لوقمان غه‌فوور: به‌ڵاكه‌ی ناتۆ- ش ئه‌چێت بۆ له‌نده‌ن.
دوای 10 کاژمێر رۆیشتن به‌ناو ئاسمانی سەر زه‌ریای ئه‌تله‌سی، سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ گه‌یشته له‌نده‌ن تا به‌شداریی بکات لە لوتكه‌ی ناتۆ.
سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ له‌كاتێكدا به‌شداریی لوتكه‌ی ناتۆ ئه‌كات، كه لێكترازان و دووركه‌وتنه‌وه‌ی زۆر ئه‌بینرێت له‌نێوان سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ئه‌ندامانی ناتۆ. سه‌رۆك نیگه‌رانه و لوتكه‌ش به قۆناغێكی سه‌ختدا ده‌ڕوات، چونكه سه‌رۆك پێیوایه ئه‌ندامانی ناتۆ پابه‌ندنین به زیادكرنی بودجه‌ی سیستمی به‌رگری و ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا پێشكه‌شی ده‌كات زۆر زیاتره. هه‌ر بۆیه به‌ر له گه‌شته‌كه‌ی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی و له‌ژێر لێزمه‌ی باراندا كه به ده‌ستێكی چه‌تره‌كه‌ی هه‌ڵگرتبوو، وتی: گه‌شته‌كه‌م تیشكده‌خاته سه‌ر جه‌نگ له‌پێناو گه‌لی ئه‌مریكا، نه‌ك وڵاتانی تر، هیچ شتێك وه‌ك رابردوو نابێت، ئه‌مریكا زیاتری پێشكه‌ش كردووه ئه‌بێت ئه‌ندامانی دیكه‌ش زیاتر پێشكه‌ش بكه‌ن.
سه‌رۆك تره‌مپ ده‌مێكه ره‌خنه ده‌گرێت و دووباره‌ی ده‌كاته‌وه بۆئه‌وه‌ی رێگه‌ی راستی ناتۆ به‌رێوه بچێت پێویسته له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمان نابێت كه‌متر 2%ی كۆی گشتی بودجه‌ی ناوخۆیان بۆ ناتۆ سه‌رفبكه‌ن تا ساڵی 2024.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆشكی سپی به ئه‌ی بی سی نیوزی راگه‌یاند، كه ئه‌مه كرده‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی سه‌رۆكه، چونكه ساڵی 2016 ته‌نیا 4 ئه‌ندانی ناتۆ 2%ی كۆی گشتی بودجه‌ی ناوخۆیان خستبووه خزمه‌تی ناتۆ-وه، ئێستا له ژێر فشاری تره‌مپدا بووه به نۆ ئه‌ندام و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بۆ 2024 ببێت به 18 ئه‌ندام.
هه‌رچی ئیمانول ماكرون – ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا نیگه‌رانه له نائاماده‌گی سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا كه بووه‌ته هۆی له‌كاركه‌وتنی مێشكی هاوپه‌یمانێتییه‌كه. واشنتۆن پۆست له راپۆرتێكدا پێیوایه ئه‌م نیگه‌رانییه‌ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ده‌شێت له‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت كه ئه‌مریكا به‌ره‌سمی هه‌فته‌ی رابردوو، كۆی گشتی بودجه‌ی ناوخۆی بۆ ناتۆ له 22%ه‌وه دابه‌زاند بۆ 16%.
لێدوانه‌كه‌ی ماكرون، سه‌رۆك تره‌مپ-ی نه‌جولاند و هیچ وه‌ڵامێكی نه‌بوو، له‌كاتێكدا به‌پێی مادده‌ی 5ی ناتۆ، هێرشكردنه سه‌ر ئه‌ندامێكی ناتۆ هێرشكردنه بۆ سه‌ر هه‌موان. به‌ڵام ته‌له‌فۆنێكی دزه‌پێكراوی ئه‌نجیلا مێركل-ی راوێژكاری ئەڵمانیا كه‌وتۆته ده‌ست نیورك تایمز كه له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌یه، سه‌رزه‌نشتی ماكرۆن-ی كردووه و پێی وتووه:”من تێده‌گه‌م له سیاسه‌تی تێكدانی تۆ، به‌ڵام من هه‌وڵده‌ده‌م ئه‌م سیاسه‌ته له‌ناوبه‌رم، دووباره و چه‌ندباره‌ی ئه‌كه‌مه‌وه پێكه‌وه ئه‌و چهسپهمان پێیه بۆ چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆپانهی تۆ ئهیشكێنی، هه‌تا دواتر پێكه‌وه دانیشین به‌و كوپه چایه‌ك بخوێنه‌وه”.
