عوسمان عومەر: خوێندنەوەیەک بۆ پلانى تیرۆرکردنى قاسم سولەیمانى.
قاسم سولەیمانى یەکێک لەپایەبەرزترین ژەنەرالەکانى سوپاى پاسداران و فەیلەقى قودس، خامەنەئى زۆرجار بە شەهیدى زیندوو ناوى دەبرد. هەرگیز لەوباوەرەدا نەبووە ڕۆژێک ئەمریکیەکان ببنە فریشتەى روح کێشانى، کە پێشتر لە ئۆکتۆبەرى سالى 2019 لەچنگى تیرۆرکردن لەلایەن مۆسادى ئیسرائیل رزگارکراوە بەپێى ووتەى یونى کورى مناحیم رۆژنامەنوس و لیکۆلەرى ئیسرائیلى, لە وتارێک دابەناوى پوچەلکردنەوەى تیرۆرى قاسم سلیمانى ماناى ئەوە نییە، کە سەرکەوتو و رزگارى بووە لەچارەنوسى خۆى. لەتشرینى یەکەمى سالى 2014 و کانونى یەکەمى 2015, ئەوەى سەیرە ئەمریکیە دۆستە هەرە نزیکەکەمان, خۆیان ئەو ژەنەڕاڵە سێبەرەى لەچنگ ئیسرائیلیەکان رزگار کرد.
قاسم سولەیمانى, یەکێک بوو لەگەورە تاوانکاران و مەترسى دارتر لە زەرقاوى و بنلادن و بەغدادیش, حاکمى فیعلى وحوکمڕانى عیراق و عەقلى حوکمڕانى شیعە بوو لەعیراق, حوکمڕانانى عیراقى وەک داشى دامە هەڵدەسوراند, لەسەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران وپارتە سیاسیەکانیش, سولەیمانى بەستراتیژیەتى تولە سەندنەوە لەگەلى عیراق لەپاى جەنگى هەشت سالەیان لەگەڵ ئێران کارى دەکرد, بارى ئابورى و ژێرخانەکەى تێکدابوو, یەکێک بوولەوانەى کارى دەکرد بۆ تەواوکردنى هیلالى شیعى لە عیراق و سوریاو لوبنان و تەنانەت یەمەنیش. یەکێک بوو لە هەڵگیرسێنەرانى شەڕى تایەفى, دوژمنى سەرسەختى کورد و کارى دەکرد بۆ هەلوەشاندنەوەى فیدرالەیەت لە دەستورى عیراق. بەراى من گەر نەکوژرایە دەبوایە وەک تاوانکارى جەنگ بدرێتە دادگاى نێودەولەتى.
ئەو ماوەیەى لەسەرەوە ئاماژەم پێدا , ئەو یاریزانە ئێرانیە کە بەئاشکراو بێ ترس, سەردانى هێزى پێشمەرگەو وێنەى لەگەل فەرماندەکانى دەگرت کاتێ بەشدار بون لەشەر دژى داعش لەشەرگەکان,دواتر وێنەکانى بلاوبۆوە لەگەل میلیشیاکانى حەشدى شەعبى بەتایبەت لەشەرەکانى تکریت و جرف الصخر کە خۆى سەرپەرشتى شەرەکانى دەکردو پلانى بەرگرى بەسەرپەرشتى خودى خۆى, جگە لەسەردانەکانى بۆ سوریا و پلانى و وەستانى دژى بەرهەلستکارانى رژێمى بەشار ئەسەد.
بە ووردى کەس نازانێ کەى مۆساد بڕیارى لەناوبردنى ئەو ژەنەرالەى پایە بەرزەى داوە,بەلام رۆژنامەى کوەیتى کوەیتى پەیوەندى ڕاستەوخۆیان لەگەل سەرچاوەبالاو پایەبەرزەکانى ئیسرائیل هەبوە بەبەلگەى سەلمێنراو کە تایبەتە بەکاروبارى ئیران و عیراق و ئیسرائیل ئەوەیان دەرخستوە کە بڕیاردراوە لە یەکێ لەسەردانەکانى سولەیمانى بۆ نزیک دیمەشق ولەوێ تیرۆرى بکەن بەلام هەندێ سەرچاوەى ئیستیخبارى لە واشنتۆن, کاتى خۆى ئاگادارى ئێرانیەکانیان کردەوە بێ ناوهێنانى سەرچاوەکەیان, چونکە هەندێ لەوانە پێیان وابوە کە ژەنەرال سولەیمانى توانیویەتى پێشرەوىەکانى ڕیکخراوى دەولەوتى ئیسلامى(داعش) بوەستێنێ وڕابگرێ, تیرۆرکردنى دەبوە هۆى تیکچونى کارەکانى 9 ساڵ لەگفتوگۆ سەبارەت پەیماننامەى ئەتۆمى کە لەسالى 2015 مۆرکرا وهەروەها پێیان وابوە کارى تیرۆرەکە دەبوە هۆى تیکچونى پەیوەندیەهەوالگریەکانى ئەمریکى و ئیسرائیلەکان.
