لوقمان غه‌فوور: ئینته‌رنێت و به‌رد، له‌ناو له‌پی ده‌ستی خۆپیشانده‌ردا.
سایمۆن هێل-ی نووسه‌ری ئه‌مریكی له كتێبی شۆڕشی دیجیتالی، كاریگه‌ری له سه‌رده‌می ئینته‌رنێت-دا، ده‌ڵێت: شۆڕشی دیجیتاڵی له دنیای به‌هاری عه‌ره‌بی و خۆپیشاندانه‌كانی دوای خۆی، كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌سه‌ر شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی و بەردەوامیشە. ئه‌مریكا چه‌كێكی تری خسته به‌رده‌ست گه‌لانی نێو رژێمه دیكتاتۆره‌كان، به جۆرێكی تر هانیدان دژی رژێمه داپڵۆسێنه‌ره‌كان كه ئه‌ویش به‌كارهێنانی ئینته‌رنێته بۆ ریسواكردنی دیكتاتۆره‌كان، لەکاتێکدا ھەر خودی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی دیجیتاڵی ئه‌مریكا سوودمه‌ندی یه‌كه‌من.
ئه‌م تێڕوانینه‌ی سایمۆن هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ راپرسییه‌كی ده‌زگای پیو-ی ئه‌مریكی له‌سه‌ر كاریگه‌رییه‌كانی ئینته‌رنێت و ئه‌په‌كانی مۆبایل و سۆشیال میدیا له‌سه‌ر شۆڕشی 25 یه‌نایری 2011ی میسر. دەزگای پیو لهراپرسییهكهیدا، ده‌ریخستووه كاتێك شۆڕشی میسر رویدا، به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك 4ملیۆن و 200 هه‌زار كه‌س بووه، به‌ڵام له‌دوای شۆڕش رێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك له میسر هه‌ڵكشاوه بۆ 21 ملیۆن و 123 هه‌زار كه‌س.
ئێستا گه‌له زوڵملێكراوه‌كان جگه له به‌رده‌كانی ناو له‌پی ده‌ستیان و بڵهككردنی شه‌قامه‌كان به سوتاندنی تایه و به‌ربه‌سته‌كان، چه‌كێكی كاریگه‌ریشیان به ده‌سته‌وه‌یه كه ئه‌توانن دنیای ده‌ره‌وه‌ی خۆیان له كوشتن و ئه‌شكه‌نجه‌دانیان رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ئاگاداركه‌نه‌وه و هه‌موو دنیاش بێننه سه‌ر هێڵ بۆ پشتگیری‌یان. له‌هه‌مانكاتدا چالاكوانی خۆپیشاندانه‌كان ئاگایان له جوڵه‌ی یه‌كتر بێت.
دنیای شۆڕشی دیجیتالی كه دنیایه‌كی تا بڵێی خێرا و به‌بڕشته، جگه له‌وه‌ی چه‌ندان كاری نێگه‌تیڤی هێنایه ناو ژیانی مرۆڤه‌وه، له هه‌مانكاتدا كارێكی پۆزه‌تیڤی دروستكرد له‌سه‌ر ههپرونكردنی ژیانی رژێمه سهركوتكهران و لانه‌ی دیكتاتۆرهكانیشی بنكۆڵ و شهقكردووه.
له دوای به‌هاری عه‌ره‌بییه‌وه كاریگه‌ری شۆڕشی دیجیتالی ترسی گه‌وره‌ی دروستكردووه، هه‌ر بۆیه له‌گه‌ڵ پریشكی هه‌ر ئاگرێكی خۆپیشانداندا یه‌كه‌م كاری حكومه‌ته‌كان به‌ر له رێكخستنی هێزه داپلۆسێنه‌ره‌كان و قه‌ناس به ده‌سته‌كانیان، هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت ئه‌قرتێنن و شه‌تداونی گشتی ده‌كه‌ن. ئه‌م ترسه نوێیه پێش هه‌موو ئامرازه‌كانی تری راگه‌یاندن كه‌وتووه.
