به‌هرۆز جه‌عفه‌ر: ئایا توركیا له مانۆڕه‌كانى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست سه‌ركه‌وتوو ئه‌بێت؟
یه‌كێك له تێزه‌كانى وه‌زیرى پێشوترى ده‌ره‌وه‌ى توركیا پرۆفیسۆر “ئه‌حمه‌د داودئۆغلۆ” ئه‌وه‌بو كه ” توركیا ده‌وڵه‌تێك نییه به دواى هه‌قیقه‌ت بكه‌وێ، به‌ڵكو ئه‌بێت ڕێگه‌ى پێ نیشان بدرێ، به‌مانایه‌كى تر ئه‌ڵێ ” توركیا ناتوانێ پێناسه‌ى خۆى بكات به ڕێگه‌یه‌كى به‌رگریكارانه، ووردتریش ئه‌ڵێ توركیا ته‌نیا ووڵاتێك نییه كه بیر له سه‌قامگیریی خۆى بكاته‌وه، به‌ڵكو ئه‌بێت وا بكات ببێته فاكته‌رى سه‌قامگیریی ئه‌وانى تر و بیر له ئاسایشى دراوسێكانیشى بكاته‌وه”. به‌م مانایه‌ش توركیا (به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌مى ئاكپارتى دا) ووڵاتێك نییه به بێ ده‌ستێوه‌ردان له‌كاروبارى ئه‌وانى تر بوه‌ستێت. ئه‌مه‌ش له‌لاى ئه‌وانه‌ى ئه‌كه‌ونه سه‌ر ده‌ریاى ناوه‌ڕاست وه‌كو: سوریا و ئیسرائیل و قوبرص و میسر و یۆنان جێگه‌ى ترسێكى گه‌وره‌یه، به‌تایبه‌ت كه پێشوتر له‌سه‌رده‌مى ئیمپراتۆریه‌تى عوسمانیه‌كاندا چه‌شتویانه به ده‌ست توركه‌كانه‌وه. سه‌ربارى ئه‌مه‌ش توركیا ووڵاتێكه زۆر تینوه به غازى سروشتى ساڵانه بایی 50 بۆ 60 ملیار دۆلار غازى سروشتى ئه‌كرێت، ئه‌یه‌وێ به‌شدارى بكات له ده‌رهێنانى غاز‌و نه‌وت له هاوپهیمانێتیهكانى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست، به‌ڵام بڕیارى سه‌ره‌تا تا كۆتایی ئه‌وه‌یه ڕێگه نادرێت توركیا هیچ ڕۆڵێكى هه‌بێت له هیچ شوێنێكى ده‌ریاى ناوه‌ڕاستدا، چونكه قوبرص توركیا بهداگیركار ئه‌ناسێنن، له‌گه‌ڵ ئیسرائیل په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا له دواى لێدان له كه‌شتیه‌كه‌ى غه‌ززه له كۆتایی 2010 ه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئاسایی نه‌بۆته‌وه، میسریش له هاتنى “سیسى” یه‌وه ناحهزێكى گه‌وره‌ى توركیا‌و ئه‌ردۆگانه، یۆنانیش له‌سه‌ر كێشه‌ى قوبرس و دوورگه‌كانى تر كارێك له به‌رژه‌وه‌ندى توركیا ناكات، هاوكات توركیا به‌هۆى كڕینى مووشه‌كى S-400 له ڕووسیا په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌وپه‌ڕى خراپیدایه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا. له‌به‌رانبه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌دا توركیا زیاتر له (40000) چل هه‌زار سه‌ربازى له قوبرسه توركیه‌كه‌دا جێگیركردووه، كه‌شتیه‌كانى بوارى هه‌ڵكه‌ندنى له شوباتى 2019 ه‌وه ناردۆته دوورگه‌كه، ئه‌مه‌ش به پێشێلكارى یاساى ئاویی نێوده‌وڵه‌تى دائه‌نرێت. له كۆتایی 2019 شدا توركیا ڕێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى ویفاقى لیبیادا كردووه (لیبیاش ئه‌كه‌وێته سه‌ر ده‌ریاى ناوه‌ڕاست) ئه‌مه‌ش به‌لاى یۆنان و قوبرسه‌وه بڤهیهكى گه‌وره‌یه‌و، به پێشێلكردنى یاسایی ئاویی نێوده‌وڵه‌تى دێته ژماردن. به‌تایبه‌ت توركیا ده‌ستى خستۆته سه‌ر مه‌نهۆڵه‌كه كه دوورگه‌ى كریت-Crete ى یۆنانه‌و، هه‌رچى بۆڕى غازى قوبرس و ئیسرائیل و میسر و له ئاینده‌دا سوریا‌و هه‌رێمى كوردستان و ڕه‌نگه عێراقیش به‌وێدا تێپه‌ڕئه‌بێت. ئیسرائیل له‌گه‌ڵ یۆنان له 2017 ه‌وه سیسته‌مێكى ڕادارى هاوبه‌شیان له ئاسمانى “كریت” داناوه. ئه‌مه له‌كاتێكدا ئه‌و ڕێككه‌وتنه ئاوییهى توركیا‌و لیبیا كردویانه له‌سه‌ر ناوچه نزیكه‌كانى ئه‌و دوورگه‌یه ئه‌كه‌وێت. یۆنان وڵاتێكى ڕه‌سه‌نى ئه‌وروپایه‌و، دوورگه‌ى “كریت” گه‌وره‌ترین دورگه‌و زۆرترین ژماره‌ى دانیشتوانى یۆنانى تیادا نیشته‌جێیه. بۆیه بهرههڵستیكارى گه‌وره‌ى توركیا ده‌وڵه‌تى یۆنان و ده‌وڵه‌تى قوبرس ئه‌بێت ئینجا ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان و به‌ریتانیا.
