به‌هرۆز جه‌عفه‌ر: ئێران وه‌ك زلهێزێكى ناوچه‌یی و خۆڕاگر.
ئێران، ده‌وڵه‌تێكى قووڵ و، پیشه‌سازیی گه‌وره‌و، ئایدۆلۆژییایهكى ڕوون و، ستراتیجى ئابورییه‌كى خۆڕاگرانه‌یه:
یه‌كه‌م/ له ڕووى ئایدۆلۆژییه‌وه، ئه‌توانین بڵێین ئێران تاكه مه‌رجه‌ع و سه‌چاوه‌ى هه‌موو شیعه‌یه‌كه له جیهاندا، كه نزیكه‌ى 380 بۆ 400 ملیۆن شیعه له ئێران و عێراق و سوریا‌و لوبنان و ئه‌فغانستان و هیندستان و لیبیا و وڵاتانى دیكه‌دا هه‌یه. به‌ڵام هیچ كاتێك ناتوانین بڵێین سعودییه به‌ته‌نها نوێنه‌رى هه‌موو سووننه موسڵمانه‌كانى جیهانه، توركیا یان قه‌ته‌ر یان میسر ناتوانێت بانگه‌شه‌ى ئه‌وه بكات كه ڕێبه‌رایه‌تى جیهانى ئیسلامى سووننه مه‌زهه‌ب ئه‌كات. بۆیه ده‌ستكاریی كردنى عێراق كه پردى په‌ڕینه‌وه‌ى شیعه‌یه له ئێرانه‌وه بۆ سوریا‌و لوبنان و ناوچه‌كانى تر، ده‌ستكاریی كردنى ئیتنى و ئیتنۆگرافیاى ناوچه‌ى ڕۆژههڵاـى ناوینه به‌گشتى.
دووه‌م/ له ڕووى ئابورییه‌وه، نزیكه‌ى (40) چل ساڵێ ڕه‌به‌قه ئێران هه‌موو ئابڵوقه ئابوریی و سیاسى و دیبلۆماتیه جیهانیه‌كانى به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، چه‌ندین لوتكه‌ى جیهانى بۆ سزادانى ئێران خرایه گه‌ڕ، به‌ڵام ئه‌وه‌تا ئه‌بینینن هێشتا ئێران نه‌ك هه‌ر به پێوه وه‌ستاوه، به‌ڵكو فاكته‌رى به پێوه وه‌ستانى عێراق و سوریا‌و لوبنان و یه‌مه‌ن و زۆر وڵاتى دیكه‌یه. له به‌رانبه‌ردا ئه‌گه‌ر ته‌ماشاى ئابوریی توركیا یان هه‌ندێ وڵاتى دیكه‌ى ناوچه‌كه بكه‌ین، زۆربه‌ى جار به‌رگه‌ى ته‌نها یه‌ك لێدوانى ته‌له‌فزیۆنیان نه‌گرتوه‌و، به‌هاى دراوه‌كانیان داڕماوه‌و، وه‌به‌رهێنه ناوخۆییه‌كانیان وڵاته‌كه‌یان جێهێشتوه‌و… تادوایى.
سێهه‌م/ ئێران دووه‌مى یه‌ده‌گى غازى سروشتى جیهانى هه‌یه كه ئه‌كاته (18%) ى غازى سروشتى هه‌موو جیهان، جگه له یه‌ده‌گێكى زۆرى نه‌وت كه دوو هێنده‌ى یه‌ده‌گى نه‌وتى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكایه.
چواره‌م/ ئه‌گه‌رچى ئێستا باسى كه‌نداوى عه‌ره‌بى و گه‌رووى هورمز ئه‌كرێت، گوایه ئێران بونى سه‌ربازیی و ئه‌منى له‌و ته‌نگه‌به‌ره ئاوییانه هه‌یه، به‌ڵام له ڕاستیدا له (دیسه‌مبه‌رى 2016) ه‌وه ئێران كۆنترۆڵى گه‌رووى هورمزى به‌ده‌سته، كه نزیكه‌ى (40%) ته‌واوى كاڵا بازرگانیه‌كانى جیهان به نه‌وتیشه‌وه له‌و ته‌نگه‌به‌ره ئاوییانه‌وه تێپه‌ڕ ئه‌بێت.
