لوقمان غه‌فوور: 10 كاره باشه‌كه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ له‌ساڵی 2019دا.
مارك تیسن، ستووننوسی رۆژنامه‌ی واشنگتۆن پۆست له وتارێكدا له ژماره‌ی ئه‌مرۆ 27 دیسێمبه‌ر، باسی ئه‌و 10 ئیش‌و كاره باشه‌ی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ ده‌كات له‌ساڵی 2019 كردوونی و ئاماژه‌ش به‌وه ده‌دات له ژماره‌ی داهاتووی رۆژنامه‌كه 10 كاره خراپه‌كه‌ی تره‌مپ ده‌خاته‌ڕوو.
له سێیه‌م ساڵی سهرۆكایهتییەکەیدا، دۆناڵد تره‌مپ لیستێكی بێوێنه‌ی پێشكه‌شكرد و ئه‌مڕۆ لیستی 10 دەستکەوتی ئه‌وتان پێشكه‌ش ده‌كه‌م كه له‌ساڵی 2019 كردوونی:
10- توانی ده‌ستی بگات به ئه‌مریكا له‌بیركراوه‌كان. بێكاری ریكۆردێكی خراپ بوو، له‌م ساڵدا ژماره‌ی فرسه‌تی كاركردن زیادیكرد بۆ ئه‌و كرێكارانه‌ی كه بێكاربوون ئه‌ویش له‌رێگه‌ی ئه‌و ده‌رگا فراوانه‌ی كاركردنه‌وه دروستی كرد، هه‌قده‌ستی كرێكار زیادیكرد و ئه‌و كرێكارانه‌ی كه هه‌قده‌ستی كاریان نزم بوو كرێكانیان زیادی كرد. له‌وكاته‌ی كه تره‌مپ سه‌رۆكایه‌تی گرتۆته‌ده‌ست 57%ی ئه‌مریكییه‌كان ئاستی داراییان باشتر بووه.
9- ئه‌و پێداگری له‌سه‌ر كاركردنی ئه‌و كه‌سانه كرد كه فودستامپ-یان هه‌یه. له‌گه‌ڵ دابه‌زینی بێكاری بۆ ئاستێكی مێژوویی، هیچ بیانوویه‌ك نه‌ماوه بۆئه‌وه‌ی كه خه‌ڵك له‌رێگه‌ی كاركردنه‌وه، سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستنه‌هێنێت. جێبه‌جێكردنی یاساكه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌یه كه گه‌نجن و توانای جه‌سته‌یان بۆ كاركردن گونجاوه. كاتێك داوا له خه‌ڵك ده‌كرێت كار بكات بۆ هاوكاركردنی گشتی، ته‌نیا هاوكاری نییه بۆ كه‌سه‌كه، به‌ڵكو یارمه‌تیان ئه‌دات له‌هاندانی شكۆ و شانازیی كه بهوهدەگات ئه‌ندامێكی هاوبهشیكهره له كۆمه‌ڵگا، كاركردن نیعمه‌ته نه‌ك سزا. (فودستامپ: پرۆگرامێكی هاوكاری خه‌ڵكی بێكاره له‌رێگه‌ی كارتێكه‌وه كه حكومه‌ت مانگانه بڕێك پاره ئه‌خاته سه‌ر كارته‌كه و ته‌نیا بۆ كڕینی خواردن به‌كاردێت، تره‌مپ گۆڕانی به‌سه‌ردا ئه‌م هاوكارییه هێنا).
8- ئه‌و له پێناو سه‌لامه‌تی ئێمه‌دا پاره‌ی زیاتری ده‌ستكه‌وت له هاوپه‌یمانه‌كانی له ناتۆ. له‌ساڵی 2016ه‌وه بڕی 130 ملیار دۆلار بۆ سیستمی به‌رگری ناتۆ زیادكراوه. له‌كاتێكدا تره‌مپ وایكرد كه هاوپه‌یمانه‌كان 2%ی تێچووی گشتی ناتۆ له‌و زیادكردنه له‌ئه‌ستۆ بگرن، كه پێش تره‌مپ وانه‌بوو.
7- ئه‌و شانبه‌شانی خه‌ڵكی هۆنگ كۆنگ وه‌ستا. چین-ی ئاگاداركرده‌وه كه توندوتیژی به‌كارنه‌هێنێت بۆ سه‌ركوتكردنی ناڕه‌زاییه‌كانی خه‌ڵكانی پرۆ-دیموكراتی. و ئیمزا له‌سه‌ر یاسای پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و هه‌نگاوه‌كانی دیموكراتی کرد له هۆنگكۆنگ. خه‌ڵكی هۆنگكۆنگ ئاڵای ئه‌مریكایان له‌نێو رێپێوانهكاندا شهكاندهوه و سروودی نیشتمانی ئه‌مریكایان وه‌ك سوپاسگوزاری وته‌وه.
