بەرزان محەمەد سووره: كلتوری بێدەنگی.
كولتوری بێدەنگی، تایبەتمەندییەكی ڕوونی سیستەمی سیاسی و كۆمەڵایەتی و پەروەردەیی ئەمڕۆی ڕۆژهه‌ڵاتى ناوينه. له‌هيچ وڵاتێكى ڕۆژهه‌ڵاتيش نابينم ئەم كلتورە وه‌ك كوردستان، كه ده‌رهه‌ق بههاوڵاتيانى خۆيان ده‌يكه‌ن ناههموارتربێت. لە سەرجەم بوارەكانی ژیاندا ڕەنگی داوەتەوە، ئەم كولتورە لەبواری پەروەردە و فێركردندا سیستەمی پەروەردەی ستەمگهری سەركوت كرا‌و بەرهەم دێنێ. ئەم كلتورە بێدەنگیە، ترس و دواكەوتوویی بەرهەم دێنێ، باڵ بەسەر پرۆسەی خوێندن دا دەكێشێت و تەواوی پرۆسەكەو دەرەنجامەكانی بۆ بەرژەوەندی دەسەڵات بەگەڕ دەخات. بۆئه‌وه‌ى به‌ئاره‌زووى خۆى مامه‌ڵه‌ى پێوه‌بكات، له كۆمەڵگەیەكی ئەكتیڤ، كۆی بوارەكانی خەفەدەكات و سەرەونگومی دەكات، بهرهوكۆمهڵگهيهكى كۆيلهدار و ده‌ست لهسهرسينگ په‌روه‌رده‌ى ده‌كات، بۆیە كولتوری بێدەنگی و ترس، لە جێی بیركردنەوە و ڕەخنەگرانە جێگیرده‌كات، بۆئه‌وه‌ى مرۆڤ بەرەو پەروەردەیەكی بەمرۆڤی كردن ببردرێت پێويستهئهم كلتوره بێده‌نگی يه تێكبشكێت.
كۆی ئەو سیستەمانەی بەرنامەو پڕۆگرامیان داڕشتەی بێدەنگی بوونە، ئەوە هەموو توانا‌و وزەی خۆیان دەخنەگەڕ بۆ پەروەردەیەكی بێدەنگی، نەك هەر وزەو توانا!، بەڵكو هێزی سەربازی ئەمنی و نهێنی دەخنەكار، بۆ ئەوەی هه‌ركه‌س بێدەنكی بشكێنێت، بەزووترین كات لەناوی بەرن و تیرۆری سپی بگرنەبەر لە پێناو بێدەنگ كردن. چونكە دەنگ يان (نا) دەبێتە هۆی هەڵدانەوەی كارەقێزەونەكانی دەسەڵات، بەمەش وردە وردە بێدەنگی شكاندن، پەرە دەسێنێت، تا دەتەقێتەوەو شۆڕشی بێدەنگی شكاندن، سەرهەڵدەدات و دەبێتە هۆی دەركەوتنی دەنگی ئازادی و ڕزگاربوون.
لەم كلتورە بێدەنگیەی، كە باڵی كێشاوه بەسەر گەل و نیشتیمان دا، لەلایەن نوخبەیەكی دوور له‌به‌ها ئازاديهكان. ئازادى ڕاده‌ربڕين و بيروڕا، لهمافهمهدهنى و سياسيه‌كانى تاكن، به‌ڵكو مافى ژيانيش پێك ده‌هێنن.
پێشێلكردنى مافى ئازادى تاكـ، بۆ سه‌رمايه، بۆ ڕ‌ازى كردنى نه‌يارانى كورد ئه‌وه، هيچ به‌هايه‌كى مرۆيى ناهێڵێته‌وه. به‌ڵكو پێشێلكردنى مافى مرۆڤه له بواره بنچينهيهكانى ژيانى خودى تاك، به‌مه‌ش كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و قه‌تيس بوونى ئازادى ده‌بات، كه دواتر په‌روه‌رده‌ى كۆمه‌ڵگاى له‌سه‌ر هڵدهچنن بۆ ئه‌وه‌ى نوخبهيهكى بێ‌باك له‌ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه،و گوێ به‌هيچ به‌هاو ئايديايه‌كى مرۆيى و ئازادى مرۆڤ نه‌دات. ئه‌مه‌ش پێويستى به مرۆڤى ئازا‌و بوێر هه‌يه، بۆئه‌وه‌ى ئه‌و ديوارهى له‌به‌رده‌م ئازادى تاك دا كراوه‌ته‌وه، بشكێت و شۆڕشى ئازادى ده‌ست پێبكات و سيسته‌مى بێده‌نگى و سه‌ركوتكردن کۆتایی پێ بهێنێت.