دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی خاپوركردنی 52 شوێن ئه‌كات كه گرنگن بۆ كه‌ڵچه‌ری ئێران.
شیكاریی: لوقمان غه‌فوور
له 3 تویتی یه‌ك له‌دوای یه‌ك، سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ، سه‌عات 4:52 ده‌قیقه‌ی دوانیوه‌ڕۆی 4ی جێنیوه‌ری، چه‌ند په‌یڤێكی بڵاوكرده‌وه ته‌واو جیاواز بوو له قسه‌كانی پێشووی. جگه له‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌مریكا له‌وه زیاتر نایه‌وێت گوێی له‌هه‌ره‌شه‌ی ئێران بێت، هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كرد كه 52 شوێن ئه‌كه‌نه ئامانج كه خاپوركردنی كه‌ڵچه‌ری ئێرانی تێدایه.
دۆناڵد تره‌مپ ده‌ڵێت: ئێران زۆر بێشه‌رمانه قسه ده‌رباره‌ی به‌ئامانجگرتنی هه‌ندێكی له‌بنكه و پێگه‌ی دیاریكراوی ئه‌مریكا ده‌كات وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌به‌رامبه‌ر رزگاربوونمان له‌جیهانی ئه‌و سه‌ركرده تیرۆریسته كه ئامانجی كوشتنی ئه‌مریكاییه‌كان و ئازاردانی چه‌ندانی تر بووه، هیچ كه‌سێك نكۆڵی له‌وه‌ناكات كه ئه‌و چه‌ندان كه‌سی كوشتووه له‌ژیانیدا له‌وانه سه‌دان خۆپیشانده‌ری ئیرانی. ئه‌و هه‌میشه ئاماده‌گی هه‌بووه بۆ لێدان له باڵیۆزخانه‌كه‌مان و ئاماده‌گی بۆ ده‌ستوه‌شاندن له چه‌ندینی شوێنی تردا.
له‌درێژه‌ی تویته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: ئێران هیچ نییه به‌ڵام چه‌ندین ساڵه كێشه‌یه. ئه‌م ئه‌ركه‌یان وه‌ك وریاكردنه‌وه داوا لێده‌كه‌م كه ئه‌گه‌ر هێرش بكه‌نه سه‌ر هه‌ر ئه‌مریكییه‌ك یان مومتهلهكاتهكانی ئه‌مریكا، ئه‌وا 52 شوێنی ئێرانمان ده‌ستنیشانكردووه بۆ لێدان (نیشاندانی ئه‌و 52 ده‌ستبه‌سه‌ركراوه ئه‌مریكییه‌یه كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له ئێران ده‌ستگیركراون) كه هه‌ندێكیان له ئاستێكی زۆر بهنرخدان بۆ ئیران و كه‌ڵچه‌ری ئیرانن، هه‌روه‌ها لێدانی ئه‌م پێگه‌و شوێنانه و ئێران خۆشی زۆر به‌خێرایی و به‌قورسی ده‌بێت. بۆیه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌وه زیاتر هه‌ڕه‌شه‌ی ناوێت!.
تویته‌كه قسه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا له میدیای ئه‌مریكیدا و هه‌ندێك به هه‌ڕه‌شه‌ی جددی و هه‌ندێكی تر به ترساندنی ئێرانی ده‌زانن. گومانیان له‌لا دروستبووه، سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ لێدانێكی كوشنده له ئێران بدات ببێته هۆی له‌ده‌ستدانی گیانی مه‌ده‌نییه‌كانی ئێران یان لێدان بێت له‌شوێنه كهڵچهرییهكان.
كۆلن كاهل راوێژكاری سیاسی و فه‌رمانبه‌ری پێشووی كۆشكی سپی و راوێژكاری جۆ بایدن جێگری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا نیگه‌رانه له‌م تویته‌ی سه‌رۆك تره‌مپ و پێیوایه كارێكی ئه‌سته‌نگه پێنتاگۆن بچێته ژێر باری بژارده‌كانی تره‌مپ-ه‌وه كه له‌نێویاندا شوێنی كه‌لچه‌ری ئێرانی له‌خۆگرتووه. ده‌شێت تره‌مپ گرنگی به یاساكانی جه‌نگ نه‌دات، به‌ڵام پلاندانه‌ر و پارێزه‌ری پێنتاگۆن گرنگی پێده‌ده‌ن و به‌ئامانجگرتنی شوێنی كه‌ڵچه‌ری تاوانی جه‌نگه.
هه‌رچی براین كلاس-ه سیاسه‌تمه‌دار و نوسه‌ری رۆژنامه‌ی واشنگتۆن پۆست و خاوه‌نی كتێبی به‌ناوبانگی: “چونێتی ساخته‌كردنی هه‌ڵبژاردن و تاغوتێكی راهێنراو”، ده‌ڵێت: هیوادارم هه‌موو كۆكبن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌كردنی تاوانی جه‌نگ له‌رێگه‌ی تویته‌ره‌وه كارێكی باش نییه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مجاره‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای رێگه‌ی حزبایه‌تی دابهشبوینهوه.
