لوقمان غه‌فوور: جه‌نه‌راڵ له‌رێی گۆڤاری (فۆرن پۆلسی)ـه‌وه په‌یامی نوێی پێیه.
جه‌نه‌راڵ مه‌زلوم عه‌بدی كۆبانێ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، له‌رێگه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ژماره‌ی پایزی 2019 گۆڤاری فۆرن پۆلسی كه دوێنێ 18 دیسێمبه‌ر كه‌وته بازاڕه‌وه، ناوه‌ڕۆكی ئه‌و په‌یامه نوێیه‌ی باسكرد كه ئاراسته‌ی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ-ی كرد: پێویسته ئه‌مریكا رۆڵی خۆی بگێڕێت له رێگریكردنی توركیا بۆ راگواستنی به‌رده‌وامی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له شوێنه‌كانی خۆیان ماون.
جه‌نه‌راڵ عه‌بدی داوای له سه‌رۆك تره‌مپ كرد رێكه‌وتنه‌كه‌ی 17 ئۆكتۆبه‌ر جێبه‌جێ بكرێت، كه رێگری له ملوڕیی و توندوتیژی زیاتری توركیا ده‌كات له باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا. وتیشی: “توركیا پێشێلكاریی تایبه‌تی پێشوه‌ختی ئیتنی و دینی ئه‌نجامداوه له‌و 20 مایله‌ی كه رێكه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه”.
به‌رێز سه‌رۆك… توركه‌كان پاكتاوی ره‌گه‌زییه‌كان ئهنجهمداوه هه‌روه‌ك ناوچه‌ی عه‌فرین” ئاماژه‌دان به‌و هێرشه خوێناوییه‌ی توركیا ساڵی 2018 بۆ سه‌ر عه‌فرین ئه‌نجامیدا “پێویسته ئه‌مریكا رێگه نه‌دات به گۆڕانكاری دیمۆگرافی و پاكتاوی ره‌گه‌زی له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا”. وه‌های وت.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه ئاماژه‌ی به‌وه داوه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا گه‌شتده‌كات بۆ واشنگتۆن، داوا ده‌كات له سه‌رۆك تره‌مپ و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نوێنه‌ری خۆیان بنێرن بۆ ناوچه‌ی 20 مایل بۆ گره‌نتی گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكه كورده ئاوارەكان.
به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی چڕ‌و پڕ گفتوگۆیانكردووه له‌سه‌ر قه‌یرانی ئاواره‌كان له‌گه‌ڵ هاوتا توركه‌كان و به‌وپه‌ڕی پێداگرییه‌وه له‌گه‌ڵیان دوواون. به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ فۆرن پۆلسی وتویه‌تی: “زۆربه‌ی لایه‌نه ئاکتیڤهكان له باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا پێداگری ده‌كه‌ن له‌وەی گۆڕانی دێمۆگرافی دروست نه‌بێت”. ده‌شڵێت:”یه‌كێك له ئامانجه‌كانمان له باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا ئه‌وه‌یه كه ئاشتی و ئارامی بۆ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بگێرینه‌وه كه له‌و ناوچانه ده‌ژین”.
هێزه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌كدارانه‌ی كه توركیا پاڵپشتیان ده‌كات و دژی سوریا ده‌جه‌نگن له ژێر ناوی سوپای سوریای ئازاد (گورپێكی ئۆپۆزسیۆنی سوریا كه له‌بنه‌ڕته‌وه له‌سوپای به‌شار ئه‌سه‌د جیابوونه‌ته‌وه) ترسیان خستۆته دڵی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه.
وێرای ژماره‌یه‌ك رێككه‌وتن بۆ وه‌ستاندنی شه‌ڕ، هێرشی به‌رفراوان بۆ ناوچه‌كه وه‌ستاوه، به‌ڵام راپۆرته‌كان كه ده‌گه‌ن به‌ده‌ست ئه‌مریكییه‌كان كاری ئابڕوبه‌رانه‌ی تێدایه له ناوچه‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای سوریای ئازاد له‌نێویاندا ئه‌شكه‌نجه‌دان و كوشتن و تا ئاستی له‌سێداره‌دانی ئه‌و كوردانه‌ی له‌وێ ماون. عه‌بدی له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا ئه‌مه‌ی پشتڕاستكردۆته‌وه و وتویه‌تی:”ژماریه‌كی زۆری هاوڵاتی نیشته‌جێی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌ی سه‌ر به‌توركیاوه ده‌ست به‌سه‌ر موڵك و ماڵه‌كانیاندا گیراوه و ناوچه‌كه‌یان جێهێشتووه”.
ئه‌و سه‌ركرده كورده ئاماژه‌ی به‌و چه‌كدارانه‌ی سه‌ر بهتوركیا داوە – كه عه‌بدی به(جیهادی) ناوی بردوون و ئه‌م گروپانه په‌یوه‌ندی پهڕگیرییان هه‌یه له‌گه‌ڵ گروپه تیرۆریستییه‌كان- به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان پاكتاوی ره‌گه‌زیی و كوشتن و ده‌ستگیركردنیان ئه‌نجامداوه به‌رامبه‌ر هه‌ر كوردێك كه هه‌وڵی دابێت بگه‌ڕێته‌وه.
