لوقمان غه‌فوور: شیعه ده‌یه‌وێت ئێس 400 بكات به‌ناو ماڵی عیراق- دا.
ئه‌و گروپه شیعییانه‌ی نزیكن له ئێرانه‌وه یاری بهئاگرێكی دیكه ده‌كه‌ن. نازانم تا چه‌ند راسته! ده‌ڵێن كاتی خۆی سەدام وتویه‌تی: له‌دوای خۆم عێراقێكی وێرانه جێده‌هێڵم! له‌وه ده‌چێت كاربه‌ده‌ستانی قوم و تاران ئه‌مجاره نه‌ك بیانه‌وێت ئێران به وێرانه‌یی جێبهێڵن، به‌ڵكو ئه‌یانه‌وێت عیراق-یش به‌خۆیانه‌وه تووشی سووتان و خنكاندنی ئابوری بكه‌ن.
شیعه‌ی عیراق له خافڵگیرییهكی سه‌یردایه، پێیوایه ئه‌وه‌ی بۆ ئیران ئه‌چێته سه‌ر بۆ عیراق-یش ئه‌چێته سه‌ر وه‌ك چۆن ئێرانییه‌كان پێیان وایه ئه‌وه‌ی بۆ توركیا ئه‌چێته‌سه‌ر بۆ ئێران و رژێمه‌كه‌ی ئه‌چێته‌سه‌ر.
سه‌رانی قوم و تاران، شیعه‌ی عیراق هانده‌ده‌ن كه مووشه‌كی به‌رگری ئێس 400 یان هه‌ر هیچ نه‌بێت ئێس 300 ی رووسی بكرێت، له‌كاتێكدا خۆیان ئاماده‌نین پاره بده‌ن به مووشه‌كی به‌رگری ئێس 400 و بیكڕن، مه‌به‌سته‌كه‌ش نوێكردنه‌وه‌ی مه‌له‌فێكی كۆنه بۆ سه‌رقاڵكردنی ئه‌مریكا له‌دوای كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، له‌كاتێكدا شیعه‌ی عیراق خۆشی ئه‌زانێت ئه‌وه‌ی بۆ توركیا ئه‌چێته سه‌ر بۆ عێراق ناچێته‌سه‌ر و به‌ڵكو ژیانی شیعه‌ی عیراق به‌گشتی به‌ستراوه به ئیران و رژێمهكهیهوه.
توركیا كاتێك ئێس 400ی رووسی ده‌ستگیر بوو كه هێشتا نه‌خراوه‌ته ناو سیستمی به‌رگری توركیا-شه‌وه، تووشی سه‌رئێشه‌و ململانێیه‌كی زۆر بوو له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و سزای ئابوری خراپیشی به‌سه‌ردا سه‌پا. له‌كاتێكدا كه توركیا جگه له‌وه‌ی ئه‌ندامی ناتۆیه، جێوسیاسی توركیا ته‌واو جیاوازه له‌گه‌ڵ عیراق، نه‌ك ئه‌وه‌نده‌ش ئێستا له لیبیا، ئه‌مریكا توركیای ئاڵاندووه له شه‌ڕه‌وه.
خستنه‌ڕووی ئه‌و بابه‌ته لای سه‌عد جه‌واد قه‌ندیل باڵیۆزی عیراق له ئیران، فڕێدانی كارتی تۆڵه‌ی قاسم سوله‌یمانیی فه‌رمانده‌ی سوپای قودسه كه شه‌وی 3ی جێنیوه‌ری له‌رێگه‌ی فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وه ئه‌مریكییه‌كان به فرمانی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ كوشتیان. چونكه كاتێك ساڵی 2017 شیعه‌ی عیراق كه هێشتا حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بوو له‌ژێر فشاری كاربه‌ده‌ستانی ئێران ئه‌م مه‌له‌فه‌ی كرده‌وه و ویستی گرێبه‌ستی كڕێنی مووشه‌كی به‌رگری رووسی ئێس 300 بكات له روسیا. ئه‌مریكا به‌توندی هه‌ره‌شه‌ی له عه‌بادی كرد كه ده‌ست بۆ كارێكی وه‌ها نه‌بات، چونكه ئه‌نجامه‌كه‌ی خراپ ده‌بێت.
