عیماد عه‌لی: كاریگه‌ریی كوشتنی سوله‌یمانی له‌سه‌ر كوردستان.
جگه له هاتنه ئارای بارودۆخێكی نوێ و گۆڕانكاریی هاوكێشه‌كان له‌عیراق و ناوچه‌كه به‌گشتی له پاش كوشتنی قاسمی سوله‌یمانی، ئه‌و زنجیره په‌یوه‌ندی و به‌یه‌كبه‌ستنه‌وه‌ی كه سوله‌یمانی داینه‌مۆی سه‌ره‌كی بوو، تا ڕاده‌یه‌كی باش هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و له ورده‌كاریه‌كانی مامه‌ڵه‌ی سیاسی لایه‌نه‌كانیش گۆڕانكاریه‌كی ئه‌وتۆ ده‌بینین، پێمان سه‌یر نه‌بێت كه ئه‌گه‌ر پراگماتیانه بیر بكه‌ینه‌وه و، به راشكاویی بڵێین خێریی بۆ زۆر لایه‌ك ده‌كه‌وێته‌وه له‌وانه‌ش كورد و كوردستان.
لێره ئه‌گه‌ر ته‌نها باسه‌كه له سه‌ر هه‌رێمی كوردستان قه‌تیس بكه‌ینه‌وه. بێگومان ئه‌گه‌ر به راسته‌وخۆ بوبێت یان ناڕاسته‌وخۆ، سوله‌یمانی رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بوو له دووركه‌وتنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان له یه‌كتری و فراوانبونی ناكۆكیه‌كانیان، كه له‌قازانجی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی ده‌بینی و به ئه‌نقه‌ست كاریی بۆ كردبێت یان له ده‌رئه‌نجامی دابه‌شبونی لایه‌نه‌كان و ململانێ‌یان له دووتوێی جه‌مسه‌ره‌كاندا و له ده‌رئه‌نجامی به‌خشكه‌یی كاركردنی سوله‌یمانی و فه‌رمانه راستهوخۆكانی بۆ خه‌ڵكانی ده‌سترۆیشتووی هه‌ردوو لایه‌نی سه‌ره‌كی كوردستان رۆڵی نێگه‌تیڤی گه‌وره‌ی ده‌بینی ( ئه‌گه‌ر جارناجارێك هه‌نگاوه‌كانی سوله‌یمانی سودی بۆ هه‌رێم بوبێت، ئه‌وه‌ش له ڕێڕه‌وی دابینكردنی سوده‌كانی بۆ جمهوری ئێسلامی بووه)، له‌بیرمان نه‌چێت كه چ رۆلێكی له داگیركردنه‌وه‌ی ناوچه‌دابڕاوه‌كان و به‌تایبه‌تی كه‌ركوك به‌و شێوه‌یه بینی كه ئاسانكاریه‌كی گه‌وره‌ی بۆ سوپای عیراق كرد و 16ی ئۆكتۆبه‌ری به‌رهه‌مهێنا. بۆیه ماوه‌یه‌ك بوو وادهركهوتهوه، كه هه‌رێمی كوردستان نه‌یوتوانی له بڕیاره زۆر گرنگه‌كان بێ مۆڵه‌ت وه‌رگرتن له سوله‌یمانی هیچ هه‌نگاوێك بنێت، هه‌ر بۆیه زۆنی زه‌رد و سەوز هه‌میشه كاڵ نه‌بووه‌وه و كۆتاییان نه‌هات و، زۆرجار له‌كاتی ناكۆكی ئێران و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان یان له كاتی ناكۆكی به‌غدا و هه‌ولێر له دوو هه‌رێمی نزیك ده‌بوینه‌وه و سه‌ردانه مهكوكیهكانی سوله‌یمانی رۆلی خۆی له دۆخه‌كه ده‌بینی، به هه‌ردوولای ئارامكردنه‌وه و ههڵچونیش له‌كاتی پێویستدا، بۆ فه‌راهه‌مكردنی ره‌وشه‌كه‌ی كوردستان بۆ سیاسه‌تی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی بوو نه‌ك كوردستان.
وه‌ك وتمان، به كوشتنی سوله‌یمانی، تاڕاده‌یه‌ك ئه‌م هاوكێشه سیاسیانه‌ی ناوچه‌كه و عیراق و هه‌رێمیش گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و، تاوه‌كو جێگره‌كه‌ی سوله‌یمانی كه به‌دلنیاییه‌وه هاوشێوه‌ی ره‌فتار و مامه‌ڵه‌ی سوله‌یمانی نابێت و ماوه‌یه‌كی ده‌وێت په‌یوه‌ندیه‌كانی رێكبخات، وه‌زعی كوردستان له ده‌ستوه‌ردانێكی راسته‌وخۆی قورس پشویه‌ك ده‌دات و تا ڕاده‌یه‌ك بارسوكی به‌خۆیه‌وه ده‌بێنێت و بواری نزیكبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و به‌تایبه‌تی یه‌كێتی و پارتی (ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه تازه‌یه بقۆزنه‌وه) فه‌راهه‌م ده‌بێت. بۆیه ئه‌گه‌ر دووباره خۆمان له خۆمانی تێك نه‌ده‌ین، داشی كوردستان روو لهبهرزیه و عه‌قڵێكی ده‌وێت كه په‌ندی له هه‌ڵه‌كانی رابردووی نزیكی بینیبێت بۆ رێكخستنه‌وه‌ی نێوخۆی ماڵی كورد.
ئه‌مڕۆ بوارێكی باش بۆ یه‌كێتی و پارتی به تایبه‌تی ره‌خساوه، كه رۆڵی گه‌وره له زه‌مینه‌سازی بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه گه‌وره و بچوكه‌كان بگێرن، ئه‌گه‌ر به عه‌قڵی گه‌وره و كوردستان دۆستی بیر بكه‌نه‌وه و هه‌نگاو بنێن و ئه‌مانیش به دڵكاریهوه ره‌فتار بۆ مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌كان بكه‌ن و به‌شێوه‌یه‌ك له‌یه‌ك نزیك ببنه‌وه كه 31ی ئاب و 16ی ئۆتۆبه‌ر ببنه په‌ندی زه‌مانه و زه‌نگێكی ئاگادار كردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت له مێشكیاندا بۆ له‌رێ لانهدانیان له رێگهڕاستهكه و تێنه‌په‌ڕینی هێڵی سووری به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای گه‌لی كوردستان.
بۆیه ده‌كرێت بڵێێن؛ به دڵنیاییه‌وه كوشتنی سوله‌یمانی كاریگه‌ریی دوو لایه‌نه‌ی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵكانی ده‌سترۆیشتووی كوردستانن، كه ده‌توانن ئه‌م هه‌له فهراههمبووه بقۆزنه‌وه بۆ قازانج كه‌وتنه‌وه‌ی و پته‌وبونی وه‌زعی نێوخۆی كوردستان و بوارنه‌دان بۆ یه‌كێكی تر ببێت به فهرمانسهپێنهری سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كوردستان، كه لێكه‌وته‌كانی ته‌نها خه‌ڵك زیانی لێده‌كات.