به‌هرۆز جه‌عفه‌ر: دانیشتن له بن ده‌وارى ڕه‌ش: به‌رهه‌م ساڵهحى ڕاسته‌قینه كێیه؟. ئه‌ڵقه‌ى یه‌ك.
ئه‌م نوسینه به‌شێكه له چه‌ند ئه‌ڵقه‌یه‌ك كه له‌هه‌مان كاتدا به‌هه‌ر سێ زمانى ئینگلیزى و عه‌ره‌بى و كوردى بڵاوئهكرێتهوهو، به‌ڵگه‌و دۆكیومێنتهكانیش له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌یدا ڕه‌وانه‌ى نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له عێراق و، په‌رله‌مان و داواكارى گشتى عێراق ئه‌كرێت. هه‌رچه‌نده بایی ئه‌وه‌یه كه سه‌ركردایه‌تى كورد‌و یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ئه‌مه‌كدارانه به‌ته‌نگ ئه‌م بابه‌ته‌وه بێن، كه له بنچینه‌دا هۆكارى دنه‌دانى بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى دوو پرسیارى سه‌ره‌كیه، یه‌كه‌میان ئایا له ڕاستى دا به‌رهه‌م ساڵه‌ح كێیه؟.
دووه‌میشیان، به پێى په‌یمانگه‌ى ئاشتى له ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كان، له‌ماوه‌ى نێوان (2003 بۆ 2011) له جه‌نگى عێراقدا ئه‌مریكا بڕى (1.06) یه‌ك تریلیۆن و شه‌ش سه‌ت ملیۆن دۆلارى سه‌رف كردووه، له‌سه‌رووى ئه‌وه‌شه‌وه سه‌دان ملیار دۆلارى وه‌كو پاڵپشتى پێشكه‌ش به عێراق كردووه‌و ئه‌كات له پێناو سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و، بونیادنانى ئاشتى و بڵاوه‌پێكردنى دیموكراسى و كه‌لتورى پێكه‌وه‌ژیان، كه‌چى عێراقى دواى سه‌ددام ساڵ به‌ساڵ له پاشه‌كشێیه‌كى هه‌مه‌چه‌شنه‌ى ترسناكدایهو پتر له (132) ملیار دۆلار قه‌رزاره؟. ئایا به‌ڕاستى دكتۆر به‌رهه‌م ساڵه‌ح سه‌رۆكى كۆماره‌كه‌ى عێراق خه‌ریكى چیه‌و، سه‌رۆكى كوێیه؟. ئه‌م نوسینه هانده‌رێكى باشیشه بۆ پشكنینى ئه‌وه‌ى ئاخۆ دیموكراسى ڕووه‌كێكه لهخاكى عێراقدا ناڕوێت یان ئه‌وه چینه فه‌رمانڕه‌واكانن ده‌مامكیان پۆشیوه‌و سوودى خراپ له‌م كێڵگه شێواوه ئه‌بینن؟.
یه‌كه‌م: به‌رهه‌م ساڵه‌ح و گه‌نده‌ڵى له عێراق
كاتێك ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان سه‌ركردایه‌تى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى كرد بۆ ڕووخانى ڕ‌ژێمى سه‌ددام (2003)، دواتر سه‌دان ملیار دۆلارى بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق خه‌رجكرد، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ى كه‌ناڵى خۆیه‌وه كه چه‌ند سیاسیه‌ك بون له وڵاتانى خۆرئاواوه گه‌ڕابونه‌وه عێراق، له‌نێویاندا به‌رهه‌م ساڵه‌ح، كه نزیكه‌ى (5) ساڵ بۆ هه‌ر مانگێك (870000) هه‌شت سه‌ت و حه‌فتاهه‌زار دۆلار (له ساڵێكدا ئه‌كاته زیاتر له ده ملیۆن دۆلار) وه‌رى ئه‌گرت. گوایه بۆ گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تیه ( بۆ زانیارى زیاترى لایه‌نه ده‌ره‌كى و په‌یوه‌ندیداره‌كانى عێراق تا ئیمڕۆكه‌ش هه‌موو ئه‌و یارمه‌تیه دهرهكیانهى ئه‌درێن به عێراق له بودجه‌دا نین واته نابنه به‌شێك له داهات، تا ئێستاش به‌رهه‌م ساڵه‌ح تیمى تایبه‌تى هه‌یه بۆ سه‌رجه‌م فهندو پاڵپشتیه‌كانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و ئهمریكاو وڵاتانى كه‌نداو كه ئه‌و پارانه وه‌ربگرن به ناوى جیاجیاوه – ناوى تیمه‌كانیش لاى ئێمه پارێزراوه). بۆ سه‌رچاوه‌ى ئه‌م زانیارییانه‌ش بڕواننه پێگه‌ى بنكۆڵكارى به‌ریتانى (Medium) به‌ناونیشانى (Who is President Barham Salih, really?).