وێرای ئه‌وه‌ی، سوپای سوریای ئازاد هه‌ڕه‌شه‌یان له كه‌سانه كردووه كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه- له‌رێگه‌ی مۆبایلی تایبه‌تی و له‌رێگه‌ی بانگه‌وازی مزگه‌وته‌كانه‌وه له سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌كه- پێیانڕاگه‌یاندوون ده‌كوژرێن و سه‌رتا ئهپهڕێین له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌تان ئه‌گه‌ر هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كتان هه‌بێت به هێزه‌كانی سوریای دیموكرات یان هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی دیموكراتی سوری-یش.
بۆیه عه‌بدی ده‌ڵێت:”خه‌ڵكی ناوچه‌كه ئه‌ترسن له‌وه‌ی هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه بده‌ن”. ئه‌و ده‌شڵێت:”توركه‌كان و جیهادییه‌كان پلانیان هه‌یه بۆ ده‌ركردنی هه‌موو كورده‌كان لە سوریا”.
راپۆرته ناوخۆییه‌كانی میدیای سوریا و سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دوور لهلایهنداری زانیارییه‌كانیان دا به (فۆرن پۆلسی). له نێو 200 هه‌زار ئاواره به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی توركیا ته‌نیا 120 هه‌زار گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵ و شوێنی نیشته‌جێبوونیان. به‌پێی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئەم ئامارە چنگ گۆڤارەکە کەوتووە. هه‌رچه‌نده نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان روانینێكی دیاریكراوی هه‌یه به‌هۆی ئه‌و ململانێ به‌رده‌وامه‌ی هه‌یه له‌ناوچه‌كه، به‌ڵام راپۆرته ناوخۆییه‌كان ده‌ڵێن له‌و ژماره‌یه كه‌متر گه‌ڕاوه‌نه‌ته‌وه سه‌ر ماڵ و شوێنی نیشته‌جێبونیان.
به‌پێی ئاماری هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه پێشكه‌شی (فۆرن پۆلسی) كردووه له‌سه‌ره‌تای هێرشی ئۆكتۆبه‌ره‌وه تا 16ی دیسێمبه‌ر 478 كه‌سی مه‌ده‌نی كوژراون و 1070 كه‌سیش بریندار بووه، وێرای له‌كاركه‌وتنی زۆر پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ناوچه‌كه.
سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه هێزه‌كانی سوپای سوریای ئازاد ناوچه‌كه‌یان به خه‌ڵكه‌كه جێهێشتووه، ئه‌ردۆگان ده‌ستی كردووه به گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌و ئاواره سوریانه‌ی كه پێشتر هه‌ڵاتوون بۆ توركیا و نیشته‌جێكردنیان له‌و ناوچانه. به هه‌زاران ئاواره‌ی سوریی به هێدی گه‌ڕاندۆته‌وه له‌رێگه‌ی سنووری توركیاوه له‌م هه‌فتانه‌ی دوایدا. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی خێزانی ئه‌و چه‌كداره عه‌ره‌ب و توركمانانهن كه توركیا پاڵپشتیان ده‌كات. ئه‌ردۆگان به‌ڵێنی داوه نزیكه‌ی 3 ملیۆن ئاواره‌ی عه‌ره‌ب و توركمانی سوری بگه‌ڕێنێته‌وه كه له‌توركیا ژیانیان به ئاواره‌یی به‌سه‌ر بردووه.
توركیا رایگه‌یاندووه كه 24ی نۆڤێمبه‌ر، كاروانێك كه 600 خێزان بووه گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆ بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه پێشتر كورده‌كانی تێدا نیشته‌جێ بوون. به‌ڵام خه‌ڵكی ناوچه وتویانه ئه‌و كه‌سانه گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه ره‌قه و حه‌مس و غوته.
عه‌بدی پێیوایه له‌ئاكامی ئه‌و فه‌وزایه‌ی دروستبووه داعش توانای هه‌یه له‌ناوچه‌كه بژێته‌وه. هێزه‌كانی سوریای دیموكرات پێیوایه كه 146 چه‌كداری داعش له‌ئاكامی هێرشه‌كانی سه‌ر ناوچه‌كه كه‌وتونه‌ته ده‌ست توركیا، كه توركیا توانای پارێزگاریكردنیانی نییه و ئه‌گه‌ری بهرهڵاكردنیانی هه‌یه.
جه‌نه‌رال هۆشداری ئه‌دات له دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی كرده‌ی توركه‌كان له عه‌فرین، ئه‌ویش به ئاواره‌كردنی 300 هه‌زار كورد له‌ناوچه‌كه و كوشتنی سه‌دان مه‌ده‌نی تا ئێستا. وتیشی: “ئه‌مه به‌رپرسیارێتی هه‌ردوو رێكه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مریكایی و رووسه‌كانه” و “پێویسته ئه‌وان رۆڵی خۆیان بگێڕن لە راگرتنی ئه‌م كارانه و پابه‌ندكردنی توركیا به رێكه‌وتنه‌كه”.
*لارا سلیگمان راپۆرته‌كه‌ی ئه‌نجامداوه. سلیگمان په‌یامنێری پێنتاگۆنه له فۆرن پۆلسی. پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌كار بێت بۆ فۆرن پۆلیسی، سه‌رنووسه‌ری هه‌فته‌ی فرۆكه‌وانی و ته‌كنۆلۆژیای گه‌ردوون كاریكردووه. سلیگمان ده‌رچووی زانكۆی بنسلڤانیایه، له رۆژنامه‌ی هێل و ناشنال جۆرنال و دیفێنس نیوز كاریكردووه.