لوقمان غه‌فوور: قاسم سوله‌یمانی له به‌یروت گه‌ڕاوه‌ته‌وه و به‌نیازی كۆبوونه‌وه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بووه.
به‌كوشتنی قاسم سوله‌یمانی به‌رپرسی سوپای قودسی پاسداران له‌شه‌وی 3ی جێنیوه‌ری له به‌رده‌م تێرمیناڵی فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، گرژییه‌كان نێوان ئه‌مریكا و ئێران زیاد ده‌كه‌ن.
سلێمانی- 62 ساڵ، كه له‌نێو هه‌وادارانیدا به حاجی قاسم ناسراوه، له لوبنان-ه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ عیراق و له فرۆكه‌خانه‌ش هه‌ریه‌ك له سه‌ركرده‌ی حزبوڵڵا ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری به‌رپرسی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و محه‌مه‌د جابری كه‌سایه‌تییه‌كی تری دیاری میلیشیا شیعه‌كانی سه‌ربه ئێران چاوه‌ڕوانیان كردووه له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی سوله‌یمانی و پێشوازی هه‌ردوو سه‌ركرده‌كه‌ی حزبوڵڵا و پاش به‌ڕێكه‌وتن له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كانیاندا له‌رێگه‌ی سێ مووشه‌كی قورسه‌وه كوژراون، جگه له‌كوژرانی 4 كه‌سی دیكه كه یه‌كێكیان ئه‌فسه‌رێكی پرۆتۆكۆل –ی نێو فرۆكهخانهكهیه و به محه‌مه‌د ره‌زا ناسراوه.
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست له نوسینێكدا ئاماژه ده‌دات به گریان و ناڵه و هاواری لایه‌نگرانی سوله‌یمانی كه له‌ناو ئاگر و دوكه‌ڵ و پارچه پارچه‌بوونی جه‌سته‌ی ئه‌و پێنج كه‌سه‌ی ناو ئه‌و دوو ئۆتۆمبێله‌ی له‌به‌رده‌م فرۆكه‌خانه‌كه كه بهئهستهنگ ناسراونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی ده‌ستی سوله‌یمانی ده‌بیننه‌وه له‌ناو جه‌سته‌كاندا كه له مێژه ئه‌نگوستیله‌یه‌كی دیاری نوقێم قاوه‌یی له‌ده‌ستدایه.
واشنگتۆن پۆست له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی ئهمركییهوه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه هێرشه‌كه به فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان ئه‌نجامدراوه.
به‌پێی گۆڤاری نیو یۆركهر-یش هه‌واڵگری ئه‌مریكی ئاگاداری چوونی سلێمانی بووه بۆ بهبروت و گه‌ڕانه‌وه‌ی و دهشتنوسێت: “سوله‌یمانی به‌به‌رده‌وامی هاتوچۆی به‌غدادی كردووه له‌دوای كه‌وتنی رژێمی سه‌دامه‌وه له ساڵی 2003 ه‌وه و به‌رپرسانی ئه‌مریكا زۆربه‌ی جار به سه‌ردانه‌كانیان زانیوه و هه‌ندێك جاریش نامه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكی گۆڕیوه‌ته‌وه یان كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كردوون”.
به‌درێژایی رۆژانی شه‌ڕ، قاسم سوله‌یمانی داوای ئاماده‌گی سه‌ركرده شیعه عیراقییه‌كانی كردووه تا له‌گه‌ڵی كۆببنه‌وه له تاران بۆ نێوه‌ندگیریی و سازانیان. هه‌میشه ئامانجی گێرانه‌وه‌ی بهمهزنكردنی هێزی شیعه بوو.
د. جێف بۆمگانهر مامۆستای زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆی نۆرس داكۆتا له شاری فارگۆ ده‌ڵێت:”ئه‌مریكییه‌كان خۆیان نایانه‌وێت سلێمانی بكوژن، باشترین به‌ڵگه‌ش ئاشكرابوونی ئه‌و راپۆرته بوو كه ساڵی 2018 له پێگه‌ی هارتس-ی ئیسرائیلی بڵاوبۆوه كه ئه‌مریكا گڵۆپی سه‌وزی هه‌ڵكردبوو تا ئیسرائیل له ناو خاكی سوریا، سوله‌یمانی بكوژێت، به‌ڵام هه‌ر هه‌واڵگری ئه‌مریكی پیلانه‌كه‌ی به ئێرانییه‌كان دا‌و كوشتنه‌كه‌یان پووچه‌ڵكرده‌وه. ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كی توند له‌نێوان هه‌واڵگری ئه‌مریكا و ئیسرائیل دروستبێت”.
