زەبەنگ بەهادین: خۆپیشاندانه‌كانى عێراق به چى ده‌گات؟
له‌دواى گهرێكى خۆپیشاندان له چه‌ند مانگى رابردوودا له به‌غداد و هه‌ندێك له پارێزگاكانى باشور, له 25 مانگى ئۆكتۆبه‌ره‌وه بۆ جارێكى دى خۆپیشاندان سه‌رى هه‌ڵدایه‌وه و له زۆرینه‌ى پارێزگاكانى باشورى عێراق به شێوه‌یه‌كى به‌رفراوان و به گوژمێكى زیاتره‌وه ده‌ستى پێكرده‌وه, زیاتر خۆپیشاندان ئه‌و پارێزگایانه‌ى گرتۆته‌وه كه شیعه نشینین, له پارێزگا سوننه‌كان هه‌ست به بوونى خۆپیشاندان ناكرێت به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو, به‌ڵكو ئه‌مجاره روو به‌روو بونه‌وه‌ى شیعه له‌گه‌ڵ شیعه‌دایه.
ئه‌و پرسیاره‌ى لاى زۆرینه‌ى شیكه‌ره‌وه سیاسى و چاودێره‌كان دروست بووه ئه‌م خۆپیشاندانه ئامانجى چى یه؟ بۆ ده‌كرێ؟ كێ له پشت ئه‌م خۆپیشاندانانه‌وه‌یه؟ كێ سوود مه‌نده له‌م هه‌ڵا گه‌وره‌یه‌ى له عێراقدا دروست بووه؟
ئه‌م پرسیارانه‌و چه‌نده‌ها پرسیارى دى كه شه‌قامى عێراقى خۆشى وه‌ڵامه‌كه‌ى به روونى نازانێ.
به ووردبینى كردنى داخوازى خۆپیشانده‌ران ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌بێـته‌وه كه داواكارى خۆپیشانده‌ران زۆرتر له داواكارى كه‌سێتى نزیكتره وه‌ك ئه‌وه‌ى ستراتیژ و داواكارى كۆڵه‌كه‌ى بن بۆ بنیات نانى ده‌وڵه‌تى دیموكراسى و سیستماتیك , خۆپیشانده‌ران د‌رك به و گه‌مه‌یه ناكه‌ن كه له پشت ئه‌م یاریى یه گه‌وره‌یه‌وه ده‌كرێـت بۆیه ده‌بینى سه‌قفى داواكارى یه‌كانیان ساده‌یه و بنه‌مایه‌كى سیاسى و بنیات نهرى نى یه, له هه‌مان كات ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى په‌رله‌مان ناوێـتى بۆ چاره‌سه‌ر كردنى دۆخه‌كه به ته‌نها دوور خستنه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌یه له په‌رله‌مان خۆى و درێژ كردنه‌وه‌ى چنینه‌وه‌ى قاشه كێكى زیاتره بۆ خۆیان تا ماوه‌یه‌كى زۆرتر, ئه‌وه‌ی كێشه‌ى سه‌ره‌كى یه له عێراق په‌رله‌مان ده‌ستى بۆ نه‌بردووه كه خۆى له گه‌نده‌ڵێ و ته‌وافوقى سیاسى و به‌ش بهشێنهى حیزبى دا ده‌بینێته‌وه, هه‌م سه‌رۆك وه‌زیران هه‌م په‌رله‌مان به ته‌نها كار بۆ هێشتنه‌وه‌ى خۆیان ده‌كه‌ن له پێشینه‌ى هه‌وڵه‌كانیان, له راستى دا ئه‌م دۆخه‌ى عێراقى پێدا تێده‌په‌رێت زۆرینه‌ى له خوڵقاندنى ئه‌و حیزبانه‌ن كه ئێستا نوێنه‌ریان له په‌رله‌مانه, ئه‌و حیزبانه ئه‌م دۆخه نا هه‌مواره‌یان دروستكردووه كه ئێستا خۆیان له ده‌سه‌لاتدان و سیاسه‌ت و دارایى ووڵاتیان به ده‌سته‌وه‌یه , په‌رله‌مان عێراقى نابێته واجیهه‌ى میلله‌تى عێراقى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له بنه‌ماوه ته‌زویر و به‌ش به‌شێنه با وهردارى په‌رله‌مانه‌كه‌ى له‌ق كردووه بۆیه په‌رله‌مان به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان خۆى ده‌ستورى شكاندووه و تاكره‌وى ده‌سه‌ڵاتى گێراوه‌ته‌وه بۆ پارێزگار كه ئه‌ویش سه‌ر به هه‌مان ئه‌م حیزبانه‌یه.
ئه‌وه‌ى ئێستا به دى ده‌كرێت سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق لغاوى ئه‌م دۆخه‌ى بۆ راناگیرێ چونكه ئه‌وه‌ى كه روو ئه‌دات قورستره له‌وه‌ى كه به بریارى دارایى و لاوه‌كى چاره‌سه‌ر ببێت.
دۆخى ناوخۆى عێراق زۆر جیاوازه له ناوچه‌كه, عێراق وه‌ك سووریا نى یه وه‌ك لوبنان و یه‌مه‌نیش نى یه, ئه‌م دۆخه‌ى له عێراق دروست بووه درێژه‌ى ئه‌م كۆمه‌ڵه رووداوانه‌ن كه له پێشوودا روویان داوه, سه‌ره‌تا شهر له نێوان سونه‌و شیعه له پاشان شهر له نیوان شیعه و سوونه, ئه‌مه‌ى ئێستا روو ئه‌دات زور قورس‌تر و ترسناكتره ئه‌مه‌ى ئێستا شه‌رى نێوان شیعه‌ى عێراق و شیعه‌ى ئێرانه, به جۆریك گه‌یشتۆته راده‌یه‌ك به‌مشێوه‌یه بروا ده‌كه‌ونه ته‌سفیه‌ى یه‌كترى, ئه‌وه‌ى لێره‌دا قورسه شیعه‌ى عێراق بێ رابه‌ر و بێ رێنیشانده‌ر و ه بێ پشته له كاتێكدا شیعه‌ى ئێران پشتى به سیاسه‌ت و داراى و پالپشتى ته‌واوى ئێران به‌ستوه.
