شێرزاد شێخانى: كورد‌و ده‌رئه‌نجامه‌كانى رووخانى رژێمى ئێستاى عيراق.
له‌وه‌ته‌ى خۆپيشاندانه‌كانى ئه‌م دواييه‌ى شاره‌كانى عيراق دهستيپێكردوه، لێره‌و له‌وێ هه‌ندێ شرۆفهكارو چاودێرى سياسى، به به‌رپرسه كوردهكانيشهوه كه‌وتونه‌ته هه‌ڵه‌ى لێكدانهوهيهكى ناواقيعيانه سه‌باره‌ت به زه‌ره‌رو زيانه‌كانى كورد لهئاكامى ئه‌م رووداوانه‌دا . وه‌كو ئه‌وه‌ى كوردستان له‌لێوارى ههرهسێكى گه‌وره‌دا بێت و، بوومهلهرزهيهكى وێرانكه‌ر به‌ڕێوه بێت و كورد‌و كوردستان ته‌فروتونا بكات و، عه‌ره‌ب رهشماڵهكانيان لهبيابانهكانهوه بگوازنه‌وه چياكانى كوردستان و، ملازم موحسين ومفهوهز وادى بگه‌ڕێنه‌وه هه‌ولێرو سلێمانى، هه‌يئه‌ى كه‌ركوك و ئه‌منه سووره‌كه‌ش نۆژهبكرێنهوهو شاڵاوێكى نوێى ئه‌نفال وكيمياباران ده‌ستپێبكاته‌وه!
ئه‌م لێكدانه‌وانه ئه‌گه‌ر زاده‌ى بيركردنهوهيهكى هه‌ڵه بن، ياخود بهمهبهستيش بێت ، هيچ ئه‌سڵ وئهساسێكى نيه، چونكه ئه‌وه‌ى له‌عيراق رووئه‌دات لهدوورونزيكهوه په‌يوه‌ندى به كورد‌و كوردستانه‌وه نيه.
يه‌كه‌م/ ئه‌م خۆپيشاندانانه له‌دژى گه‌نده‌ڵى ده‌سه‌ڵاتى شيعهو سوننه‌ى عيراقن كه به‌درێژايى 16 ساڵى رابردوو سهروهتو سامانى وڵات ئهدزنو ميللهتيان برسى وبيكار كردوه‌و، ساده‌ترين مافى هاوڵاتيانيان پێشيل كردوه كه خۆى لهژيانێكى شهڕهفمهندانهوه ده‌بينێ ، وه‌كو هه‌ڵى كار و دامه‌زراندنى گه‌نجان.
دووه‌م/ سه‌قه‌تى پرۆسه‌ى سياسى وڵات و شكستهێنانى به‌هۆى سيسته‌مى محاسهسهى تائيفى كه هيچ بوارێكى بۆ هێزى سياسى مه‌ده‌نى نه‌هێشتۆته‌وه، سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانى ده‌وڵه‌تيش له‌لايه‌ن حيزبه ئيسلامى وميلشياكانهوه به‌رێوه‌ده‌برێن.
سێيه‌م/ خۆپيشاندانه‌كان له‌دژى ده‌ستوه‌ردانى وڵاتانى ده‌وروبه‌ره له كاروبارى وڵات، به‌تايبه‌تيش ئێران كه ئه‌مرۆ به‌ناهه‌ق بوه به حاكمى موتڵه‌قى عيراق ويارى به موقهدهراتى وڵاته‌كه ئه‌كات.
ئه‌م سێ كێشه‌ى باسمان كردن هانده‌رى سه‌ره‌كى خۆپيشاندانهكانن ، به‌ڵگه‌ش خواسته‌كانى خۆپيشاندهرانه كه هه‌مووى له‌م سێ ته‌وه‌ره‌دا خۆيان دهبيننهوهو، سووتاندنى باره‌گاى حيزب و ميليشا عيراقيه‌كان وداگگيركردنى داموده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت لهباشوورو، سووتاندنى ئاڵاى ئێران و وێنه‌ى سه‌ركرده‌كانى گه‌واهى ئه‌و راستيهن، هيچ كه‌سيش له‌م رووداوانه‌دا باسى كورد‌و كێشه‌كانى ناكات، ئه‌وان زياتر كه‌وتونه‌ته سه‌ر داواكارييه‌كانى په‌يوه‌ند به‌ژيانى خۆيانه‌وه.
له‌مه‌سه‌له‌ى گه‌نده‌ڵكارى عيراقدا، ناتوانين به‌رپرسه كورده‌كانيش بێبه‌رى بكه‌ين، به‌ڵام به‌راورد به گه‌نده‌ڵى لێپرسراوه عه‌ره‌به‌كان، رێژه‌كه‌ى زۆر كه‌مه كه ناگاته 10% گه‌نده‌ڵكارانى عيراق، ئه‌وه‌ش بهحوكمى ئه‌وه‌ى كه به‌شدارى كورد هه‌م له‌وه‌زاره‌ته‌كان و هه‌م لهپهرلهمانيشدا هه‌ر له‌و رێژهيهدا بوه.
