لوقمان غه‌فوور:پەنتاگۆن 2 هه‌زار سه‌ربازی تر ڕه‌وانه‌ی عیراق ده‌كات. هێزی تایبه‌تی مارێنزی دابه‌زانده ناو باڵێۆزخانه‌ی ئه‌مریكا.
ئێواره‌ی دره‌نگانی رۆژی 31ی دیسێمبه‌ر، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، زیاتر 100 مارێنزی ره‌وانه‌ی باڵێۆزخانه‌ی ئه‌مریكا كرد له به‌غداد و بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوودا هێزێكی 2 هه‌زار سه‌ربازی تر بگه‌ینێته عێراق شانبه‌شانی ئه‌و 5هه‌زار سه‌ربازه‌ی كه له عیراق- ن.
به‌پێی ئێن پی ئار ئه‌و 100 مارێنزه‌ی نێردراونه‌ته ناو باڵێۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق سه‌ر به هێزی پیاده‌ی ده‌ریاوانی ئه‌مریكان و له دوای ئه‌و هێرشه‌ی دوانیوه‌ڕۆی هه‌مان ڕۆژ دێت كه له‌لایه‌ن كۆمه‌لێك هه‌واداری سه‌ر به گروپی حه‌شدی شه‌عبی (حزبوڵڵا)ی سه‌ر به ئێران كرایه سه‌ر باڵێۆزخانه‌كه.
پهرپرسێكی ئه‌مریكی له هێزه‌كانی پیاده‌ی ده‌ریایی ئه‌مریكا به ئێن پی ئار-ی وتووه كه ئه‌م تیمه‌ی نێردراوه تیمێكی سه‌ربازی ئاسایی نین، به‌ڵكو تیمێكه هێزی تایبه‌تی ئاماده‌گییه بۆ رووداوه نه‌خوازراوه‌كان كه فریاكه‌وتنی باڵێۆزی ئه‌مریكا له‌عیراقیش به حاڵه‌تێكی كتوپڕ و فریاكه‌وتن ئه‌ژمار ده‌كرێت. به‌شێوه‌یه‌كیش راهێنانیانیشیان پێكراوه بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بشێت.
باسی له‌وه‌شكرد هێزه‌كه له رێگه‌ی كۆپته‌ره‌وه دابه‌زێنراوه‌ته ناو باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غداد.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكییه باسی له‌وه‌شكرد كه‌تیبه‌یه‌كی تری دووه‌می هێزه‌كه كه له كالیفۆرنیاوه به‌ڕێكراوه سه‌ر به هێزی مارێنزی حه‌وت-ن كه یه‌كه‌یه‌كی پیاده‌ی دیاریكراوه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان.
كه‌تیبه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م هێزه ساڵی 2012 دروستكرا ئه‌ویش دوای ئه‌و هێرشه مردنئامێزهی كه كرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی ئه‌مریكی له بنگازی- لیبیا. هێزه‌كه‌ش ته‌نیا هێزێكی پیاده نییه به‌ڵكو توانای ئاسمانی و لۆجستیشی هه‌یه.
به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه كه ناردنی هێزه‌كه له‌دوای ئه‌و هێرشه ئاژاوه‌گێڕییه دێت كه كراوه‌ته سه‌ر باڵێۆزخانه‌ی وڵاتهكهییی و دروشمی ترسناك دراوه به گوێی ئه‌مریكییه‌كاندا.
مارك ئیسپێر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا-ش به وۆڵ ستریت جۆرناڵ –ی راگه‌یاندووه كه به‌رپرسانی پێنتاگۆن له‌سه‌ر خه‌تن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی ئه‌مریكا بۆ پاراستنی گسانی كارمه‌نده‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له باڵێۆزی به‌غداد و هه‌ر په‌رچه‌كردارێك پێویست بكات ئه‌مریكا ئاماده. وتوشیه‌تی:”هه‌موو رێوشوێنێكی پێویست ئه‌گرینه‌به‌ر بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتی و سه‌ربازانی ئه‌مریكی و دیپلۆماتهكانمان له عیراق و وه‌ك ئه‌ركی پاراستن له‌خۆ و هێزی زیاتریشمان ره‌وانه‌ی باڵیۆزی ئه‌مریكا كرد له به‌غدا و زیاتریش ره‌وانه ئه‌كه‌ین”.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا وتیشی: “حكومه‌تی عیراق به‌رپرسیارێتی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌رشانه بۆ پاراستنی كارمه‌نده‌كانمان لهباڵێۆزخانهی ئه‌مریكا له به‌غدا”.
به‌پێی لێدوانی به‌رپرسێكی پێنتاگۆن-یش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه نیگه‌رانه له به‌رپرسانی عیراق كه دره‌نگ چوون به‌هانای داواكانی پاراستنی گیانی كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كه و ده‌شڵێت:”هیچ مه‌نتیقی تیا نییه شوێنێكی ئاوا پڕ ئاسایش به ئاسانی خه‌ڵك بگاته ناو باڵێوزخانه”.
باسی له‌وه‌شكرد هێزی پیاده‌ی ده‌ریای مارێزی ئه‌مریكی سه‌رقاڵه به‌ناردنی 2 هه‌زار سه‌ربازی تر بۆ عیراق له چه‌ند رۆژی داهاتوودا و به‌مه‌ش ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق ئه‌بێت به 7 هه‌زار و 200 سه‌رباز.