شێرزاد شێخانى: هه‌لێكى زێرين بۆ راگه‌ياندنى ده‌وڵه‌تى كوردى.
به‌هه‌موو پێوه‌رێك جه‌نگى نێوان ئه‌مريكا وئێران دهستيپێكردوهو هه‌ردوولا كار له‌سه‌ر خۆشكردنى مه‌يدانى شه‌ڕه‌كه ئه‌كه‌ن كه به‌پێى ئاماژه‌كان عيراق ئه‌بێته گۆڕه‌پانى سهڕهكى جه‌نگى داهاتووى ئه‌م دوو زلهێزه.
له‌دواى حهماقهتى ميليشياكانى شيعه به هێرشكردنه سه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌مريكا له‌به‌غدا، گۆڕانكارييه‌كى دراماتيكى لهههڵوێستى ئه‌مريكا به‌رامبه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتى شێعه له‌عيراق و ناوچه‌كه‌ش هاتۆته ئاراوه . به‌تايبه‌ت ئه‌مريكا ياده‌وه‌رييه‌كى زۆر تاڵى له‌گه‌ڵ هێرشكردنه سه‌ر باڵوێزخانهكهيان له‌تارانى ساڵى 1979 دا هه‌يه كه له‌برى شكستى هێرشى سه‌ربازه‌كانيان بۆ ئازادكردنى بارمته‌كان له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆكى ئه‌مريكى جيمى كارته‌ر، ئه‌مريكا باجێكى زۆر گهورهيدا و شه‌رمه‌زارى دونياش بوو كه نه‌يتوانى بارمته‌كانى خۆى له‌و باڵوێزخانهيهدا رزگار بكات، باجه گه‌وره‌كه‌ش به‌سه‌ر سه‌رۆكى ئه‌وساى ئه‌مريكا جيمى كارته‌ردا شكايه‌وه، كه ويلايه‌تى دووه‌مى لهكييس چوو. بۆيه ئه‌مريكا نايه‌وێ جارێكيتر له‌سه‌رده‌مى ترامپدا تووشى هه‌مان شكست ببێته‌وه كه ئێستا خه‌ريكى هه‌ڵبژاردنه بۆ ويلايه‌تى دووه‌مى.
به‌م پێێه‌ش ئێستا ئه‌مريكا كار له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌كات كه دۆسيه‌ى ئێران به‌يه‌كجارى حه‌سم بكات به تايبه‌تيش دواى ئه‌وه‌ى بۆى ده‌ركه‌وت كه هێزى شيعهو ميليشياكانيان به‌ته‌واوى شكاندويانه به‌لاى ئێرانداو له‌هه‌ر رووبهرووبوونهوهيهكى داهاتوشدا شه‌ڕى ئه‌مريكاى بۆ ئه‌كه‌ن.
ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن كه ئيتر ئه‌مريكاش بێزار بوه له نفووزى ئێران له‌ناو عيراق و ناوچه‌كه‌شدا، به‌تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى ئێران به‌به‌رده‌وامى په‌لامارى به‌رژه‌وه‌ندى و هاوپه‌يمانه‌كانى ئه‌مريكا ئه‌دات، ديارترينيان، بۆردومانى كۆمپانياى ئارامكۆى سعودى و، پڕچه‌ككردنى حوسييه شيعه‌كانى يه‌مه‌ن و، هاوكارييه‌كانى بۆ حزبوڵڵاى لوبنانى و، رۆڵى گه‌وره‌ى له‌پاراستنى ده‌سه‌ڵاتى به‌شار ئه‌سه‌د لهسورياو، هه‌ڕه‌شه‌كانى بۆ گه‌رووى هورمز و كه‌شتييه نه‌وتيه‌كان، ئه‌مانه به‌گشتى زه‌نگى مه‌ترسى بوون بۆ ئه‌مريكاى ترامپ كه سه‌رۆكێكه زۆر جياواز له‌وانى پێش خۆى. ئه‌و هيچ حيسابێك بۆ راى گشتى ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌و، ته‌نانه‌ت ناڕهزاتييهكانى ئيداره‌كه‌ى خۆيشى ناكات وعهقلى به‌چى بشكێت ئه‌و ئه‌كات .