تره‌مپ له‌گه‌ڵ پێخستنه ناو فرۆكه‌كه به‌ره‌و له‌نده‌ن، جۆ بایدن یه‌كێك له پاڵێوراوه‌كانی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی 2020 له وتارێكیدا له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌رێتی فراواندا وتی:”ئه‌گه‌ر خولی دووه‌م تره‌مپ سه‌رۆكایه‌تی بگرێته‌وه ده‌ست به كرده‌یی ناتۆ په‌كده‌خات”. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م رایه‌ی جۆ بایدن، سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆشكی سپی به رۆژنامه‌ی هێڵ ده‌ڵێت: “ناكرێت بودجه خه‌یاڵییه‌كان ئیتر به هه‌ده‌ر بدرێن بۆ رێكخراو و هاوپهیمانیێتییهكان، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌م هه‌نگاوانه‌ی سه‌رۆك پایهندبوونێكی توند تر ئه‌به‌خشێت به ئه‌ندامانی ناتۆ، كاتێك كه ئه‌ندامانی تری ناتۆ بودجه‌ی زیاتر كه‌وته سه‌ر شانیان قسه‌ی جددی تریان ده‌بێت”.
ئه‌م قسه‌كردنه له‌سه‌ر ناتۆ له‌كاتێكدا كه ئه‌مساڵ یادی 70 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌تی، به‌ڵام گفتوگۆكاكان له‌سه‌ر ته‌مه‌ن نین، به‌ڵكو جگه له نیگه‌رانی ئه‌مریكا، (به‌ڵایه‌ك)ی تر یه‌خه‌ی ناتۆ-ی گرتووه ئه‌ویش توركیایه. ئه‌وروپییه‌كان پێیانوایه توركیا به‌هێرشی بۆ سه‌ر باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا، ناتۆی ره‌تكردۆته‌وه، به‌ڵام توركیا ئه‌مه ره‌تده‌كاته‌وه و پێیوایه خۆپارێزییه. توركیا ئێستا 1.9%ی كۆی گشتی بودجه‌ی ناوخۆ-ی ئه‌دات به ناتۆ و ئاماده‌یه بگه‌یه‌نێته 2% بۆ ساڵی 2024، كه ئه‌مه‌ش ده‌می زۆر له ئه‌ندامانی ناتۆی وه‌ستاندووه.
به‌ڵام (به‌ڵا) گه‌وره‌كه‌ی ناتۆ كه توركیا-ی هاوپه‌یمانی چه‌ند ساڵه‌یه، لێكترازانی زیاتر له‌نێوان ئه‌و و ئه‌ندامه‌كانی تردا دروستكردووه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك سه‌ره‌ڕۆیی تر له سه‌روو هه‌مویانه‌وه كڕینی مووشه‌كی ئێس 400. هه‌ڵوێستی توركیا به‌ر له لوتكه‌ی ناتۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌نقه‌ره ره‌تیده‌كاته‌وه دانبنێت به پلانی سیستمی موشه‌كی به‌رگری پۆڵه‌ندا و ده‌وڵه‌تانی به‌لتیق له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و توڕه‌ییه‌ی كه ئه‌ندامانی ناتۆ هه‌یانه له توركیا و پێیوایه نابێت مه‌رجه‌كانی توركیا ره‌تكه‌نه‌وه بۆ به‌رگریكردن له خۆیی.
ئاگری تووره‌یی نێوان ماكرۆن-ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و ئه‌ردۆگان-ی سه‌رۆكی توركیا پێویستی به هیچ به‌نزینێكی تر نییه، چونكه (به‌ڵا)كه‌ی ناتۆ ساغبۆته‌وه لای ئه‌ندامانی ناتۆ كه له‌شه‌ڕ دژی داعش نه‌ك هاوكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوه‌ده‌وڵه‌تی دژی داعشی نه‌كرد، به‌ڵكو گومان له‌وه‌یه هاوكاری داعش كردبێت. هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر هه‌یه پرسی شه‌ڕی داعش له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ته‌وه‌ره‌یه‌كی تری سه‌ره‌كی بێت كه توركیای تێدا شه‌رمه‌زار بكرێت.
ئه‌م مه‌له‌فه مه‌له‌فێكی گه‌رم ده‌بێت له‌ناتۆ چونكه به‌پێی زه نیویۆرك تایمز و ئیرۆنیوز، سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ به مه‌له‌فێكی پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤ له‌سوریا له‌لایه‌ن توركیاوه خۆی به لوتكه‌ی ناتۆ دا بكات. ئه‌و مه‌له‌فه‌ی كه له‌چه‌ند مانگی رابرددودا ئیلهام ئه‌حمه‌د سه‌ركرده‌ی سوریای دیموكرات گه‌یاندییه ده‌ست سیناتۆره‌كان و له‌لایه‌كی ترهیشهوه ئه‌و مه‌له‌فه‌ی له‌به‌رده‌ستی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسادایه پاش ئه‌وه‌ی مانگی رابردوو دانیشتنێكی له‌گه‌ڵ ئیلهام ئه‌حمه‌د كردووه له كۆشكی ئیلیزێ.