سه‌رچاوه باوهرپێكراوهكانى ئه‌وكاته‌ى (ی،ن،ك) ڕاپۆرتیان ئه‌دایه تاڵه‌بانى، وه بڵاویان ئه‌كرده‌وه كه به‌رهه‌م ساڵه‌ح به‌شى زۆرى ئه‌و پارانه بۆ پرۆژه‌كانى دایكى خه‌رج ئه‌كات گوایه ئه‌مه كارى بوارى ژنان ئه‌كات. به‌تایبه‌تیش به‌رهه‌م ساڵه‌ح بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى پرۆفایلى خۆى چه‌ندین داموده‌ستگه‌ى میدیایی كردبوه‌وه وه‌كو: ڕۆژنامه‌ى ئاسۆ، خه‌ندان، گۆڤارى هه‌فتانه، جگه له‌وه‌ش به‌رهه‌م ساڵه‌ح به‌و پارانه به پێدانى زه‌وى و خانوو له هه‌ولێرو به‌غدا به میدیاكاره به‌ناوبانگه‌كان (ناویان پارێزراوه) خۆى كردبو به ئهختهبوتى میدیاى جیهانى.
پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئایا ئه‌مریكا له عێراق چ كاره بوه كه به‌رهه‌م ساڵه‌ح ئاوها فه‌نده ماددییهكانى به فیڕۆداون ؟
دووه‌م: به‌رهه‌م ساڵه‌ح دواى وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك كۆمار
جیابونه‌وه‌ى “به‌رهه‌م ساڵه‌ح” له یه‌كێتى و دروستكردنى “هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى” و دواتر گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ ناو یه‌كێتى له پێناو پۆستى سه‌رۆك كۆماری‌دا، له ئه‌ڵقه‌كانى ئاینده‌دا بۆ كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕوون ئه‌كه‌مه‌وه، كه سه‌دان هه‌زار ده‌نگده‌رو نوخبه‌ى كوردى بێ ئومێدكردو، هه‌زاران درۆى له‌گه‌ل خه‌ڵك و هاوڕێكانى خۆى كرد و، لینكهكانیش به‌ده‌نگ و ڕه‌نگ ماون. لێره‌دا به‌كورتى ته‌نها چه‌ند نمونه‌یه‌ك ئه‌هێنینه‌وه، كه ته‌نها له‌ماوه‌ى كه‌متر له سالێك دا به‌رهه‌م ساڵهحى پێ بناسن له پۆستى سه‌رۆك كۆماری‌دا:
یه‌ك: به‌رهه‌م ساڵه‌ح له‌ماوه‌ى (9) نۆ مانگى یه‌كه‌مى (2019) هدا (8) هه‌شت جار داواى له ئیداره‌ى ئه‌مریكا كرد بۆ ئه‌وه‌ى پێشوازى لێ بكه‌ن، به‌ڵام ڕه‌تیان كرده‌وه چاویان پێى بكه‌وێت!. هه‌موو هه‌وڵى سه‌رۆك كۆمار ئه‌وه‌بوه وه‌ك نوێنه‌رى عێراق بچێته كۆنفڕانسى ساڵانه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له نیۆرك له برى عادل عه‌بدولمه‌هدى، دواتر له ڕێگه‌ى چه‌ند لۆبیستێك و به‌خشینى ملیۆنه‌ها دۆلار توانى چه‌ند خوله‌كێكى كه‌م له‌گه‌ڵ ترامپ كۆببێته‌وه. لێ ئیداره‌ى ئه‌مریكا ڕه‌نگه له لهبلهبانى به‌رهه‌م ساڵه‌ح و چه‌ته‌كانى ئابوریی ناوچه‌كه باش ئاگهداربێت، چونكه وتاره‌كه‌ى ترامپ له (74) مین كۆنفڕانسى ساڵانه‌ى یوئێن له 24ى سێپته‌مبه‌رى 2019 به‌ته‌واوى فۆكه‌س بو له‌سه‌ر ئه‌و چینه سیاسیه ههمیشهیانهى كه به‌ده‌ست تێكه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ ده‌ستگه میدیایی و دامه‌زراوه ئابورییه‌كان ژیانیان له مرۆڤایه‌تى تاڵكردوه.