بنیامین نەتەنیاهوى سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل کەوتبوە کیشەو گرفت لەگەڵ ئیدارەى ئەمریکا, ئوباما لەسەر رۆیشتن بووە چونکە کاتى سەرۆکایەتى تەواو ببوو, ئیسرائیلیەکان گەیشتنە ئەوەى تیرۆرکردن تاکە ڕیگە نیە بۆ لەناوبردنى دوژمنەکانیان و ڕاوەدونانیان لە خۆرهەلاتى ناوەراست بۆیە نەتەنیاهو لەگەل (ئەفیف کوتشافى سەرۆکى ئەرکانى سوپاى ئیسرائیل ویوسى کوهین بەریوەبەرى موساد, بەرنامەیەکیان دارشت لەراگەیاننەکانەوە بۆ ناوزراندنى سولەیمانى و ناشیرینکردنى لاى گەلى ئێران وناشیرینکردنى لاى خامەنەئى تا لاى بدات لەکارەکەى. هەندێ لەسەرچاوە هەواڵگریەکانى ناو ئیسرائیل چەند لیژنەیەکیان پێکهێنا لەسالى 2016 لەڕیگەى چەند پێگەو سایتى ئیلیکترۆنى وا لەراى گشتى ئیران بگەیەنن کە قاسم سولەیمانى هۆکارى قەیرانە ئابوریەکانى ئیرانە بەهۆى ئەو کارە فراوانانەو دروستکردنى ئەو تۆڕانەى سەر بەقاسم سولەیمانین لە سوریا ولوبنان وعیراق و یەمەن ئەوەش ئۆبالێکى قورسى دارایی خستۆتە سەر گەلى ئیران و بودجەى ئێران.
دواتر بۆ ئیسرائیلەیەکان روونبۆوە و لاى گەلى ئێرانیش ئاشکرا بوو کە سولەیمانى بێ فەرمانى خامەنەئى هیچ هەنگاوێکى نەناوە, ئەو دژایەتى کردنەى جولەکە بۆ قاسم سولەیمانى لەریگەى راگەیاندن و پیگەو سایتەکان هیچى نەکرد بەلکو پەیوەندى نیوانیان لە گەل خامەنەئى بەهێزتر کردو, واى خستە مێشکى خامەنەئیەوە کە ستراتیژیەتى خۆى بەرامبەر ئیسرائیل بگۆرێ وهەرکاتێ ئیسرائیل دەستێک بوەشێنێ ئەوانیش لەبەرامبەردا دەستێکى لێ بوەشێنن بەشێوەیەکى خێرا نەک هەرقسەکردنبێ.
دواى ئەوەى دونالد ترامپ بەسەرۆکى ویلایەتە یەکگرتوەکان هەلبژێردرا, ستراتیژیەتى ئەمریکیەکان لە گەل ئێران گۆڕدرا لە جیاتى لیکگەیشتن, هەولى گۆڕینى رژێم و لادانى روحانى گرتە بەر بۆماوەى 3 سال, ئێرانى گەراندەوە خالى سفرو دواى ساڵ نیوێک پەیماننامەى ئەتومى هەلوەشاندەوە ولە نیسانى 2018 سوپاى پاسدارانى وەک رێکخراوێکى تیرۆریستى ناساند, لەنیسانى سالى 2019 ش توندترین فشارى خستبوە سەر ڕژێمى ئاخوندى ئەویش ئابلوقەى ئابورى توند پەیرەوبکرێ دژیان.
دواى ئەو سێ ساڵ گرژو ئالۆزیەى نێوان جولەکەو ویلایەتەیەکگرتوەکان لەسەر سولەیمانى گەیشتنە ئەو باوەڕەى کە سولەیمانى مەترسیە و دژى بەرژەوەندیەکانیانە و سى ئاى ئەى گلۆپى سەوزى بۆ مۆساد هەلکرد کە قاسم سولەیمانى تیرۆربکرێ گەر پێیان بکرێ.
