ئارپاك سه‌رگه‌تی: محمدبن سه‌لمان، فریشته‌ی ژنان یان شه‌یتانی عوله‌ما.
له جیهانی سونه، لانی كه‌م سێ مۆدێلی موسڵمان بوونی كۆمه‌ڵگا هه‌یه، موسڵمان بوونی كۆمه‌ڵگای ئه‌نده‌نۆسیا، پاكستان، وڵاتی سعوودیە.
له ئه‌نده‌نۆسیا ئیسلام له‌گه‌ڵ كه‌شتیه بازرگانیه‌كان، له هینده‌وه به‌ره‌و ئه‌م وڵاته هاتووه و به شێوازیكی ئاشتیانه سه‌ریهه‌ڵداوه‌و گه‌شه‌ی كردووه.
له وڵاتی پاكستان ئاینی ئیسلام به توڕه‌یی و شه‌ڕو خوێن ده‌ستی پێكردووه و تا ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه. به‌ڵام ئاینی ئیسلام له ولاتی عه‌ره‌بستانی سعوودی زۆر جیاوازه. جیا له ده‌ستپێكی ئاینی ئیسلام له‌نیمچه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌ب، ئه‌م ئاینه له وڵاتی سعوودیا به‌رده‌وام له نیوان دوو ڕێگادابووه: له‌لایه‌كه‌وه پێگه‌ی جوگرافیایی و ئاینی سعوودیا، ده‌خوازێ كه مامۆستایانی ئاینی وعولهمای ئه‌م وڵاته، ئاواتی به‌دیهێنانی ئیسلامی ڕاسته‌قینه‌یان هه‌بێ،بۆ نمونه هاوشێوه‌ی سه‌رده‌می پێغهمبهرحوكمی كوشتن هه‌بێت و ده‌ستی دز ببڕدڕێت و له كاتی نوێژدا ده‌رگای دووكانه‌كان دابخرێت و… هتد، له لایه‌كی تره‌وه خه‌یاڵی بنه‌ماڵه‌ی سعوودی بۆ مودێڕن كردنی وڵات كۆتایی پێنایه‌ت و به‌رده‌وامی هه‌یه. مۆدێرن كردنی وڵات له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی سعووده‌وه ئاسان نیه، چوون ئه‌وان مه‌شرووعیه‌تی سیاسی خۆیان له په‌یوه‌ندی نزیك و هاوبه‌ش، له گه‌ڵ رابه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی وه‌هابیه‌ت وه‌رده‌گرن. له ساڵی 1902 ئه‌م بنه‌ماله‌یه توانیان به ته‌واوی ریاز كۆنترۆڵ بكه‌ن و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان فراوان و ڕێكبخه‌ن. دواتر له ساڵی 1925 هه‌موو نیچه دوورگه‌ی عه‌ره‌ب ده‌كه‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌وه‌و به‌شێكی زۆری ئه‌م سه‌ركه‌وتنه له ئه‌ستۆی مامۆستایان و عوله‌مای وه‌هابیه‌تی وڵاتی سعوودا بووه، كه ئه‌م بنه‌ماڵه‌یان به پارێزه‌ری ئاینی پیرۆزی ئیسلام ده‌ناساند. به‌ڵام هه‌میشه سعوودیه‌كان خواستیان له سه‌ر سهرچاوهیهكیتری مه‌شروعیه‌تی سیاسی هه‌بووه، كه ئه‌ویش بریتی بوو له نوێخوازی و مۆدێرنیزم. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ست ده‌كه‌ن به دارشتنی به‌رنامه و پرۆژه‌ی چاكسازی و نوێبوونه‌وه‌ی له وڵات، ئه‌مه‌ش هیچ كات بێ كێشه وگرفت نه‌بووه. دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ڕادیكاڵهكانی وڵاتی سعوودیا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر شاری مكه و ماوه‌ی دووحه‌فته ئه‌م شاره كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن. جهیمان العتیبی دژ به چاكسازیه‌كانی ئه‌وان ده‌وه‌ستێته‌وه و بنه‌ماڵه‌ی سعوودی به كافر له قه‌له‌م ئه‌دا. هه‌رچه‌ن جهیمان و هاوڕێكانی كوژران، به‌لام له لایه‌كه‌وه بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ڕادیكاڵیزمی نوێ له جیهان و له‌لایه‌كی تره‌وه، پرۆژه‌ی نوێخوازی له وڵاتی سعوودیا‌ی لاوازكرد و نوێگه‌ری له‌م وڵاته دواخست.