به‌پێى لێدوانه‌كانى ترامپ و سه‌رانى ئيداره‌كه‌ى باردۆخێكى زۆر سه‌خت چاوه‌رێى عيراق ئه‌كات، به‌تايبه‌تيش دواى ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى شيعه به‌ته‌واوى خۆيان خسته ناو ئهجيندا دوژمنكارييه‌كانى ئێرانه‌وه دژ بهئهمريكا.
بڕياره‌كه‌ى په‌رله‌مانى عيراقيش به‌ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مريكا، ئه‌گه‌ر چى له‌رووى ياساييه‌وه هيچ به‌هايه‌كى نيهو نابێته هۆى وه‌ده‌رنانى ئه‌م هێزانه، به‌ڵام بڕياره‌كه خۆى له‌خۆيدا له‌رووى مه‌عنه‌وييه‌وه كارێكى دوژمنكارانه بوو به‌رامبه‌ر بهئهمريكا، به‌تايبه‌ت ئه‌مريكا چاوه‌ڕێى ستايش و شوكرانه‌ى عيراق و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى بوو كه نه‌يهێشت عيراق وه‌كو ده‌وڵه‌ت له‌ناو بچێت و شه‌ڕى گه‌وره‌ى دژى داعش وتيڕۆريستهكان كرد‌و پارهيهكى زۆريشى له‌و پێناوه‌دا خه‌رجكرد كه خۆى لهتريليۆنێك دولار ئه‌دات. جگه له‌وه‌ى ئه‌مريكا چاوه‌رێى ئه‌وه نه‌بوو هێزه شيعه‌كان تا ئه‌و رادهيه هاوپه‌يمانى گه‌وره‌ترين دوژمنه‌كانى بن له‌ناوچه‌كه‌دا كه ئێرانه، چونكه ده‌سه‌ڵاتى شيعه لهعيراقى دواى روخانى سه‌دام فه‌زڵه‌كه‌ى بۆ ئه‌مريكاو حاكمه‌كه‌ى بۆل برێمه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و سه‌ركردانه‌ى ئێستاى عيراقى له زهلكاوهكانى خوارووى عيراق و وڵاتانى ده‌وروبه‌ر هێنايهوهو له‌سه‌ر سێنييهكى زێردا ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى عيراقى پێ به‌خشين.
ئێستا ئه‌مريكا كار له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌كات كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته مه‌زهه‌بى وئايينيهى عيراق كۆتايى پێبێنێ. چونكه به‌هيچ شێوه‌يه‌ك متمانه‌ى به‌م سه‌ركردانه‌ى ئێستا نه‌ماوه. يان ئه‌وه‌تا كوده‌تايه‌كى عه‌سكه‌رى ئه‌نجام ئه‌دات، ياخود جدييتر دێته ناو خۆپيشاندانه‌كانى ئێستاى عيراق وهاوكارييان ئه‌كات، ياخود لانيكه‌م به گه‌مارۆى ئابوورى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌ناو ئه‌بات به‌تايبه‌ت كه ئێستا شه‌قامى عيراقيش له‌ئه‌نجامى قه‌يرانى ئابوورى و بێكارى وگه‌نده‌ڵى ووروژاوه‌و، له‌دژى ده‌سه‌ڵاتى ئايينى ونفووزى ئيرانيش رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام.
به‌هه‌موو پێوه‌رێك ده‌سه‌ڵاتى شيعهى ئێستاى عيراق كۆتايى پێهاتوه‌و، ئێستا كاتى ئه‌وه‌يه ئه‌و هه‌له زێرينهى هاتۆته پێشه‌وه سه‌ركردايه‌تى كورد ئيستغلالى بكات بۆ هێنانه‌دى خه‌ونى سه‌ربه‌خۆيى بوون.
