دکتۆر محەمەدئەمین عەلی: کۆنگرەى چوارەمى یەکێتى نیشتمانى کوردستان/ بەشى یەکەم.
کۆنگرەى چوارەمى یەکێتى نیشتمانى کوردستان” کۆنگرەى گەشەکردن و پەرەسەندنى سلێمانى وەک شار ” یاخود ” گەشەپێدانى عەقڵیەتى حیزبى و زياتر بچوکردنەوەى شار.
پێش ئەوەى بێمە سەر بابەتەکەم، واتا کۆنگرەى دواخراوى چوارەمى یەکێتى نیشتمانى کوردستان و فرە دیدو ڕوانگەى جیاوازى کۆمەڵانى خەڵکى سلێمانى و ئەندامانى ئێستاى یەکێتى نیشتمانى کوردستان، دەمەوێت باس لە ئاماژەیەکى مێژوویى شارى سلێمانى بکەم، سەبارەت بەتەڵاقدانى زۆرێک لەدەسەڵاتدارەکانى ڕابردوو لەلایەن ئەم شارەوە.
وەک ئاماژەیەکى مێژوویى، شارى سلێمانى وەک زۆربەى هەرە زۆرى شارەکانى جیهان وەک شارێکى سروشتى پەرەسەندووى کۆمەڵایەتى درووست نەبووە، بەڵکو وەک دەرچەى ململانێى سیاسى ناوچەیى و نیودەوڵەتى دروستکراوە.
ئەم هۆیە واى لەشارى سلێمانى کردووە هەمیشە زەمینەى ناکۆکى و ململانێى سەختى بیرو ڕاو ئایدۆلۆجیای فرە ئاڕاستەى جیاواز و یەکلاکەرەوەى ململانێ سەختەکان بێت.
سلێمانى وەک شار لەسەرەتاى دروستبوونیەوە شارێکى بچووکى یاخیى بووە ، لەخراپترین بارودۆخى ( سیاسى ـ ئابوورى ـ کۆمەڵایەتى) خۆیدا دەستەمۆى هیچ جۆرە دەسەڵاتێک نەبووە بەدەسەڵاتى کوردیشەوە، هەر ئەم خەسلەتە واى لەسلێمانى کردووە هەموو کات جێى مەترسى بێت بۆ گشت جەمسەرەکانى ململانێى دەسەڵات.
نەلەئێستا وە نەلە ڕابردوو هیچ کام لەدەسەڵاتى ( سیاەسى ـ کۆمەڵایەتى ـ ئاینى ) تاسەر قبوڵ نەکردووە ، کاتێک دەسەڵات بۆتە مەترسى لەسەر ژین و ژیان و بژێوى کۆمەڵانى خەڵک و ژینگەى کوردستان، ئەو دەسەڵاتەى تەڵاق داوە و لەکار و چالاکى پەکى خستووە، بەڵێ بەهەلوێست وکارانەوەى جییدى گونجاو یەکلاکەرەوەى گرفت وکێشە ترسناکەکانى جەمسەرە بەهێزەو فرە ئاڕاستە جیاوازەکان بووە.
ئەوەندى ئاگاداربم و دەمەتەقێم لەگەڵ زۆربەى کۆمەڵانى خەڵکى شارى سلێمانى و چواردەورى کردبێت، نەک هاوڵاتى ئاسایى شار، بەڵکو گێلەکانیش هەست بەو ڕاستیە دەکەن، سلێمانى لەسایەى دەسەڵاتى کوردى وەک شار لەباربراوە ، لەبرى پێشخستن پاشەکشێى پێکراوە و بووە بەلادێ یەکى گەورە.
هەموومان دەزانین كێ لێى بەپرسە، بەڵام بەداخەوە ئەوانەى بەرپرسن لەم پاشەکشێ یەو دەسەڵاتدارى ڕاستەقینەن خۆیانى لێ گێل دەکەن، سەربارى ئەو کارەقێزەوەەیان هاوڵاتى ئاسایى بێدەسەڵات تاوانبار دەکەن.
وەک ئەوەى ( دەسەڵات ـ پارە ـ چەک ـ میدیا وکۆى جومگەکانى ژیان ) لاى هاوڵاتى ئاسایى قۆرغکرابێت وبێت و ئەمانى شوڕشگێڕى تێکۆشەر ناپاکیان بەرامبەر کرابێت.