دوو: له‌سه‌ره‌تاى ساڵى (2019) هدا سه‌رۆكى كۆماره‌كه‌ى عێراق “به‌رهه‌م ساڵه‌ح” گوتى، بونى 11 یانزه هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مریكى ته‌نها بۆ مه‌شق و ڕاهێنانه. دوو ڕۆژ دواى ئه‌وه سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا دۆناڵد ترامپ گوتى ئه‌و 11 یانزه هه‌زار سه‌ربازه‌ى ئێمه له عێراق بۆ چاودێرى كردنى ئێرانه…ئینجا دواى ئه‌مه به‌رهه‌م ساڵه‌ح لێره‌و له‌وێ كه‌وته به‌رگرى كردن لهسیاسهتهكانى ئێران بۆ ئه‌وه‌ى له‌ناو حزبه‌كه‌ى خۆیشیدا ئێرانیه‌كان ته‌نگى پێ هه‌ڵنه‌چن و، پاڵپشتى بكه‌ن تا ببێته سكرتێرى گشتى (ی،ن،ك). هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى (2019) ترامپ له‌پڕ سه‌ردانى عێراقى كرد‌و چاوى به‌هیچ به‌رپرسێكى عێراقى نه‌كه‌وت و گه‌رایه‌وه، له نیۆرك و له‌دانیشتنه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵه‌ح گوتى ” بێگومان من پیاوێكى گه‌وره‌م… ئه‌وماوه‌یه‌ى ڕابردوو له‌عێراق بوم وه‌ك ئه‌زانیت”.
سێ: ژماره‌یه‌كى زۆر له جوتیارانى هه‌رێمى كوردستان ساڵانێكه ئه‌ناڵێنن كه به‌غدا گه‌نمه‌كه‌یان لێ وه‌رناگرێت! چه‌ند براده‌رێك له كوتله حیزبیهكهى به‌رهه‌م ساڵه‌ح ئه‌چن گه‌نم له‌ده‌ره‌وه‌ى عێراق به‌هه‌رزان ئه‌هێنن و ئه‌یفرۆشن به به‌غدا، بۆیه به‌غداش پێویستى به گه‌نمى جوتیارانى كورد نییه، پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا به‌رهه‌م ساڵه‌ح چى كرد بۆ لێپێچینه‌وه له‌هاوڕێكانى له‌ناو یه‌كێتى؟…هیچ… چونكه خۆی له‌گه‌ڵیاندا به‌شداره.
