زەبەنگ بەهادین: ئه‌مریكا كۆتا بریاریى داوه، ده‌بێ ئێران برواته ده‌ره‌وه له عێراق.
گرژ بوونى دۆخى ئێستاى عێراق به ته‌نها له كوشتنى ( قاسمى سوله‌یمانى ) یه‌وه ده‌ستى پێنه‌كردووه، به‌ڵكو سه‌ره‌تاى خۆپیشاندانه‌كانى عێراق زه‌نگى سه‌ره‌تاى ئه‌و بهریهكدا كه‌وتنه بوو. هاتنى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مریكا ( مایك بنس ) بۆ عێراق به بێ ئه‌وه‌ى بچێته به‌غداد و چاوى به به‌رپرسانى عێراقى نه‌كه‌وێ، كۆتا نامه‌ى ئه‌مریكى یه‌كان بوو بۆ حكومه‌تى عێراقى و والى یه‌كانى ئێران، كه ئه‌مریكا چیتر ئه‌و دۆخه‌ى قبوڵ نى یه‌و و ده‌یه‌وێت گۆرانكاریى راسته‌قینه بكات له سیاسه‌ت و پێگه‌ى خۆیدا له عێراق. وه قبوڵى نى یه چیتر ئێرانى یه‌كان به ویست و به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان ده‌سه‌ڵاتى عێراقى ببه‌ن به رێوه.
له دواى ساڵى 2003 ئه‌مریكى و ئێرانى یه‌كان رێكه‌وتنێكیان هه‌بوو، كه هاوسه‌نگى رابگیرێت له ناو عێراق دا. له نێوان هه‌ژموونى ئێرانى و ئه‌مریكى دا، ماوه‌یه‌ك ئه‌م هاوسه‌نگى یه به‌رده‌وام بوو. به‌ڵام ئێرانى یه‌كان هه‌میشه به دواى هه‌لێكدا ده‌گه‌ران، كه ئه‌مریكى یه‌كان بكه‌نه ده‌ره‌وه له ناو عێراق. بۆیه ئێرانى یه‌كان له دواى شه‌رى داعشه‌وه هه‌ژموونى خۆیان به شێوه‌یه‌كى زه‌ق زیاد كرد له ناو عێراق دا له رێگه‌ى حه‌شدى شه‌عبى و هاو ئاوازه‌كانیان له ناو ده‌سه‌ڵاتى عێراقى دا. ئه‌م پهلكێشانهى ئێرانى یه‌كان به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌مریكى یه‌كانى خسته ترسه‌وه، چونكه ئه‌وان ئه‌یانزانى گه‌ر به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت ئه‌وا ئێرانى یه‌كان له رێگه‌ى دۆسته نزیكه‌كانى خۆیان له ناو حه‌شدى شه‌عبى كوده‌تاى سه‌ربازى ده‌كه‌ن و، ئه‌مریكى یه‌كان ده‌كه‌نه ده‌ره‌وه‌ى عێراق. ئه‌مه یه‌كێك بووه له هۆكاره سه‌ره‌كى یه‌كانى كوشتنى قاسمى سوله‌یمانى. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێران برواى به‌وه نى یه به‌غداد له رێگه‌ى حكومه‌ت و په‌رله‌مانه‌وه بتوانێ ئه‌مریكا بكاته ده‌رەوه.
ئایا به‌غداد ئه‌توانێ ئه‌مریكا بكاته ده‌ره‌وه له عێراق؟ بیگومان نه‌خێر. له نێوان عێراق و ئه‌مریكا رێككه‌وتنى سیاسى و نێو ده‌وڵه‌تى هه‌یه، ده‌بێت عێراق هێزه‌كانى ئه‌مریكا بپارێزێت سه‌ره‌راى رازى بوونى به مانه‌وه‌شیان. ئه‌م رێككه‌وتنه حكومه‌تى عێراقى خۆى واژوى كردووه‌و داواى كردوه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكى یه‌كان له ساڵى 2008. بۆیه ئه‌مریكا سه‌ره‌راى كوشتنى قاسمى سوله‌یمانى و سه‌ركرده‌یه‌كى حه‌شدى شه‌عبى نێوه‌نده نێو ده‌وڵه‌تى یه‌كان ناتوانن هیچ بڵێن، چونكه ئه‌مریكا له رووى یاساى مافى خۆیه‌تى به‌رگرى له خۆى بكات، له كاتێكدا عێراق نه‌توانێ به پێى رێككه‌وتنه‌كه به‌رگرى لێبكات. بۆیه ئه‌مریكا ده‌ستى كراوه‌یه له ناو عێراق دا ده‌توانێ چى ده‌وێت بیكات. ئه‌مه له لایه‌ك له لایه‌كى دى ئه‌مریكا كێى بۆێت ده‌توانێ بیخاته لیستى تیرۆره‌وه، ئه‌و كات ئه‌و كه‌سه ناتوانرێت له لایه‌ن حكومه‌تى عێراقى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵه بكرێت. ئه‌وه‌ش رێككه‌وتنى نێو ده‌وڵه‌تى یه، عێراق واژوى كردووه. به واتا ئه‌مریكا ته‌واوى ده‌سه‌لاتى هه‌یه له ناو عێراقدا به پێى یاسا نێو ده‌وڵه‌تى