ئه‌م تویته‌ی كلاس كه دكتۆرای هه‌یه له فه‌لسه‌فه لهئۆكسفۆرد، وه‌ك وه‌ڵامێك وایه بۆ ئیلان گۆڵدنبێرگ كه نوسیه‌تی :”زۆرباشه! ئه‌مه رێگه‌یه بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی ئێران له‌و هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی ده‌یكات”.
گۆڵدێنبێرگ به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری ئاسایشی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته كه تایبه‌ته به مه‌سه‌له‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا.
گروپه توندڕه‌وه‌كانی تالیبان و رێكخراوی قاعیده رووبه‌رووی ره‌خنه‌یه‌كی توندبوونه‌وه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه كاتێك كه‌وته وێرانكردنی ئانقه‌ستی شوێنه شارستانییه‌كانی ئه‌فگانستان و به‌تایبه‌تیش په‌یكه‌ری ناوازی بودا له بامیان له ده‌مه‌ده‌می به‌ر له جه‌نگ دژی ئه‌فگانستان.
له پرۆسه‌ی ئازادكردنی عیراق-یشدا هه‌مان ره‌خنه رووبه‌رووی عیراقییه‌كان بۆوه كه نه‌یانتوانی مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی عیراق له به‌غدا بپارێزن و كه‌وته به‌ر شاڵاوی تاڵانی.
بۆیه ترسی زانایانی شوێنه‌وارناسی ئه‌مریكایی له‌وه‌یه به‌هۆی جه‌نگه‌وه ئه‌و شارستانییه‌ته به‌نرخه‌ی وڵاتی فارس له‌ناو بچێت. هه‌رچه‌نده مایكل هاوه‌ر مامۆستای شوێنه‌وارناس له زانكۆی جۆنز هۆبكنز له ویلایه‌تی میریلاند پێیوایه له جه‌نگدا هیچ زه‌مانه‌تێك نییه بۆ پاراستنی شوێنه‌واره‌كان، چونكه حكومه‌ت و رژێمه‌كان له پێناو مانه‌وه‌ی خۆیان زۆر شتی به‌نرخ خاپور ده‌كه‌ن.
ئه‌و بۆ گۆڤاری واشنگتۆن مۆنسلی نوسیویه‌تی:”به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی وێرانكردنی شوێنه كهڵچهرییهكان له‌كاتی ململانێ و جه‌نگدا به‌تاوانی جه‌نگ ئه‌ژمارده‌كرێت. بڕیاری 2347ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئیدانه‌ی وێرانكردنی نامه‌شروعی شوێنه شارستانییه‌كان ده‌كات له‌وانه شوێنه ده‌ستكرد و ئاینییه‌كان و تاڵانكردنی كه‌له‌پوری نه‌ته‌وه‌یی له مۆزه‌خانه و كتێبخانه و شوێنه دیاریكراوه‌كان”.
به‌ڵام دیڤێد بۆرباچ به توڕه‌ییه‌وه ده‌ڵێت: ئێمه هه‌ڕه‌شه له وێرانكردنی شوێنه كه‌لچه‌ری و مێژووییه‌كان ئه‌كه‌ین، ئامانجگرتنهكانمان به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا وه‌ك سزا وایه، به‌ڵام ئه‌م ئه‌چێته تاوانی جه‌نگه‌وه و ئێمه رێكه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تیمان ئیمزا كردووه كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌یه.
بۆرباچ پرۆفیسۆری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌تۆمی. له‌هه‌مانكاتدا ده‌رچووی كۆلێژی ده‌ریایی، روانیینی تایبه‌تی خۆی هه‌یه وه‌ك كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ نه‌ك به‌شدار له‌حكومه‌ت.
هه‌رچه‌نده تائێستا كۆشكی سپی هیچ لێدوانێكی نییه له‌سه‌ر تویته‌كه‌ی تره‌مپ، به‌ڵام به‌شێكی له شوێنه‌وارناس و مامۆستایانی ئه‌كادیمی نیگه‌ران كردووه.
له‌ساڵی 2016 دادگای باڵای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان بڕیاری دا به سزای زیندانیكردنی 9 ساڵ به‌سه‌ر توندڕه‌وێكی ئیسلامی كه مه‌زارێكی پیرۆزی له تمبكتۆ له مالی وێران‌كرد له‌ساڵی 2012.
به‌پێی راپۆرتێكی نیویۆرك تایمز ئه‌مه یه‌كه‌مین دادگایكردنی نێو ده‌وڵه‌تی بووه تائێستا له‌سه‌ر وێرانكردنی شوێنه شارستانییه‌كان جێبه‌جێكرا بێت.