کێشمه‌کێشی بیلالی کوڕی ئه‌ردۆگان.
وه‌رگێرانی له ئه‌ڵمانییه‌وه: هیوا ناسیح
به هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه ئیتالیا لێکۆڵینه‌وه له بیلالی کوڕی سه‌رۆککۆماری تورکیا ئه‌ردۆگان ده‌کات. سه‌رۆکوه‌زیرانی ئیتلیا (ره‌نزی) له تویته‌ری خۆی بابه‌ته‌که گه‌رم ده‌کات.
دیاره بۆ کوڕی به هێزترین که‌سی وڵات وه‌ک یاری مناڵان وایه، که به زوویی به‌رزبێته‌وه و سامان که‌ڵه‌که بکات. باشترین نمونه بۆ ئه‌مه‌ش بیلالی ته‌مه‌ن 35 ساڵه‌ی کوڕی ره‌جه‌ب ته‌بی ئه‌ردۆگانه. ئه‌م سێه‌م مناڵی نێوان چوار مناڵه‌که‌ی ئه‌ردۆگانه، ئیمپراتۆریه‌تێکی کۆمپانیای له سێکته‌ره جۆراوجۆره‌کاندا خراوه‌ته به‌ر ده‌ست. سه‌ڕه‌رای ئه‌مه, ئه‌م له‌گه‌ڵ زاوا و ئامۆزاکه‌یدا پێکه‌وه خاوه‌نی کۆمپانیایه‌کی بنیادنانی خانوبه‌ره و که‌شتیگه‌لی نهوتگوێزهرهوهشن. له‌سه‌ر گروپی کۆمپانیای (BMZ)ی ناوبراو ماوه‌یه‌کی زۆره ده‌نگۆی دزیوفزی پاره و بازرگانی نه‌وت و هه‌روه‌ها سپیکردنه‌وه‌ی پاره‌ش هه‌یه.
به گومانی سپیکردنه‌وه‌ی پاره له لایه‌ن بیلالی کوڕی ئه‌ردۆگانه‌وه وا پرۆسه‌ی دانیشتنه‌کانی دادگای سزادان له ئیتالیا به‌رێوه‌ده‌چێت. به لایه‌نی ئه‌ردۆگانی باوکه‌وه، ئه‌مه کارێکی قبوڵنه‌کراوه. هه‌ربۆیه ناوبراو وسێشهممهی رابردوو له سه‌ر ته‌له‌فزیۆنی (RAI) باسی له گرژبوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئیتالیا و تورکیای کرد. سه‌رۆکی تورکیا له‌وێدا گوتی (ئیتالیا باشتره خه‌می مافیاکانی خۆی بخوات، نه‌ک کوڕه‌که‌ی من).
تۆمتهتبارکردنهکانی رهخنهگرهکهی ئه‌ردۆگان
لێکۆڵینه‌وه‌کان له ئه‌ردۆگانی گه‌نج له‌سه‌ر بنچینه‌ی سکاڵانامه‌یه‌کی مورات ههکات ئوزون ده‌ستی پێ‌کرد، که ناوبراو ره‌خنه‌گرێکی سه‌رۆککۆمار ئه‌ردۆگانه و له هه‌نده‌ران ده‌ژی، ناوبراو له خێزانێکی هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌ندی تورکیایه. لێکۆڵینه‌وه‌کان له مانگی دووی رابردوه‌وه ده‌ستی پێ کرد. له مانگی حه‌وتدا دادگایه‌ک له شاری بۆلۆگنای ئیتالیا بڕیاریدا به درێژکردنه‌وه‌ی دادگایی و به‌دواداچوونه‌کان بۆ شه‌ش مانگ. هه‌ر بۆیه که‌یسی کوڕه‌که‌ی ئه‌ردۆگان له میدیای ئیتالیدا جارێکی تر هاته‌وه به‌ر باس‌وخواس.
پرۆسه‌ی سزادانه‌که په‌یوه‌ندی به سه‌دان میلیۆن ئیۆرۆوه هه‌یه، که‌وا کوڕه‌که‌ی ئه‌ردۆگان له ئیتالیا سپی کردبێته‌وه. بیلال ئه‌ردۆگان که ده‌رچووی زانکۆی هارڤارده له به‌شی به‌رێوبردنی گشتی، ساڵی 2015 ده‌چێته شاری بۆلۆگنای ئیتالیا، تا دکتۆراکه‌ی بخوێنێت. ئه‌و خۆی له زانکۆی یۆهانس هۆپکینس تۆمار ده‌کات. به پێی سكاڵا و لێدوانی مورات ههکان ئوزون بێت، بابه‌تی دکتۆراکه ته‌نها به‌هانه‌یه‌که، بۆ ئه‌وه‌ی ناوبراو له پاڵیدا ئه‌و پارانه‌ی به رێگای نایاسایی له تورکیا به ده‌ستی هێناوه، له ئیتالیا بیخاته کۆمپانیا و بانکه‌کانه‌وه تا له شوێنکی متمانه پێکراو دایان بنێت. له راستیشدا ماوه‌یه‌کی زۆره دیسان خوێندکاری دکتۆراکه ئیتالی به‌جێهێشتوه. گه‌ر ئه‌و بگه‌رێته‌وه، ڕوبه‌ڕوی زیندانیکردن ده‌بێته‌وه، که ئه‌مه ئه‌ردۆگانی باوک زۆر پێی تێکده‌چێت.