چوار: سێكته‌رى كاره‌با له عێراقدا هۆكارى یه‌كه‌مى به‌فیڕۆدانى پاره‌ى عێراقه، ساڵى (2017) وه‌زیرى پێشوترى كاره‌با له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جه‌نه‌رال-ئه‌لیكتریكى ئه‌مریكى بۆندێك به (400) ملیۆن دۆلار ئیمزا ئه‌كا بۆ چاككردنه‌وه‌ى كاره‌باى ناوچه وێرانكراوه‌كانى وه‌ك تكریت و موسڵ بێ ئه‌وه‌ى له‌كۆتاییدا پرۆژه‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن (هیچیش نه‌كرا). له ئێستادا به‌رهه‌م ساڵه‌ح له‌ڕێگه‌ى “لوئه‌ى ئه‌لخه‌تیب” و ” حه‌مید جه‌عفه‌ر” خه‌ریكى وه‌رگرتنى پرۆژه‌یه‌كى زه‌به‌لاحن بۆ كاره‌باى عێراق كه بودجه‌كه‌ى (40) چل ملیار دۆلاره (ئه‌م پرۆژه‌یه به‌شێكى په‌یوه‌سته به‌كارى لۆجیستى و پێداویستى نێوخۆیی كه كۆمپانیاكانى سه‌ر به كریزنت پیترۆلیۆم كارى تیائهكهن، به‌شه‌كه‌ى تریش په‌یوه‌سته به دوو كۆمپانیاى ئه‌مریكى و ئه‌ڵمانیه‌وه). لوئه‌ى یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ى به پاڵپشتى به‌رهه‌م ساڵه‌ح هاتۆته ناو سێكته‌رى نه‌وتى عێراقه‌وه‌و، ئیراك ئینێرجى ئینستیوتى داناوه. له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربونى لوئه‌ى وه‌ك وه‌زیرى كاره‌با له كابینه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى دا، (ن، ن، تاڵه‌بانى) بو به به‌ڕێوه‌به‌رى ئیراك ئینێرجى ئینستیوت. (ن،ن، تاڵه‌بانى) كچى دكتۆره عهتیهیه، كه ئه‌كاته خوشكى خێزانى به‌رهه‌م ساڵه‌ح، كۆمپانیاى ئینلیل ئینێرجى به‌ناوى “ن،ن، تاڵه‌بانى” ه‌وه له‌عێراق تۆماركراوه (بۆ زانیاریش: تۆماركردنى یه‌ك كۆمپانیاى نه‌وتى له‌عێراقدا پێویسته 2 ملیار دینار له‌سه‌ر هه‌ژمارى بانكیهكهت هه‌بێت). ته‌نانه‌ت له‌ترسى ئه‌م بابه‌ته ئه‌مساڵ نه به‌رهه‌م ساڵه‌ح و نه (ن، تاڵه‌بانى) كه به‌ڕێوه‌به‌رى خودى ئیراك ئینیرجى ئینستیوت بۆ یه‌كه‌مجار له مونته‌داى ووزه‌ى عێراقى به‌شدار نه بون كه سازى ئه‌كات.
پێنجه‌م: حه‌مید جه‌عفه‌ر له‌گه‌ڵ مه‌جیدى كوڕى كه‌سى یه‌كه‌مى كۆمپانیاى كرێزنت پیترۆلیۆمن (دانا غازى ئیماراتی و ئیراك ئینێرجى هه‌مویان سه‌ر به كریزنت پیترۆلیۆمن). حه‌مید له‌شه‌سته‌كانه‌وه چۆته به‌ریتانیا، ساڵانێكى زۆره له دوبه‌ى ئه‌ژى، هاوه‌ڵێكى نزیكى به‌رهه‌م ساڵه‌حه، لوئه‌ى له وه‌زاره‌تى كاره‌با، به‌رهه‌م ساڵه‌حیش له‌سه‌رۆكایه‌تى كۆمار، ناوه‌نده‌كانى توێژینه‌وه‌و لۆبیكردن له به‌ریتانیاو عێراق، هه‌موو ئه‌مانه‌یان كردۆته تۆڕێك. له 21/12/2017 لوئه‌ى ته‌له‌فۆنێكى بۆ كردم ئه‌و له به‌ریتانیا بو منیش له قوبرس گوتى ” سه‌رپه‌رشتى كردنى كه‌یسى ململانێى نێوان دانا غاز‌و حكومه‌تى