ره‌نگه ئه‌و بۆچوونه‌ی ئه‌فسه‌رێكی پێنتاگۆن له رۆژنامه‌ی زه ناشناڵ راست بێت كه عیراق بیانوویه‌كی بێ مانای هه‌یه له‌وه‌ی بۆ پارێزگاریی ئاسمانه‌كه‌ی پێویستی به مووشه‌كی به‌رگرییه هه‌یه، كه لێدوانه‌كه‌ی وه‌ك په‌رچه‌كردارێك وایه بۆ ئیگۆر كۆرۆشینكۆ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی عێراق به‌ره‌و گێژاوی نه‌هامه‌تی و سزا ئه‌بات چونكه یاسای سزادانی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا كه تره‌مپ له‌ساڵی 2017 ئیمزای كردووه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سزا ئه‌سه‌پێنێت به‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی كه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی به‌رگری روسیا. كه عێراق یه‌كێكه له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی پابه‌نده به رێكه‌وتنی ستراتیژی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا.
ئه‌وه‌ی میدیای ئه‌مریكی قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌كات دوو تێڕوانینی جیاوازه، تێڕوانینێكیان پێیانوایه كردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌له‌فه بۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌مریكا كۆمه‌ڵێك مووشه‌كی به‌رگری ئاسمانی به وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق بفرۆشێت و عێراق ملكه‌چی كۆمه‌لێك قه‌رز و سه‌فه‌قاتی كڕینی چه‌كی تر بكات. هه‌ندێكی تر پێیانوایه كه نه‌خێر ئێران پاڵپشتی ئه‌م بۆچوونه ده‌كات. حه‌یده‌ر مه‌نسور هادی باڵیۆزی عیراق له روسیا بۆ زه ووێل ستریت جۆرناڵ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه له مانگی مه‌ی 2019 عیراق بڕیاری داوه كه مووشه‌كه بكرێت به‌ڵام چونێتی كڕینه‌كه‌ی لانه‌بوو.
قسه‌كانی هه‌ر یه‌ك له كه‌ریم عه‌لاوی و عه‌بدولخالق عه‌زاوی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ نیویۆرك تایمز زۆر نهێنی پشت په‌رده هه‌ڵده‌ماڵێت كاتێك به‌جیا قسه‌یان كردووه، عه‌لاوی ده‌ڵێت: “به‌ر له خۆپیشاندانه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری 2019 وه‌فدێكی عێراقی چووه‌ته روسیا بۆ چۆنێتی گرێبه‌ستی كڕینی مووشه‌كه‌كه به‌ڵام به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی عیراق و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران گفتوگۆكان بچڕاون و هیچ رێكه‌وتنێكیش ئیمزا نه‌كرا”. له‌هه‌مانكاتدا عه‌لاوی ده‌شڵێت:”چه‌ند جارێك داوا له‌ئه‌مریكا كراوه چه‌كێكی گونجاومان بداتێ بۆ به‌رگری ئاسمانی عیراق!” ئه‌م رسته‌یه‌ی عه‌لاوی پاڵپشته بۆ قسه‌كانی عه‌زاوی كه به نیویۆرك تایمزی وتووه:”ئێمه داوامان له سه‌رۆك وه‌زیران كردووه كه چه‌كێكی به‌رگری ئاسمانی ده‌ستگیری عیراق ببێت له روسیا بێت یان هه‌ر وڵاتێكی دیكه”.
كه‌واته كۆتا قسه ئه‌وه‌یه “له روسیا بێت یان هه‌ر وڵاتێكی تر!” كوێییه جگه له‌ئه‌مریكا. ئه‌م یارییه نوێیه‌ی به‌شێك له شیعه‌ی عیراق یان ملكه‌چبوونی عێراقه بۆ كڕینی كۆمه‌ڵێك مووشه‌كی به‌رگری له جۆری پاتریۆت یان به‌پێچه‌وانه‌وه یارییه‌كی نوێی ئێرانه تا عێراق له‌رێگه‌ی گرێبه‌ستی كڕینی ئێكس 400ه‌وه بباته ناو گێژاوی سزای ئابورییه‌وه.