شه‌ریف هه‌ژاری: كورد و دۆخه‌كه، كورد ده‌بێت چی بكات!؟
چه‌ند كاتژمێرێكه هه‌ندێك له ڕۆژنامه‌نووسه‌كانی فۆكس نیوز ده‌ڵێن: دوای بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كرێت ئه‌مریكا هێزه‌كانی له به‌غداوه بباته هه‌ولێر!
به‌ڵام چاوه‌ڕێم كرد، كه به‌رپرسێكی ئه‌مریكی لێدوان بدات. چونكه من دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر هه‌م له ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا و هه‌م له ئێن ئاڕ تییش وتم: ئه‌مریكا حسابی بۆ ئه‌و ئه‌گه‌ره كرووهو، له ئه‌گه‌ری بڕیارێكی وادا ئه‌مریكا حسابێكی ئه‌وتۆی بۆ ناكات. چونكه ئه‌مریكا حساب بۆ ئه‌م سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌ی عێراق ناكات. هه‌روه‌ها له‌و كه‌ناڵانه‌ی چاوپێكهوتنهكانیشم دا وتیشم: تایبه‌تمه‌ندی داگیركاریی ئه‌مریكی ئه‌وه‌یه ڕۆیشتنه خاكێكه‌وه لێی ناكشێته‌وه و، ئه‌مریكا هه‌ر چوار بژارده‌ی (شه‌قامی ناڕازی) و (دانوستان) و (كوده‌تا) و (هێنانی هێزی زیاتر)ی زۆر به ئاسانی به ده‌سته‌وه‌یه.
به‌هه‌رحاڵ، هه‌ر چاوه‌روان بووم، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر مایك پۆمپیۆ قسه‌ی كرد و، دوو خاڵی گرنگی وت:
یه‌كه‌م وتی: ئێمه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان ده‌پارێزین.
دووه‌م وتیشی: حكومه‌تی عێراق شه‌رعییه‌تی خه‌ڵكه‌كه‌ی له ده‌ست داوه!
كه‌وابو، تێفكرینه زانستییهكانم لۆژیكی هاتنه‌وه، هه‌م په‌رله‌مانی عێراق بڕیاره‌كه‌ی له ڕێی زۆرینه‌ی شیعه‌كانه‌وه ده‌ركرد و، هه‌م ئه‌مریكاش ئه‌یه‌وێت حسابێكی ئه‌وتۆ بۆ بڕیاره‌كه نه‌كات!
ئه‌یڵێمه‌وه: ئه‌م ململانێیه به‌شێوه‌ی كاتییش بووه‌ستێنرێ، هه‌ر ڕووده‌داته‌وه. چونكه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون!
بێ گومانیشم ئه‌مریكا ستراتیژی خۆی (ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌كیش خاوببێته‌وه یان خێرا ببێته‌وه) هه‌ر جێ به جێ ده‌كات.
كورد ده‌بێت بزانێت كه چی ده‌كات و خۆی بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان ئاماده بكات، كورد چی ده‌كات: جیایه له به‌یانامه و پرسه‌نامه و زه‌ماوه‌ند و… هتد!
كورد سه‌دان جاریش بڵێت: من له‌م پرسه‌دا بێ لایه‌ن ده‌بم، هه‌ر بێ-سووده و نامه‌نتیقییه. چونكه جیۆپۆله‌تیكی هه‌رێم ده‌كه‌وێته چه‌قی ئاگره‌كه‌وه. بۆ نمونه: ئێران له هه‌ردوو جه‌نگی یه‌كه‌م و دووه‌می جیهانیی دا بێ-لایه‌ن بوونی خۆی ڕاگه‌یاند. به‌ڵام له هه‌ردوو جه‌نگه‌كه‌دا داگیركرا، بۆچی!؟ چونكه جیۆپۆله‌تیكی ئێران وای ده‌خواست كه زلهێزه‌كان داگیری بكه‌ن!
بۆیه سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد ده‌بێت ئه‌جێندا و ته‌واوی بژارده‌كانی ئاماده‌بێت.
هه‌ر له‌وه‌ی به‌نھێنیی داوای سیستمی موشه‌كی پارێزراو بكات، تا ده‌گات به‌نھێنیی سه‌ردانكردنی كنسوڵخانهكانی (ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا و ئه‌مریكا).
حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نانه‌ت ده‌بێت حساب بۆ داوده‌رمان و خۆراك و هتد وه‌ك ئه‌گه‌رێك بكات. خۆ گه‌ر هیچیش ڕوونه‌دات. ئه‌وا حكومه‌ت هیچ زه‌ره‌ر ناكات.
ئه‌كرێ به گوتار بڵێت: من بێ-لایه‌نم. به‌ڵام وه‌ك وتم: مه‌نتیقی جیۆپۆلهتیكهكهی وا ده‌كات گه‌ر به بێ-لایه‌نیش خۆی ڕابگه‌یه‌نێت، هه‌ر له ئه‌گه‌ری شه‌ڕ و ململانێ دا ناتوانێت خۆی بپارێزێت. بۆیه گرنگه ئاماده‌سازی بۆ هه‌موو بژارده‌كان بكات و، داوای پاراستن و سیستمی موشه‌كیی و ده‌رمان و خۆراك به‌نهێنیی بكات. به‌ڵام به ئاشكرا شتێكی تر بكات!
ئه‌بێت سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد عه‌قڵیان هه‌مو بژارده و ئهجێنداكان بخوێنێته‌وه‌و ئاماده‌سازی بۆ بكه‌ن! ئه‌گه‌ر هیچیش ڕووی نه‌دا، خۆ هیچ زه‌ره‌ر ناكه‌ن!
شه‌ریف هه‌ژاری: خوێندكاری دكتۆرا له دبلۆماسییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی به‌ریتانیی.