هه‌رێم به من سپێردراوه”، داواشى لێكردم دژى سیاسه‌تى نه‌وتى هه‌رێم به ئینگلیزى بنوسم، ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه كه به‌مه پاڵپشتى به‌رهه‌م ساڵه‌ح به‌ده‌ست ئه‌هێنیت. لوئه‌ى یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ى بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر پاره‌یه‌كى خه‌یاڵى له‌لایه‌ن نورى مالكی و عه بادى و به‌رهه‌م ساڵه‌حه‌وه بۆ ته‌رخانكراوه تا له واشنتۆن و له‌نده‌ن لۆبى بۆ نه‌وتى عێراق بكات. چه‌ندین ئارتیكهڵ و په‌یپه‌رى له‌ناوه‌نده جیهانیه‌كانى وه‌ك برۆكینجز و كۆنفڕانسى ساڵانه‌ى نه‌وتى عێراق له له‌نده‌ن بڵاوكردۆته‌وه دژى هه‌رێمى كوردستان و نه‌وته‌كه‌ى، له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام گفتوگۆمان هه‌بو تا بو به وه‌زیرى كاره‌با.
شه‌شه‌م: له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربونى به‌رهه‌م ساڵه‌ح له پۆستى سه‌رۆك كۆمار، (ه، ن، تاڵه‌بانى) كه ئه‌كاته خوشكى (ن، تاڵه‌بانى) و كچى ژنخوشكى به‌رهه‌م ساڵهحن، دوو كۆمپانیاى نه‌وتى له له‌نده‌ن و دوبه‌ى به‌ناوه‌كانى ” ڤێنهندى ڤێنچه‌ر” و “هامڵتن بریدجس” تۆماركردوه كه سه‌رمایه‌كانیان له‌عێراقن و له بواره‌كانى به‌رهه‌مهێنانى ووزه‌و سوته‌مه‌نى و بیناسازیدا كارئه‌كه‌ن. ئه‌وه جگه له‌وه‌ى ئه‌وكاته‌ى به‌رهه‌م ساڵه‌ح سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم بوه نه‌خۆشخانه‌ى (هه‌وار) و كۆمپانیاى هاورده‌كردنى ده‌رمانى بۆ دكتۆره عهتیهى ژنخوشكى و هه‌وارى كچى دانا (كه تازه كۆلێژى دهرمانسازهى ته‌واوكردبو).
حه‌وته‌م: به‌رهه‌م ساڵه‌ح له نیسانى 2019 هدا به‌شدارى ڤیستڤاڵى ئێل به‌گى جافى له قه‌ره‌داخ كرد، سپۆنسه‌رى ماددى ڤیستڤاڵهكهش ئه‌و كردى، وێنهیهكیشى له‌گه‌ڵ “ا، ئاغا” گرتوه كه توند ده‌ستى یه‌كتریان گرتوه، له‌كاتێكدا (أ, ئاغا) ناوى له لیستى به‌عسى و كۆنه جاشهكاندا هاتوه‌و، ئه‌نفالچى بوه. جگه له‌وه‌ى ده‌یان جاشى تر له‌و ڤیستڤاڵه‌دا بون (له‌گه‌ڵ ڕێز بۆ تێكۆشه‌رانى جاف و خه‌باتى چاكهخوازانیان). سه‌رۆكى وڵاتێك ده‌ستى سه‌رۆكى جاشێك ڕاوهشێنى و بگوشێت كه به‌شدارى له كۆمه‌ڵكوژی گه‌له‌كه‌یدا كردوه، به چیدا بزانین ئه‌م سه‌رۆكه له‌گه‌ڵ تیرۆیستانیشدا په‌یوه‌ندى نییه بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى ئه‌گه‌ر پێویست بكات؟ به‌چیدا…! وه‌ك كاڵا‌و وێردێك له‌سه‌ر زارى خۆى باسى حه‌شدى شه‌عبى ئه‌كا و، باسى كه‌سوكارى ئه‌نفال و شه‌هیدان، له‌ناخه‌وه ئه‌و ته‌نها وه‌ك به‌كاربه‌رێك و هه‌ندێجاریش بۆ ریكلام ئه‌م ووشانه ده‌رئه‌بڕێت.
