لوقمان غه‌فوور: كاری نوێی میدیای ئه‌مریكی له‌سه‌ر فرۆكه ئۆكرانییه‌كه، به فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وانی ئه‌مریكی تێگه‌یشتوون.
به‌پێی راپۆرتێكی نوێی كریستیان تریبرت رۆژنامه‌نووسی لێكۆله‌ره‌وه‌ی هه‌واڵگری زه نیویۆرك تایمز، چه‌ند لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی تری له‌سه‌ر رووداوه‌كه كرده‌وه له‌دوای ئه‌وه‌ی گرته‌یەکی دیکەی ڤیدیۆی بەدەستگەیشتووە كه ساتی ته‌قاندنی مووشه‌كه‌كه نیشانده‌دات.
به‌پێی به‌ڵگه‌گان مووشه‌كه‌كه له بنكهییهكی سیستمی به‌رگری ئاسمانی ئیرانی له باكوری خۆرهه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی باراند، ده‌رچووه و پاش چه‌ند چركه‌یه‌ك فرۆكه ئۆکرانییەکەی پێكاوه.
سه‌عات 6:12 سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 8ی جێنیوه‌ری فرۆكه‌ی بیۆنگ 737 له فرۆكه‌خانه‌ی ئیمام خومهینییهوه به 176 سه‌رنشینه‌وه كه 9 كه‌سیان تیمی فرۆكه‌كه‌ن و كه‌وته‌خواره‌وه و تێكڕای كه‌سه‌كانی نێو فرۆكه‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تری هه‌واڵگری ئه‌مریكی رۆژی 8ی جێنیوه‌ری، (ده) فرۆكه‌ی تر له فرۆكه‌خانه‌ی ئیمام خومه‌ینی تارانه‌وه فڕیون و به‌و هێڵه‌دا رۆیشتوون. به‌ڵام ته‌نیا ئه‌و فرۆكه‌یه لێیدراوه. رۆژنامه‌ی زه دیترۆیت له رێگه‌ی هه‌واڵگری ئێرانییه‌وه ئه‌وه‌ی ده‌ستیكه‌وتووه له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی ناوخۆی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران-دا، راداری بنكه‌ی هێزی به‌رگری ئاسمانی له شارۆچكه‌ی (باراند)، فرۆكه‌كه‌ی به فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان خوێندۆته‌وه و بنكه‌كه‌ش ئاماده‌ش نه‌بوون سه‌روو خۆیان ئاگادار بكه‌نه‌وه و راسته‌خۆ ئۆپراسیۆنی خسته‌خواره‌وه‌ی فرۆكه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.
زە دیترۆیت جەختی لەوە کردۆتەوە کا بەپێی ھەواڵگری ئیرانی کارەکە بە ڕێکەوت بووە و بەئارەزوو ئەنجامنەدراوە بەڵکو ھەڵە بووە لە پێکانی ئامانجدا.
هه‌روه‌ها ڕۆژنامەنووسەکەی زە نیو یۆرک تایمز دەڵێت؛ “ئێران ویستوویه‌تی ئه‌و پارچانه‌ی فرۆكه تێکشکاوەکە له تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئۆكرانی بشارێتەوە كه پارچه‌ی مووشه‌كه‌كه‌ی پێوه‌یه به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه”.
رۆژی 9ی جێنیوه‌ری گۆڤاری نیوزویك راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو ئه‌و فرۆكه ئۆكرانییه‌ی رۆژی 8ی جێنیوه‌ری كه‌وته‌خواره‌وه و 178 سه‌رنشینی تێدا گیانی له‌ده‌ستدا به‌هۆی لێدان به مووشه‌كه‌وه بووه. به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی نیوزویك فرۆكه ئۆكرانییه‌كه به‌هۆی لێدانی مووشه‌كی زه‌مینی (TOR-M1) ی دروستكراوی روسی خراوه‌ته خواره‌وه كه سیستمێكی مووشه‌كی به‌رگری كورت مودایه و له‌سیستمی ناتۆدا به (Gauntlet) تۆماركراوه.
ڤادیم بلاتیكۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا بۆ یونیه‌ن ئینفۆرمه‌یشن ئه‌یجنسی دواوه و وتویه‌تی كه هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی و هه‌واڵگری ئه‌مریكی كارێكی بێوێنه‌ی كرد كه ئێران خۆی لهكردهوه نامرۆییه‌كه‌ی نه‌دزێته‌وه.
شانبه‌شانی ئه‌م لێدوانه ڤۆلادیمایر زیلینسكی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئۆكرانیا له لێدوانێكیدا بۆ واشنگتۆن پۆست ده‌ڵێت: “پێش هه‌موو شتێك ئێران ئه‌بێت سێ شت بكات، به‌ره‌سمی داوای لێبووردن بكات له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌و وڵاتانه‌ی قوربانی ده‌ستی كاره‌كه‌ن، كه (كێف) سورهلهسهری، دووه‌م رێوشوێنی به‌په‌له بگرێت بۆ ناردهوهی ته‌رمی قوربانییه‌كان بۆ وڵاته‌كه‌ی به‌وپه‌ری رێزه‌وه، سێیه‌م قه‌ره‌بووی زیانی ماددی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بكات كه زیان لێكه‌وتوون”.
هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ 11س جێنیوه‌ری حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران له رێگه‌ی تویتێكه‌وه كرده‌كه‌ی به هه‌ڵه‌ی مرۆیی له‌قه‌ڵه‌مدا به‌ڵام به‌ره‌سمی ئێران داوای لێبووردنی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌كردووه.
به‌پێی وێنه‌كه‌كان شوێنی كامێراكه به ره‌نگی په‌مه‌یی ده‌ستنیشانكراوه
شوێنی ته‌قاندنی موشه‌كه‌كه به ره‌نگی زه‌رد ده‌ستنیشانكراوه.