ئارام هادی: ئەرکە قورسەکەی یەکێتی (دوای کۆنگرە دەبێت چی بکات؟)
1. کۆنفرانسی ئاشتەوایی.
یه‌كه‌مین هه‌نگاوی دوای كۆنگره به‌ستنی كۆنفرانسی ئاشته‌واییه له ناو مه‌ڵبه‌ند و مه‌كته‌به‌كاندا، بۆ ڕه‌وینه‌وه‌ی نیگه‌رانی له‌دڵی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی كه‌می ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانیانه‌وه چانسی بون به ئه‌ندامی كۆنگره‌یان له‌ده‌ستدا، ئه‌م كۆنفرانسه به‌جۆرێك بێت، ناكۆكیه ناوخۆییه‌كان وه‌لانێت و پێكه‌وه ده‌ست له‌ناو ده‌ست هه‌وڵ بۆ سه‌رخستنی پرۆژه‌ی حزب بده‌ن، بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك، هاوكات كادره‌كان ڕۆڵی بنچینه‌یی خۆیان بۆ بگێڕدرێته‌وه تا پێشه‌نگایه‌تی كۆمه‌ڵگا بكه‌ن و هۆشیاری بۆخۆیان و خه‌ڵك بگێڕنه‌وه، چیدی باره‌گا تاكه شوێنی كادره‌كان نه‌بێت، هاوشانی ئه‌مه‌ش كادر ده‌بێت له شه‌قام و له‌ناو خه‌ڵك بونی خۆی بسه‌لمێنێت و خه‌مخۆری خه‌ڵك بێت.
2. باره‌گاكان بكرێنه ماڵی خه‌ڵك.
باره‌گاكان ته‌نها بۆ كادر و ئه‌ندام و لایه‌نگر و جه‌ماوه‌ری حزب كراوه نه‌بن، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ده‌رگا له‌سه‌ر پشت بێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش كه یه‌كێتی نین و وه‌ك ماڵی خۆیان ته‌ماشای بكه‌ن، ده‌كرێت باره‌گاكان وه‌ك شوێنی مانه‌وه و پشودانیش سودی لێوه‌ربگیرێت، بشكرێته شوێنی لێكۆڵینه‌وه و خولی په‌روه‌رده‌یی و تیایدا ڕۆژانه كۆڕی جۆرا و جۆری له‌سه‌ر بابه‌ته گشتیه‌كان تیا سازبدرێت، هه‌روه‌ها بكرێته ناوه‌ندێكیش بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی.
3. چه‌تری كۆكه‌ره‌وه
ڕێكخراو و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان دابه‌شی سه‌ر سێ بهرهبون ئه‌وانیش (پارێزگاره‌كان(كۆنه‌خواز). دیموكراتخوازه‌كان. ئیسلامیه‌كان)، یه‌كێتی تاچه‌ند ده‌توانێت دوای كۆنگره چه‌ترێك ڕابگه‌یه‌نێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌سیاسیه كوردستانیه‌كان، به پێكهاته ئاینی و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانیشه‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی زیاتر كراوه‌ن و باوه‌ڕیان به بنه‌مای سۆسیال دیموكرات هه‌یه، وه هه‌وڵی لێكنزیكبونهوهش له‌نێوان دوو ڕهوتهكهیتر بدات و له‌پرسه چاره‌نوسسازه‌كاندا هاوڕا و ته‌بابن، به‌تایبه‌ت له پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كان.
له‌لایه‌كیتره‌وه ئێستا كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه به قۆناغێكی زۆر ئاڵۆزدا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌گه‌ری زۆره نه‌خشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌رله‌نوێ و بۆ جارێكی‌تر گۆڕانكاری تیابكرێت، ئایا یه‌كێتی تاچه‌ند ده‌توانێت ئه‌و ڕۆڵه ببینێت كوردستانیان له ده‌وری پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی كۆبكاته‌وه و پێكه‌وه نه‌خشه‌ڕێی ئایندهی سیاسی و كلتوری جوگرافی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بچه‌سپێنێت، گه‌رهات و ئه‌م كارانه له‌دوای كۆنگره نه‌كران، ئه‌وا یه‌كێتی نابێته ئه‌و هێزه سیاسیه به‌هێزه‌ی كه چاوه‌ڕوان ده‌كریت ڕۆڵی مێژویی خۆی له خستنه سه‌ر ڕێی ئاشتی و سه‌قامگیریی هاوكات گێڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی هێز له كوردستان و هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی مافه‌كان له عیراق بدات، یه‌كێتی چه‌نده پێویستی به خوێنی نوێ و گه‌نجه له‌وه‌ش زیاتر پێویستی به عه‌قڵی نوێ یه، هه‌رچه‌نده ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن كه گۆڕانكاری ڕیشه‌یی سه‌رتاپای هه‌یكه‌لیه‌تی حزب و شێوازی كاركردنیشی بگرێته‌وه، به‌و حوكمه‌ی سه‌ركردایه‌تی دوای كۆنگره پێكدێت له سێ به‌شی سه‌ره‌كی ئه‌وانیش به‌شه‌كانی (به‌ڕێوه‌بردن(مه‌كته‌بی سیاسی). چاودێری(پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان)ڕاوێژكاری(په‌رله‌مانی حزب)، هاوكات دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر نۆ زۆن و هه‌ر زۆنه‌ش نیمچه سه‌ربه‌خۆییه‌كی ده‌بێت له مامه‌ڵه‌كردن و بڕیارداندا به‌پێی هه‌لومه‌رجی شوێنه‌كه.
گۆڕانكاری پێش كۆنگره
له پلاننامه‌ی كۆنگره‌ی چواره‌م، ئه‌م حزبه ڕێژه‌ی 20%ی بۆ به‌شداری ژنان وه‌ك كۆتا دانابو، به‌ڵام زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی ژن كه ده‌رچوی كۆنفرانسی كۆمیته و مه‌ڵبه‌ند و مهكتهبهكانن بۆ كۆنگره، ڕێژه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندوه و پێویستیان به كۆتا نه‌بوه و به‌ده‌نگی خۆیان ده‌رچون، ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه كه كادری ناوه‌ندی و خواره‌وه‌ی ئه‌م حزبه تێگه‌یشتنیان له ئاستێكی به‌رزدایه، دیاریكردنی ڕێژه‌ی كۆتا بۆ‌ژن هه‌رچه‌نده له‌خواستی یه‌كێتیه‌كان نییه، خۆشبه‌ختانه ئه‌م ڕێژه‌یه بۆ ئه‌نجومه‌نی گشتی كه دواتر دابه‌ش ده‌كرێن به‌سه‌ر هه‌رسێ ئه‌نجومه‌نی (به‌ڕێوه‌بردن. چاودێری. ڕاوێژكاری) ئێستاش ڕێژه‌ی ژن له 20%ه‌وه زیاد كراوه بۆ له 25%.