لوقمان غه‌فوور: ئه‌وه‌ی نه‌تزانیوه، بیزانه! سه‌رۆك تره‌مپ به توڕه‌یی رۆیشت بۆ “لوتكه‌ی ناتۆ” و، بە توڕه تر گه‌ڕایەوه.
دره‌نگانی شەوی 4 ی نۆڤێمبه‌ر، سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ له دواتویتیدا ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ناتۆ، نوسیویه‌تی:”هه‌واڵه فه‌یكه‌كانی میدیا هه‌وڵده‌ده‌ن كه له به‌های گه‌شته سهركهوتووهكهم لەلەندەن كه‌مكه‌نه‌وه، له‌پیناوی ناتۆ. وه‌ها مامه‌ڵه‌م كرد له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ناتۆ، كه 130 ملیار دۆلار ساڵانه بۆ ناتۆ زیادكه‌ن، كه 400 ملیار دۆلار ساڵانه، له 3 ساڵی رابردوو زیاتر، بێئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌مریكا هیچ زیاده‌یه‌ك ببێت، ته‌نیا رێزگرتنی زۆری ئه‌وێت!”
ئه‌م تویته دوای ئه‌وه‌هات كه چوارشه‌ممه 4ی نۆڤێمبه‌ر سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ، به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو ئه‌و كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌ی ره‌تكرده‌وه كه به‌ر له گه‌شته‌كه‌ی بۆ لوتكه‌ی ناتۆ له له‌نده‌ن، له خشته‌ی كاره‌كانیدا داینابوو.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له تویتێكدا بەر لە گەڕانەوە له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ” ئه‌مڕۆ كۆتایی به كۆبوونه‌وه‌كان هات و ئه‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ واشنگتۆن” “هیچ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی نابه‌ستم چونكه له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا زۆر شتمان كرد” ده‌شڵێت:”گه‌شتێكی سه‌لامه‌ت بۆ هه‌موان”.
بڕیار بوو له دوای چاوپێكه‌وتنه دوو قۆڵییه‌كانی له‌گه‌ڵ ژماریه‌ك ئه‌ندامی ناتۆ، له‌وانه ئیمانۆیل ماكرون سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و جۆستن ترودیۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا، ئه‌نجیلا مێركل راوێژكاری ئه‌ڵمانیا و جۆزیبی كۆنتی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتالیا، و لەپەراوێزی لوتکەی ناتۆ، سه‌رۆك تره‌مپ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی ببه‌ستێت.
هه‌رچه‌نده سه‌رۆك تره‌مپ به توڕه‌یی گه‌شتی كرد به‌ڵام توڕه‌تر گه‌ڕایه‌وه كۆشكی سپی، ماراسا ماك كالۆم یه‌كێك له تیمی رۆژنامه‌وانی تره‌مپ و نوێنه‌ری فۆكس نیوز ئه‌وه‌ی رونكرده‌وه كه له دوای كۆبوونه‌وه‌ی چوار قۆڵییه‌كه‌ی یەکەم ڕۆژ بەر لە لوتکە لەنێوان رەجەب ئه‌ردۆگان و ئیمانویل ماكرون و ئەنجیلا مێركل و بۆرس یۆنسن، دۆخی ده‌روونی تره‌مپ گۆڕدرا، ئێمه‌ش بۆمان روننهبۆوه ئه‌و سێ سه‌رۆكه چ رێككه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ رەجەب ئه‌ردۆگان كرد، له‌كاتێكدا ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیا به‌ر له لوتكه‌ی ناتۆ داوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك تره‌مپ كرد ئه‌و نه‌یخسته خشته‌ی كاره‌كانییه‌وه.
له نێو ئه‌و فه‌وزایه‌ی ناتۆدا، كه‌ناڵی پاوه‌ر ئاند پۆلیتیكس ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی چنگكهوتوو و بڵاویكرده‌وه له هۆڵی كۆشكی بانكنهام له كۆتایی پشووی كاره‌كاندا، جۆستن ترودیۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا به‌هۆی كردنه‌وه‌ی مایكی هۆڵه‌كه ده‌نگی سه‌رۆك وه‌زیران تۆمار ده‌كرێت كه بە گاڵته‌ئامێز باسی تره‌مپ ده‌كات، بێئه‌وه‌ی خۆی له‌وێ بێت، ده‌ڵێت:”دواكه‌وت له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆنفرانسێکی 40 ده‌قیقه‌یی هه‌بوو”. له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌م كاره‌دا كاتێك هه‌واڵه‌كه به تره‌مپ ده‌گات له كۆنگره رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ئه‌نجیلا مێركل، سه‌رۆك تره‌مپ، ده‌ڵێت:”گه‌نجێكی باشه، به‌ڵام 2% نادات به ناتۆ، به‌ڵام له‌راستیدا ئه‌بێت 2%ی بودجه‌ی ناتۆ بدات، جا بۆیه ده‌شێت ئه‌م هه‌واڵه دڵته‌نگی كردبێت!”.
