شێرزاد شێخانى: كۆنگره‌ى يه‌كێتى. هاى له هينێ.. هاى له دۆشاوێ!
موشكيلهيه، به‌راستى موشكيلهيه. موشكيلهيهكى زۆر گه‌وره‌شه. له‌م بێ سه‌روبه‌رى و په‌رته‌وازه‌يى وسه‌نگه‌ر لهيهكگرتن وملشكاندنى يهكتريدا، يه‌كێتى نه‌ده‌توانێ كۆنگره ببه‌ستێ، نه ده‌شتوانێ نهيبهستێ. له‌هه‌ردوو حاڵه‌تدا زهرهريهتى!.
ئه‌و شه‌ڕه دهنووكهى ئێستا لهميدياكانو فه‌يسبووكدا دهيانبينين، حاڵى يه‌كێتييه پێش كۆنگره، وه‌كو ده‌بينين ململانێ و ملشكلاندنى يه‌كترى له‌نێوان سه‌ركرده‌كان گه‌يشتۆته ده‌ستبردن بۆ گرته‌ى فيديۆيى و ئابرووبردنى يه‌كتر، به‌م حاڵه‌شه‌وه چوونه ناو كۆنگره‌يه‌كى ئاشتيانهوه مه‌حاڵه و هيچ ئه‌نجامێكى باش نادات به‌ده‌سته‌وه.
يه‌كێتى به‌ده‌ر له هه‌موو حزبه‌كانى سه‌ر ساحه‌ى كوردستان، هه‌ميشه كۆنگره‌كانى مايه‌ى كێشه‌و سه‌رئێشه بوونه، بۆيه جيا له‌هه‌موو حزبه‌كان ده ساڵ جارێك ده‌توانێ كهشوههوايهكى ته‌ندروست دروستبكات بۆ به‌ستنى كۆنگره‌كانى. بۆيه سه‌ركرده‌كانى يه‌كێتى هه‌ميشه تۆقيان له كۆنگره‌ى حزبه‌كه‌يان چوه، به‌تايبه‌تيش له‌م چه‌ند ساڵه‌ى دواييه‌دا كه زۆربه‌ى سه‌ركرده‌كانى ئه‌م حزبه له‌كارى گه‌نده‌لێ و خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردن وبازرگانى ودزيدا تێوه‌گلان، ئيدى له‌ترسى ئه‌وه‌ى كه‌وا سامانهكانيان له‌ده‌ست نه‌چێت و به‌رده‌وام بن له دزين، بۆيه ناتوانن ده‌ستبه‌ردارى پله‌و پۆسته‌كانيان بن، نه‌بادا به‌يانى بكه‌ونه به‌ر محاسه‌به‌ى ياسايى له‌سه‌ر گهندهڵيهكانيان.
به‌شێكيشيان وه‌كو ئه‌وه‌ى پاڵه‌وانى ئيستقلال بن، تاكو ئه‌مڕۆش باسى شه‌رعيه‌تى شۆڕشگێڕيمان بۆ ئه‌كه‌ن و، خۆيان به مييراتگرى كۆماره‌كه‌ى قازى محمه‌د ئه‌زانن و ده‌ستبه‌ردارى جهمهوريهتهكهيان نابن و خۆيان به‌خاوه‌نى هه‌مو كوردستانه‌كه ئه‌زانن به‌و پارچانهشهوه كه هێشتا ئازاد نه‌كراون.
لهسهروشيانهوه كه‌سانێك هه‌ن وه‌كو چه‌سپى دووقوولوى ئێرانى به كورسيهكانيانهوه به‌ستراون مه‌گه‌ر كورسيهكهيان بشكێنى، يان شهڕواڵهكهيان پێ داكهنى ، ئه‌گينا لهكورسيهكانيان نابنه‌وه!.
ململانێى تووندى باڵهكانيش له‌سه‌ر كۆنگره‌ى داهاتوو وايانيلێكردوه، به‌ر لهكۆنگرهش چه‌ند بريارێكى زۆر بێ مانا ده‌ربكه‌ن بۆ زامنكردنى سه‌ركه‌وتنيان، ئه‌ويش زيادكردنى ژماره‌ى ئه‌ندامانى سه‌ركردايه‌تى و مه‌كته‌بى سياسى كه شه‌رعييه‌تى ئه‌و سهركردايهتييهى ئێستاشى خستۆته به‌ر پرسيارهوه.
له دانيشتنێكى تايبه‌تدا له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵێكى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتيدا كه ماوه‌يه‌كه له‌كۆبوونه‌وه‌كان ده‌رناكه‌وێ، لهئهسبابى بهشدارينهكردنى له‌كۆبونه‌وه‌كان پرسيارم لێ‌كرد ، له‌وه‌ڵامدا وتى” جاچۆن به‌شدارى له‌و كۆبونه‌وانه‌دا بكه‌م كه پێنج كه‌سى ده‌ره‌وه‌ى مه‌كته‌بى سياسى به‌بێ هيچ شهرعييهتێك به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن و خاوه‌ن بڕياريشن تێيدا”.
يه‌كێتى زۆر خراپ لێى قه‌وماوه، نه ده‌توانێ كۆنگره‌يه‌كى ته‌وافوقى ببه‌ستێ، نه ده‌شتوانێ كۆنگره‌يه‌كى نيمچه ديموكراسيش ببه‌ستێ، نه ده‌توانێ كۆنگره دوا بخات، نهدهشتوانێ به‌م شێوه‌ى ئێستاش بيبهستێ، كورد وته‌نى” هاى له هينێ. هاى لهدۆشاوێ”.
ئه‌وه‌ى ئێستا پێش كۆنگره ده‌يبينين كاره‌ساته، ئه‌وه‌ى له‌ناو كۆنگره‌ش ده‌يبينين مه‌رگه‌ساته، ئه‌وه‌ى دواى كۆنگره‌ش دهيچنينهوه، دارووخانێكى ته‌واوه‌و دوور نيه يهكێتيهكهى مام جه‌لال ببێت به‌چوار يه‌كێتى و، چل ساڵيتر خه‌بات بۆ يهكگرتنهوهيان بكه‌ينه‌وه.
باقى وه‌لسه‌لام
- Latest Posts by شێرزاد شێخانی
شێرزاد شێخانی: ئاشبەتاڵ بە ئاشبەتاڵ.
-شێرزاد شێخانی: ئایا بایکۆتی هەڵبژاردن چارەسەرە؟
-شێرزاد شێخانی: پەرلەمان و فەعۆیەکانی پارتی.
- All Posts