لوقمان غه‌فوور: بۆچی سه‌رۆك تره‌مپ په‌نا ئهباتهبهر تویته‌ر؟
سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ هه‌رچی بوێت له‌رێگه‌ی تویتێكهوهرایدهگهیهنێت كه‌ئه‌مه‌ش وایكردووه67 ملیۆن و 800 هه‌زار فلۆوه‌ری هه‌بێت له تویته‌ر، ئه‌م ژماره پێوانه‌ییه زۆرێك له‌سیاسییه‌كانی دنیا و ته‌نانه‌ت سینه‌ماكار و ئه‌كته‌ره به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌مریكای سه‌رسام كردووه، چونكه له ئه‌مریكا ته‌نیا ئه‌وانن ئه‌توانن رێژه‌یه‌كی زه‌به‌لاح لهفلۆوهر بۆ خۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن.
كه‌سێكی وه‌ك سیڤن هارڤی پێشكه‌شكار و میدیاكاری به‌ناوبانگی ئه‌مریكی و خاوه‌نی به‌رنامه‌ی فامیلی فیود كه‌زیاتر له 10 ملیۆن بینه‌ری رۆژانه‌ی هه‌یه، تا ئێستا 4 ملیۆن فلۆوه‌ری لەتویتەر هه‌یه. له‌تویتێكدا ده‌ڵێت: “ئه‌سته‌مه بگه‌ینه سه‌رۆك تره‌مپ لە فلۆوهردا، ئه‌وه‌ی سه‌رۆك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكه‌كانی پێش خۆی جیا دەکاتەوه، مه‌سه‌له‌ی تویته”.
رۆژنامه‌نووسان و سیاسییەکان به‌گشتی به‌كارهێنانی تویت له‌لایه‌ن سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ-ه‌وه به‌كارێكی باش نازانن و پێیانوایه بۆته هۆی شكاندنی شكۆی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا. هه‌ندێكی تر به‌پێچه‌وانه‌وه پێیانوایه تاكه رێگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی، كهپهیامهكانی خۆی بگه‌یه‌نێت به‌دنیا، چونكه ئه‌و له‌شه‌ڕێكی قورسدایهلهگهڵ میدیای لیبرالدا. ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی سه‌نته‌ری پێ‌و، ساڵی 2018 لهراپرسییهكدا ده‌ریخست، كه76%ی ئه‌مریكییه‌كان تویتەکانی سەرۆک ئه‌یبینن و ئه‌یخوێننه‌وه.
خاتوو ئه‌ماندا كارپێنتێر له‌كتێبی (فریودانی ئه‌مریكا، بۆچی حه‌زمان لێیه سه‌رۆك تره‌مپ درۆمان بۆ بكات) به‌ووردی تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌مه‌و ده‌ڵێت: ده‌شێت تره‌مپ خودی خۆشی فریووبدات لهسهرۆكایهتیكردندا. به‌زۆری له‌كاتی تویت-دا ده‌ست به‌سه‌ر مێتافۆر (مه‌جاز)ی‌دا ناگیرێت”.
نووسه‌ر تویته‌كانی سه‌رۆك تره‌مپ-ی وه‌ك سه‌رچاوه به‌كارهێناوه بۆ لێكدانه‌وه‌و نووسینی كتێبه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت تێگه‌یشتنێكی وردی هه‌بێت به‌رامبه‌ر سەرۆک تره‌مپ و به‌كارهێنانی تویت له‌لایه‌ن سهرۆكەوه باشتره ئه‌م كتێبه بخوێنێته‌وه ئه‌و كات قسه‌بكات. كارپێنته‌ر خۆی له‌تویته‌ردا 128 هه‌زار به‌دواداچوو (Followers) ی هه‌یه.
زۆربه‌ی جار، كه تره‌مپ قسه‌ده‌كات و تویت له‌سه‌ر شتێك ئه‌نوسێت، نیوه‌ی راست و ھەندێکی وانییە. بۆیه‌هه‌ر كاتێك میدیاكارێك یان سیناتۆرێك پێی بڵێت ئه‌م بابه‌ته راست نییه، هێرش ئه‌كاته سه‌ر ئه‌و میدیایه‌یان ئه‌و كه‌سه، پاشان ئه‌گه‌ڕێت به‌دوای به‌هانه‌هێنانه‌وه.
خۆ ئه‌گه‌ر كاتێكیش هه‌ندێك كه‌س زانیان راست ئه‌كات له‌تویته‌كه‌یدا، ئه‌وا هه‌موو سه‌ره سه‌عاتێك له‌میدیادا هه‌وڵی روماڵكردنی ده‌دات و ستافی میدیاكه‌ی له‌كۆشكی سپی بۆ ئه‌و هه‌واڵه به‌گه‌ڕ ده‌خات.
رای پێچه‌وانه‌ش هه‌یه به‌رامبه‌ر ئه‌م رایه‌ی کارپێنتەر، هاوارد كوارتز له‌كتێبی (شێتێتی میدیا، دۆناڵد تره‌مپ، رۆژنامه‌گه‌ریی و شه‌ڕ دژی راستی) روانینێكی تری هه‌یه‌و پێوایهمیدیا سه‌رۆك تره‌مپ-ی گۆشه‌گیركردووه، وه‌ك چۆن كارهخراپهكانی ههڵهسهنگێنن، كاره‌باشه‌كانی كه به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی تێدایهتووڕ دهدهنهدهرهوهی باس و هه‌واڵ و راپۆرته‌كانیان. ئه‌مه‌ش وایكردووهپشت بكاتهمیدیا و خۆی میدیایه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌ڵبژێرێت كه‌ئه‌ویش تویته‌ره.