وڵاتی سعوودیا به هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی گه‌نجن، له ژێر كاریگه‌ریی نوێگه‌ری و فه‌لسه‌فه‌ی رۆژئاوادان، بۆیه هه‌میشه چاوه‌ڕوانی چاكسازی و گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها فراوانبوونی داهات و سه‌رمایه له‌م وڵاته، وایكردووه گه‌نجان به‌رده‌وام ژیان و گوزه‌رانێكی خۆش و مۆدێرن چاوه‌ڕوان بكه‌ن، بۆیه سه‌ركرده‌كانی ئه‌م وڵاته هه‌ستیان به‌م داخوازیانه كردووه، له‌م سۆنگه‌وه له هه‌وڵی چاكسازی و گۆڕانكاریدان له ناوكۆمه‌ڵگادا. چاكسازیه‌كان له‌سه‌رده‌می مه‌لیك عبدالله ده‌ستی پێكرد. گرنگترین كاری ئه‌و بریتی بوو له زیادكردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ئاینی وڵات، له 15 ئه‌ندامه‌وه بۆ 21 ئه‌ندام و دانانی مامۆستایانی گه‌نج و نوێخواز له‌م ئه‌نجومه‌نه‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستایانی پیر و موحافیزه‌كار ببنه كه‌مینه و توانای ده‌ركردنی بڕێك بڕیار‌و فه‌توایان نه‌بێت. ئه‌م كاره به‌یه‌كه‌مین ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی جدی ده‌سه‌ڵاتداران و عوله‌ما داده‌نرێت. باشترین نمونه بۆ ئه‌م باسه ،دانانی محمد بن عبدالكریم العیسی بوو. ئه‌م كه‌سایه‌تیه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه داوای گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی و قووڵی دهكردله ئاینی فه‌رمی وڵات‌دا. دوای ماوه‌یه‌ك العیسی ده‌بێته سه‌رۆكی رێكخراوی په‌یوه‌ندی جیهانی ئیسلامی كه نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی له شاری مكهیه. كاری گرنگی ئه‌م كه‌سه بریتی بوو له لادانی فه‌رمانبه‌رانی ڕادیكاڵ و توندڕه‌و له‌م ریكخراوه‌دا. هه‌روه‌ها العیسی بۆ یه‌كه‌م جار له وڵاتی سعوودیا باس له ئازادی ژنان ده‌كات و داوا ده‌كات چیتر ژنان له ماڵه‌وه كۆتوبەند نه‌كرێن، بۆیه مافی پێدانی مۆڵه‌تی شۆفیری و جواز سه‌فه‌رو پێدان، هەروەها بێنه ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و به ته‌نیا و بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێكیان له‌گه‌ڵدابێ. ته‌نانه‌ت بۆ پشتیوانی كردنیان له هەڵگری مۆڵەتی شۆفیریی، ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر هیچ كات سواری حوشتری له ژنان قه‌ده‌غه نه‌كردووه.»
ئازادی ژنان، سه‌مبوولی نوێخوازی له وڵاتی سعوودیا
پشتیوانی سه‌ره‌كی چاكسازیه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی محەمەد بن سه‌لمان، ئه‌م مامۆستا گه‌نج و نوێخوازهیه به یارمه‌تی العیسی له هه‌وڵدایه كه له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی تاساڵی 2030، گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی و قووڵی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌م وڵاته درووست بكات. جیا له مافی شۆفیری بۆ ژنان، گه‌شتكردنی ژنان به ته‌نیا، مافی به‌شداریكردن له كۆنسێرت و ستادیۆم و بینینی یاریه‌كان و… هتد، ئه‌درێت به ژنان له كۆمه‌ڵگایه‌كی نه‌ریتی-ئاینی وڵاتی سعوود، كه به‌شێكی زۆر كه‌می ژنان پێشتر له‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا چالاكی و ده‌ركه‌وتنیان هه‌بووە. بۆیه هه‌میشه ده‌بینین و ده‌بیستین كه یه‌كه‌م باڵوێزی ژن له سعوود، یان یه‌كه‌م ئه‌فسه‌ری پۆلیسی ژن، یه‌كه‌م بازرگانی ژن و… هتد، به سه‌ره‌كیترین هه‌واڵی ئه‌م وڵاته داده‌نرێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م گۆڕانكاریانه و كه‌م كردنه‌وه‌ی فشاری جۆراجۆر له‌م وڵاته وه‌كوو لابردنی و نه‌هێشتنی پۆلیسی مه‌زهه‌بی، به‌ڵام بیركردنه‌وه‌ی به‌رته‌سك و توند له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا ماوه‌ته‌وه بۆن مونه، ژنان ناتوانن به بێ مۆڵه‌تی پیاوان هاوسه‌رگیری بكه‌ن، سه‌ركوتكردن و گرتنی چالاكه‌وانانی بواریی ژنان به‌رده‌وامی هه‌یه و كلتووری عه‌شیره‌تی – ئیسلامیش ڕێگره له چاكسازیه‌كانی محەمەد بن سه‌لمان. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه، به‌شێكی زۆریی گه‌نجان و ژنان له كاره‌كانی محەمەد بن سه‌لمان رازین و، وەک فریشته‌ی رزگاری خۆیانی ده‌زانن. له‌لایه‌كی تره‌وه، مامۆستا‌و عوله‌مای موحافیزه‌كاری ئه‌م وڵاته، له‌كاره‌كانی محەمەد بن سه‌لمان تووڕه‌ن و به ناڕاسته‌خۆ و به شێنه‌یی دژایه‌تی ده‌كه‌ن و به شه‌یتانی نوێ ناویی ده‌به‌ن. شای سعوود به‌بێ گوێدان به هه‌ردوولا، به ئاوازیی خۆی شمشاڵ لێده‌دات، نه خێرایی زۆری فێمێنیسته‌كان قبووڵ ده‌كات و نه له به‌رانبه‌ر ستۆپی مامۆستایان و عوله‌مای ئاینی ئه‌و وڵاته خۆڕاگریی هه‌یه. زۆر به باشی ده‌زانێت ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی لاواز ده‌كات، دژایه‌تی نه‌ریتخواز یان ڕخنه‌ی ئۆپۆزیسیۆن نیه، به‌ڵكوو كێشه‌ی ئابووریی و ناعه‌داله‌تی كۆمه‌ڵاتییه، له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی واقعیدایه.