دیڤێد فرۆم نووسه‌ری زه ئه‌تله‌نتا كه ره‌خنه‌گرێكی سه‌رسه‌ختی تره‌مپ-ه، ده‌ڵێت:”كردنه‌وه‌ی مایكی ناو هۆڵه‌كه یه‌كێكه له كاره‌كانی سی ئای ئه‌ی، بۆئه‌وه‌ی گوێی له هه‌موو ئه‌و گفتوگۆیانه بگیرێت له نائاماده‌گی تره‌مپ-دا كه له هۆڵه‌كه‌دا ده‌كرێن”.
سه‌رۆك تره‌مپ زۆره ده‌مێكه پێداگری له‌زیادكردنی پشكی ناتۆ ده‌كات له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه، گۆڤاری تایم-یش له‌سه‌ر زاری په‌یامنێره‌كه‌یه‌وه ئه‌وه‌ی گواستۆته‌وه كه تره‌مپ له هه‌ردوو رۆژه‌كه دووباره‌ی كردۆته‌وه و هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردۆته‌وه كه پابه‌ند نه‌بن به 2% ی پشكی ناتۆ ئه‌وه ئه‌مریكا بشكی له‌مه‌ی ئێستاش كه‌مترده‌كاته‌وه.
به‌ر له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ده‌نگه ڤیدیۆییه و له‌دوای كۆبوونه‌وه دوو قۆڵییه‌كه‌ی نیوەڕۆی سێ شه‌ممه 3ی نۆڤێمبه‌ر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا تره‌مپ له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌نووساندا، سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا ته‌نگه‌تاو ده‌كات، پرسیار له سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا ده‌كات:”كوا داتا و ژمارهكانت” كاتێك ترودیو ده‌ڵێت:”له راستیدا كه‌نه‌دا بودجه‌ی به‌رگری ناتۆ-ی زیاد كردووه له ساڵانی رابردودا” به‌ڵام تره‌مپ له‌ژێر فشاردا له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌نووسان دهیڵێتەوە:”له كوێییه ژمارهكانت بیڵێ به‌وان؟” له‌وكاته‌دا ترودیو رووده‌كاته كه‌سێیك و ده‌ڵێت:”ئێمه چه‌ندی ناتۆ دابینیدهكهیت؟” ئه‌ویش ئه‌ڵێت 1.38%، واته نزیك 1.4%، له‌وه‌ڵامدا تره‌مپ ده‌ڵێت:”ئەمە گرنگه، بەڵام ئێوه بودجه‌یه‌كی باشتان هه‌یه، ئه‌بێت زیادیكهن”.
به‌پێی زانیارییه‌كانی كۆشكی سپی، ساڵی 2016 ته‌نیا 4 ئه‌ندانی ناتۆ 2%ی كۆی گشتی بودجه‌یان خستۆته خزمه‌تی ناتۆ-وه، ئێستا له ژێر فشاری تره‌مپ-دا بووه به نۆ ئه‌ندام و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بۆ 2024 ببێت به 18 ئه‌ندام له كۆی 29 ئه‌ندام له‌كاتێكدا ئه‌مریكا خۆی 4.6% ه‌وه دایبه‌زاندووه بۆ 3.8%.
له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگه ڤیدیۆییه‌كه، له‌په‌راوێزی كاره‌كانی ناتۆ-دا، سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی به‌ست، كاتێك پرسیاریان ده‌رباره‌ی ده‌نگه ڤیدیۆییه‌كه لێ‌كرد، له‌وه‌ڵامدا وتی: “ئێمه له كۆبوونه‌وه دوو قۆڵییه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك تره‌مپ بەڵێنی زۆر گرنگمان پێكه‌وه داوه ده‌رباره‌ی وڵاتی چین و ده‌رباره‌ی كاره بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات”. كاتێكیش رۆژنامه‌نووسه‌كه لێی پرسی، “داوای لێبوردنت له‌سه‌رۆك نه‌كردووه”. بێوه‌ڵام مایه‌وه.
