لوقمان غه‌فوور: هێرشه‌كه‌ی كه‌یوه‌ن له كه‌ركوك زیانی به ئه‌مریكییه‌كان گه‌یاندووه.
به‌رپرسێكی ئه‌مریكی له هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان دژی داعش له عیراق به رۆژنامه‌ی زه دیترۆیت-ی راگه‌یاندووه كه رۆژی هه‌ینی 27 ی دیسێمبه‌ر له ئاكامی هێرشێكی مووشه‌كی بۆ سه‌ر بنكه‌ی كه‌ی وەن له كه‌ركوك، به‌ڵێنده‌رێكی ئه‌مریكی کوژراوە و چه‌ند سه‌ربازێكیش بریندار بوون.
به‌رپرسه‌كه ئاشكرای كردووه كه سه‌عات 7 و 20 ده‌قیقه‌ی به‌یانی به كاتی به‌غدا هێرشه‌كه كراوه سه‌ر سه‌ربازگه‌ی كه‌ی وه‌ن كه 9 مایل له باكوری خۆرئاوای كه‌ركوكه‌وه دووره، جگه له زیانه گیانییه‌كان له سه‌ربازانی ئه‌مریكا، چه‌ند سه‌ربازێكی عیراقیش بریندار بوون.
هه‌روه‌ها کۆڵۆنێل مایلیز کاگینز وتەبێژ بەناوی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان به سی ئێن ئێن-ی راگه‌یاندووه كه زیاتر له 6 ساروخ ئاراسته‌ی بنكه سه‌ربازییه‌كه كراوه. وتوشیه‌تی: “هێزه‌كانی ئاسایشی عیراق كنه و پشكنینیان له رووداوه‌كه كردووه، به‌ڵام تا ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ به‌رپرسه عیراقییه‌كان هیچ ورده‌كارییه‌كیان ده‌رباره‌ی هێرشه‌كه نه‌خستۆته‌ڕوو له‌هه‌مانكاتدا هیچ لایه‌نێكیش هێرشه‌كه‌ی نه‌گرتۆته ئه‌ستۆ”. دەشڵێت:” بەڵێندەرێکی ئەمریکی کوژراوە و ئەفسەرێکی عیراق – یش لەدوای برینداربوونی بەسەختی دەشێت بمرێت”.
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڕی هه‌واڵه‌كانی شه‌وی 27 دیسێمبه‌ر ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌ی بی سی نیوز ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له دوای گه‌ڕان و پشكنینی هێزه‌كانی ئەمریکا کە بەجیا لەناوچەکە کردوویانە، له دووری چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له‌گوندێكی ناوچه‌كه جێبێكیان دۆزیوه‌ته‌وه كه هه‌ڵگری مووشه‌كی كاتیۆشا بووه و چه‌ند گولـله كاتیۆشایهكی تیابهجێماوه، هه‌ر له‌وێشدا په‌نجه‌مۆری سه‌ر جێبهكهیان وه‌رگرتووه بۆ پشكنین.
ئه‌ی بی سی نیوز وێنه‌ی ئه‌و فرۆكانه‌ی ئه‌مریكاشی پیشاندا كه به‌ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا پشكنینی ناوچه‌كه‌یان دەکرد.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌یه‌كدا هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی نه‌خستۆته سه‌ر هیچ لایه‌نێك، به‌ڵام ئاشكرای كردووه كه گروپی بچوكی داعش له‌ناوچه‌كه ماون. به‌ڵام هێزه‌كانی ئه‌مریكا زیاتر گومانیان له هێزه میلیشیاکانی سەر بە ئێران هه‌یه.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌شدا مایكل بۆمبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌رزه‌نشتی ئه‌و زنجیره هێرشانه‌ی كرد كه ئه‌كرێنه سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی له‌لایه‌ن بریكاره ئێرانییه‌كانه‌وه.
بۆمبیۆ له به‌یانێكدا به زمانێكی هه‌ڕه‌شه ئامێز، ئێرانی ئاگاداركرده‌وه له‌وه‌ی كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی عیراق له بنكه سهربازییهكاندان و هه‌ر زیانێكیان پێ بگات له‌لایه‌ن بریكاره ئیرانییه‌كانه‌وه ئه‌وا وه‌ڵامی ئه‌مریكا یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت به‌رامبه‌ر ئیران.
له‌لایه‌كی دیكه نیویۆرك تایمز له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به لێدوانی به‌رپرسێكی باڵای هێزه‌كانی ئه‌مریكا داوه له عیراق كه له سه‌ره‌تای دیسێمبه‌ره‌وه هێرشی میلیشیا شیعه‌كانی عیراق بۆ سه‌ر بنكه و سه‌ربازگه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق زیادیكردووه.
ئه‌م لێدوانه‌ی به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كه دوای ئه‌و كه‌وتنی ئه‌و چوار مووشه‌كه دێت له نزیك فرۆكه‌خانه‌ی به‌غداد له هه‌فته‌ی پێشوو كه بووه هۆی برینداربوونی 5 سه‌ربازی عیراقی دژه تیرۆر.
شۆن ڕۆبرتسۆن وتەبێژ بەناوی پێنتاگۆن بۆ میللیتەری تایم دواوە و ڕایگەیاندووە کە بەرپرسە سەربازییە ئەمریکییەکان لە دڵەڕاوکێی زیاتردان لەدوای ھێرشەکەی ڕۆژی ھەینی کە کراوەتە سەر سەربازە ئەمریکییەکە.
بەرپرسێکی ئەمنی ئەمریکیش بە ھەمان پێگەی ڕاگەیاندووە کە ئەمریکا لێکچوون دەبینێت لەنێوان ئەو ھێرشانەی پێشووی ملیشیا شیعەکانی سەر بەئێران کردویانەتە سەر بنکە سەربازییە عیراقییەکان و ھێرشەکەی ئەمڕۆی سەر سەربازگەی کەی وەن لە کەرکوک. دەشڵێت:”ئەمە ١٠یەمین ھێرشە کە ئەکێتە سەر ھێزەکانی ئەمریکا لەلایەن میلیشیا شیعەکان و بە تایبەتی کەتیبەکانی حزبوڵڵا کە ئێران پاڵپشتی دەکات”.
ئه‌مریكا له ئێستادا نزیكه‌ی 5 هه‌زار سه‌ربازی له‌ناو خاكی عیراقدا هه‌یه.