توركیا دووپاتى ئه‌كاته‌وه، ئیتر ده‌سته‌كانى ئه‌كاته‌وه له‌ده‌ریاى ناوه‌ڕاست و به ده‌ست نوقاوى دانانیشێت به‌دیار ئه‌و دیاردانه‌وه كه بۆ ئه‌و گرنگن.
هاوكات ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ى توركیا له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ویفاقى نیشتیمانى لیبیاى دانپیانراو له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانه‌وه، توركیا ئه‌خاته به‌رده‌م ڕێگه‌یه‌كى داخراوه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتى ئه‌وروپا. سه‌رۆكى كۆمسیۆنى ئه‌وروپى “فون دیر لاین” به یۆنانى ڕاگه‌یاندووه ئێمه له‌گه‌ڵ ئێوه‌ین، كاره‌كانى توركیا له سنورى ئیجه جێى قبوڵ نییه‌و، نامه‌یه‌كى ڕوونمان ئاڕاسته‌ى توركیا كردووه”. له‌لایه‌ك توركیا پێشێلى یاساى نێوده‌وڵه‌تى كردووه، له‌لایه‌ك ناوچه‌ى ئابوریی حه‌سرى (Exclusive Economic Zone- EEZ) به‌زاندووه كه تایبه‌ته به‌و ناوچانه ئاوییانه‌ى سه‌رچاوه‌یی ئابوریی و كانزایی یان ووزه‌یان لێوه‌به‌رهه‌م دێت و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ساڵى 1982 یاساى تایبه‌تى بۆ ده‌رچواندوه. هه‌روه‌ها له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌مه پێشێلى سنورى جوگرافى یۆنانه بۆ ئه‌وه‌ى توركیا‌و لیبیا له‌و ناوچانه ده‌ست به گه‌ڕانى هاوبه‌ش یان ده‌رهێنانى غاز‌و نه‌وت بكه‌ن.
ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان پاڵپشتى كێ ئه‌كات؟
ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان تاكه حهوزهیهكى ووزه‌ى له كیشوه‌رى ئاسیا‌و ئه‌وروپادا به‌ده‌سته‌وه مابێت بریتیه له ده‌ریاى ناوه‌ڕاست، حه‌وزه‌ى كه‌نداو ئه‌وه دیاره ئێران له كۆتایی 2016 ه‌وه هه‌یمه‌نه‌ى كردووه به‌سه‌ریداو، ئێران له‌مه‌دا بێ پاڵپشت نییه، چونكه له گه‌رووى هورمزه‌وه نزیكه‌ى 40% ته‌واوى كاڵابازرگانیهكانى جیهان هاتوچۆى پێ ئه‌كرێت، به‌تایبه‌تى ته‌واوى باشورى ئاسیا په‌یوه‌سته به‌و ڕێره‌وه ئاوییه‌وه. هه‌رچى حه‌وزه‌ى قه‌زوین و ده‌ریاى ڕه‌ش و تا ئه‌گاته ڕۆژهه‌ڵاتى ئه‌وروپا به بۆڕى “نۆرس ستریم” ه‌وه ته‌نانه‌ت به‌و بڕه یه‌ده‌گه‌ى له ئازه‌ربایجان و توركمانستان هه‌یه هه‌موو ئه‌مه له‌ژێر ڕكێفى ته‌واوه‌تى ڕووسیادایه، به‌تایبه‌ت ڕووسیا بۆخۆى به‌ته‌نها خاوه‌نى (24%) یه‌ده‌گى گازى سروشتى جیهانه. ئه‌وه‌ى ئه‌مێنێته‌وه بۆ ئهمریكاو ناتۆ و ئیسرائیل ئه‌وه‌یه به‌رگرییه‌كى مان و نه‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕأست بكه‌ن. ئه‌م مژاره‌ش له‌سه‌رده‌مى ئیداره‌ى ئۆباماوه له (2012) ه‌وه بیرى لێوهكراوهتهوه، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و به‌دیاریكراوى له عێراق كشایه‌وه، ئه‌مریكا قورسایی خۆى داوه‌ته ده‌ریاى ناوه‌ڕاست (مێدیتریانه). هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له 2019 هدا ئیداره‌ى ئه‌مریكا توركیاى سه‌رقاڵكرد به سوریا‌و ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه.
