عیماد عه‌لی: بۆ یه‌په‌گه هه‌نگاوێكی به‌ئازاره به‌ڵام ژیرانه‌یه.
دیاره هه‌نگاویی عه‌سكه‌ری له شه‌ڕ و ته‌نانه‌ت له كاتی ئاشتیش بارودۆخ و پێویستیی تایبه‌تیی خۆی هه‌یه و بۆ ئه‌م قۆناغه ی پێشكه‌وتنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی دونیای زانست ته‌نها ئازایه‌تی رۆڵی خۆی ناگێڕێت، سیاسه‌تیش هه‌روایه پێگه‌ی لایه‌ن و ده‌وڵه‌ت و توانای ته‌كنۆلۆجی و ئابووری له ژیری و عه‌قڵمه‌ندی له‌به‌رتره.
ئه‌مرۆ و پاش دابه‌شبونمان به ده‌ستی كۆڵۆنیاڵی به‌ریتانیای خوێنمژ و فه‌رنسای بێفه‌ر و زامنكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی چه‌ندین ساڵه‌یان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر حسابی كورد، كه‌چی ئێستاش ئه‌وان به‌رووكه‌ش خۆیان به مرۆڤدۆست و مافخوازی گه‌لان ده‌زانن و خه‌ڵكیش ئه‌و ره‌فتاره مێژوییه قێزه‌ونانه‌یان له‌بیر كردووه و هه‌وڵی ره‌زامه‌ندیان ده‌دات.
پاش به‌ناو به‌هاری عه‌ره‌بی و گۆرانكاریه‌كانی هاوكێشه‌كان، چمكێكی به‌ر كورد كه‌وت و به تایبه‌تی له كوردستانی رۆژئاوا و ئه‌وه‌تا تا ئێستا یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه و هه‌ر جاره‌و به شێوه‌یه‌كی ده‌كه‌وێته‌وه و ئه‌مڕۆش گه‌یشتۆته ئه‌و حاڵه‌ته‌ی كه به ده‌ستدرێژی توركیا قۆناغێكی نوێی له ناوچه‌كه هێنایه ئاراوه و به پیلانێكی دوورمه‌وداوه خۆی خزاندۆته حاڵه‌تێكه‌وه كه ده‌بیت به هه‌مووان پێكه‌وه ئه‌وانه‌ی له به‌ره‌ی به‌رامبه‌رن به دۆست و دوژمنه‌وه شكستی پێبهێنن.
به رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ سوریا، هه‌سه‌ده هه‌نگاوێكی ته‌كتیكی ژیرانه‌ی باشی گرته‌به‌ر كه پیلانێكی گه‌وره‌ی له‌ناوبرد، ئه‌م رێككه‌وتنه له پێشهاتی چاوه‌ڕوانكراوی خراپتر باشتره، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وه‌كو خۆیان به‌جوانی باسیان كردووه؛ ئه‌م كاره‌یان سازشێكی به ئازاره، به‌ڵام ئه‌مریكا و توركیای خستۆته هه‌ڵوێستێكی ئه‌وه‌نده رووگیری زۆر لاوازه‌وه كه په‌نجه‌ی خۆیان ده‌گه‌زن و، ئه‌وه‌تا یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی بێ مۆڕالی ئه‌وان به بوردومانكردنی سوپای سوریا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ده‌ستی پێكرد، كه‌چی ئه‌مه چه‌ندین رۆژه توركیا هێرش ده‌كات و خه‌ڵكی سڤیلی كردۆته ئامانج به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا ئه‌وان خه‌وتوون و ئه‌وه‌ی جێگه‌ی گاڵته‌جاڕیه خه‌مساردانه باسی مێژوو ده‌كه‌ن كه گوایه كورد له چهنگهكانیان یارمه‌تی نه‌داون.
چاوه‌رێ ده‌كه‌ین، ئه‌م یاریه درێژه بكێشێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له باری ململانێی گه‌وره‌ی نێوان میحوه‌ره‌كان واده‌رده‌كه‌وێت هه‌ویره‌كه ئاوی زۆرتری بوێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دلخۆشهكهره كه بۆ سیاسه‌تمه‌داران و گه‌لی ئه‌مریكا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه‌یه كه ترامپ چه‌ند بێ ئاگایه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و ته‌نها بازرگانێكی پوڵ په‌رسته و به خۆی ده‌كه‌وێته حاڵه‌تێكی ده‌رونی و سیاسی زۆر نه‌خوازراوه‌وه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه له دواجاردا توركیا به دۆڕانه‌وه له یاریه‌كه ده‌رده‌چێت و یه‌كه‌مین زه‌ره‌مه‌ندی گه‌وره ده‌بێت ،،، به‌هه‌ر حاڵ بۆ كوردیش خراپ له خراپتر باشتره.