سەرۆک ترەمپ له‌سه‌ره‌تایی ساڵی 2016دا كه گه‌یشته كۆشكی سپی، جاری وا هه‌بووه بۆ تویتێكی 10 هه‌زار لایك و 5 هه‌زار وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه. کەچی ئه‌م رێژهیهلهمانگی ئەپرلی 2019 بووه به‌زیاتر لە 250 هه‌زار لایك. بەپێی ڕاپۆرتێکی واشنگتۆن پۆستیش لەسەرەتای دەست بەکاربوو نییەوە تا مانگی ئەپرلی ئەمساڵ 11 ھەزار تویتی کردووە.
كوارتز له‌لاپه‌ڕه71 ی كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: ده‌زگاكانی راگه‌یاندن هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ به‌ئاراسته‌بردنی سه‌رۆكایه‌تی تره‌مپ بۆ درۆی رۆژنامه‌نووسی ناسروشتی. ده‌شێت گه‌وره‌ترین تاوان ئه‌و سوككردن و گاڵتهجارییهبێت کە زۆرجار میدیای لیبرال پێی دەکات. ئه‌گه‌ر ترس له قێزلێبوونهوهیهكی تێر‌و ته‌واو نه‌بێت ئه‌وا زۆر راپۆرتی درۆینه‌ی تر به‌رامبه‌ر تره‌مپ دزهپێدهكراو دهڕژێندرایهناو كه‌ڵچه‌ری ئه‌مریكییه‌وه”.
ره‌نگه ئه‌م قسه‌یه‌ی كوارتز به‌شێك له‌راستی تێدا بێت، تره‌مپ له‌ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌وه بووه به سه‌رۆك. تا ئه‌ندازه‌یه‌ك پێشتر میدیای ئه‌مریكیم وه‌ك میدیایه‌كی سه‌ربه‌خۆ و بێ لایه‌ن ئه‌زانی، به‌ڵام له‌ماوه‌ی 3 ساڵی رابردوودا ئێستا ئه‌توانم به‌شی زۆری میدیاكان و لایه‌نگیریان یه‌كلا بكه‌مه‌وه. ئێستا ناتوانم نه‌ڵێم سی ئێن ئێن ته‌واو یه‌كلابۆته‌وه به لای دیموكراته‌كاندا.
بۆ ئه‌وه‌ی دوور نه‌كه‌وینه‌وه لهباسهكهمان ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر به‌كارهێنانی تویته‌ر لای سه‌رۆك تره‌مپ، كه زۆربه‌ی شاره‌زایانی میدیا، له‌گۆشه‌نیگای خۆیانه‌وه سه‌یری فریودانی سه‌رۆك تره‌مپ ده‌كه‌ن كه‌ئه‌ویش ئامانج لێی بریتییه له‌دروستكردنی گومان لهبیرەوهری تایبه‌ت و پێشبینی و حه‌قیقه‌تی رووداوه‌كان له‌رێگه‌ی لێدوانی به‌رده‌وام له‌سه‌ر بایهتێك و ئاراستهگرتنی راستی و دروستی له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌و نكۆڵكردن لێی.
كاتێك سه‌رۆك تره‌مپ سه‌ركه‌وتوو بوو لهبیروڕاكانیدا، له‌رێگه‌ی له‌قكردنی ئارامی، بڕیاری ناشه‌رعی ئه‌دات له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی خه‌ڵك، بۆیهتویتهر لای تره‌مپ پلانێكی تێروتهواوه، به‌كاریده‌هێنێت بۆ قه‌ناعه‌تپێكردن و كۆنترۆڵكردنی زیاتری خه‌ڵك. كارپێنته‌ر ده‌ڵێت: تره‌مپ كێشه‌كان ئه‌خاته ناو هۆشیاری گشتییه‌وه‌و گفتوگۆكردنی كێشه‌كانیش به‌رێگه‌ی گریمانه‌یی ده‌هێڵێته‌وه له‌میدیادا به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌خه‌ڵكی تر قسه‌ی له‌سه‌رده‌كه‌ن و له‌سه‌ری ده‌نووسن و هه‌ڵیده‌سه‌نگێنن. سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه وایهیان نا، ئه‌ویش له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كانی كه‌توانای لێكۆڵینه‌وه‌ی تێدا ناكرێت. كه تویته‌ر یه‌كێكیانه”.
پێموایهترهمپ ئه‌گه‌ڕێت به‌شوێن كێشه‌یه‌كی سیاسی كه كێبڕكێكارهكانی ئاماده‌گییان تێدانه‌بێت كه‌پێی بگه‌ن و تا ئه‌و كێشه‌یه له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندندا سه‌رسوڕهێنه‌ر بێت. هه‌ر بۆیه سه‌رۆك تره‌مپ تویته‌كانی به‌زۆری له‌سه‌عات 6-9 ی به‌یانیاندایه، به‌تایبه‌تی به‌یانیانی رۆژانی شه‌ممان كاتێك كه‌مترین هه‌واڵی دیكهههن، تا كاریگه‌ری هه‌بێت.
ره‌نگه زۆرجار تێكڕای سیاسییه‌كان گوزارشتكردنیان له‌تیۆری پلانگێڕی-دا هه‌بێت، به‌ڵام رێگه‌كه‌ی نه‌زانن، هه‌رچی سه‌رۆك تره‌مپ-ه له‌رێگه‌ی تویته‌ره‌وه به‌كاریده‌هێنێت و سوود به‌خشیش بووه بۆ خستنه ڕووی كێشه‌كانی. به‌هۆی نه‌بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی هه‌قیقی بۆ پاڵپشتیكردن، ته‌نیا و ته‌نیا خزمه‌تی گه‌شه‌سه‌ندنی قوڵبوونه‌وه له پلانگێڕی ده‌كات.