توركیا ناتوانێت سه‌ركه‌وتوو بێت، چونكه ڕووسیا پالًپشتى ستراتیجى ناكات له ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ لیبیادا، هه‌روه‌ها به‌رایی ئه‌و سهرنهكهوتنهش له‌وه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه كۆنگرێسى ئه‌مریكا قه‌ده‌غه (بان-Ban) ى جێگیركردن و جموجۆڵ پێكردنى چه‌كى له‌سه‌ر قوبرس هه‌ڵگرت كه له‌ساڵى 1983 ه‌وه دوایی ڕگهیاندنى ده‌وڵه‌تى قوبرسى یۆنانى (قوبرسى باشور) سهپاندبوى به‌سه‌ر ئه‌و دوورگه‌یه‌دا، ئه‌وه‌ش بۆ پێكه‌وه ژیانى زیاترى تورك و یۆنانى و كۆمینیوتى و كه‌مایه‌تیه‌كانى تر‌ى وه‌ك: ئه‌رمه‌نى-Armenians، مارۆنیت- Maronites، جوله‌كه-Jews، لاتینى -Latin، كۆمه‌ڵگه‌ى پۆنشیان- Pontians community، جیپسیه‌كان- Gypsies Communities، وه به‌ریتانیه‌كان كه له‌دواى جێهێِشتنى دوورگه‌كه له‌لایه‌ن ئیمپریالیزمى به‌ریتانى ساڵى 1960 ه‌وه كه‌مینه‌یه‌ك خه‌ڵكیان له قوبرسه یۆنانیه‌كه نیشته‌جێن. ئه‌مه‌ش خاڵێكى سه‌رنجڕاكێشه كه له دوورگه‌یه‌كى بچوكدا ئه‌و هه‌موو كۆمینیوتى و كه‌مایه‌تیه هه‌بن، جگه له پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى یۆنانى و تورك، هه‌ر هه‌موشیان به پێى یاساى تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان مافى مانه‌وه‌و كه‌لتورو …تادواییان پارێزراوه.
توركیا وه‌ك ئێران نیه!
ئه‌توانرێت بوترێ ئێران ده‌مڕاست و تاكه مه‌رجه‌عى هه‌موو شیعه‌ى دونیایه، به‌ڵام توركیا تاكه مه‌رجه‌عى ئیسلامى یان سووننى هه‌موو ئیسلام و هه‌موو سووننه‌كانى دونیا نییه، سعودیه‌ش هه‌یه، قه‌ته‌ر هه‌یه، میسر هه‌یه‌و…تادوایی. له‌لایه‌كى تره‌وه ئێران له‌ساڵى 1979 ه‌وه سه‌ركه‌وتوو بوه له په‌یڕه‌وكردنى “ستراتیجى ئابوریی خۆڕاگرانه” له‌به‌رده‌م گوشاره جیهانى و هه‌رێمایه‌تى و ناوخۆییه‌كاندا. ئایا توركیایهكى بێ نه‌وت و بێ گاز ئه‌توانێت ئه‌مه بكات؟. توركیایه‌ك كه تێچووى ساڵانه‌ى شه‌ڕى په‌كه‌كه له‌سه‌رى نزیكه‌ى 4 بۆ 6 ملیار دۆلار له‌سه‌رى ئه‌كه‌وێت. له ڕێكخراوى هاریكاریی ئابوریی و گه‌شه‌پێداندا توركیا دووه‌م ده‌وڵه‌ته له ڕووى زۆرى ژماره‌ى زیندانیه‌وه. لیره‌ى توركى له‌ماوه‌ى نێوان (2010 بۆ 2019) به‌رێژه‌ى 450% دابه‌زیوه. بۆیه ئه‌م وڵاته تاسه‌ر ناتوانێ كارتى په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران دژى ئه‌وروپاو خۆرئاوا به‌كاربهێنێت. سزایه‌كى توندتر ئه‌درێ له ڕووى ئابورییه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌ركێشیه‌كانى به‌رده‌وام بن له‌ده‌ریاى ناوه‌ڕاست.