خۆپیشانده‌ر ئامێری مۆبایله‌كه‌ی ده‌ستی چه‌پی و به‌رده‌كه‌ی ناوله‌پی ده‌سته راستی، وه‌ك یه‌ك كاریگه‌رییان هه‌یه. له‌ناو روداوه‌كه‌وه، دوای راونانی هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كان به‌به‌رده‌كه‌ی ناوله‌پی ده‌ستی راستی، به‌ده‌ستی چه‌پی له‌رێگه‌ی مۆبایله‌كه‌یه‌وه، دنیای ده‌ره‌وه‌ی خۆی تێده‌گه‌یه‌نێت. بۆ نموونه له خۆپیشاندانه‌كانی ئێران‌دا رۆژانه چه‌ندین گرته‌ی خۆپیشاندانه‌كان بهمن ده‌گه‌یشت، به‌ڵێ ئه‌مه ئه‌و چه‌كه‌یه له‌ئێستادا زۆربه‌ی رژێمه دیكتاتۆره‌كانی وه‌ك ئیران و عیراق و فنزوێلا و هۆنگكۆنگ-ی تۆقاندووه.
به‌پێی راپرسییه‌كی سه‌نته‌ری پیو-ی ئه‌مریكی، سۆشیال میدیا به‌هێزترین رێگه بووه بۆ وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر چالاكی خۆپیشاندانه‌كانی میسر، به‌شێوه‌یه‌ك خه‌ڵك به رێژه‌ی 10% توانیویه‌تی زانیاری خۆپیشاندانه‌كان له رێگه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌وه وه‌رگرن، كه‌چی له‌رێگه‌ی فهیسبووكهوه 45% ی خه‌ڵك زانیاری‌یان وه‌رگرتووه‌و یوتوب-یش به رێژه‌ی 24% و پێگه ئه‌له‌كترۆنییه‌كان و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌كان 20%ی زانیاریان گواستۆته‌وه.
گرنگی شۆرشی دیجیتاڵی له‌وه‌دا كۆبۆته‌وه كه ئه‌توانێت ئاستی هۆشیاریی و سۆزی خۆپیشانده‌ران و ئه‌وانه‌ی لینك-یان هه‌یه، به‌رزبكاته‌وه. یاخود ده‌توانێت لینكێك دروستكات له‌نێوان كه‌سه‌كانی نێو بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كان. هه‌روه‌ها هاوسۆزییه‌كی گه‌شه‌كردوو دروستبكات به‌رامبه‌ر خۆپیشاندان. به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سه‌نته‌ری ئه‌كادیمی واشنگتن بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، 31% ئه‌وانه‌ی فهیسبوكیان له‌كاتی خۆیشاندانهكانی سوریا به‌كارهێناوه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كان بووه، 24% یش بۆ ئه‌وه فهیسبوكیان به‌كارهێناوه كه بتوانن هه‌واڵ و زانیارییه‌كانی خۆپیشاندان به دنیای ده‌ره‌وه‌ی سوریا بگه‌یه‌نن. 30% یش بۆ ته‌نسیقی نێوان چالاكوان و رێكخه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان بووه.
هه‌ر ئه‌م داتا‌و ئامارانه‌یه وای له عیراق و ئیران و كه‌شمیر و هۆنككۆنگ و فه‌نزویلا كردووه كه له‌چه‌ند مانگی رابردوودا هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت شه‌تداون بكه‌ن. به‌پێی نێتبلۆك كاربه‌ده‌ستانی فنزوێلا له‌سه‌عاته‌كانی به‌ره‌به‌یان تا ئێواره هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت ئه‌برن له‌نێویشیاندا ئێران خراپترینیانه و له 17ی نۆڤێمبه‌ره‌وه تا 21ی نۆڤێمبه‌ر ته‌نیا 4%ی ئینته‌رنێت هه‌یه.