رەزا شـوان: هەر بەرز و شەکاوەبێت ئاڵای پیرۆزی کوردستان.
لە یادی (74) رەمینی ساڵڕۆژی، رۆژی هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، جوانترین پیرۆزبایی لە هەموو کوردێکی، کورد و کوردستان پەروەر دەکەم لە هەر شوێنێکـدابن.
مێژووی ئاڵای کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئیمبراتۆرییەتی مـادی کوردی، هەر یەکەش لە میرنشینە کوردییەکانمان ئاڵای خۆیان هەبووە. ئاڵای کوردستان تا گەیشتووە بەم شێوەیەی ئەمڕۆ، چەند جارێک گۆڕانکاری لەدیزاین و لە شێوەیـدا کـراوە، ئەمەش کارێکی ئاساییە و لە زۆربـەی ئاڵاکـانی گـەلان و دەوڵەتـانی تریشـدا، گـۆڕانکـارییان لە شـێوەی ئاڵاکـانیان کـردوون.
هەموو گـەڵان و دەوڵەتانی سەر روی زەمین خاوەنی ئـاڵای تایبەتی خۆیانـن، بوونە بەهێما بۆ گەل و وڵاتەکـانیان و شانازییان پێوە دەکەن.. ئێمەی کوردیـش خـاوەنی ئـاڵای تایبەتی خۆمانین کە رەنگەکانی لە تایبەتمەندییەکانی کورد و لە سروشتی کوردستانەوە وەرگیراون. هەردم شانازی پێوە دەکەین و بەرز و پیرۆز رایدەگرین، چونکە ئاڵاکەمان ناسنامەی نەتەوەییمانە و سیمـبولی یەکپارچەیی کوردستانمانە.. ئـاڵاکەمان هـێمای رێـز و شکـۆداری و سەربەرزیمانە.
لە رۆژی (17ی/ دیسامبەری/1945) دا، بە ئامادەبوونی دە هەزار کورد، کە نوێنەری هەر چوار پارچەی کوردستان ئامادەبوون، لەسەر باڵەخانە بەرزەکەی شارەوانی شاری مەهابادی پایتەختی کوردستان، بە ئامادەبـوونی پێشەوای نەمـرمان قـازی محەمـەد، لە لایەن پێشمەرەگەوە، بە چەپڵە لێدان و هەڵهەڵەلێدان و هوراکێشان و بە چڕینی مارشی نەتەوەییمان “ئـەی رەقـیب” و سـڵاۆی ئـاڵا.. ئـاڵای پیـرۆزی کوردسـتان هـەڵکـرا.
هەر لە هەمان کاتـدا و هـەر لەم رۆژەدا بـە فـەرمی نـاوی ( پێشـمەرگـەی کوردسـتان) راگەیاندرا.. لەو رۆژەوە تا ئەمڕۆ پێشمەرگە بوو بە ناوی فەرمی هێزەکانی کوردستان، لە ئەمڕۆشدا ناوی”پـێشـمەرگە” بـووە بە زاراوەیەکی جیهانی و بە هـێمایی ئازایەتی و قـارەمانێتی و کۆڵـنەدان.. هەر لەو رۆژەشەوە، ئاڵای کوردستان و پێشمەرگە بوون بە دوانەیەکی لێکـدانەبـڕاو.. لە سەنگەرەکانی پێشمەرگەدا ئالای کوردستان دەشەکێتەوە.
ئامادەبووەکانی ئەو رێوڕەسمە، بە ئەوپەڕی دڵخۆشییەوە باوەشیان بە یەکتریدا کرد و بە گەرمی پیـرۆزباییان لە یەکتری کـرد.. ئەمەش مانگێک لە پێش راگەیاندنی کۆماری کوردستانـدا بوو.. ئەو رۆژە بوو بە مـژدە و بە سەرەتایەک بۆ راگەیانـدنی (کـۆماری کوردستان) لە مەهاباد ( 22ی/ یانوار/1946ـ 17ی/ دێسامبەر/ 1946) راگەیاندرا.
رۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، رۆژێکی گرنگ و پیرۆزە، وەرچەرخانێکی گەورەیە لە میژووی گەلەکەمانـدا.. هەموو ساڵێک بە ئەوپەڕی شایستە و رێز و شکـۆدارییەوە، یادی ئەم رۆژە پیرۆزە دەکەیەینەوە. سوێنـد و پەیـمان و بەڵـێنمان تـازە دەکەینەوە، کە لەژێـر ئـاڵای کوردستان دا، سورتـر و گڕتربین لە خەبات و تێکۆشان و قـوربانیدان، لە پێناوی رزگارکردنی کوردستان لە داگیرکەرانی دڕندە و رەگەزپەرست.. بە یادکردنەوەی (رۆژی ئـاڵای کوردستان) ئەو پەیـامە بە داگـیرکەران و دوژمنـانی کـورد دەگەیەنـین:
کەس نەڵێ کـورد مردووە، کـورد زیندووە
زیـنــدووە قـــەت نـانــەوێ ئـاڵاکـەمــــــان
لەژێر ئاڵاکەماندا، بە هەزاران جوامێرترین لاومان لە پێناوی کوردستانـدا شەهـیدبوون.
لە ئەمڕۆشدا، پێشمەرگە دلێر و قارەمانەکانمان، شەرڤـانانی پاڵەوانمان، بە رۆح و گیان بەخشینەوە، لەژێر ئاڵای کوردستاندا پارێزگاری لە ناسنامەی نەتەوەییمان و بەرگری لە سنوورەکانی کوردستان دەکـەن.. ئەفـسانەی داعـشی دڕنـدە و تیرۆریستیان تێکشانـدن. پێـشمەرگە و شەڕڤـانان بوونەتە نموونەی قـارەمانێتی و کۆڵـنەدان و رێـز لە جـیهانـدا.
ئاڵای کوردستان ئاڵای هیچ پارتییەکی کوردستانی نییە بەڵکو ئاڵای هەموو کوردستانە. لە رۆژی (11/11/ 1999) دا، پەرلەمانی باشووری کوردستان، بە تێکڕای دەنگەکان، ئەم شێوە ئاڵایەی کوردستانیان پەسەنـدکرد و بە فـەرمی کردیان بە ئـاڵای حکـوومەتی کوردسـتان.. لە ئێستادا لە کوردسـتان و لە دەوڵـەتـانـدا، بـە ئـاڵای فـەرمی کوردسـتان دەناسرێت.. هەر پەرلەمانی باشوری کوردستان، لە ساڵی ( 2009) دا، بە کـۆی دەنگ بڕیاریـان دا کە رۆژی ( 17ی/ دیسامبەر) ی هەمـوو ساڵێک بکرێت بە (رۆژی ئـاڵای کوردستان) و لەم رۆژەدا، بەم بۆنەیەوە لە هەموو قوتابخانەکان و دامودەزگا فەرمییە حکـوومییەکانـدا، ئـاڵای تـازەی کوردسـتان هـەڵبکەن و ئـاهـەنگی شـایسـتە بگـێڕن.
وەزارەتی پەروەردەش بڕیاری ئەوەی دەرکـرد، کە بە فـەرمی رۆژانی پێـنج شەمـانی هەموو هەفتەیەک لە سەرجەم قوتابخانەکانی کوردستاندا، پێش دەستکردن بە خوێندن، رێـورەسمی هەڵکـردن و سڵاوی ئاڵای کوردستان بگـێڕن و بەرز و پیرۆز رایبگـرن.
لە رۆژی ( 28ی/ ئادار/ 2017) دا، ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە کۆی دەنگی ئەنـدامانی کـورد، کە لە زۆرینـەی ئەنـدامانی ئەنجـوومەنـەکە پێکهاتـوون.. بوێـرانە بڕیاریان دا، کە بە فەرمی ئاڵای کوردستتان لەسەر قوتابخـانەکان و هەموو دامودەزگا فەرمییەکـانی پارێـزگـای کەرکـووکی کوردسـتانیـدا، هەڵـبکـرێت.
