ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی كوردستان په‌ند له‌مه‌ی عیراق وه‌ربگرێت و پێش هه‌ر روداوێكی چاوه‌ڕوانكراو هه‌نگاوی باشتر له‌قازانجی خه‌ڵك بنێت نه‌ك وه‌كو ئێستا ته‌نها خه‌ریكی خۆسه‌پاندن و كاری بچوك و لاوه‌كیی ململانێی حزبی بن. ده‌بێت سوپاسی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن كه تا ئێستا به‌رگه‌ی ئه‌م ده‌ردانه زهرهربهخشهی كێبركێ و ململانێ و گه‌نده‌ڵیه‌ی ئه‌وانی گرتووه، به‌ڵام هه‌مو جارێكیش گۆزه به ساغی له كانیه‌وه ناگهرێتوه. با ئه‌م هه‌له بقۆزنه‌وه و هه‌نگاوی جدی له‌خزمه‌ت خه‌ڵك بنێن، ئه‌گینا ئه‌وه‌ی له عیراق رویدا له كوردستان رووبدات سه‌رجه‌م ئه‌زمونه لهنگوقوچهكهمان ته‌فروتونا ده‌كات و ئه‌و كاره كه‌مه‌ی تا ئێستا كراوه به‌فیڕۆ ده‌چێت. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانیه كه ئه‌گه‌ر له كوردستان رووبدات، بواری ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی زۆرتر ده‌بێت و زه‌ره‌ری زیاتر ده‌بێت، له‌مه‌شدا خه‌ڵك دركی به‌وه‌كردووه و زیاتر خۆی راگرتووه، ئه‌گینا كه زۆر هات قه‌واڵه به‌تاڵه.