یه‌كان، چى بوێت ده‌توانێ ئه‌نجامى بدات. ئه‌مه سه‌د و هه‌شتا ده‌ره‌جه به پێچه‌وانه‌یه بۆ ئێرانى یه‌كان. ئێرانى یه‌كان هیچ مافێكى بونیان نى یه له ناو عێراق دا. وه هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێك له ناو عێراق دا بكرێت له لایه‌ن ئێرانى یه‌كان، ئه‌مه به پێشێلكردنى یاسا نێو ده‌وڵه‌تى یه‌كان داده‌نرێت، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به زه‌ره‌رى ئێرانى یه‌كان ده‌شكێته‌وه. كه‌واته ئه‌مه بۆمان روون ده‌كاته‌وه كه ئێران ته‌نها یه‌ك رێگه‌ى هه‌یانه بۆ ئه‌وه‌ى به‌ره‌نگارى ئه‌مریكى یه‌كان ببێـته‌وه، ئه‌ویش به داگیركردنى به‌غداد و روخاندنى حكومه‌تى عێراقى و پێكهێنانى حكومه‌تێكى حه‌شدى شه‌عبى له رێگه‌ى كوده‌تاى سه‌ربازى یه‌وه. ته‌نها رێگه ئێران رزگار بكات له‌م تهنگهژهیهى تێیكه‌وتووه ئاماده‌كردنى حه‌شدى شه‌عبى و داگیركردنى به‌غداده و دواى ئه‌ویش پهلهماردانى بنكه‌ى ئه‌مریكى یه‌كانه‌و دهركردنیانه له ناو عێراق. ئه‌گه‌ر ئێران ئه‌مه نه‌كات ده‌بێت به هێواشى بكشێته‌وه له ناو گۆره‌پانى عێراقى. چونكه ئه‌مریكى یه‌كان له رێگه‌ى باڵوێزى سویسراوه ئه‌و نامه‌یه‌یان داوه به ئێرانى یه‌كان ده‌بێت له ناو عێراق بچنه ده‌ره‌روه، ده‌نا وێرانیان ده‌كه‌ن له ناو عێراق ئه‌وان و ئه‌وانه‌ش كه هاوپه‌یمانى ئێرانى یه‌كانن.
ئێران ناتوانێ له رێگه‌ى په‌رله‌مان و حكومه‌تى عێراقى یه‌وه ئه‌مریكا بكاته ده‌ره‌روه.
یه‌كه‌م/ په‌رله‌مان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى نى یه دووه‌م ئه‌و توانایهیى نى یه. سوونه‌و كورد رازى نین هه‌روه‌ها به‌شێكى شیعه‌ش له ترسى شه‌قام ناوێران ئه‌و بریاره بده‌ن.
دووه‌م/ له رێگه‌ى حكومه‌ته‌وه ناتوانرێت ئه‌مریكا بكرێته ده‌ره‌وه، چونكه عێراق كاتێك نه‌وت ده‌فرۆشێ پاره‌ى ئه‌و نه‌وته ده‌چێته بانكى فیدرالى ئه‌مریكى وه له‌وێوه دێته‌وه بانكى مه‌ركه‌زى عێراق. ئه‌مه به پێ رێككه‌وتنێك كراوه له نێوان عێراق و ئه‌مریكا به داواكارى عێراقى یه‌كان. چونكه عێراق برى 66 ملیار دولارى وولاتان قه‌رزاره، ئه‌گه‌ر بێت ئه‌و پاره‌یه نه‌چێته ئه‌و بانقهى ئه‌مریكا، ئه‌مریكى یه‌كان پارێزگارى لێ ده‌كه‌ن و ناهێڵن خاوه‌ن قه‌رزه‌كان داواى قه‌رزه‌كانیان بكه‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر عێراق ئه‌م رێككه‌وتنه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه ئه‌بێت تا چه‌نده‌ها ساڵى تریش عێراق نه‌وت بفرۆشێ و یه‌ك فلس وه‌رناگرێ. به‌ڵكو ده‌چێته‌وه بۆ قه‌رزه‌كانى به‌مه‌ش پاره‌ى مووچه و داهات بۆ عیراق نامێنێ.
ئه‌مریكا كۆتا بریارى داوه ئێران نابێت له ناو عێراقدا بمێنێ. ره‌نگه هه‌ندێ بپرسن ئه‌ى كورد له‌م دۆخه چى یه؟ كورد هیچ چاره‌یه‌كى نى یه چه‌نێك له ئێران نزیك بێت و له ژێر هه‌ژموونى ئێرانى بێت له كۆتاییدا ده‌بێت ملكه‌چى بریاره‌كانى ئه‌مریكا بێت. كاتێك مایك پینس هاته هه‌رێمى كوردوستان به روونى ئه‌وه‌یان به كورده‌كان ووتووه. بۆیه ئه‌گه‌ر ئێران له رێگه‌ى حه‌شده‌وه به‌غداد داگیر بكات، ئه‌وا ئه‌مریكا به هۆى سوونه‌كان و كورد و ره‌نگه داعشیشى به‌كار بهێنێ بۆ كۆتایى هێنان به حه‌شد. بۆیه ئێران به‌م گه‌مه‌یه‌ى ئه‌گه‌ر بیكات، ته‌نها وێرانه‌یه‌كى زیاتر ده‌خاته عێراقه‌وه. ده‌نا له كۆتاییدا دۆراوه‌و ده‌بێت گۆره‌پانى عێراقى جێبهێڵێت.