به‌پێ راپۆرتێكی ئه‌مشه‌وی رۆژنامه‌ی شیكاگۆ تربیون، قاسم سوله‌یمانی پلان دارێژه‌ی هێرشه‌كه‌ی رۆژی 31ی دیسێمبه‌ری سه‌ر باڵێۆزخانه‌ی ئه‌مریكا بووه له به‌غداد و بریاریش بووه سبه‌ی 4ی جێنیوه‌ری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان بكات به سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و به كۆبوونه‌وه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ناسێنراوه.
هه‌ر بۆیه مارك ئیسپیر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا رێوشوێنێكی به‌رگری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی گرتۆته‌به‌ر دژی سوله‌یمانی، كه كه‌سێتییه‌كی سه‌ربازی به‌هێزی گۆره‌پانه‌كه بووه له‌په‌یوه‌ندی به‌ستن له‌گه‌ڵ گروپه شیعه‌كانی سه‌ر به‌ئیران. وتیشی: “هه‌موو به‌ڵگه‌كانمان له‌به‌رده‌سته كه سوله‌یمانی پلاندارێژه‌ری چه‌ندین چالاكی بووه دژی دیپلۆماته ئه‌مریكییه‌كان له‌ناوچه‌كه و به‌رپرسیارێتی سه‌دان كوشتنی ئه‌مریكی له‌ئه‌ستۆیه‌تی”.
ئه‌م راگه‌یاندنه‌ی وه‌زیری به‌رگری جگه له‌وه‌ی به‌ڵگه هێنانه‌وه‌یه بۆ كرده‌كه، وه‌ڵامێكی پێشوه‌ختیش بوو بۆ به‌شێك له‌سیناتۆره دیموكراته‌كان كه ره‌خنه له كاره یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ ده‌گرن، چونكه به‌پێی پێنتاگۆن تره‌مپ فرمانی كردووه به كوشتنی سوله‌یمانی بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ رای كۆنگرێس.
رۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرناڵ نوسیویه‌تی كه روون نییه كه چ ده‌سه‌ڵاتێكی یاسایی رێگه ده‌دات به جێبه‌جێكردنی هێرشێكی له‌و جۆره، به‌ڵام به‌شی زۆری سه‌ركرده ئه‌مریكییه‌كان ده‌سه‌ڵاتی فراوانی خۆیان به‌كارهێناوه بۆ ئه‌م كرده‌وه سه‌ربازییانه بێئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كۆنگرێس كاتێك هاووڵاتیان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا بكه‌وێته ترسه‌وه.
سیناتۆر ریتچارد بلومنتال له ویلایه‌تی كۆنیتیكت بۆ رۆژنامه‌كه وتویه‌تی: “ئه‌و لێدوانانه‌ی ئێستا ئه‌درێن به به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ئه‌گه‌ری جه‌نگێكی چاوه‌ڕواننه‌كراوه”.
هه‌رچی هاوپه‌یمانه‌كانی سه‌رۆكه تره‌مپ-ه‌وه وه‌ك لیندسی گراهام سیناتۆری ساوس كارۆلاینا ده‌ستخۆشی له‌تره‌مپ ده‌كات و ده‌ڵێت:”بۆ حكومه‌تی ئێران: ئه‌گه‌ر زیاترت ئه‌وێت، ئه‌وا زیاترت پێشكه‌ش ده‌كه‌ین”.
به‌نسبه‌ت ئیرانه‌وه ته‌نیا كه‌سێكی له مه‌یدانی جه‌نگ له‌كیس نه‌چووه، به‌ڵكو سمبولی شكۆ و شه‌هامه‌تی نیشتمانی ئێرانی پێ شكاوه و هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه ئایه‌توڵلا عه‌لی خامه‌نه‌یی رابه‌ری شۆرشی ئیسلامی ئێران سێ رۆژ پرسه‌ی له وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.
هه‌وه‌رها رۆژنامه‌ی ی‌و ئێس توده‌ی بۆچونێكی مارك دۆبوێتز سه‌رۆكی ده‌سته‌ی جێبه‌جێكاری دامه‌زراوه‌ی به‌رگری له دیموكراتییه‌ت، كه سه‌نته‌رێكی توێژینه‌وه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یه له واشنگتۆن بڵاوكردۆته‌وه كه نوسیویه‌تی:”لێدانێكی كوشنده‌یه له‌رژێمی ئێران، سوله‌یمانی ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی كردبوو به‌سه‌ر سوپای ئیران و هه‌واڵگری و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه بۆ ماوه‌ی دوو ده‌یه‌یه”.