لە (٥ی/ فـێـبرواری/ 2018 ) شـدا، دادگـای فـیدراڵی عـێراق، بـڕیـاری ئـەوەی دا کـە هەڵکـردنی ئـاڵای کوردسـتان لـە کەرکـووکـدا، یـاسـایـیـە.
هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک پەیامێکی تر بوو، بۆ داگیرکەرانی کوردستان کە کەرکـووک شـارێکی کوردســتانییە و هـێچ کوردێـکی دڵسـۆز و کوردسـتان پـەروەر سازش لەسەر کەرکووک ناکات. زووبێت یا درەنگ دەبێت بگەڕێتەوە سەر کوردستان.
ئـەم بـڕیـار و پەیـامەی ئەنجـوومەنی پارێـزگای کەرکـووک، داخ و کەسەرێکی زۆری خسـتە دڵـی داگیرکەرانی کوردستانەوە، رقـی رەشەیان هـەستا، بە گەلەکۆمـەیی و بە زەبـەلاحـترین هـێز و بە چـەکی قـورسەوە، لە رۆژی ( 16ی/ ئوکتـۆبەری/ 2017 )دا پەلامـاری کەرکـووک و قەزای خورماتـوویان دا و داگـیریـان کـردن.. چـونکە خۆیـان بێـڕەوشـتـن و بێـڕێـزن، لە کەرکـووکـدا بێـڕێـزییـان بـە ئـاڵای کـوردسـتان کـرد.
ئاڵای کوردستان، ئەو ئـاڵا پیـرۆزەیە، کە سەرۆکی کۆماری کوردستان، پێشەوا قـازی محـەمـەدی نەمـر، سوێنـدی بە پیـرۆزی خـوارد.. بە پیـرۆزی و بـەرزیش رایگـرت.
یادکردنی رۆژی ئـاڵای کوردستان و پێشمەرگە.. هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە هەموو شوێنێکی کوردسـتان دا، ئـەرکی هەموومانە، گـوزارشتە لە هـەست و خۆشـەویستی و دڵسۆزیمان و هاوبەستەبوونمان بۆ کوردستانی نیشـتمانی شیرینمان، بۆ هـەڵتەکانـدنی ئـەو سـنوورە دەستکـردانـەی کە داگـیرکەرانی کوردسـتان کـێشاویـانـن.. بۆ ئەوەش کە ببین بە نموونە بۆ منداڵەکانمان، تا چاو لە ئێمە بکەن. تا یادی رۆژی ئاڵای کوردستان و پێشمەرگە، ببێت بە رۆژێکی هەمیشە پیـرۆز لە کولـتوور و فەرهـەنگی گەلەکەمان.
شاعـیری گەورەی گەلەکەمان دکتـۆر (عەبـدوڵـڵا پەشـێو) دەڵێت:
دۆسـتەکـــــانـم! بـاش بــزانـن
دوژمـنـــــــانــم! بـاش بــزانـن
چەنـد بـاوەڕم بە زەردەشـت و
بە ئـاڤـێـســتا و بە خــوا هـەیە
هــــــــــــەزار هـێـــــــــــنـدەش
باوەڕم بە هەڵکردنی ئاڵا هەیە
پێویسـتە یـادکـردنەوەی رۆژی پێـشمەرگە و رۆژی ئاڵای کوردستان.. ببێت بە هـاندەر بـۆ یەکـڕیزی و یەکـهەڵـوێستی و یەکـدەنگی و یەکـوتاری و هـاوخەبـاتی گەلەکەمـان. بە کرداری دڵسۆزی خۆمان بۆ کوردستان و بۆ ئـاڵای پیرۆزی کوردستان بسەلمێنین.
لەم رۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستان دا، سەری رێز و نەوازش بۆ سەرجەم شەهیدانی نەمـری کوردسـتان دادەنـەوێـن.
هەر بەرز و شەکاوەبێت ئـاڵای کوردستان.. سیمبول و ناسنامەی کـورد و کـوردستان.