6- كشانه‌وه‌ی له رێككه‌وتنی مووشه‌كی مامناوه‌ند هاوێژی ئه‌تۆمی (INF) كه ئه‌مه بۆ چین و كۆریای باكور شكستێكی ستراتیژی بوو. ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئێستا مووشه‌كه دوورهاوێژ و مامناوهندهاوێژهكان تاقیده‌كاته‌وه كه پێشتر بۆی نه‌بوو ئه‌وه بكات به‌هۆی رێكه‌وتنه‌كه‌وه. ئه‌م چه‌كانه له‌ئاینده‌دا رێگه به‌ئه‌مریكا ئه‌دات كه ململانێی وه‌به‌رهێنانی چین بكات له‌توانا بێشومارهكانیدا له‌و بواره‌دا، هه‌روه‌ها وهدهستكهوتن یان به‌رده‌ستبوونی ئه‌م چه‌كانه له كاتی ئه‌گه‌ری شكستهێنانی رێككه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵ كۆریای باكور- دووركه‌وتنه‌وه له‌پێویستی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مریكی به‌شێوه‌ی كاتی، و وائهخوازرێت به‌شێوه‌یه‌كی هه‌تاهه‌تایی كۆریای باكور له‌سه‌ر نیشانه‌ی سه‌ر تفه‌نگه‌كانمان داینێین. (INF بریتییه له رێكه‌وتنێكی نێوان ئه‌مریكا و یه‌كێتی سۆڤییه‌ت بۆ وازهێنان له مووشه‌كه دوور هاوێژ و مامناوه‌ند هاوێژه‌كان له نێوان رۆناڵد رێگان ی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا و میخایل گۆرباتشۆف سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران له 8 دیسێمبه‌ری 1987 ئیمزاكرا).
5- هه‌ڵمه‌تی (فشاره‌كانی به‌هێزه)كانی سه‌رۆك تره‌مپ، ئێرانی ئیفلیجكردووه. ئابوری ئێران له دۆخی پوكانه‌وه‌ی به‌رده‌وام و به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ڵاوساندایه، و زیانی گه‌یاندووه به رژێمه‌كه تا پاڵپشته داراییه‌كانی بۆ گروپه تیرۆریستییه‌كان شكستبهێنێت. له‌نێویاندا حزبوڵلا و حه‌ماس و ته‌نانه‌ت سوپای ئیران و سوپای پاسدارانی ئێران. و ئێستا خه‌ڵكی ئێران له خۆ ئاماده‌كردندان بۆ گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له‌دوای شۆڕشی ئیسلامی 1979ه‌وه.
4- هه‌ڕه‌شه گومرگییه‌كانی سه‌رۆك تره‌مپ، حكومه‌تی مه‌كسیكی ئیجباركرد كه رێوشوێنی توند بگرێته‌به‌ر به‌رامبه‌ر هاتنی په‌نابه‌ری نایاسایی. مه‌كسیك بۆ یه‌كه‌مینجاره له‌مێژووی نوێ‌دا ئه‌و یاسا تایبه‌تییانه جێبه‌جێ بكات، ئه‌ویش به ناردنی هه‌زاره‌ها سه‌ربازی هێزی سه‌رسنوور بۆ باكوری وڵاته‌كه‌ی تا ئه‌و لێشاوه به كۆمه‌ڵه‌ی كۆچبه‌ران بوه‌ستێنێت له ناوه‌ندی ئه‌مریكاوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆنگرێس ئاماده‌یی ده‌ربڕی به رێككه‌وتنی بازرگانی ئازاد له‌نێوان ئه‌مریكا و مه‌كسیك و كه‌نه‌دا، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له ئه‌و دوو وڵاته له‌چنگی رسوماتی گومرگكردن ده‌رباز نابن.
