كەمال محەمەد: جوگرافیای عێراق و گێژاوی 2020.
ڕووداوەكانی ئەمڕۆكەی عێراق سەلمێنەری ئەوەیە، ئەم پارچە جوگرافیایە ڕێگا لەپێش دۆخێكی نەرێنی ئەكاتەوە، كە خزمەت بەگەورەبونی گێژاوێك ئەكات. دواجار نەتوانن خۆیان لەهەڵە گەورەكان ڕزگار بكەن و، رەوشی ئەو گێژاوەش ڕۆشن نەكەنەوەو، تێینەگەن لەم ساڵەدا لە چاوەروانیدایە. بۆیە دورنییە هاوشێوەی گۆڕانكارییەكانی مێژووی سەرمایەداری بكەوێتە نێو قەیرانێكەوە، بەئاسانی و سەلامەتی لێی دەرنەچێت. كاتێك لێكدانەوەی چەمكی كۆن، كە دەڵێت: سیستەم وشكەی بۆ بكرێت!.
عێراق لەبەردەم مەترسی و پێشبینیكردنی گۆڕانكاری و وەرچەرخانی سیستەمی دوبارە دارشتنەوەی زلهێزەكانە، بێگومان زۆربەی نیشانەكانی ئەمڕۆكەی عێراق نەیتوانیوە ڕۆڵێكی گرنگ و بەپرەنسیبی لەبەرژەوەندی گەل لێ چاوەروان بكرێت. بۆیەلەم چوارچێوەیەدا ئەگەر لە واتایەكدا مێژوو وانەگرتن بێت لە روداوەكانی رابردوو ئەوا پێویست بوو ئەم رەوشی قەیران و گێژاوەی لە ئارادایە چارەسەرییەكی ریشەیی بەدوادا هاتبایە تا جوگرافیای عێراق بەدور بێت لەدووبارە كەوتنە نێو قوفڵی داستانەتراژیدییەكانی مێژویی ئەم وڵاتەوە.
ململانێیەكانی ئەمریكا و ئێران لەم ساتەی ئێستادا نیشانەی ئەوەیە، كە هەریەك لەم دو وڵاتە بەدوای كارابون و هەژمونی زیاتری دەسەڵاتیان ئەگەرێن لە عێراق و ناوچەكەدا و جوگرافیای وڵاتیان لەچاوەروانی پێڕەوی شیكردنەوەی شێواندنە گەورەكانی هێشتۆتەوە. بۆیە لەئەنجامدا ئەوەی لەسەر پێیان دەگرێ ئامرازەكانی هەمو جۆرە شەڕێكە چ سەربازی بێت یاخود ئابوری.
ئەوەی لەئەمڕۆكەی عێراقدا ئەگوزەرێ دوای نزیكەی سێ مانگ لەخۆپیشاندانە كۆمەڵایەتییەكانی گەلانی عێراق رەوشی ئەم وڵاتە هەنگاو بۆ ئەوە ئەهاوێژێ، كە ئازادی و بەدەستهێنانی مافەكانی گەل وەكو فۆرمی پێشكەوتن و داخوازییە رەواكانیانەوە چیدیكە داكۆكی لەسەر نەكرێ. هەرچی لایەنی خراپی ئەم بەلارێدانەیە ئەوەیە، دەرفەتی گۆڕان بۆ كۆمەڵگایەكی پێشكەوتوتر و رەتكردنەوەی ئەو هێزانەی هۆكاری قەیرانەكان بوون سنوردار بكات.
سەرەڕای گێژاو تەنگەژەی سیاسی و ئابوری و ئیداری پێكەوە ژیانی ئاشتەوایی نێوان تایەفەو ئایین و ئەتنیكییەكان نەبۆتە هۆی بەدەستهێنانی ئازادی و سەرەوەری ودەسەڵاتێكی رەها لەعێراقدا، لە لایەكی دیكەشەوە دەست تێوەردانەكانی ئێران و ئەمریكا لەم وڵاتە لە پێناو پاوانخوازی خۆیان دور نییە گڕ لە خاكەكەی بەرنەدات.
لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە تا ئێستا سەركردەو كاربەدەستانی سیاسەتی سەرمایەدارییان بەگوێرەی قۆرخكاری و بەتاڵانبردن بەكارهێناوە، ئەمەش یەكسانە لەگەڵ ئەو بۆچونەی ”براودەل”، هەڵوەشانەوەی بواری ئابوری هەر كۆمەڵگایەكش بەواتای هەڵوەشانەوەو لەدەستدانی بواری سیاسی و كۆمەڵایەتی دێت. بەڵام ئەوەی زیاتر مەترسییە و دەرهاویشتەی مەترسیداری لێ ئەكەوێتەوە هەڵگیرسانی جەنگی ناوخۆیی و كردنی عێراقە بەناوچەیەكی تامپۆنی لەنێوان ئەمریكا و ئێراندا. ئەوەی ئەو بۆشاییە هێزەی دروستكردوە جێبەجێ نەكردنی مادە دەستورییەكانە، كە نەیتوانیوە دابەشكردنی دەسەڵاتەكان لەنێوان پێكهاتەكانی بكاتە بنەما بەئامانجی یەكێتی نیشتمانی.
لەماوەی سێ مانگی ڕابردودا ئەوەی ڕویدا بەرفراوانترین رەخنە و خۆپیشاندانی گەلانی عێراق بوە بەرامبەر بەو هێزانەی كە بەشێوەیەكی دۆگماییان جوگرافیای عێراقیان لەچوارچێوەی تەسلیمبونی ئەجێندای دەرەكی بە بناغەگرتوە ،بۆیە بەكارهێنانی قۆناغی ئەم هێزانە لەلایەن ئەمریكاو ئێرانەوە دورنییە بەردەوامی بە نەخۆشی دۆگماتیزمییان بدات و شەركردنیان لەپێناوئەو دو وڵاتەیان ببێتە جێگرەوەی تەواوی ئەو ئومێدانەی كە ئەكرا شەڕی رزگاری نیشتمانییان پێ كردبا .
كارو چالاكی هێزەكانی سەربە ئێران لە عێراقدا وایكردوە دەرفەتی ئەمریكییەكان لەو وڵاتە لاواز بكرێت رەنگە ئەمەش لەلایەن ئەمریكاوە مایەی قبوڵ نەبێت و پێكدادانی هێزەكانیان لەعێراق لەگەڵ ئەو لایەنانە ببێتە هۆی تێكدانی سەقامگیری خاكی عێراق و دواجار دۆخێكی ئێجگار تراژیدی كۆتایی بە پێكەوەژیان بێنێت لەخاكەكەیدا بۆ كاتێكی درێژ ،بۆیە بەڵگە نەویستە ئەمریكاو ئێران بەئاسانی دەستبەرداری خاكی عێراق ببن و پێگەكەی بۆهەردولایان ئەوەی نیشانداوە كە گرێدانێكی باشتر لەخاكەكەیدا بەدەست بهێن ،بۆیە ئەگەرچی عێراق لەقیرانەكانیدا دوور نییە كۆتایی بە نامۆبونی جەنگی نێو خۆیی ئەو هێزانە بێنێت كەدابەش بون بە سەرهەردولادا .
- بابەتەکانی تری کەمال محەمەد
کەمال محەمەد: سۆسیۆلۆژیای سیاسی و ھەڵبژاردن.
-كەمال محەمەد: هێرشەكانی توركیا و كۆنسێپتی شەڕ.
-كەمال محەمەد: كۆرمۆر و بەردەوامی درۆنەكان.
- All Posts