ئارام عەلی عەزیز: کوردستان، سەرزەمینی پیرۆز.
لەو چركەساتەی، كە خودا تێیدا روحی بە حەزرەتی ئادەم بەخشی، خاكی كوردستان وەكو یەكهەمین میحرابی خەلیقەت لەسەر رووی زەوی بە بەهەشتی عەدەن پیرۆزكرا، كە تیایدا فریشتەكان بۆ جەلالەتی مەزنایەتیی موقەدەری خودا لە شەخسیی ئادەمی باوكی بەشەریەتدا كڕنووشیانبرد.
لەو هەڵوێستە مێژوییەدا، پێشڕەوانی خێرو چاكە بۆیان دەركەوت، كە لەگەڵ ناوكی شەڕو خراپەی هەڵگەڕاوە بە جەبەروتەكەی لە فەرمایشتەكانی خودا بەر لە خەلق و تەكوین دەكەونە ناو ململانێیەكیی تاڵ و دژوارەوە.
ئەو ڕەوشە داڕشتن و دانانی یاسای بیری ناسراو بە زانستی علم الاسماء ” ئایدۆلۆجیا ” سەپاند، كە بۆ بەدەستووركردنیی ئەوەیە، كە هی تۆیە و ئەوەیش، لە ماف و ئەركدا لە سەرتە. ئەمڕۆیش ئەو یاسایە بۆتە چرایەكی رۆشنكەرەوەو یەكهەمیین رۆڵی رێبەڕایەتیی_كردنی مرۆڤایەتی بۆ كوردستان دەگەڕێنێتەوە. ئەم ڕاستییە لەوەدایە، كە ئەو رۆژانە كوردستان قوتابخانەی فەلسەفەی تەوازونی نێوان ” ئەوەی موتڵەقە و ئەوەی مادییە ” بوو. لەوێدا بڵێسەی شارستانیەت سەریهەڵداو بەرەو دەوروبەر هەڵكشاو تەمومژی تاریكیی بە رۆشنایی مەعریفە ڕەواندەوە.
لەگەڵ گزنگیی هەر ژیانەوەیەكی نوێدا، نەمرودایەتیی ماددی (الطغیان المادی) یەكهەمیین كڕنووشی هێنرایەوە یادو خودا رێگای بە ئینتیلاقەیەكی نوێ دا، تا هاوسەنگیی بۆ گوتەو كردار بگەڕێنێتەوە، پاش تێكچوونیی لە سلوكی راستەقینەی مرۆڤایەتیدا.
هەر لەم خاكەدا، كەوكەبەی زاناكان لەگەڵ كچی حەرزەتی نوحی پێغەمبەریان (د.خ) بەرەو جیزەی میسر بەڕێكەوتن. لەگەڵ روباری نیلی مەزن -كە وەك موعجیزەیەكی بێ وێنە لەتەكیاندا بەڕێكەوت- و هەیكەلی سەری ئەبولهەول شێوەی وێنەی پێغەمبەری خودا نوح و ژیانەوەی دووهەمیی مرۆڤایەتیمان دوای ژیانەوەی یەكهەمیی حەزرەتی ئادەم (د.خ) دێنێتەوە یاد.
هەر لێرەیشەوە، ئیبراهیمی خەلیل (د.خ) بۆ بەجێهێنانیی ئەمانەتەكەی لە بنیاتنانی كەعبەی پیرۆزی ماڵی خودا بەڕێكەوت و كانیی زمزمیش لە سەرچاوەی كانیاوەكانیی كوردستانەوە هاوڕێیەتییكرد، تا میوانانی خودای بەخشندە دڵ و دەروونیان پێ پاكبكەنەوەو بچنە خزمەت مەلەكوتیی خودا، بۆ ئەوەی یەكهەمین هەڵە لە مرۆڤ ببوردرێ.
پێغەمبەری خودایش، حەزرەتی سولەیمان (د.خ)، عەرشی بەلقیسی هێنایە كوردستان و هەر لە كوردستانیشدا هەیكەلی پیرۆزی پەروەردگاری بنیاتنا.
باخچەكانی بابلیش بە ئاوی سازگاری كوردستان بەراودراو تێنوێتیی خەڵكەكەی بە ئەندازەی فەلسەفەی ئەو داڕێژەرانە شكێنرا، كە لەگەڵ شازادەی چیاكان چوونەتە ئەوێ.
هەروەها پێغەمبەری خودا حەزرەتی موسا (د.خ) ساڵانی شوانێتیەكەی لە كوردستان بووە، تا پەیامیی خودای بۆ هاتوەو لە سەر چیای سینا قسەی لەگەڵ خودا كردووە.
ئیمامی ئاشتەوایی یەسوعی ئەلناسریش هەر لە كوردستاندا لەگەڵ هەردوو مەریەمیانەو حەواریەكانی لە ساڵانیی كۆتایی تەمەنیدا دڵنەوا بووە، تا ڕۆژی كۆچی دوایی و بەرزكردنەوەی لە لایەن خوداوە.
لە مەزنترین ئایەتی تەعجیزیشدا، خودا پیرۆزیی كوردستانی لەو قورئانە پیرۆزە دا مۆركردووە، كە بۆ حەزرەتی محەممەدی عەرەبی (د.خ) ناردە خوارەوەو تێیدا دەفەرموێت :
بسم الله الرحمن الرحیم
والتین: سوێند بە خاكەكەت ئەی كوردستان، والزیتون: تۆ پیرۆزی ئەی قودس، وطور السینین: تۆ چیای نوراویی ئەی سییناو وهذا البلد الامین: تۆیش پیرۆزییت ئەی حیجاز.
پەیوەندیەكی ئۆرگانیكیی كۆن و لە مێژینەو پەیوەستبوونێكیی ئەزەلیانە كیانی مرۆڤایەتی لە جوانترین وێنەی روحانیات و مادیاتدا دەهەژێنێت.
بەردەوام خراپە لەو خاكە پیرۆزەدا فڕێدراوەتە دەرەوەو رۆشنایی هیدایەت و شارستانیەتەكانیشیی لە سەر یاساكانی دەستووری لاهوت تیایدا ژیاوەتەوە.
دوای ئەوەی مقەوماتی لە دایكبوونی پیرۆزی خۆی لە تواناو عیزەت و ئیمكاندا تەواوكرد، جیهانی ئەمڕۆیشمان ژانی لە دایكبوونی ژیانەوەی سێهەمی مرۆڤایەتیی لە سەر خاكی كوردستاندا بە خۆوە دەبینێت.