بەگوێرەى زانیاریەکان ئیسرائیلەکان و ئەمەریکیەکان لەهەلس وکەوتەکانى سولەیمانى زۆر بێزار بون, ئیسرائیلەیەکان و ئەمەریکیەکان هەر تەنها نەبون لەو کارە بەلکو بەپێی رۆژنامەى نیویۆرک تایمز سالى 2017 لەکۆبونەوەیەک دا سعودیەکانیش بەشدار بوون, لەوکۆبونەوەیە باس لەچەند کارێکى تیرۆرکراوە بۆ هەندێ لەسەرانى رژێمى ئیرانى وبەناو ناوى قاسم سولەیمانى هێنراوە, بۆیەش لە ئەیلولى ساڵى 2018 تیمێکى هاوبەش لە دژە تیرۆرى هەردولایان واتە سعودیەکان و ئەمریکیەکان بەهاوکارى مۆساد ویستیان لەناوخاکى عیراق کاتێ لە بغداوە جولەى کرد بۆ پارێزگاى سەلاح الدین, ئۆتۆمبیلێکى زرێپۆشى بەمین چێنراو کە بریار بوە لەنزیک ئۆتۆمبیلەکەى سولەیمانى بتەقێنرێتەوە بە فیعلى تەقێندرایەوە بەلام سولەیمانى لە رێگا 3 جار ئۆتۆمبیلەکەى گۆڕى بوو,چەند فەرماندەیەک لە یاریدەدەرانى بەرکەوتن و زیانى گیانى زۆرى تێدا رووى داو وخۆشى سەلامەت دەرچوو.
ئەم هەولەى تیرۆرکردنەى بەتەواوى وجدیەت لەلایەن ئیسرائیلیەکان گرنگى پێدرابوو ,دواى هەلکردنى چراى سەوز بۆیان, هەوهەلەکانیان بەردەوام بوو, 3 مانگ بەر لەئیستا,کاتێ حسینى تالیبى سەرۆکى دەزگاى هەوالگرى سوپاى پاسداران ئەوەى ئاشکرا کرد توانیویان 3 کەس بگرن کە ویستویانە ئەوشوینە مینرێژ بکەن کە سولەیمانى بەنیاز بوە بچێتە سەردانى لەکاتى یادى سالانەى عاشورا, لەبەیاننامەکەى هاتوە ئەو هەولێکى ئیسرائیلەیەکانە بەهاوکارى چەند وولاتێکى عەرەبى.
دواى ئەم ڕوداوانەى عیراقى ئەم دواییە,هێرشى موشەکى بۆ سەر بنکەى کەى وەنى نزیک کەرکوک لە 29ى مانگى 12, کە خانەنشێنێکى ئەمەریکى تیدا کوژراو, دواى ڕۆژیک لە بوۆردومانکردنى بنکەکانى حەشدى شەعبى و کوژران و بریندار بونى زیاتر لە 70کەس, بریارى ئابلوقە دانى بالوێزخانەى ویلایەتە یەکگرتوەکان لەبەغدا بەفەرمانى حەشدى شەعبى.
مێردەزمە یا مۆتەکە دووجار نابینرێ
لە ئەدەبیاتى کارەساتە سیاسیەکانى ویلایەتەیەکگرتوەکان, چەند هیمایەیەکى کەمى دیار دەردەکەوێ, وەک زیندەخەو یا مۆتەکە,رێگەنادرێ جارێکى دیکە دووبارە ببنەوە, یەکێ لەوانە بارمتەگرتنى دبلۆماتکارە ئەمریکیەکانە لە تاران لە تشرینى دووەمى سالى 1979 وکاتێ خەلکى ڕاپەریو خۆیان کوتایە بالوێزخانەکەو 52 کەسیان بەبارمتە گرتو دواتر, چەند پەرچەکردارێکى لێکەوتەوە, ئەو ڕوداوە بیرەوەریەکى تاڵى لەبیروهزرى ئەمریکیەکان دا جێهێشتوە, سەرەتا سەرۆک جیمی کارتر ویستى بەدبلۆماسیەت و کارى مرۆڤانە بارمتەکان ئازاد بکات ودەستپێکردنى گفتوگۆ, بەلام وەلامى ئێرانیەکان ئەوەبوو چەندین بەلگەنامەو دیکومەتى نهێنییان لە بالوێزخانەکە بەردەست کەوت وسەبارەت بە هەوالگرى ویلایەتە یەکگرتوەکان و بەریتانیەکان ودواتر چاپکردن و بلاوکردنەوەى, تا کار گەیشتە ئەوەى ئۆپەراسیۆنێکى سەربازى لە نیسانى سالى 1980 بەناوى چرنوکى داڵ ئەنجام بدرێ بۆ رزگارکردنى بارمتەکان ئەویش سەرکەوتو نەبووپاش تێکشاندنى دوو فرۆکە و کوژرانى 8 سەرباز, ویلایەتە یەکگرتوەکان بەچاوى وولاتێکى جیهانى سێیەم سەیر دەکرا, هەربۆیەش کارتەر لە هەلبژانەکان سەرکەوتنى بەدەست نەهێنا, رۆنالد ریگن بوە سەرۆکى ویلایەتەیەکگرتوەکان.