ئێستا ته‌نها كه‌س كه پشتگیرى خۆپیشانده‌ران بكات موقته‌دا سه‌دره , سه‌دریش له كاتێكدا له عاشورا له‌گه‌ڵ خامنه‌یى دا ئه‌نیشێ و له كاتێكیشدا پاڵپشتى شیعه‌ى عێراقى ده‌كات هیچ جیگا متمانه نى یه سه‌در ناتوانێ ئه‌م ده‌سه‌لاته سیاسى یه سه‌ر له به‌رى برروخێنێ چونكه خۆى تا ئێستاش تهبهروكى ته‌واوى ئێرانى نى یه.
ئه‌و شێوه بهرپهرچدانهوهیهى ئێستا ده‌سه‌ڵاتى عێراقى ده‌یكات به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران له كوشتن و راو نان و گرتن ئاوینه‌ى پهرچهكردارهكانى ده‌سه‌لاتى ئێرانى یه ره‌نگ ده‌داته‌وه له ناو عێراق دا, ئێرانى یه‌كان ئێستا له دوو جه‌مسه‌ره‌وه توشى به‌رهه‌ڵستى بوون له لوبنان وه له عێراق, كه ئه‌مه‌ش زه‌ره‌رێكى زۆر له به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كانى ئێران ده‌دات له ناوچه‌كه , هه‌ڵبه‌ت سعودیه به‌شێكه له ده‌ستوه‌ردانى كێشه‌كانى هه‌ردوو ولات به دژى ئێران, ئه‌وه‌ى به دى ده‌كرێت كێشه‌ى سه‌ره‌كى عێراق رۆچونێتى له گه‌نده‌ڵى و نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى و به‌ش به‌شێنه ئه‌مه‌ش له رێگه‌ى ئه‌و لایانانه‌ى كه ئێرانى یه‌كان پشتگیریان ده‌كه‌ن له ناو عێراق دا به‌رجه‌سته ده‌كرێت له ناو ده‌سه‌لاتى عێراقى, ئێرانى یه‌كان عێراقێكى سه‌قامگیرى خاوه‌ن ده‌سه‌لاتى سه‌ربه‌خۆیان ناوێت بۆ عێراق به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆیه هه‌میشه كار بۆ له لاواز كردنى عێراق ده‌كه‌ن له رێگه‌ى ته‌شه‌نه پێكردنى گه‌نده‌ڵى و دروست كردنى كێشه‌و ئافات بۆ ده‌وڵه‌تى عێراقى.
ئه‌وه‌ى ئێستا كێشه‌یه ئه‌م چێشتخانه سیاسى یه‌ى ئێستا له عێراق دا له گه‌ردایه داهاتووى ئاماده كراوه و ئه‌مانه هه‌مووى وه‌ك سیناریو به‌كار ده‌هێنن بۆ په‌رده پۆشكردنى راستى یه‌كان به‌لام ئه‌و گه‌نجانه‌ى كه رۆژانه خۆێنیان ئه‌رژێت و ئهكۆژرێن بێ ئاگان له‌وه‌ى كه گۆرانكارى له عێراق دا له رێگه‌ى خۆپیشاندان و مانگرتنه‌وه نایه‌ته دى عێراق تا ئێستاش له ژێر سێبه‌رى سیاسه‌تى ئێرانى و هه‌ندێكیش ئه‌مریكى دایه , هه‌ر كات خۆیان چی‌یان بوێت له عێراق دا ده‌یكه‌ن به‌ده‌ر له‌وه به ملیۆنه‌ها خه‌ڵك بكوژرێت ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندى ئێرانى و ئه‌مریكى له‌سه‌ر نه‌بێت ده‌سه‌ڵاتى سیاسى و سیستمى سیاسى له عێراق ناگۆرێت.
لێره‌وه ئه‌وه‌مان بۆ روون دهبێـهوهكێشهى سه‌ره‌كى عێراق ته‌شه‌نه سه‌ندنى گه‌نده‌ڵى یه‌كى بێ شوماره به‌ڵام ئه‌مه بۆته هۆى هه‌ڵگیرسانى شه‌رى شیعه‌ى عێراق و شیعه‌ى ئێرانى كه كوژانهوى ئه‌م شه‌ره سه‌خته وه سه‌ره‌نجامه‌كه‌ى هه‌ر به‌لاى شیعه‌ى ئێران دا ده‌شكێته‌وه به باڵا ده‌ستبوونى زیاترى شیعه‌ى ئێرانى له عێراق, بابه‌ته‌كه له گۆرینى زه‌ید نى یه به عومه‌ر به‌ڵكو به هێشتنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتێكى گه‌نده‌ڵ و سیستێمكى لاواز بۆ هێشتنه‌وه‌ى عێراق له ژێر هه‌یمه‌نه‌ى ئێران دا بۆیه ئه‌وه‌ى ئێستا گه‌نج و هاوڵاتیانى عێراقى ده‌یكه‌ن هیچ ئامانجێك ناپێكێ و ته‌نها كوشتار و ماڵوێرانى زیاترى لێ ده‌بێـته‌وه و ئێرانیش پێگه‌ى خۆى وه‌ك خۆى ده‌هێلێته‌وه له عێراق دا.