ئەو حیزبەى لەڕابردوو پارێزەرى نیشتمان و نەتەوەیەک بوو ، ئێستا شکۆى نیشتمان و نەتەوەى خستۆتە ژێر پرسیارەوە ، ئێستا سامانى نیشتمان و قوتى کۆمەڵانى خەڵک دەدزێت.
ئەگەر ئارام و هاوڕێکانى زیندوو بکرێنەوە، قێزیان لەبارودۆخى ئێستاى ئەم حیزبە دێتەوە، بەڵێ نەک قێریان لەبارودۆخى ئێستاى ئەم حیزبە دێتەوە، بەڵکو دژیشى دەوەستنەوە.
هەر کاکێکى دەسەڵاتدارى حەیقیقى دەم دەکاتەوە ، نەک هاوڵاتى ئاسایى بەڵکۆ هاوخەباتە حیزبى یەکانى خۆشى بەتاوانبار دەزانێت، تەنیا خۆى بەفریشتە.
خەڵکى شار لێتان تووڕەیە ، بەڵى ئەو تووڕەییە لەخۆڕا نەهاتووە.
هەر ئێوە نەبوون ئەندازیارى نان بڕین لەسەر ئازادى فیکرو بیروڕا؟، کۆمەڵگاتان بارگاوى حیزب کردووە، هیچ فەزایەک بۆ” ژین وژیان ـ بژێوى واتا ( کارکردنى ئازاد و دامەزراندنى هاونیشتمانى ئاسایى لەدامەزراوەى دەوڵەتى )ـ ئازادى فیکرو بیرو ڕا ” نەماوە.
ئابوورى و بازاڕى ئازاد بوونى نییە! بەکوردیەکەى کاسبى لەشار بوونى نەماوە، جومگەکانى ئابوورى ئازاد لەلایەن کورى بەرپرسە حیزبیەکان قۆرغ کراوە، شار بووە بەلادێ.
بەڵێ خەڵکى شار لێتان پڕە، وەک ئەوەى کاغەزى سپى بخوێندنەوە.
لەئێستاوە درک بەمەترسیەکى زۆر گەورە دەکەن و پێتان ڕادەگەنن تکایە تکایە” شارى سلێمانى مەکەنە قوربانى کۆمپانیا زەبەلاحەکان”.
بۆ زانیارى، کۆمەڵانى خەڵک لەشارى سلێمانى لەئێوەى یەکێتی نیشتمانى کوردستانى ئێستا یەکێتى ترن، بەڵام بەپێوانەى یەکێتى نیشتمانى کوردستانى ڕابردوو، نەک پێوانەى یەکێتى نیشتمانى کوردستانى ئێستا، واتا یەکێتیەکانى دەرەوەى یەکێتى زۆر زیاترن لە یەکێتیەکانى ناو یەکێتى نیشتمانى کوردستان.
لەهەشتاکانى ساڵانى ڕابردوو ئەوکات گاڵتەمان بەحیزبى بەعس دەکرد کەلەهەموو دامەزراوەیەکى حکومیدا زابت ئەمنێکى دانابوو بۆ سیخورکردن بێ ئەوەى دەسەڵاتێکى ئیدارى ئەوتۆى هەبێت.
بەڵام ئێستا هەموو دامەزراوە حکومیەکان بێ جیاوازى بوون بەمەڵبەند و لق و کۆمیەتەى حیزبى، ببوورن زۆر جار سنوورى حیزبیشیان تێپەڕاندووە و بوون بەکۆمپانیاى زەبەلاح.
وەک فەرمانبەرێکى سەر بەکەرتى تەندروستى لەو بڕوایەدام کەرتى تەندروستى وەک دەزگایەکى خزمەتگوزارى لەبار براوە، بەبەرنامەیەکى نەخشە بۆداڕێژراو کۆى سێکتەرەکە کراوە بەبازرگانیەکى ڕەها، هەندێک جار هەست ناکەم لەنەخۆشخانەى حکومی کاردەکەم، بەڵکو لەیەکێک لەکۆمپانیا زەبەلاحەکان