پشتیوان جەمال: چۆن کارئاسانی بۆ هێرشەکەی تورکیاکراوە؟
تورک، کە دوژمنی سەرسەختی دێرینی کوردانە، چ لەباکور بێت یالە ڕۆژئاوا، هەمیشەترسی دروستبونی دەوڵەتێک یان سەربەخۆیی بۆکوردەکان خەوی لەچاوی ئەردۆغان زڕاندووە، لەدوای شەڕی سوریاشەوە کەکوردەکان توانیویانە ناوچەکانی تایبەت بەخۆیان ئازادبکەن و لەشێوەی خۆبەڕێوەبەری وکانتۆن بەڕێوەبەرن ، ئەمەئازارەکەی ئەردۆغانی قوڵترکردۆتەوە، ترسەکە لەزیهنیدا گەرەتربووە، بۆیەلەئێستادا ملیداوەتە ڕەشەکوژی ولە کوشتن سڵناکاتەوە لەمناڵ، پیر، گەنج، ئەوان لەقەتڵ وعامکردنی ئەرمەنەکانەوە ڕاهاتوون بەوەی گوێ لەویژدانیان ناگرن، لەپەنای دینەوە هەمووکات هەوڵیان داوەبەمەرامی خۆیان بگەن و بەردەوام لەپیلان گێریدان ودەرفەت دەقۆزنەوە، ئەو هێرشەی لە 10ی تشرینەوە دەستیان داوەتێ، لەزۆرلاوە کارئاسانیان بۆکراوە، مەشغەڵەتی زلهێزەکان بەیەکترەوەو، لەباربوونی ژینگەی ناوچەکە هۆکاری گونجاوی ئەردۆغانن بۆ هێرشکردنەسەر ڕۆژئاوا.
بۆچی تڕەمپ هێزەکەی لەڕۆژئاوا کشاندەوە؟
تڕەمپ ساڵی پاریش بڕیاری کشانەوەی هێزی ئەمریکایدا، بەڵام لەژێر زۆری گوشارە نێودەوڵەتیەکان بڕیارەکەی جێبەجێ نەکرد، بەڵام لەم ساڵدا هێزەکەی لەڕۆژئاوادا کشاندەوە، نهێنی بڕیارەکەش ئەوەیەکە تڕەمپ کەسێکی بازرگانەوە لەدوای بەرژەوەنیەوەیە، لەناو تورکیا ئەردۆغان ڕێگای داوە کەدوو تاوەری هەبێ بەناوەکانی تاوەرەکانی تڕەمپ، هۆکارەکانی تر تڕەمپ لەکاتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا بڕیاری بە دەنگدەرانی دابوو کە لەدوای درچوونی کار لەسەر گەڕانەوەی هێزی ئەمریکا دەکات و چیتر لەئاسیادا ناهێڵێ جوندی ئەمریکی بکوژرێن، لەوانەیە دواهۆکار ئەوەبێ کە تڕامپ دۆستی پیاوە دکتاتۆرەکانە، هەروەک باسی لەدکتاتۆرێکی وەک سەدام حسێن دەکردو پێوابوو ئەمریکا هەڵەی کرد لەڕووخانیدا، هەرچەندە ترەمپ نەیشاردەوە ئەوان لەگەڵ تورکیا ڕێکەوتوون تەنا 9بۆ10 کیلۆمەتر ڕێگا بەتورکیادراوە بێتەناو خاکی ڕۆژئاوا.
ڕۆڵی ڕوسیا لەهاتنی تورکیاچیە؟
بەو پێیەی ڕووسیا دەوڵەتێکی فرەنەتەوەیەو، بەشێکی زۆر لەکوردیش لەڕوسیا دەژین، ڕوسیا ترسی ئەوەی هەیە کە ئەم کوردانەی ڕۆژئاوا بیرلەدروستکردنی دەوڵەت یاسەرەخۆیی بکەنەوە، ئەوا کوردانی ڕووسیا هەمان داواکاریاندەبێت، خاڵێکی تر ئەوەیە ڕوسیا هاوپەیمانی بەئەسەدەو دەیەوێت کوردەکان گوشاریان لەسەربێت و بچنەپاڵ ئەسەدوو داوای جیابونەوەنەکەن، وە بەهۆی کڕینێ ئێس400 ی ڕووسیشەوە لەلایەن تورکیاو پشتکردن لەئەمریکا ئەمە داوایەتی و نزیکایەتی لەگەڵ تورکیادا خۆشکردووە، ئەمانەخاڵی کاریگەرن بۆئەوەی دەستی ڕوسیاش کەم نەبێت لەم پیلانەی هێرشکردنەی تورکیا بۆسەر ڕۆژ ئاوا.
ڕۆڵی ئێران چیە؟
ئێران لەدۆخێکی پاڕادۆسکیدایە لەلایەک، کە هاوپەیمانێکی نزیکی بەشار ئەسەدە، نایەوێت کوردەکان داوای جیابونەوەبکەن و پشت لە ئەسەد بن و،دەیەوێت لەڕێگەی گوشاری تورکیاوە، کوردەکان پەنابۆ بەشارببەن، لەلایەکی ترەوە ئێران حەز ناکات تورکیای مەزهەبی سونی بەم شێوەیە پەلوپۆ بهاوێت و سنوری دەسەڵاتەکەی فراوان بێت و ڕێگا لەدروستبوونی هیلالی شیعیەکەی بگرێت.
کورد بۆچی دۆڕاوی ئەم پیلانەیە؟
لەجیهانی مۆدێرندا کارەکەرە دەوڵەتیەکان هەرجۆرێ کردەوەی شەرو توندو تیژی و هێرش ئەنجام بدەن بۆسەر کارەکتەرە نادەوڵەتیەکان، ئەوان دەوڵەتن و کەس پێیان ناڵێ تیرۆریستن. ئەوە دەوڵەتانن کە پێکەوە تەعامول و ڕێکەوتن دەکەن. بەڵام بۆ کارەکتەرە نادەوڵەتیەکان پێچەوانەیە، بەڵام کوردی بێ دەوڵەت چونکە ئەو پێگەیە یاسایی و هەژمنەی نیە، دەنگی ناگاتە هیچ شوێنێک تەنانەت ئەگەر یەکەم هێزبووبێت داعیشی بەزاندبێ.