عیماد عه‌لی: بۆچی كوردی باشوور له‌م كاته‌دا وا ده‌كات؟!
له‌جیاتی پلان و خوێندنه‌وه‌ی پێشبینی راست و چاوه‌ڕوانی ئه‌گه‌ره‌كان و كاریگه‌ریه‌كانی ئه‌و حه‌شاماته‌ی به‌غدا و خۆهه‌ڵقورتانی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر له عیراق و هه‌وڵی هه‌مه‌جۆری چه‌ن لایه‌نه بۆ گۆڕینی ریشه‌یی له پرۆسه‌ی سیاسی به‌گشتی و په‌ڕینه‌وه بۆ قۆناغێك ئه‌گه‌ر كورد ئاماده‌ی نه‌بێت و خۆی بۆ ئاماده نه‌كات و ده‌ستی تێدانه‌بێت و هه‌موو تواناكانی نه‌خاته‌گه‌ڕ به‌هه‌زار ویه‌ك لایه‌وه زه‌ره‌ر ده‌كات، كه‌چی ئا ئێستا له‌م كاته‌دا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بێفه‌ڕه شه‌ڕی پۆست و ده‌سه‌لات و ململانێ و كێبڕكێ و ركابه‌رێتی یهكتریانه. له‌م كاته‌دا كه نه‌ك عیراق و لایه‌نه‌كان به‌ڵكو ولاتانیش ئیستیغلالی ئه‌م دۆخه‌یان كردووه و ده‌ستی تێوه‌رده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت حوكمێكی تاك لایه‌نه‌ی قۆرخكاری به‌رقه‌راربكه‌ن له‌م وڵاته شڵه‌ژاوه‌دا و ده‌یانه‌وێت له ریشه‌وه ههڵیتهكێنن و به‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و به‌وشێوه‌یه ده‌یانه‌وێت بیخه‌نه سه‌ر سكه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، كه‌چی یه‌كێتی وپارتی تا ئێستا سه‌رقاڵێ ئه‌وه‌ن كێ به‌رێوه‌به‌ری ئه‌و ناحیه دووره ده‌سته بێت یان كێ له‌سه‌ر خه‌زێنه‌كه بێت و كێ ده‌سه‌ڵاتی كردنه‌وه‌ی قاچی مریشكه بهستراوهكه بێت یان نه‌بێت.
له لایه‌كی تره‌وه كۆمه‌ڵێك رۆشنبیری كوردیش به سۆزداری و بێ ئه‌وه‌ی به واقعیانه دۆخه‌كه بخوێننه‌وه یان به‌مه‌به‌ستێكی كه‌سیی یان كارێكی پۆپۆلیستانه، واده‌زانن ئه‌وه‌ی له زه‌ره‌ر و دژی ده‌سه‌ڵاتی كوردستاندا بێت له‌قازانجی گه‌لی كوردستانه و ئه‌وه‌ی له سود و له‌گه‌ڵ راوبۆچونی ده‌سه‌ڵاتی كوردستاندا بێت له زه‌ره‌ری گه‌لی كوردستانه، هیچ بوارێكیان بۆ هاوبه‌شیی له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی هه‌ردوولا نه‌هێشتۆته‌وه، یان سیاسه‌تی با به‌مردنی خۆم و كه‌ره دێزهكهمیش ته‌واو بێت؛ بیر ده‌كه‌نه‌وه و هه‌نگاو ده‌نێن، ئه‌گینا منێك كه هیچم به‌عیراقه‌وه نه‌به‌ستێته‌وه و تا ئه‌مرۆ هه‌ست به هاوڵاتیبونی عیراقی نه‌كه‌م و تا ئه‌مرۆش گه‌لی عیراقی نه‌گه‌یشتبێته ئه‌و ئاسته رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی كه منی كورد وه‌ك هاوڵاتیه‌كی عیراقی پله یه‌ك په‌سه‌ند بكات و ئه‌مه‌ش تاوه‌كو سهدهیكی تر به‌رده‌وام ده‌بێت، كه‌چی منێكی به‌ناو رۆشنبیر ته‌نها وه‌كو به‌هانه‌ی پشتگیری خه‌ڵكی ره‌شورووت كه ته‌نانه‌ت به زه‌ره‌ری ئه‌و رهشوروتهش بكه‌وێته‌وه پشتگیری هه‌نگاوی هه‌ڵه بكه‌م و بیرێكی ستراتیجیانه‌ی گه‌له‌كه‌ی خۆم نه‌كه‌مه‌وه و هه‌مان هه‌ڵه‌ی باوباپیرانمان بكه‌م؟!