هەبۆیەشە ئەمەریکیەکان بیرەوەریەکى تالیان دێتەوە یاد کاتێ دەست دەبرێ بۆ کونسولخانەکانیان لە خۆرهەلاتى ناوەراست لە هەر شوێنیک بێ, بەتایبەت کوسولخانەى ئەمەریکى لەناوچەى سەوز لە بەغدا,بۆیە بیروهزرى ترامپ و ڕاوێژکارانى بۆ لاى ئەوە چوبێ, دواى بۆردومانێکى چڕى بارەگاکانى حەشد, کاتێ راپۆرتەکان ئاماژەیان بەوەدا کە کونسولخانەکەیان لەشەوى سەرى ساڵ لەلایەن سەدان کەس لەهەواداران و لایەنگران و ئەندامانى حەشدى شەعبی کەسانى دیکەوەپێگەیشت، بەتایبەت بەبەرچاوو بونى هێزەپارێزرە عیراقیەکان و کە بەرپرس بون لەکارى پارێزگارى, خۆپێشاندەران توانیان بەربەستى ناوچەى سەوز ببڕن و بگەنە کونسولخانە بێ هیچ بەرپەچ دانەوەیەک و بوە هۆى گرژى و ئاڵۆزى پەیوەندیەکانى عیراق و ئەمریکا و قاسم سولەیمانیش ماوەیەکى زۆربوە لە بەغدا بوە بە پێى زانیاریەکانیان پێش لەناوبردنى, لەراستى دا ترامپ ناچاربوو ئەو بریارە بدات بۆ لەناوبردنى سولەیمانى، چونکە هەلویستەکانى هەمیشە ناجێگیرى پیوە دیار بوە بەرامبەر ئێرانیەکان و بەتایبەت دواى خستنە خوارەوەى درۆنە ئەمریکیەکە لەجۆرى RQ-4 Global Hawkگەورەترین فرۆکەو گرانبەهاترین فرۆکەى هێزى ئاسمانى ئەمریکا بوو, نرخەکەى دەگاتە 150 تا 200 ملیۆن دۆلار.
لەو رۆژەدا کۆبونەوەیەکى پڕ گفتوگۆ و چەندزچون لە کۆشکى سپى ئەنجامدرا لە نیوان ڕاوێژکارانى ترامپ و پنتاگۆن, کە پێویستە کارێکى بەرپەچ دانەوەى خێراوتوند دژى ئێران بیگیریتە بەر, لەئەنجام دا گەیشتنە ئەوەى ئەوەى کردەیەکى خێراى موشەکى چڕ ئەنجامبدرێ پێش بەرەبەیان, بۆیە, کەشتى گەلەیان جولاند و فرۆکەکان کەوتنە فرین هەندێ کەشتى گەیشتنە گەروى هورمز و جێگیر کران, چاوەروانى ئەوە بون بزانرێ ئێرانیەکان چ پەرچەکرداریک ئەنجام دەدەن بەلام دواى 10 خولەک ترامپ فەرمانى دەرکرد بەوەستانى ئەو کارە, هەرچى فرۆکەو کەشتى هەبوو هاتبونە ناوچەکە گەریندرانەوە شوێنەکانى خۆیان ئەوەش جێى سەرسوڕمانى هەموان بوو….کەس نازانێ بۆچى ترامپ ئەو بڕیارەى دا, ئایا لە پەرچە کردارى فراوانى ئیرانیەکان ترسا لەناوچەکەو ناچارببێ لەکەندا و رووبەڕوى کاریکى سەربازى ببنەوە لەگەڵ ئێرانیەکان ؟ دواى ئەوە لیدوانێکى زۆر سەیرى لە راگەیاندنەکان بلاو کردەوە تێیدا هاتبوو, ئەوە کاریکى سەرشێتانەى کەسێکى نەزان و نەفام بیت, دواتر هێزە دژە ئاسمانیەکانیەکانى ئەمریکا درۆنێکى ئێرانییان خستە خوارەوە لە تەمموزى 2019 , بارودۆخەکە هیور کرایەوە, بەلاى هەندێ ژەنەرالى پنتاگۆن و هەندێ سەکردە هەوالگریەکانى ئەمریکا ئەوە هاندەرى ئێرانیەکان بوو کە لە ئەیلول دا هیرش بکەنە سەر کۆمپانیاى ئارامکۆ, هەرچەندە بەلگەى فەرمى لەبەردەست نەبون بەتێوەگلانى ئیرانیەکان بەلام واشنتۆن و ریاز چاک دەیانزانى دەستى ئیرانیەکانى لەگەلە.