هه‌شته‌م: به‌رهه‌م ساڵه‌ح وه‌ك به‌شێك لهدامركاندنهوهى حه‌زه‌كانى ناخى خۆى له‌سه‌ره‌تاى ده‌ست بهكاربونى وه‌ك سه‌رۆك كۆمار ژماره‌یه‌ك گه‌شتى بۆ ئه‌رده‌ن و وڵاتانى كه‌نداو و توركیا‌و ئیتاڵیا‌و…تادوایی كرد، به پێى وته‌ى په‌رله‌مانتارى عێراقى “كازم سه‌یادى” ته‌نها تێچوى گه‌ڕى یه‌كه‌مى ئه‌و سه‌ردانانه (4,5) چوار ملیار‌و پێنج سه‌ت ملیۆن دینارى عێراقى بوه، بێجگه له گه‌شته‌كه‌ى بۆ ئه‌مریكا كه نزیك به (2) دوو ملیۆن دۆلارى تێچوه. به‌رهه‌م ساڵه‌ح ئه‌م خۆ-بادان و جرت و فرتانهى بهملاولایا ناوناوه (دیبلۆماسیه‌ت)، له‌كاتێكدا له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و سه‌ردانانه‌ى سه‌رۆك كۆمار بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات كارى پڕوپوچ و نا-ده‌ستورى و نا یاساییه، چونكه به پێى مادده‌ى (73) له ده‌ستورى عێراق ده‌سته‌ڵاته‌كانى سه‌رۆك كۆمار له (10) به‌ند پێكهاتوه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌رۆك بۆى نییه ئیمزا له‌سه‌ر هیچ ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ك بكات، ئه‌ى بۆچى ئه‌چێت؟. ئایا ئه‌وه ده‌ستورییه‌و لهدهستهڵاتى سه‌رۆك كۆمارى عێراقدایه له‌گه‌ڵ ژوورى بازرگانى ئه‌مریكا كۆبێته‌وه‌و ڕێككه‌وتن بكات؟. شه‌قام و میدیاى عێراقى بێزارى خۆیان نه‌شاردۆته‌وه له‌وه‌ى له وڵاته‌كه‌دا ئاو نییه بیخۆنه‌وه، كه‌رامه‌تیان پارێزراو نییه له‌ناوه‌وه، سه‌رۆك كۆماریش خه‌ریكى هه‌واو ئاره‌زووه‌كانى خۆیه‌تى. هه‌رچه‌نده به‌رهه‌م ساڵه‌ح دواى وه‌رگرتنى پۆسته‌كه‌ى له‌سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له چه‌ندین دانیشتن‌دا بێمنه‌تى خۆى له خه‌ڵك و هاوڕێكانى دوێنێى له هه‌رێمى كوردستان نیشانداوه‌و، به دۆسته‌كانى وتوه ” ئه‌و زه‌مانه ڕۆیشت ئیتر ڕوو له‌خه‌ڵكى بكه‌م!”.