یه‌كێك له تیمی رۆژنامه‌نووسانی كۆشكی سپی، كه له‌گه‌ڵ تره‌مپ-دا بووه به رۆژنامه‌ی زه بۆستن بلۆبی راگه‌یاندووه، كه له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌دا و لەناو فرۆکەیدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ تره‌مپ-دا ئه‌نجامداوه و پێوتووه ئه‌و قسه‌ی كردویه‌تی هیچ مه‌به‌ستێكی له‌پشته‌وه نه‌بووه و ته‌نیا وه‌ك گاڵته‌و گه‌پ به‌كاری هێناوه له‌گه‌ڵ ئاماده‌بووان و ئه‌شتوانن گوێ له قسه‌كان بگرنه‌وه. تره‌مپ-یش له‌وه‌ڵامدا پێیوتووه:”كێشه‌یه‌كمان نابێت، ئه‌بێت ئه‌و بڕیارانه جێبه‌جێ بكه‌یت كه له كۆبوونه‌وه دوو قۆڵییهكهمان بڕیاردراوه و سه‌باره‌ت به ناتۆ-ش هه‌ر ئه‌بێت 2%ی بودجه‌ی ناتۆ بگرنه ئه‌ستۆ”، بێ ماڵئاوایی، ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی به‌سه‌ردا داخستۆته‌وه.
ساڵی 2013، ئه‌مریكا له كۆی 890 ملیار دۆلار بودجه‌ی ساڵێكی ناتۆ، 695 ملیۆنی له‌ئه‌ستۆ گرتووه و ئه‌وروپا و كه‌نه‌دا، 252 ملیۆن دۆلاریان له‌ئه‌ستۆگرتووه، به‌ڵام بۆ 2019 له كۆی 896 ملیار دۆلار، ئه‌مریكا 685 ملیار دۆلار له ئه‌ستۆ ده‌گرێت له‌كاتێكدا ئه‌وروپا و كه‌نه‌دا 302 ملیار له‌ئه‌ستۆ ده‌گرن. به‌م پێیه ئه‌مریكا 11 ملیار دۆلاری كه‌مكردۆته‌وه و ئه‌وروپا و كه‌نه‌دا 50 ملیار دۆلاریان زیاد كردووه بۆ ناتۆ و کۆتایی ٢٠٢٠ دەگاتە ١٣٠ ملیار دۆلار.
هه‌ربۆیه یه‌نس ستۆلتنبێرگ سه‌رپه‌رشتیاری ناتۆ ئه‌وه‌ی به رۆژنامه‌نووسان راگه‌یاند كه ئه‌وروپا و كه‌نه‌دا له‌چاو ساڵی 2016 توانیویان رێژه‌ی 4.6% بودجه‌ی ناتۆ بۆ 2019 زیاد بكه‌ن و له كۆتایی 2020، ئه‌وروپا و كه‌نه‌دا به‌لێنیانداوه 130 ملیاری دۆلاری تر زیاد بكه‌ن بۆ بودجه‌كه.
جه‌نه‌رالی خانه‌نشینی سوپای ئه‌مریكی ویسلی كلارك، سه‌ركرده‌یه‌كی پێشووی ناتۆ له لێدوانێكدا بۆ گۆڤاری بزنس ئینسیده‌ر ده‌ڵێت:”تره‌مپ سه‌ركه‌وتوو بووه به كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی ئه‌مریكا له ناتۆ، به‌ڵام لێدوانه‌كانی زۆر توندن و گه‌مه‌یه‌كی توند ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌وروپییه‌كان كه ئه‌مه له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه‌كانی هاوپه‌یمانێتی ناگونجێت كه ئه‌مه پهرهچهكرداری ئه‌وان زیاد ده‌كات و ئه‌بێته هۆی داخورانی ناتۆ. تره‌مپ كونگره رۆژنامه‌نووسییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكی فه‌رنسا و ئه‌ڵمانیا و كه‌نه‌دا، زۆر توند‌و ره‌ق بوو، زمانی لێپێچینه‌وه‌ی به‌كارئه‌هێنا، كه ئه‌مه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه ناگونجێت”.
ئه‌و جه‌نه‌راڵه ده‌شڵێت:”ئه‌وروپییه‌كانیش خۆیان ده‌زانن به‌بێ ئه‌مریكا ناتۆ هێزێكی ئه‌وتۆ نییه، بۆیه ناشوێرن داواكانی تره‌مپ ره‌تكه‌نه‌وه”. وتیشی:”له مه‌سه‌له‌ی دابینكردنی خه‌رجی پشكی ناتۆ، تره‌مپ له‌سه‌ر هه‌قه، چونكه هیچ شیاو و به‌جێ نییه وڵاتێكی وه‌ك رۆمانیا و لیتوانیا و لاتیڤیا، 2%ی بوجه دابینبكه‌ن، به‌ڵام وڵاتێكی وه‌ك ئه‌ڵمانیا 1.3% یاخود وڵاتێكی وه‌ك ئیستۆنیا 2.3% دابینبكات به‌ڵام كه‌نه‌دا 1.4%”.