لوقمان غه‌فوور: نا بۆ ئه‌مریكا،! سوله‌یمانی سه‌رۆكی وڵاتمانه.
هاواریان ئه‌كرد “نا نا بۆ ئه‌مریكا، نا نا بۆ تره‌مپ” له‌به‌رده‌م ده‌رگای باڵێۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا، ئه‌م هوتافكێشانه ژماره‌یه‌ك خه‌ڵك بوون كه جلی سه‌ربازی و مه‌ده‌نیان له‌به‌ردا بوو، به ئاڵای ره‌نگی سه‌وز و زه‌ره‌دی حزبوڵڵاوه ئه‌یانقیژاند و ناڕهزانییان ده‌رده‌بڕی وه‌ك ئه‌وه‌ی زیانێكی جه‌رگبڕ له هه‌ست و سۆزیان درابێت.
دواتر هاوریان ده‌كرد “نا بۆ ئه‌مریكا، سوله‌یمانی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌مانه” سوله‌یمانی ئاماژه بوو بۆ قاسم سوله‌یمانی.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك پۆست –ـه نوسیویه‌تی: نیوه‌ڕۆی سێ شه‌ممه 31ی دیسێمبه‌ر له‌دوای هێرشی زیاتر له 400 خۆپیشانده‌ر كه لایه‌نگری میلیشیاكانی سه‌ر به‌ئیران بوون و هه‌ڵیانكۆتایه سه‌ر باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غدا دۆخی به‌رده‌م باڵیۆزی ئه‌مریكا له عیراق شله‌ژا.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی روداوه‌كه مایكل پۆمبیۆ به جیا په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی عیراق و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق كرد. له‌مباره‌یه‌وه مۆرگان ئۆرتاگۆس وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به واشنتۆن پۆستی راگه‌یاندووه كه پۆمبیۆ به روونی به هه‌ردووكیانی وتووه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رگری له گیانی یه‌ك هاووڵاتی ئاسایی خۆی ئه‌كات له عیراق و هه‌روه‌ها هه‌موو كارێكی سه‌ربازی ئه‌كات بۆ به‌رگۆی كردن له سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌ری عیراق.
ئۆرتاگۆس وتیشی:”له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ریه‌ك له عه‌بدولمه‌هدی و ساڵح به‌ڵێنیان داوه كه به‌رپرسیارێتی جددی دۆخه‌كه هه‌ڵه‌گرن و سه‌لامه‌تی گیانی هاووڵاتیان وئاسایش و مومته‌له‌كاتی ئه‌مریكا له‌ئه‌ستۆ بگرن”.
هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌دوای ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌مریكا دێت كه ئێواره‌ی 29 دیسێمبه‌ر به فرۆكه‌ی ئێف 15 كردییه سه‌ر پێنج بنكه‌ی حزبوڵڵا –ی سه‌ر به‌حه‌شدی شه‌عبی و له ئه‌نجامدا 25 چه‌كدار كوژران كه 4 یان سه‌ركرده‌ی حزبوڵڵا – ن و له‌نێو كوژراوه‌كانی تریشدا 3 ئه‌فسه‌ی ئێرانی هه‌یه.
به‌پێی راپۆرتێكی نیویۆرك تایمز خۆپیشانده‌ره‌كان نه‌چوونه‌ته ناو بینیای سه‌ره‌كی باڵیۆزخانه‌كه و پاشه‌كشێیان كردووه و له‌به‌رده‌می سهفارهكهدا كه‌وتوونه‌ته سوتانی ئاڵای ئه‌مریكی و وتنه‌وه‌ی دروشمی (مه‌رگ بۆ ئه‌مریكا) و نوسین له‌سه‌ر دیواره‌كه و داواكردن بۆ چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له عیراق.
دۆخه‌كه له به‌غدا لهئێوارهیهدا له‌ئه‌گه‌ری سووتانی ناو ماڵی عیراقییه‌كاندا بوو ئه‌گه‌ر په‌رچه‌كرداری ئه‌مریكا ئاماده‌بوایه به‌ڵام هه‌روه‌ك ی‌و ئێس ئه‌ی توده‌ی نوسیویه‌تی باڵێۆزی ئه‌مریكا شوێنێكی مه‌ده‌نی بۆ ئه‌وه نه‌كراوه خوێنی مه‌ده‌نی بڕژێت. به‌ڵام باسی له‌وه‌شكردووه كه بڕینی ناوچه‌یه‌كی ئاوا توند و پڕ سه‌ربازی نیشانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه پۆلیسی عیراقی هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نییه له عیراق و میلیشیاكان رۆڵ ده‌گێڕن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه تا دره‌نگانی ئێواره خه‌ڵكانی سه‌ر به حزبوڵلا له‌به‌رده‌م باڵێۆزخانه‌ی ئه‌مریكا خێمه‌ی هه‌ڵدابوو و به‌ده‌یان ئاڵای حه‌شدی شه‌عبی و حزبوڵڵا یان له ناوچه‌كه‌وه هه‌ڵواسی. دوو كۆپته‌ری ئه‌پاچی ئه‌مریكی به‌ئاسمانی ناوچه‌كه‌وه چاودێریان ده‌كرد.
