عیماد عه‌لی: ئێمه‌ی كورد چی بكه‌ین له به‌غدا؟
ئا له‌ئه‌مرۆوه، كێشه‌و گیر‌و گرفته قووڵه‌كانی عیراق ده‌ست پێده‌كات و، بارودۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌بێت و، هه‌موو هاوكیشهكان لێكدهئاڵێن و، پرسی یاسایی و سیاسی و ئایدیۆلۆجی تێكه‌ڵ ده‌بێت. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به ئێمه‌وه، بیر و عه‌قڵ و لێكدانه‌وه‌ی ژیرانه‌ی ده‌وێت و، ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه و هه‌نگاوه‌كانمان رێك و راست بن و، ناكۆكیه نێوخۆییه‌كانی خۆمان له به‌غدا رهنگنهدهنهوه تا ئێستاش هه‌لمان له‌به‌رده‌مدا ماوه.
پێوێسته كورد له‌م كاته‌دا زۆر هۆشیار بێت و، راسته‌وخۆ خۆی له‌م به‌زمه هه‌ڵنه‌قورتێنێت و، ئه‌وه‌ی گرنگه له‌م قۆناغه زۆر هه‌ستیاره چاره‌نوسسازه‌دا، زۆر كێشه‌و ململانێی نێوخۆی بخرێته‌لاوه و یه‌كگرتوو بێت و. سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان پێكه‌وه هاوپه‌یمانێتیه‌ك دروست بكه‌ن نه‌ك له یه‌كێتی و پارتی دوور بكه‌ونه‌وه یان جیاببنه‌وه. به‌ڵام ده‌كرێت فشاریان له‌سه‌ر ئه‌وه‌بێت، كه جڵه‌وه‌كه ته‌نها به‌ده‌ست یه‌كێتی و پارتیه‌وه نه‌بێت و، به‌رده‌وام لهكۆبونهوهدابن و بڕیاره‌كان به‌كۆده‌نگ بدرێن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رابردووی ئه‌و دووحزبه له به‌غدا و خوێندنه‌وه و مامه‌ڵه‌یان بۆ هاوكێشه‌كانی تایبه‌ت به كورد و به‌غدا زۆر جوان نه‌بووه…
له‌مرۆ به‌دواوه بۆ ماوه‌یه‌كی باش گیروگرفتی په‌رله‌مان و دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ به زه‌قی ده‌رده‌كه‌وێت و، مه‌رج نیه هه‌روا به ئاسانی له‌سه‌ر ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی ره‌زامه‌ندی ده‌رببڕێت و، ئاسانیش نیه سه‌رۆك وه‌زیرانێكی نوێ هه‌ڵبژێرێت.
ده‌زانین فراكسیۆنه عیراقیه‌كان وه‌كو خۆیان ماون و وابه‌سته‌ی ئهمو ئه‌ون و نه‌گۆڕاون. سه‌ره‌رای فشاری جاده، خۆیان وا به‌ئاسانی راده‌ست ناكه‌ن و هێزی ده‌ره‌كی ناهێڵێت به‌خۆیان ره‌فتار بكه‌ن. بۆیه ئه‌م هه‌ویره ئاوی زۆر هه‌ڵده‌مژێت و، كورد عاقڵ بێت قازانجی لێده‌كات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر وا سیاسه‌ت بكات هه‌ر واده‌بین و ده‌بێت چاوه‌ڕێی ده‌ستی دوو یان ده‌ستی سێ بین چاره‌نوسمان دیاری بكات، ئه‌وه‌ی روونیشه، هیچ كه‌سێكیش كوڕی خۆی ناكاته قوربان كچی ئێمه و، له‌م كاته‌شدا بۆ ئامانجی خۆیان ئه‌و وڵات و لایه‌نانه‌ی خۆیان به‌سه‌ر ئێمه‌دا سه‌پاندووه، پرسه‌كه‌ی ئێمه به‌كاردێنن.
چی ئه‌وانه‌ی نێوخۆی عیراق یان ئه‌وانه‌ی دوژمنمانن و له كاتی هه‌ستیاردا په‌نایان بۆ ده‌به‌ین، ئه‌وانه‌ن كه خاڵی لاوازمان به‌ده‌ستیانه‌وه‌یه و له هه‌ر كاتێكدا بیانه‌وێت به‌كارمان دێنن. تا ئێستاش له لێكه‌وته‌كانی ریفراندۆم و هه‌ڵوێستی نابه‌جێ ئه‌و وڵاتانه قوتارمان نه‌بووه..
ئه‌وه‌ی گرنگه له‌م كاته‌دا بیزانین كارلێكه‌كان روون نین‌و، كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ین، كه چۆن بۆشاییه‌كان بدۆزینه‌وه و بهرژهوههدیهكانمان تێیدا ده‌ستنیشان بكه‌ین. به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێویسته له‌به‌رچاو بگرین ئه‌وه‌یه، داواكاریه‌كانی خه‌ڵكی عیراق به ناراسته‌وخۆش بێت له به‌رژه‌وه‌ندی پرسی ستراتیجی گه‌لی كوردستان نیه و، ئه‌م بیست و هه‌شت ساڵه‌ش كورد نه‌یتوانیوه خۆی له‌و بازنه‌یه ده‌رباز بكات، كه ترسی له‌ناوچونی ئه‌زمونه‌كه نه‌مێنێت و، وابه‌سته‌یی ولاتانی ده‌وروبه‌ر هه‌میشه هه‌موو گوریسه‌كه‌ی لێكردوین به خوری.
كورد زۆر كاتی به‌ده‌سته‌وه نیه و قۆناغه‌كه پێویستی به هیلاكی و هاوكاری و پێكه‌وه بیركردنه‌وه و بڕیاردانی هه‌موو لایه‌كمان هه‌یه، بۆیه كۆبونه‌وه‌ی تایبه‌تی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی كوردستان و دیاریكردنی راسپارده‌ی هه‌مه‌گیری كوردستانیانه به سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌كرێت، ( ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی بێلایه‌ن و ئه‌كادیمیش به‌شداری پێبكه‌ن (كه نایكه‌ن) زۆر سه‌ركه‌وتوتر ده‌بن). بۆیه ئێمه له‌به‌رده‌م وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌داین و، به لایه‌نێك و دووان ناتوانرێت قورسیه‌كه‌ی هه‌ڵبگیرێت و، ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌له‌مان له‌ده‌ست ده‌ربچێت قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه. بۆیه ده‌كرێت بزانین له‌ده‌رئه‌نجامی كار‌و ره‌فتاری ئیمه له‌م كاته‌دا؛ به یه‌كێك له دوو ده‌رئه‌نجامی دوورمه‌ودای جیاواز ده‌رده‌چین؛ یان قه‌ره‌بووی ئه‌و وه‌زعه ناله‌باره‌ی دوای ریفراندۆم ده‌كه‌ینه‌وه و پێگه‌ی هه‌رێم توندتر و سه‌نگینتر ده‌كه‌ین و، عیراق بێ ئێمه ناكه‌وێته سه‌ر سكه‌ی خۆی. یان بمانه‌وێت یان نا وه‌ك پارێزگایه‌كی عیراقمان لێدێت و هیچی تر.