پێنجه‌م/ به نیسبه‌ت كورده‌وه، ئێران خاڵى لاوازى له‌نێوخۆى خۆیدایه‌و، له رووى سیاسیه‌وه هیچ مافێكى ئه‌وتۆى به كوردى ئێران ڕه‌وا نه‌بینیوه. به‌ڵام له (گشت) دا ئه‌وه ئێران نییه زیاتر له 100 ساڵه مافه‌كانى كوردى زهوتكردوه، وڵاتانى خۆرئاوا‌و ئیمپریالیزم به‌رپرسیارى سه‌ره‌كین له‌و سه‌دان كاره‌ساته‌ى كه 100 ساڵى ڕابردوو كورد له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ى خۆیان چه‌شتویانه. گه‌وره‌ترین ڕێگرى به‌رده‌م ڕاگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى كوردستان له باشورى كوردستان توركیا‌و ئهمریكابون، له ئێستاشدا تاكه ده‌وڵه‌تێك ڕێگر بێت و زۆرترین باج بدات بۆ ئه‌وه‌ى كورد نه‌گاته سهردهریاى ناوه‌ڕاست توركیایه نه‌ك ئێران.
شه‌شه‌م/ كورد ئه‌بێت خۆى وا نیشان نه‌دات كه ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان دۆستى هه‌میشه‌یین. تازه‌ترین ڕووداو ئه‌وه‌بو كه ئه‌مریكا له سوریا كورده هاوپه‌یمانه‌كانى به جێهێشت و، خستنیه به‌رده‌م گه‌له گورگ و مورتهزهقهكانى داعش و سوپاى توركیا.
حەوتەم/ له ڕووى تیۆرییه‌وه، له ڕاستیدا ئیمپریالیزمى خۆرئاوایی به‌گشتى ئه‌و بیانوه‌یان داوه‌ته ئێران كه ده‌ست وه‌ربداته ناوچه‌كه، نه‌ك ئێران خۆى وه‌ك ڕۆبسێت و داگیركه‌رێك هاتبێته ناوچه‌كه یان سنوره‌كانى ده‌ره‌وه‌ى خۆى. ئه‌ى باشه فه‌ڕه‌نسا بۆچى (5) پێنج وڵاتى ئهفریكى داگیركردووه‌و، كه‌لتور و زمانه‌كه‌ى خۆى به‌سه‌را فه‌رزكردون و، ته‌واوى كانزاو سامانه بهنرخهكهشیان ئه‌بات و وڵاتهكانیشى تووشى قه‌یرانى مرۆیی كردونه‌ته‌وه (ته‌ماشاى كۆنگۆ یان كامیرۆن یان جه‌زائیر بكه‌ن). ئێران له عێراقه، ئه‌ى ئه‌مریكا له یه‌مه‌ن چى ئه‌كات؟! گۆشت بۆ لێقه‌وماوان ئه‌برژێنێت یان گۆشتى لێقه‌وماوان ئهبڕژێنێت؟. له مێژووییه‌كى كۆنتریشدا ئیسپانیا ئه‌مریكاى باشورى به‌ته‌واوى داگیركرد… كه عێراق دامه‌زرا “مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ” خۆى بڕواى به عێراق نه‌بو كه‌چى به زۆر به‌ریتانیه‌كان له‌سه‌ر حیسابى كورد و كوردستان و زۆرینه‌یه‌كى شیعه عێراقیان كرد به یه‌ك پارچه‌و كه‌مینه‌یه‌كى سووننه‌یان كرده فه‌رمانڕه‌وایان. ته‌نانه‌ت له‌مدواییه تا توانیان شه‌ڕى داعش یان به قاره‌مانه‌كانى كورد كرد، دواتر ئه‌م ئه‌مریكایه‌ى ئێستا میلیشیا شیعه‌كان به تیرۆریست ئه‌زانێ ئه‌وكات هاوپه‌یمانیان بو بۆ داگیركردنى كه‌ركوك و ده‌ركردنى كورد له‌شاره‌كه؟ له‌به‌رئه‌وه‌ى كۆمپانیاى بریتش پیترۆلیۆم له كه‌ركوك ده‌ستى به‌گه‌ڕان و توێژینه‌وه‌و كنه‌كردن كردۆته‌وه له (كه‌یوان) ى كه‌ركوك باره‌گایه‌كى مۆدێرن و ڕاقیان دروستكردووه، تا بۆ سه‌ت ساڵى ئاینده‌ش نه‌وت و سامانى ناوچه‌كه بۆخۆیان ببه‌ن. له‌ولاشه‌وه كۆمه‌ڵێ سیاسى و قاچاخچى كوردیی بنێرنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى نوێنه‌رایه‌تى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بكات له‌ناوچه‌كه‌دا…!