ئه‌مڕۆ ده‌سه‌لات و گه‌لی عاقڵ و خاوه‌ن وڵات، وه‌ك دڵسۆزی و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و دوارۆژی نه‌وه‌كانی، سه‌رجه‌م ئه‌گه‌ره‌كان لێكده‌داته‌وه و ئه‌وجا بریار ده‌دات و هه‌نگاوی ئاسایی خۆی ده‌نێت، جاوه‌ره تۆیه‌كی بێ ده‌وڵه‌تی گیرخواردووی ده‌ستی چوار ده‌وڵه‌ت له قۆناغێكی هه‌ستیاری ئاوا كه هه‌ڵه‌یه‌ك به هه‌زار هه‌ڵه ده‌كه‌وێته‌وه، چه‌ند حزبێك حوكمت بكه‌ن خه‌ریكی شتی لاوه‌كی بن و هیچ دیدگایه‌كی راست و دووربینیهكیان نه‌بێت و به‌رده‌وام له رق و كینه و تۆڵه‌كردنه‌وه دا بن و هه‌وڵی یهكترلهناوبردن بده‌ن و بوارێكی فراوان بۆ ده‌ستتێوه‌ردان و له‌ناوبردنی گه‌ل له‌لایه‌ن دوژمنانه‌وه بره‌خسێنن.
ئه‌وه تكا و رجایهم له‌م كاته‌دا له هه‌موو لایه‌كی دڵسۆز و خه‌مخۆری ئه‌م گه‌له ئه‌وه‌یه كه راوبرچون و بیر‌و پێشنیارێكی راست ده‌ربڕن و به هه‌موو توانایه‌ك فشارله‌سه‌ر ئه‌م حزبانه‌ی ده‌سه‌لات بكه‌ن كه هه‌ر هیچ نه‌بێت بۆ كاتێكی كورت له‌م قۆناغه زۆر ناسكه و زۆر خێرا گۆڕاوه‌ی عیراقدا راوهستهیهك بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێت پریشكی ئاگره‌كه‌ی عیراق به‌فراوانی به‌ر ئێمه و دوارۆژمان نه‌كه‌وێت و ئه‌و ململانێیه بۆ ماوه‌یه‌كی كورت راوه‌ستێنن و هه‌ست به‌و مه‌ترسیه گه‌وره‌یه بكه‌ن، با نسكۆ و ئاشبهتأڵ و ئهنفالێكی دیكه‌ی له جۆری دیكه‌مان به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت.
له‌لایه‌كی تره‌وه تكاكارم له رۆشنبیران بێ پۆپۆلیستانه و بڕیاری سه‌رپێی هه‌ڵوێست له پرسه هه‌نوكه‌ییه هه‌ستیاره گرنگه‌كان بورهبگرن، وه‌كو له‌م رۆژانه‌دا و به به‌هانه‌ی پشتگیری گه‌ل و خه‌ڵكی داماو كه به بێ خوێندنه‌وه‌ی وردی ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌ی رووده‌دات، كۆمه‌ڵێكی هاوسۆزی كوردستان هه‌ڵوێستیان ده‌ربڕی، با جارێكیش ئاگره سووره له خۆم دووره بێت بۆ خاتری دوارۆژی نه‌وه‌كانمان و به‌یه‌كجاره‌كی فیڕۆنه‌دانی خوێنی شه‌هیدانی رێگای رزگاری گه‌لی كوردستان.