له‌مه‌سه‌له‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستووردا كه ژماره‌يه‌كى زۆر له‌و چاودێرانهى كورد مه‌ترسى له‌باره‌يه‌وه باسده‌كه‌ن، من پێموانيه هه‌ر گۆڕانكارييه‌ك له‌ده‌ستوردا بكرێت به شێوه‌يه‌ك ده‌ست بۆ مافه‌كانى گه‌لى كوردستان ببرێ، ئه‌وه‌ى له‌ده‌ستورى عيراقدا جێگيير بوه زاده‌ى خه‌باتى سه‌د ساڵه‌ى ميللهتى كورده، ئاسان نيه له‌سه‌ر خۆپيشاندانهكى به‌غداو ناسريه ئه‌م ده‌سكه‌وته دهستوريانه له‌ناوببرێن، دواى ئه‌وه‌ش باوه‌ڕ ناكه‌م ده‌سه‌ڵاتى عيراق بۆ دامركاندنه‌وه‌ى خۆپيشاندانه‌كان ده‌رگاى جه‌هه‌ننه‌م له‌خۆيان بكه‌نه‌وه ، جيا له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ش نه ئه‌مريكا و نه وڵاتانى تر‌ى كاريگه‌رى دونياش رێگه به له‌ناوبردنى قه‌واره‌ى سياسى و ئيدارى هه‌رێمى كوردستان ناده‌ن له‌به‌ر خاترى داواكارى خۆپيشانده‌ران .ئه‌گه‌ر ئه‌مه بكرێ ئه‌وسا زۆر ئاساييه كوردستان له‌به‌غدا جياببێتهوهو سه‌ربه‌خۆيى خۆى رابگه‌يه‌نێ، به‌تايبه‌ت ئێستا وه‌ره‌قه‌ى ريفراندۆميش كاريگه‌رى خۆى هه‌ر ماوه‌و، وه‌زعى نێوده‌وڵه‌تيش وه‌كو دوو ساڵ پێش ئێستا نيه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستى به‌غدا به‌رامبه‌ر به كورد‌و قه‌واره‌كه‌ى بگۆڕدرێ، ئه‌وسا ده‌وڵه‌تانى جيهانيش ناچار ده‌بن رێگا به‌كورد بده‌ن سه‌ربه‌خۆيى خۆيان رابگه‌يه‌نن.
له‌م روانگه‌يه‌وه پێموانيه ده‌رئه‌نجامى خۆپيشاندانه‌كانى ئێستا‌و ئاييندهش كاريگه‌رى ئه‌وتۆى هه‌بێت به‌سه‌ر قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان ودهسكهوتهكانى كورد له ده‌ستورى عيراقدا.
ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌يه ، ره‌نگه له‌ده‌رئه‌نجامى ئه‌م خۆپيشاندانانه گۆڕانكارى لهسيستهمى سياسى عيراق ياخود له‌شێوه‌ى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌تدا به‌و ئاراسته‌يه بێت كه هێزو كه‌سايه‌تى تازه بێنه ناو كايه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌وه، دوور نيه كه‌سايه‌تيه‌كى تووندڕه‌و بێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات كه سازش له‌سه‌ر هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ى هه‌ڵپه‌سێردراوى نێوان به‌غداو هه‌رێم نه‌كات، به‌تايبه‌تيش لهدۆسيهى نه‌وت وناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كاندا، كه ئه‌مه‌ش ناگاته ئاستى فشارى سه‌ربازى، به‌ڵام زۆر واريده ده‌سه‌ڵاتى نوێى به‌غدا فشاره‌كانى به‌سه‌ر بودجه‌و پشكى هه‌رێمدا زياتر بكات، ئه‌وسا پێويسته ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم له‌ئێستاوه مشوورى ئه‌وه بخۆن و خۆيان بۆ ئه‌م بژاردهيهى به‌غدا ئاماده بكه‌ن، چونكه ته‌نها وهرقهيهك به‌ده‌ست به‌غداوه بێت بۆ فشارخستنه سه‌ر هه‌رێم، مه‌سه‌له‌ى بودجه‌و پشكى هه‌رێمه..جا نازانين حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌و حيسابهى بۆ خۆى كردوه يان ديسان خۆى و ميللهتهكهشى ئه‌داته ده‌ست قه‌ده‌ره‌وه؟.
- بابەتەکانی تری شێرزاد شێخانی
شێرزاد شێخانی: ئاشبەتاڵ بە ئاشبەتاڵ.
-شێرزاد شێخانی: ئایا بایکۆتی هەڵبژاردن چارەسەرە؟
-شێرزاد شێخانی: پەرلەمان و فەعۆیەکانی پارتی.
- All Posts