رۆژنامه‌ی زه دالاس مۆرنین نیوز له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌میدا به مانشێتێكی گه‌وره نوسیویهیتی (سێ سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كه‌ی سه‌ر بینای باڵێۆزخانه‌كه پێكه‌نیون)، باسی رووداوه‌كه‌ی به‌م جۆره كردووه كه له‌ناو گۆره‌پانی یه‌كه‌می بیناكه‌دا خۆپیشانده‌ران ئاگریان كرده‌وه و توڕه بوون و هاواریان ده‌ركرد مه‌رگ بۆ ئه‌مریكا، كه‌چی سێ سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كه‌ی سه‌ر قوله‌ی بیناكه به پێكه‌نینه‌وه ده‌ستیان له‌سه‌ر په‌له‌پیتكه‌ی تفه‌نگه‌كانیان بوو. نوسیویه‌تی:”هیچ كه‌سێك بریندار نه‌بوو له رووداوه‌كه كه ئه‌مه‌ش بۆ هێزه‌كانی عیراق و ئه‌مریكییه‌كان جێگه‌ی دڵخۆشی بوو”.
رۆژنامه‌ی زه دالاس مۆرنین نیوز ده‌ڵێت: “یاسین یاسری وه‌زیری ناوخۆی عیراق به په‌له گه‌یشتۆته شوێنی رووداوه‌كه و له ده‌ره‌وه‌ی باڵێۆزخانه‌كه چه‌ند په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجامداوه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و داوای كردووه ئه‌مریكا دانبه‌خۆیاندا بگرن” له‌وێدا یاسری داوای سوپای عیراق و پۆلیسی كرد و گه‌یشته شوێنه‌كه به رۆژنامه‌نووسانی وتووه:”ئه‌م گرفت و كارێكی شه‌رمه‌نده‌ییه بۆ حكومه‌ت”.
له‌به‌رامبه‌ر رووداوه‌كه سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ له بالم بیتچ-ـه‌وه له ویلایه‌تی فلۆریداوه كه بۆ گه‌شتێكی دوو هه‌فته‌یی رۆیشتووه به‌بۆنه‌ی كرێسمسهوه، تویتێكی ئاراسته‌ی ئێران كرد و داوای پاراستنی گیانی هاووڵاتییه‌كانی كرد له به‌غدا: “ئێران به‌ڵێنده‌رێكی ئه‌مریكی كوشت، وێرای برینداركردنی چه‌ند سه‌ربازێك، به توندی وه‌ڵامی درایه‌وه، هه‌میشه واده‌بین. ئێستا ئێران هه‌ستاوه به رێكخستنی هێرش بۆ سه‌ر باڵێۆزی ئه‌مریكا له به‌غدا و به‌رپرسیارێتی ئه‌و كاره به‌ته‌واوی له‌ئه‌ستۆی ئه‌وانه”. نوسیویشیه‌تی:”پێشبینی ئه‌كه‌ین كه عیراق هێزی خۆی به‌كاربهێنێت بۆ پارێزگاری له باڵیۆزخانه‌كه. ئاگادارمان كردونه‌ته‌وه!”.
له دوای ده‌ستبه‌كاربوونی عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و واشنتۆن پاشه‌كشێیه‌كی ته‌واوی به‌خۆیه‌وه بینیوه، كه سیاسییه‌كانی عیراق پێیوایه بۆ ئاڵۆزی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنگتن و تاران ده‌گه‌ڕێته‌وه. عیراق به‌ڕووكه‌شیش بێت ده‌یه‌وێت خۆی به‌دوور بگرێت له ململانێی نێوان ئه‌مریكا و ئیران و هه‌وڵی پارسه‌نگی ئه‌دات. له راپۆرتێكی لۆس ئه‌نجلس تایمز-دا هاتووه ناڕه‌زایی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌رامبه‌ر هێرشه‌كه‌ی 29 دیسێمبه‌ری ناوچه‌ی قایم له‌باكوری ئه‌نبار و رێگری له چوونه ناو باڵێۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا له‌لایه‌ن به‌رپرسانی عیراقه‌وه نیشانه‌ی ئه‌و پارسهنگییهیه كه عیراق گرتوویه‌تییه به‌ر.
لوس ئه‌نجلس تایمز نوسیویه‌تی: “ده‌نگی ئینزاری ئاگاداركردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدای هه‌ژاند و كۆمه‌ڵێك كه‌سیش به ئاڵای به ئاڵای سه‌وز و زه‌رده‌وه كه وشه‌ی حزبوڵڵا-ی هێزه‌كانی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر نوسرابوو، باڵێۆزخانهكهیان دایه به‌ر ده‌به‌ی ئاو و به‌رد و هاوریان ده‌كرد (الله اكبر و امریكا هی الشیتان اكبر)، به‌دیواری باڵێۆزخانهكهدا هه‌ڵگه‌ران و ده‌ستیان كرد به شكاندنی ئه‌و كامێرا چاودێریانه‌ی ده‌وروبه‌ری بیناكه. گه‌یشتنه به‌شی یه‌كه‌می ناوچه‌ی پێشوازی و له‌لایه‌ن چه‌ند سه‌ربازێكی ئه‌مریكیی له‌سه‌ربانی باڵێۆزخانهكهوه به گازی فرمێسك رژێن وه‌ڵامیان درایه‌وه. دواتر چه‌ند سه‌ربازێكی ئه‌مریكی له‌شوێنی پێشوازییه‌كه وه‌ستابوون و ده‌رگای سه‌ره‌كی پێشوازیان كلۆم دابوو. له‌ناكاو یه‌كێك له خۆپیشانده‌ران بڵاوه‌ی كرد به خۆپیشانده‌ران وه‌ك ئه‌وه‌ی فرمانێكی پێ بێت”.
سیڤانی گریشام سكرتێر رۆژنامه‌وانی كۆشكی سپی له لێدوانێكدا بۆ زه دێنڤێر پۆست وتویه‌تی: “هه‌رچه‌نده سه‌رۆك له پشودایه له فلۆریدا، به‌ڵام له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا له‌سه‌ر روداوه‌كه.