دواى هێرشکردنە سەر کەى وەن لەکەرکوک بە 30 موشەک و کوژرانى خانەنشینێک چەند سەربازێکى عیراقى و بریندار بونى چەند سەربازێکى ئەمەریکى, بۆیە ترامپ ئامادە نەبوو, هەمان هەلویستەکانى پێشوى دوبارە بکاتەوە, بۆیە بڕیارى دا هێرشێکى ئاسمانى بە فرۆکەى F-15E Strike Eaglesکرایە سەربارەگاکانى حەشد و زیاتر ئامادە نەبوو نەرمى لەگەل ئێرانیەکان بنوێنى, وەک سەرۆک ئۆباماى خۆشنەدەویست وبەردەوام پێى گوتوە لاوازە لە بریاردان, بۆیە هەلێکى زێڕینى هاتە پێش کە بەراورد نەکرێ بە ئوباماى پێش خۆى کە نەرمى نواندبوو کاتێ هێرش کرایە سەر کونسولخانەى ئەمەریکى لە بەنغازى سالى 2012 و کوژرانى بالوێزەکەیان لەوێ, بۆیە سیناتۆر لیندزى گراهام گوتى روداوەکەى بەنغازى کوژرانىسەرکونسوڵ و کۆمەلێک کەس بەتەواوى بیرو هزرى ترامپیان تەواوجەنجال کردبوو,هەوەها بەرپەچ نەدانەوەى ئیرانیەکانیش پێشتر بۆیە سیناریۆکە تەواو لە مێشکى ترامپ ڕونبۆوە, لەکوبونەوەى پشت پەردەى فلۆریدا لەکاتى پشوەکانى لەگەل سەرجەم ڕاوێژکارانى لە ئەنجومەنى ئاسایش کە وانەیەکى گورچک بر لە ئیران دراوە بە بۆردومانکردنى بارەگاکانى حەشد دراو,بریارى تیرۆرکردنى قاسم سولەیمانى لە مێشکى چەسپى ئەوە بووە جێى سەرسورمانى سەرجەم ڕاوێژکارانى ئەنجومەنى ئاسایشى نیشتیمانى کە فەرمانى دا بە درۆن و هەوالگرى بەدواى سولەیمانى بگەڕین و لەناوى بەرن وباشترین شوێنیش نیزیک فرۆکەخانەى بەغدایە.
بریارەکەى ترامپ ئەوەمان پێ دەلێت یەکەمجارە کە لە بریاردان گونجاو بێت بیروهزرى سەربازى هەلۆکان و بیروهزرى سەربازى ئیسرائیلى و دەشزانێ ,ماوەى سەرۆکایەتیەکەى بەرەو کۆتایی دەچێ, ئەوەشى بۆ ئێرانیەکان ڕونکردەوە کە چیتر رێگە نادرێ ئیرانیەکان لە خۆرهەلاتى ناوەراست دەسەلاتى خۆیان فراوانتر بکەن و جلەویان دەگرن.
زۆر دەمیکە ژەنەرال پاتریۆس سەرکردەى هێزەکانى ئەمریکا لە عیراق 2008, راى وابووە ژەنەرال قاسم سولەیمانى بکوژن, و چیتر خۆیانى پیوە سەرقاڵ نەکەن, کاتێ ژەنەرال سولەیمانى نامەیەکى هەرەشە ئامێزى بۆ پاتریۆس ناردبوو کە یەکەمجار کۆمەلگاى کونسولخانەى ئەمریکا لە لایەن میلیشیا شیعەکانەوە بۆردومان کرا پێى گوتبوو نەکەى بیر لەبەرپەچ دانەوە بکەیت خراپتان بەسەر دێنین, من قاسمى سولەیمانیم دەسەلاتم بەسەر سیاسەتى دەرەوەى ئیران سەبارەت عیراق و سوریاو لوبنان و ئەفغانستان و غەزەش دا هەیە.
راستیان فەرمووە گەر کەسێک پال بەئاگرەوە بدات ولەسەر مارو مێرو ڕاکشێت ئەوە هەرگیز تێرخەو نابێت, شمشێر لەسەر بەردى رەق تاقى ناکرێتەوە.
بەسود وەرگرتن لە چەند راپۆرت و سەرچاوە لە ئەنتەرنێت.