لوقمان غه‌فوور: میدیاكانی تووشی شۆك كرد، سه‌رۆك تره‌مپ له لیكۆڵین باشتره!
به‌پێی راپرسییه‌ك كه هه‌ریه‌ك له (The Economist) و(YouGov) ئه‌نجامیانداوه، زۆربه‌ی كۆمارییه‌كان كه به‌شداری راپرسییه‌كه‌یان كردووه، سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ – 45یه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا-یان له ئه‌براهه‌م لینكۆلین- 16یه‌مین سه‌رۆك پێباشتره.
ماوه‌ی دوو رۆژه میدیاكانی ئه‌مریكا شیكاری ئه‌م راپرسییه ده‌كه‌ن و لێكدانه‌وه بۆ تێفكرینی نوێی دنیای ئه‌مریكییه‌كان ده‌كه‌ن و به‌سه‌رسوڕمانه‌وه له راپرسییه‌كه ده‌ڕوانن، ته‌نانه‌ت كۆرت ئایكنوۆلد له رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك تایمز له‌چاوپێكه‌وتنێكی ئه‌ی بی سی نیوز-دا، وتی: ” ئه‌وه‌ی میدیاكان له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌سه‌ر سه‌رۆك وتیان درۆ ده‌رچوو، سه‌رۆك سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر هه‌موو بۆچوونهكانماندا. ببوره سه‌رۆك ئێمه هه‌ڵه‌بوین!”.
راپرسییه‌كه سێ رۆژ به‌رده‌وام بووه، رۆژی یه‌كشه‌ممه 27ی نۆڤێمبه‌ر تا 29 ی نۆڤێمبه‌ری خایاندووه. یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س به سمپڵ وه‌رگیراوه له‌ته‌مه‌نی جودادا، كه ژماره‌یه‌كی زۆر پرسیاری تێدابووه ده‌رباره‌ی سه‌رۆك تره‌مپ.
له پرسیارێكدا كه ئایا سه‌رۆك تره‌مپ و سه‌رۆك لینكۆلین كامیان باشترن؟ له‌وه‌ڵامدا 53% سه‌رۆك تره‌مپ-یان به‌باشتر داناوه و 47% سه‌رۆك لینكۆلین-یان پێ باشتره.
له‌شوێنێكی تری راپرسییه‌كه‌دا كه ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌رۆكه كۆمارییه‌كان تێیدا ناویان هاتووه و داواكراوه ریزبه‌ندی سه‌رۆكه‌كان له ژماره 1 تا 8 رێكبخرێت. 32% پێیانوایه تره‌مپ باشترینه. 29% لینكۆلین و 27% رێگان-ی 40 هه‌مین سه‌رۆكیان پێ باشتره.
به‌ڵام له بڕگه‌یه‌كی تری راپرسییه‌كه‌دا هاتووه له‌م قوناغه‌دا بۆ سه‌رۆكایه‌تی سیاسیه‌تی كام سه‌رۆك باشتره سه‌ۆك دۆناڵد تره‌مپ یان رۆناڵد رێگان؟ له‌وه‌ڵامدا 59% ی كۆمارییه‌كان پێانوایه سیاسه‌تێكی وه‌ك رۆناڵد رێگان باشتره.
راپرسییه‌كه له‌كاتێكدایه كه مه‌سه‌له‌ی ئیمپیچمێنت-ی تره‌مپ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه و لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه لێی چۆته هه‌فته‌ی سێیه‌مه‌وه. له‌هه‌مانكاتدا له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه سه‌رۆك تره‌مپ له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ فۆكس نیوز وتی: “ئه‌گه‌ر راپرسییه‌ك بكرێت ئه‌وا جهماوهرێتیم له جه‌ماوه‌رێتی هه‌موو سه‌رۆكه كۆمارییه‌كانی پێشتر له مێژووی ئه‌مریكا باشتر ده‌بێت”.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌ره‌تای مانگی نۆڤێمبه‌ر-ی رابردوو سه‌نته‌ری گالوب راپرسییه‌كی كرد له نێو خه‌ڵكدا كه تایبه‌ت بوو به رای كۆمارییه‌كان 90%ی كۆمارییه‌كان له كار و كرده‌وه و ئیداره‌دانی سه‌رۆك تره‌مپ رازین له كۆشكی سپی-دا. هه‌روه‌ها له راپرسییه‌كه كه‌متر له‌نیوه‌ی ئه‌مریكییه‌كان 48% سه‌رۆك تره‌مپ-یان پێ باشه له‌رووی ئیدارییه‌وه.
ئه‌براهه‌م لینكۆلین، شانزه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا (1861-1865) یه‌كێكه له‌و سه‌رۆكانه‌ی كه ئه‌مریكییه‌كان شانازییه‌كی گه‌وره‌ی پێوه ده‌كه‌ن كه سه‌رۆكێك بووه له پێناوی بنبڕكردنی كۆیلایه‌تی جه‌نگیوه و له‌سه‌رده‌ستی ئه‌و له ئه‌مریكا كۆیلایه‌تی كۆتایی هات، كاتێكیش 15ی ئه‌پرلی 1865 تیرۆركرا، ئه‌مریكا رۆژی ره‌ش و ماته‌می گشتی گێڕا. به‌درێژایی مێژووی رابردوو لینكۆلین یه‌كێك بووه له باشترین سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مریكا شانبه‌شانی جۆرج واشنگتن و فرانكلین رۆزفێڵت. به‌ڵام به‌پێی توێژینه‌وه زانستییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌م سێ ناوه‌دا رۆناڵد رێگان-یش به یه‌كێك له‌باشترین سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مریكا داده‌نرێت.
رۆناڵد رێگان، 40 مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا (1981-1989)، توانی له ماوه‌ی گه‌ڕی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا ئابوری ئه‌مریكا به‌ته‌واوی بگۆڕێت به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ڵاوسانی ئابوری 12%ه‌وه كه‌مكرده‌وه بۆ 4% و به تێكشكێنه‌ری یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشووش داده‌نرێت. له‌ساڵی 2004 كۆچی دوایی كرد.