به‌هرۆز جه‌عفه‌ر: ئاینده‌ى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له گه‌نه‌ى گۆڕانكارییه‌كانى عێراقدا.
پرسیارى ئه‌م نوسینه ئه‌وه‌یه ئایا ئاینده‌ى ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم له دواى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى حكومه‌تى عێراق له ڕه‌هه‌نده ئابورییه‌كه‌یه‌وه به‌ره‌و كوێیه؟.
هه‌روه‌ك گریمانه‌ى نوسینه‌كه ئه‌كرێ ئه‌وه بێت، كه كۆنفیدراڵى بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق بێته‌دى، وه یاخود ئه‌وه بێت كه سه‌ره‌تاى ناكۆكیه‌كى توند له نێوان هه‌رێم و حكومه‌تى مه‌ركه‌زیدا بێته ئاراوه، ئامانج له گڕدانى ئه‌م گه‌ڕه له ئاشوبیش له‌لایه‌ن ئیداره‌ى ئهمریكاو ئێرانه‌وه دامركاندنه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كان بێت و سه‌رقاڵ كردنى كۆمه‌ڵگه‌ى عێراقى بێت به دروستكردنى ململانێى كورد‌و عه‌ره‌ب له عێراقدا؟. چونكه به ئاشكرا خۆپیشانده‌ران و نوسیاره عه‌ره‌بیه‌كان ئه‌وه ده‌رئه‌بڕن كه بۆیه كورد پاڵپشتى مانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى ئه‌كه‌ن، چونكه بودجه‌یان ئه‌داتێ و نه‌وتیش ڕاده‌ستى به‌غدا ناكه‌ن!.
بودجه‌ى عێراق له 2019
له ساڵى 2019 هدا بودجه‌ى عێراق 111,8ملیار‌و هه‌شت سه‌ت ملیۆن دۆلار بو، به دینار ئه‌كاته 135 تریلیون دینار ( 1 یه‌ك تریلیونیش بودجه‌ى حاڵه‌تى له‌ناكاو) كۆى گشتى بودجه‌ى عێراق 136 تریلیۆن دینار بوه. له‌و بڕه ته‌نها (10) تریلیۆن دینار دراوه به هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام كه‌س پرسیار له چۆنێتى سهرفكردنى (126) تریلیۆن دیناره‌كه‌ى دیكه ناكات بۆ (15) پارێزگاكه‌ى دیكه‌ى عێراق و خه‌رجیه سیادییه‌كان .
به تێكڕا هه‌نارده‌كردنى نه‌وت له ساڵه‌كه‌دا ڕۆژانه 3.9 سێ ملیۆن و نۆسه‌ت هه‌زار به‌رمیل بوه، هه‌ر به‌رمیلێكیش له بودجه‌ى 2019 دا به (56$) په‌نجاو شه‌ش دۆلار دانراوه. له‌كاتێكدا نرخى به‌رمیلێك نه‌وت ئێستا به‌نزیكه‌یی (63) دۆلاره. له كۆى ساڵه‌كه‌شدا نرخى نه‌وت له (60$) دۆلار كه‌متر نه‌بوه. نه‌وتیش 89% ى بودجه‌ى عێراق پێك ئه‌هێنێت، جگه له‌وه‌ش ته‌واوى ئه‌و یارمه‌تیه دهرهكیانهى دراون و ئه‌درێن به عێراق به‌ناوى جیاجیاوهو له شوێنى جیاجیاوه به هیچ شێوه‌یه‌ك له بودجه‌دا شوێنى نییه (واته به‌شێك نه‌بوه له داهات!). له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا كورتهێنانى بودجه‌ى عێراق له ساڵى 2018 ـه‌دا 23.1 ملیار دۆلار بوه، كورتهێنانى بودجه له ساڵى (2019) هدا به پێى وته‌ى “عه‌بدولهادى سه‌عداوى” ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى عێراق بۆ “جه‌زیره” ئه‌گاته (72) تریلیون دیناره كه ئه‌كاته (60 ملیار دۆلار)…
ئه‌م هه‌موو كورتهێنانه به‌چى پڕ ئه‌كرێته‌وه؟. ئه‌ى قه‌رزه ده‌ره‌كیه‌كانى عێراق له نێوان (123 بۆ 132 ملیار دۆلاردایه) چۆن ئه‌درێنه‌وه؟.