3- زیانێكی گهوهرهیدا له رێكخراوی (رێكخستنی باوان) كه له سێ ده‌یه‌ی رابردوودا رێكخراوه‌كه پیاكێشانی وا قورسی به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه. به‌پێی یاسای تره‌مپ بۆ پاراستنی ژیان كۆتوبه‌ند ده‌خاته‌سه‌ر سندوقی رێكخستنی خێزان له جۆری (ئێكس) كه رێگه به ژن ده‌دات له‌هه‌ر كلینیكێك بیه‌وێت كاری له‌باربردنی منداڵ بكات. بۆیه رێكخراوه‌كه ئه‌مساڵ بڵاویكرده‌وه كه ئه‌وان كاره‌كانی به‌رنامه‌كه راده‌گرن و هاوكاری ئه‌و ژنانه ناكه‌ن كه ده‌یانه‌وێت منداڵ له‌باربه‌رن، به‌ده‌ر له‌وانه‌ی كه له دادگا كه‌یسه‌كه ئه‌به‌نه‌وه. ئه‌مه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بوو بۆ ئه‌وانه‌ی پاڵپشتیكاری ژیانن و هۆیه‌كی تریش بوو بۆئه‌وه‌ی كه كهنزهرڤاتیڤه كریستیانه‌كان پاڵپشتی تره‌مپ بن.
2- بڕیاریدا به جێبه‌جێكردنی ئۆپۆراسیۆنی كوشتنی سه‌ركرده‌ی داعش ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی. ئه‌ركێكی پڕ مه‌شه‌قه‌ت و ترسناك بوو، له‌سه‌ر ئه‌مریكا خوازراو بوو به سه‌دان مایل به ئاسماندا بڕوات بۆ ناوچه‌یه‌ك كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی تیرۆریستان‌دا بوو. ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه رویبدایه، سوپای ئه‌مریكا له‌كه‌دار ده‌بوو، ئه‌وا تره‌مپ-یشی تووشی شه‌رمه‌زاری ئه‌كرد. ئه‌م ترسه بوو وای له جۆ بایدن جێگری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا كرد كه ئامۆژگاری سه‌رۆك باراك ئۆباما بكات كه رێگنهدرێت به بۆردوومانكردنی بنكه‌ی سه‌ركرده‌ی رێكخراوی ئه‌لقاعده ئوسامه بن لادن و كوژرانی. تره‌مپ دوودڵ نه‌بوو وه‌ك ئه‌وه‌ی بایدن.
1- ئه‌و گه‌یشتۆته ئاستی پێوانه‌یی له دامه‌زراندنی دادوه‌ره كهنزهرڤاتیڤهكاندا. ئه‌نجومه‌نی پیران به‌مدواییه جه‌ختیانكرده‌وه له هه‌ڵبژاردنی په‌نجاهه‌مین بژارده‌ی تره‌مپ بۆ دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی فیدرال كه دواقسهیان ده‌بێت ده‌رباره‌ی 60 هه‌زار كه‌یس له ساڵێكدا، له‌ماوه‌ی سێ ساڵدا، تره‌مپ 5 دادوه‌ری له‌چوارچێوه‌ی دادگای فیدرالدا دامه‌زراندووه كه كه‌متره له ئۆباما له ماوه‌ی 8 ساڵی سه‌رۆكایه‌تیدا. هه‌روه‌ها تره‌مپ سێ دادوه‌ری گۆڕی كه زۆریان له لیبراله‌وه بۆ كه‌نسه‌رڤاتیڤ، له 13 دادوه‌ره‌وه 7 یان كهنسهرڤاتیڤن.
ژماره‌یه‌ك ده‌ستكه‌وتی دیكه‌ی گرنگ هه‌ن كه له‌و 10 كاره گرنگه نین. وێرای ئه‌وه‌ی بیانووی هێنایه‌وه بۆ دواكه‌وتنی به 55 رۆژ، هاوكاریی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی پێشكه‌ش به ئۆكرانیا كرد كه پێشتر ئیداره‌ی ئۆباما ره‌تیكردبۆوه. هه‌وڵیدا بۆ ئازادكردنی چه‌ند هاووڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی ئه‌مریكی كه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ستگیركرابوون. هێرشی ئهلهكترۆنی بۆ سه‌ر ئیران، ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی به فرۆشتنی سه‌فقه‌یه‌كی گه‌وره له چه‌كفرۆشتن به تایوان. سه‌پاندنی رێگری به پێدانی فیزا به به‌رپرسانی چین كه به هۆی ئه‌و چه‌وساندنه‌وانه‌ی په‌كین به‌رامبه‌ر موسڵمانه‌كانی ئیوگۆر گرتوویه‌تییه‌به‌ر و ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و داوایانه‌ی كۆریای باكور كه پێشكه‌شی كردن.