نۆیه‌م: ئه‌گه‌رچى نزیكه‌ى (30) ساڵه عێراق ده‌رفه‌تى به توركیا نه‌داوه په‌یوه‌ندییه‌كى به‌تین دروست بكه‌ن، له كاتێكدا له‌هه‌موو دونیا بگه‌ڕێى سه‌رۆك كۆمارى توركیا “ئه‌ردۆگان” دۆستێكى نییه‌و، ده‌وڵه‌تێك نییه سیاسه‌تى ئه‌ردۆگان به‌گه‌ن بكات، له‌كاتێكدا توركیا ئاوى دیجله‌ى گرتۆته‌وه‌و مه‌ترسى له‌سه‌ر فوراتیش دروستكردوه، به‌پێى ڕاپۆرتى گۆڤارى به‌ناوبانگى فۆڕن پۆله‌سى- Foreign policy كه ” كون هالینان” ئاماده‌ى كردوه، به‌نداوه توركیه‌كان به ڕێژه‌ى (80%) ئاوى عێراق و (40%) یش ئاوى سوریا كه‌م ئه‌كه‌نه‌وه، له‌كاتێكدا توركیا (11) بنكه‌ى سه‌ربازى لهخاكى عێراقدا هه‌یه، كه‌چى به‌رهه‌م ساڵه‌ح له ترسى ئه‌ردۆگان ووشه‌یه‌كى نییه به‌رانبه‌ر ئه‌و كاره‌ساتانه‌ى له كه‌ركوك دژى گه‌له‌كه‌ى ئه‌نجام ئه‌درێن، یه‌كێك له ڕاوێژكاره‌كانى ئه‌ردۆگان كه سه‌رۆكى ناوه‌ندێكى لێكۆڵینه‌وه‌یه له كۆبونه‌وه‌یه‌كى ده‌وریدا پێى وتم: ساڵه‌ح سه‌رقاڵى ئه‌وه‌یه له قه‌ته‌ره‌وه به‌ناو خاكى عێراقدا غاز بگه‌یه‌نێته توركیا‌و، ده‌روازه‌ى ووشكانى تر له‌گه‌ڵ توركیا ئه‌كاته‌وه…من له‌وه‌دا دڵنیام به‌رهه‌م ساڵه‌ح تێكه‌ڵ به‌و گه‌مه ئێرانى- توركیه‌ش بوه بۆ ڕاده‌ستكردنى قه‌ندیل به ئه‌نكه‌ره، چونكه لاى به‌رهه‌م ساڵه‌ح هه‌موو شت بۆ فرۆشتنه.
ده‌یه‌م: یه‌كێك له‌و لێكه‌وته ترسناكانه‌ى به‌رهه‌م ساڵه‌ح هه‌یه‌تى، ئه‌وه‌یه داهێنه‌رى كڕینى نوخبه‌و میدیاوانى ئه‌هلیه، هاوكات له‌ڕێگه‌ى ئه‌مانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌كانى خۆى بۆ سه‌ر ئه‌و ماڵپه‌رانه ئه‌نێرێت كه دژى ئه‌و وتارێك بڵاوبكه‌نه‌وه‌و، ڕیكلامهكانیان لێوهرئهگیرێتهوه. ته‌نانه‌ت به‌رهه‌م ساڵه‌ح له كۆمێنتى فهیسبوكیشدا دهستوهرئهدات و، وه‌ك دیكتاتۆرێك مامه‌ڵه ئه‌كات و، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕه‌خنه‌ى قبوڵ نییه. بۆ نمونه جارێك نوسهرێكى ئه‌مریكى له تویته‌ر ئه‌نوسێت: به‌رهه‌م ساڵه‌ح هه‌شت جار داواى كردوه سه‌رۆك ترامپ بیبینێت، به‌ڵام ڕه‌تكراوه‌ته‌وه. كه‌چى سه‌رۆكى ئه‌م عێراقه خێرا به‌رپرسى دهستگهیهكى وڵاته‌كه ڕائه‌سپێرێ له تویته‌ر سكاڵاى لێ بكه‌ن و، دواتر تویته‌رى نوسیاره ئهمریكیهكه دائه‌خه‌ن!.ڕه‌نگ بێ له‌ناو پارتى دا “نێچیرڤان بارزانى” هه‌موو ئه‌و ته‌له‌فۆنانه‌ى له به‌رهه‌م ساڵه‌حه‌وه بۆى ئه‌چێت له‌سه‌ر ئه‌وه بێت فڵان كادر‌و فڵان كه‌س له ڕووداو ئه‌و شته‌ى نوسیوه لایبده‌ن!.