له ڕووى سیاسیه‌وه؟.
پرسیارى لایه‌نه سیاسیه‌كه ئه‌مه‌یه: عێراق له نێوان داگیركاریی ئهمریكاو هه‌یمه‌نه‌ى ئێران‌دا به كوێ ئه‌گات؟.
به پێكه‌وه گرێدانى پرسیاره ئابورییهكهو پرسیاره سیاسیه‌كه، ڕاستیه‌كى مێژووییمان بۆ ده‌رئه‌كه‌وێت، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر هه‌رێمى كوردستان و به‌ره‌ى سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له ساڵى 2013 ڕێگه‌ى ئابوریی سه‌ربه‌خۆیان هه‌ڵ نهبژاردایه و له‌گه‌ڵ عێراق بمانایه‌ته‌وه، ئه‌وا خێراتر به ئامانجه‌كه‌یان ئه‌گه‌یشتن، له ڕێگه‌ى زیادكردنى كورتهێنانه ئابورییه‌كه‌ى عێراقه‌وه، ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌یان ئه‌خسته ژێر پرسیارى گه‌وره‌وه، كه تواناى سیاسیی و ئابوریی و به‌ڕێوه‌بردنى نه‌ماوه‌و، ته‌نها بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و دابه‌شبون ئه‌شێت.
له‌لایه‌كى تره‌وه هه‌ڵبژاردنى ئه‌م ئایه‌ته، له ده‌ستپێكى په‌یامى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى “عادل عه‌بدولمه‌هدى” سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقدا:
فَڵمَّا بَڵغَ مَعَهُ السَّعْێ قَاڵ ێا بُنَێّ إِنِّی أَرَىٰ فِی الْمَنَامِ أَنِّی أَژْبَحُكَ فَانڤُرْ مَاژَا تَرَىٰ ۚ قَاڵ ێا أَبَتِ افْعَلْ مَا تُۆْمَرُ ۖ سَتَجِدُنِی إِن شَاۆ الڵّهُ مِنَ الصَّابِڕینَ (102)… ئه‌مه یانى به درێژایی ماوه‌ى كاركردنى عه‌بدولمه‌هدى كه‌سێكى لاواز بوه‌و، له‌پشتى ئه‌وه‌وه كه‌سانێك هه‌یه كه ده‌سته‌ڵات له لوتكه‌وه به‌ره‌و خوار به‌ڕێوه ئه‌به‌ن و، ده‌ستى خۆیان پیس ناكه‌ن ته‌نها ئه‌م كه‌سانه ئه‌كه‌نه قوربانى له‌هه‌ر پێشهاتێكدا. بۆیه كورد دۆستێكى لاوازى له‌ده‌ستداو، ڕێككه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق به ئاینده‌یه‌كى دژوار سپارد.
ئێمه بۆ هه‌رێمى كوردستان له “په‌یمانگه‌ى مێدیتریانه بۆ توێژینه‌وه‌ى هه‌رێمایه‌تى” پلان و پرۆژه‌یه‌كى زانستى گفتوگۆ لهسهركراومان به‌رده‌سته بۆ ئه‌وه‌ى ستراكچهرێكى ئابوریی به‌هێز له ڕێگه‌ى هه‌مه‌جۆركردنى سه‌رچاوه‌كانى داهات و لۆبى كردن بۆ نه‌وت و غازى سروشتى هه‌رێم و كه‌رتى گه‌شتیارى و ڕێكخستنى باج و گومرك و سووڕى دراوه‌وه هه‌رێم نه‌كه‌وێته به‌ر گێژهنگى ئه‌م گۆڕانكارییه ترسناكه سۆسیۆ-ئابوریی و ئه‌منیه‌ى عێراق پیایدا تێپه‌ڕ ئه‌بێت.
- Latest Posts by بەهرۆز جەعفەر
بەهرۆز جەعفەر: لەبارەی پاڵێوگە نایاساییەکانەوە.
-بەهرۆز جەعفەر: کورد یان ئەردۆگان دەرفەتیان زۆرترە؟
-بەهرۆز جەعفەر: ئایا ئیسرائیل بەڕاستیەتی؟
- All Posts