لوقمان غه‌فوور: باوکم شێت‌و وێتە، ئه‌توانی باوكێكی باشم بۆ دابینبكه‌یت.
نامه‌كه‌ی (بلیك) میدیا و توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌مریكای هێنایوەتە گفتوگۆ. بلیك كه خه‌ڵكی ویلایه‌تی ته‌كساس ـه‌و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له شێلته‌رێك له‌گه‌ڵ دایكی، به‌هۆی توندوتیژی خێزانییه‌وه، جێگه‌ی بۆ دابینكراوه، نامه‌یه‌ك بۆ سانتاكلوز (بابا نۆیل) ده‌نوسێت.
ئه‌م منداڵه حه‌وت ساڵه له رێگه‌ی نامه‌یه‌كه‌وه دوێنێ 19ی دیسێمبه‌ر داوای له بابانوێل كردووه كه كتێب و باوكێكی زۆر باشی بۆ ده‌سته‌به‌ر بكات.
وێرای دابینكردنی چه‌نده‌ها دیاری به‌نرخ له‌لایه‌ن به‌رپرسانی شێلته‌ره‌كه‌وه بۆ منداڵه‌كه، به‌ڵام ئه‌و توێژه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی سه‌رپه‌رشتی خێزانه‌كه ده‌كات وتویه‌تی: ” سۆز و خۆشه‌ویستی به پاره دابینناكرێت”.
منداڵه‌كه پرسیار له بابانوێل ده‌كات ده‌رباره‌ی چاپته‌ری كتێبێك، فه‌رهه‌نگێك، قیبله‌نما و سه‌عاتێك، به‌ڵام مه‌زنترین داوا له پیاوه به‌رگ سوره‌كه دابینكردنی “باوكێكی زۆر زۆر باشه”.
دایكی ئەم منداڵه هه‌فته‌ی پێشوو لەگەڵ توێژەرێکی کۆمەڵایەتی شەڵتەری سەیف ھاڤێن، ئه‌و نامه ده‌ستنووسه‌ی له جانتای كۆڵه‌پشتی منداڵه‌كه‌یدا دۆزییه‌وه. شێڵته‌ری سه‌یف هاڤێن-ی كه‌رتی تارانت، شێلته‌رێكه بۆ داڵده‌دانی ئه‌و خێزان و ژنانه‌ی دووچاری توندوتیژی خێزانی ده‌بنه‌وه له شاری فۆرت وۆرس له ویلایه‌تی ته‌كساس. كاتێك شێڵته‌ری سه‌یف هاڤێن نامه‌كه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرده‌وه له‌به‌ر سه‌لامه‌تی گیانی منداڵه‌كه و دایكی، ناوی منداڵه‌كه‌یان گۆڕی به بلیك.
ده‌قی نامه‌كه‌ی بلیك ئه‌مه‌یه كه له زۆرێك له میدیا و توڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبۆوه:
به‌رێز بابانوێل،
ئێمه ماڵه‌وه‌مان به‌جێهێشتووه. باوكم شێتوێته. ئێمه له‌سه‌رمان بوو هه‌موو كاروبارێكی ماڵه‌وه جێبه‌جێ بكه‌ین. باوكم هه‌موو شتێكی بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌بوو كه ده‌یویست. دایكم وتی ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه ماڵه‌كه جێبهێڵین و شوێنێكی ئارام دابینبكەین كه ئیتر نه‌ترسین تێیدا. من تائێستا نائارام و دڵه‌راوكێمه. نامه‌وێت له‌گه‌ڵ منداڵانی تر قسه‌بكه‌م. ئایا تۆ ئه‌م كریسمیسه بەنیازی بێیت؟ ئێمه لێره ھیچ شتێكمان له‌مانه نییه. ئایا ئه‌توانی كتیبێك و قاموسێك و قیبله‌نمایه‌ك و سه‌عاتێكم بۆ بێنیت؟ هه‌روه‌ها من باوكێكی زۆر زۆر باشم ئه‌وێت. ئایا تۆ ئه‌توانی ئه‌وه‌ش بكه‌یت؟
خۆشه‌ویستی بلیك
له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی نامه‌كه‌ی بلیك له سۆشیال میدیا و له پێگه‌ی سه‌ره‌كی شێڵته‌ری سه‌یف هاڤێن له تویته‌ر و فه‌یسبووك، به هه‌زاران كه‌س دۆنه‌یشن (هاوكاری ماددیان) پێشكه‌ش به بلیك و دایكی كرد و چه‌نده‌ها چیرۆكی هاوشێوه‌شیان گێڕایه‌وه له كۆمێنته‌كاندا. کە وای لەزۆر سینات کردووە پرۆژەی نوێ پێشکەش بە کۆشکی سپی بکەن.
به‌پێی هاوپه‌یمانی نیشتمانی دژی توندوتیژی خێزانی له سه‌رتاسه‌ری ئه‌مریكا 10 ملیۆن ژن و پیاو له ساڵێكدا رووبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه له‌لایه‌ن هاوبه‌شه‌كانی ژیانیانه‌وه.
خانه‌ی سه‌یف هاڤێن له ئێستادا 74 منداڵ و 45 ژنی له خۆگرتووه و پاراستوونی. شێڵته‌ره‌كه توانی له خۆگرتنی 164 كه‌سی هه‌یه. و ئه‌و كه‌س و خێزان و ژنانه‌ش بۆ ماوه‌ی 8-10 هه‌فته ئه‌مێننه‌وه تا كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و دواتر ده‌خرێنه ناو خێزان و كه‌شێكی ئارامه‌وه.