هەشتەم/ ئه‌مریكا (78) ملیار دۆلارى له ساڵى (2003) دا بۆ جه‌نگى عێراق سه‌رفكرد، نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له ڕ‌اپۆرتێكى دا ئه‌ڵێت: “به كه‌متر له نیوه‌ى ئه‌و پاره‌یه، ئه‌مانتوانى زامنى ئاوى شیرین بۆ هه‌موو تاكێكى گۆى زه‌وى بكه‌ین، ته‌ندروستى و خوێندن و خزمه‌تگوزارى باشیان پێشكه‌ش بكه‌ین. له‌كاتێكدا له‌كۆتایی (2003) دا قه‌رزه‌كانى سه‌ر ئه‌مریكا خۆى (7) تریلیۆن دۆلار بو، هه‌موو هاوڵاتیه‌كى ئه‌مریكى (24$) قه‌رزاربو. له كۆتایی (2019) به پێى ڕاگه‌یه‌ندراوى سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى -IMF قه‌رزى جیهانى گه‌یشتوه‌ته 188 تریلیۆن دۆلار، ئه‌م ژماره پێوانه‌ییه زیاتره له دوو هێنده‌ى كۆى به‌رهه‌مى هه‌موو جیهان، كه ئه‌گه‌ر به قه‌ڵه‌م و كاغه‌ز لێكى بده‌یته‌وه هه‌موو تاكێك له گۆى زه‌وى دا 24 هه‌زارو 500 دۆلار قه‌رزاره. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌و هه‌موو پاره زۆره بۆ كوێ چووه؟ ئێمه ئه‌م هه‌موو پاره‌یه قه‌رزارى كێین؟.
جیا له‌مانه، ئه‌وروپا به‌گشتى ئیمرۆكه پاشه‌كشه‌ى كردووه له‌داكۆكیكردن له مرۆڤایه‌تى و مافه‌كانى مرۆڤ، هه‌روه‌ك داڵده‌ى سه‌دان قاچاخچى و ساخته‌چى كاراكتهرى نافه‌رمى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى داوه.
پرسیاره گه‌وره‌كه ئه‌وه‌یه كێ جیهانى تووشى ئه‌وه كردووه كه مرۆڤ دابماڵرێت له ته‌واوى به‌هاو ئاكاره باڵاكان؟. كێ رۆحى له مرۆڤ سه‌ندۆته‌وه‌و كردویه‌تى به ماتریاڵ و كه‌ره‌سته‌یه‌كى په‌تى؟. بیێگۆمان جیهانى سه‌رمایه‌دارى و ته‌كنۆلۆژیا له به‌ر ئه‌وه‌ى بتوانن به ئاسانى مرۆڤایه‌تى ڕام و كۆنترۆل بكه‌ن. پرسیارێكى تر ئه‌وه‌یه كێ جیهانى تووشى داڕمان و قه‌یرانى دارایی كردۆته‌وه؟.