یانزه‌یه‌م: به‌رهه‌م ساڵه‌ح ئاگاداره‌و، به‌رپرسه له فرۆشتنى نه‌وتى ئێرانى به ئه‌وراقى عێراقى له كه‌نداوى به‌سره‌وه. ڕاسته‌وخۆ بزنس ئه‌كات و، كهشتیهكانیش موڵكى خۆیانه، هه‌ندێ جار نه‌وته‌كه له فوجه‌یره ڕاده‌ست كڕیاره‌كان ئه‌كرێت یان لهههرشوێنێكى ناوچه‌كه ئه‌وراق و مامه‌ڵه‌كان عێراقین به‌ڵام نه‌وته‌كه نه‌وتى سووك و LNO ى ئێرانیه. ئه‌م بابه‌ته لاى پارێزه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان دهنگیداوهتهوهو، به‌نده‌ش ئه‌وه‌نده ئاماده‌م بیسه‌لمێنم ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خودى ئه‌مریكا نه‌وتى ئێرانى بوێت به ئه‌وراق و مامه‌ڵه‌ى یاسایی عێراق به‌یه‌ك كاتژمێر ملیۆنه‌ها به‌رمیلى بۆ ئه‌دۆزمه‌وه.
دوانزه‌یه‌م: له‌مدواییه كه به‌رهه‌م ساڵه‌ح پۆستى سه‌رۆك كۆمارى له‌ده‌ره‌وه‌ى كۆ-ده‌نگى كوردستان وه‌رگرت، پارتى توڕه‌بو. جارێكیان له‌كۆتایی به‌رنامه‌یه‌كى كه‌ناڵى ڕووداودا په‌رله‌مانتارى پارتى “هێڤیدار ئه‌حمه‌د” گوتى “پارتى به‌ڵگه‌ى وه‌هاى له‌سه‌ر به‌رهه‌م ساڵه‌ح هه‌یه بڵاوى بكاته‌وه ڕووى نایات بگه‌ڕێته‌وه سوله‌یمانى”…به‌رهه‌م به‌مه زۆر نیگهرانبو… گوتم: تۆ سه‌رۆكى عێراقیت…چى پێویست ئه‌كات گوێ به‌م شتانه بده‌یت، هه‌ر ئیمڕۆ وتارێك بنوسه له واشنتۆن پۆست و، باسى ئێستاى عێراق و ڕۆڵى كورد‌و پێگه‌ى بارزانیش بكه، میدیاى كوردیش وه‌ك كارى خێر ته‌ماشاى ئه‌كاو، دووكه‌س ئه‌نێرینه لاى بارزانى و په‌یوه‌ندییه‌كان ئاسایی ئه‌بێته‌وه. ئیتر چ پێویست ئه‌كات به ڕۆژ كوڕه‌كان هان ئه‌ده‌ى دژى پارتى بنوسن و، به‌شه‌ویش ته‌له‌فۆن بۆ ئه‌م و ئه‌وى پارتى ئه‌كه‌ى شه‌فاعه‌تت بۆ بكه‌ن!. ئه‌وكاته له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌هریمه‌ن و میرزاكانى ده‌ورى بارزانى و به‌رهه‌م ساڵه‌حیش ڕۆڵى خراپ نه‌گێڕن كه دواجار میلله‌ت زیانى تیا ئه‌كات، بۆیه وتارێكم نوسى به‌ناونیشانى ” چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه بارزانى و به‌رهه‌م ساڵه‌ح پێكه‌وه دابنیشن”.
ئه‌ڵقه‌ى دواتر سه‌باره‌ت به یه‌كێتى و سه‌رۆك كۆمار قسه‌ئه‌كه‌ین…
*به‌هرۆز جه‌عفه‌ر*
- Latest Posts by بەهرۆز جەعفەر
بەهرۆز جەعفەر: لەبارەی پاڵێوگە نایاساییەکانەوە.
-بەهرۆز جەعفەر: کورد یان ئەردۆگان دەرفەتیان زۆرترە؟
-بەهرۆز جەعفەر: ئایا ئیسرائیل بەڕاستیەتی؟
- All Posts