كاتێك سه‌ركردايه‌تى كورد لهئانو ساتێكى نه‌گونجاودا ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى ساز كرد‌و ، گوێى لهداخوازييهكانى وڵاتانى ده‌ره‌وه نه‌گرت و ريفراندۆمهكهش به‌هۆى نه‌بوونى پشتگييرى نێوده‌وڵه‌تى شكستيهێنا. ئێستا هاوكێشه‌كان گۆڕاون . خودى ئه‌مريكا وهاوپهيمانهكانيشى له‌و قه‌ناعه‌ته‌ن كه‌وا عيراق به‌مشێوه‌ى ئێستا به‌ڕيوه ناچێت و تاكه چاره‌سه‌ريش ههڵوهشاندنهوهيهتى، ئه‌ويش ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى شيعه لهعيراقدا بچووكتر بێته‌وه. بايكۆتى كورد وسوونه‌ش بۆ دانيشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مانى عيراق باش‌ترين هه‌ڵويستى سياسى بوو كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستى ئه‌مريكا يهكيانگرتهوه، بۆيه ئێستا ئه‌مريكا كورد‌و سوننه‌ش به هاوپه‌يمانێكى راستهقيينهى خۆى ئه‌زانێ لهعيراقدا . هه‌ڵبه‌ت ئه‌مريكا وئيدارهكهى ئه‌وه‌نده گێليش نين عيراق به‌جێ بێڵن بۆ ئه‌وه‌ى ببێته پاروويه‌كى چه‌ور بۆ ئێران، راسته ئه‌مريكا زۆر بێزاره له‌هێزه عيراقيه‌كان به‌ڵام ئه‌وه‌نده به‌رژه‌وه‌ندى لهعيراقدا هه‌يه كه نه‌توانێ به‌يه‌كجارى ده‌ستبه‌ردارى بێت، بۆيه لانيكه‌م هه‌وڵئه‌دات شوێنپێيهكى لهعيراقدا بهێلێته‌وه، هه‌م بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى خۆى و هه‌ميش بۆ ململانێيهكانى له‌گه‌ڵ ئيران و پاراستنى ئهمنيهتى ئيسرائليش.
ئێستا كاتێكى زۆر گونجاوه سه‌ركردايه‌تى كورد كار بۆ يهكههڵويستى ناوخۆيى بكاته‌وه‌و، بهجيدى وراستگۆيانه هه‌وڵبدات كورد سوود له‌م ده‌رفه‌ته وه‌ربگرێ ئه‌ويش له‌رێگه‌ى:
1- دامه‌زراندنى هاوپه‌يمانييه‌كى به‌هێزو راستىهقيينه به‌بێ په‌راوێزخستنى هيچ لايه‌نێك و هه‌ڵبژاردنى سهركردايهتيهكى ده‌سته‌جه‌معى بۆ ئه‌م هاوپه‌يمانييه .
2- جوڵه‌كردن له‌سه‌ر ئاستى نێو ده‌وڵه‌تى و ئيقليمى بۆ په‌يداكردنى پشتگييرى راگه‌ياندنى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان.
3- هه‌وڵدان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ى سوننه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى بێنه ناو سنوورى ده‌وڵه‌ته چاوه‌ڕوانكراوه‌كه ، ئه‌گه‌ر نا پشتگييرى كردنيان لهراگهياندنى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى خۆيان .
ئه‌مانه به‌گشتى ئه‌ركى سه‌ره‌كى ئه‌و سهركردايهتيه داهاتوه ئه‌بێ به‌مه‌رجێك ديسان سه‌رانى پارتى له‌ئێستاوه شه‌ڕ له‌سه‌ر سه‌ركردايه‌تى ومهرجهعييهتى ئه‌و هاوپه‌يمانييه نه‌كه‌ن و هه‌وڵى خۆ فه‌رزكردن به‌سه‌ر ئه‌وانيتردا نه‌ده‌ن، با كاره‌كه جارێ ده‌سته‌جه‌معى بێت دواتر له‌رێگه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه كێ برديه‌وه با ئه‌و ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست.
پارتى فرسه‌تى زۆر گه‌وره‌ى له‌ده‌ست ئه‌م ميللهته داوه بۆ گه‌يشتن بهسهربهخۆيى ، ئه‌مجاره بۆ يه‌كجاريش بێت با جدييتر كار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بكات، پێموايه هه‌موو هێزه سياسيى وميللهتهكهشمان ئه‌مجاره پشتگييرى ئه‌كه‌ن بۆ گه‌يشتن به‌م خه‌ونه .. ئێستا بارودۆخه‌كه له‌باره با ئه‌و فرسه‌ته زێرينهيهشمان لهكييس نه‌چێ چونكه جارێكيتر دووباره نابێته‌وه.
- Latest Posts by شێرزاد شێخانی
شێرزاد شێخانی: ئاشبەتاڵ بە ئاشبەتاڵ.
-شێرزاد شێخانی: ئایا بایکۆتی هەڵبژاردن چارەسەرە؟
-شێرزاد شێخانی: پەرلەمان و فەعۆیەکانی پارتی.
- All Posts