کێشه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌که له تورکیا
زۆربه‌ی کاره بازرگانییه گوماناوییه‌کانی بیلال ئه‌ردۆگان له تورکیا بوونه‌ته جێگای باسوخواسی فراوان. کۆتایی 2013 ناوبراو له لایه‌ن داواکاری گشتی ئه‌سته‌مبوڵه‌وه له په‌یوه‌ند به ئابڕوچوونی گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبار کرا، که پاره‌ی دهستهاتوی به‌رتیلی باوکی سپی ده‌کاته‌وه. ، داواکاری گشتی ئه‌سته‌مبوڵ به ده‌سگیرکردنی خاوه‌ن کۆمپانیاکان و کوڕانی ده‌سترۆیشتوه سیاسییه‌کان لایه‌کی عه‌رشی ده‌سته‌ڵاتدارانی تورکیای هه‌ژاند. ئه‌وکات تۆماری گفتوگۆ و بێنه‌وبه‌ره‌ی دزهکردوی نێوان خانه‌واده‌ی سه‌رۆککۆمار له ئینته‌رنێتدا بڵاوکرایه‌وه، که سه‌لماندنی راستێتی تۆماره ده‌نگییه‌کان هه‌ر به نادیاریی مایه‌وه. له گفتوگۆکاندا سه‌رۆک ئه‌ردۆگان له‌گه‌ڵ کوڕه‌که‌یدا (بیلال) قسه‌یان له سه‌ر ژماره حسابییهکانی بانک و پاره‌ی به‌رتیل ده‌کرد. حکومه‌تی ئه‌ردۆگان دواتر کێشه‌که‌یان به رێگه‌ی خۆیان چاره‌سه‌رکرد: کۆمه‌ڵێک داواکاری گشتی و به‌رێوبه‌ری پۆلیسیان له شوێنی کاره‌کانیان گواسته‌وه، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی که لێکۆڵینه‌وه‌کان بخرێنه ژێر به‌ڕه و بوه‌ستێنرێن.
کۆتایی ساڵی 2015 جارێکی تر ئه‌ردۆگانی کوڕ بووه‌وه جێگه‌ی گومان. کاتێک میدیاکانی ڕوسیا بڵاویان کرده‌وه، که بیلال ئه‌ردۆگان له قاچاخچێتی نه‌وت له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له سوریا (داعش) تێوه‌گلاوه. ناوبراوی ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ که ئه‌وسا له ئیتالیا نیشته‌جێ بوو که‌وته نکۆڵی کردن. له چاوپێکه‌وتنێکی ده‌گمه‌نیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (کۆریرێ دیلا سێرا) روونیکرده‌وه، که هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به قاچاخبردنی نه‌وته‌وه نییه، ئه‌و رایگه‌یاند، که داعش دوژمنی وڵاته‌که‌یه‌تی. ئه‌و ژماره حسابییانهی سویسراش، که باس ده‌کرێن، ناراست و دروستن. به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی هه‌یه، بیلال جگه له گروپی کۆمپانیاکانی (BMZ) پێنج ریستورانتیشی له ئه‌سته‌مبوڵ هه‌یه.
په‌رچه‌کرداری توندی سه‌رۆکوه‌زیرانی ئیتالیا (مه‌تیۆ ڕێنزی)
ئه‌ردۆگانی کوڕ هه‌میشه نکۆڵی له قسه‌ڵۆکه‌کان ده‌کات، پاش دوا راپۆرته‌کان له سه‌ری له میدیاکانی ئیتالیا، بیلال لێگه‌ڕا پارێزه‌ره‌کانی وڵام بده‌نه‌وه. ئه‌وان ده‌ڵێن، که هه‌موو چالاکییه بازرگانی و داراییه‌کانی ناوبراو ڕوون و شه‌فاف و یاسایین، وه تۆمه‌ت و قسه‌ڵۆکه‌کان سه‌رجه‌م ناڕاستن.
پاش هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌ردۆگانی باوک له‌سه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌کانی دادگای شاری بۆلۆگنا، سه‌رۆکوه‌زیرانی ئیتالیا مهتێۆ ڕێنزی به توندی وڵامی ناوبراوی دایه‌وه، ئه‌و گوتی، که له ئیتالیا ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ریی بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆیه، له‌سه‌ر بنچینه‌ی یاسا بڕیار ده‌ده‌ن و کار دژی هه‌ر جۆره کارێکی نایاسایی ده‌که‌ن، پاشان به جه‌ختکردنه‌وه گوتی (دادوهرهکانمان به پێی ده‌ستور بڕیار ده‌ده‌ن نه‌ک به پێی قسه‌کانی سه‌رۆککۆماری تورکیا، ئه‌مه پێی ده‌گوترێت ده‌وڵه‌تی یاسا، ئێمه‌ش شانازی پێوه ده‌که‌ین).
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی (Tagesanzeiger) ئه‌ڵمانیزمانی سویسرا، که یه‌کێکه له رۆژنامه به‌ناوبانگه‌کان و له شاری زویرخ ده‌رده‌چێت، ئه‌م راپۆرته‌ی له 3ی ئابی 2016 بڵاوکردۆته‌وه، له‌به‌ر گرنگی بابه‌ته‌که و کهمزانیاری خوێنه‌ری کورد له سه‌ر ژیانی تایبه‌تی و کاره بازرگانییه‌کانی بیلالی کوڕی ئه‌ردۆگان و خێزانه‌که‌یان، به پێویستمان زانی بیکه‌ین به کوردی.