لوقمان غه‌فوور: چۆن توركیا روو له ساخته‌چێتی ئه‌كات؟
ئه‌ردۆگان له برۆكسل و واشنگتۆن رووبه‌رووی ته‌وژمی سه‌رزه‌نشتكردن بۆوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تاراده‌یه‌كی زۆر دابڕِاوه له خۆرئاوا و نزیكبۆته‌وه له روسیا.
سه‌ركرده‌یه‌كی دینی- ناسیونالیستی كه به‌پێچه‌وانه‌ی تێڕوانینی كه‌مال ئه‌تاتورك كه به دامه‌زرێنه‌ری كۆماری توركیای سكۆلار داده‌نرێت، كاتێك توركیای له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه به‌ره‌و ئه‌وروپا كێش كرد و كردییه ناو په‌یمانی ناتۆوه و ئه‌وانه‌شی دوای كه‌مال ئه‌تاتورك هه‌میشه له‌هه‌وڵدا بوون توركیا به‌رنه ناو یه‌كێتی ئه‌وروپاوه.
كه‌چی به پێچه‌وانه‌وه له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیا، ئه‌م كرده‌وه ئابڕووبه‌رانه‌ی كردووه و ده‌یه‌وێت وڵاته‌كه‌ی داببرێت له ئه‌وروپا:
* هێرشێكی سه‌ربازی تاك لایه‌نه‌ی كرده سه‌ر هێزه كوردییه‌كانی خۆرئاوا له خۆرئاوای باكوری سوریا كه هێزێكی هاوپه‌یمانی ئه‌وروپاو ئه‌مریكا بوون بۆ رووبه‌روبوونه‌وه‌ی داعش.
* به‌و سێ ملیۆن ئاواره سورییه هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌وروپا كرد ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ئه‌وروپا رێگه نه‌دات پلانی نیشته‌جێكردنی ئاواره‌كان له‌و ناوچه‌یه‌ی داگیری كردووه جێبه‌جێ بكات.
* به‌وردی ده‌ستیكردووه به كنه‌و پشكنینی گازی سروشتی له‌كه‌نار ده‌ریاكانی قوبرس كه به كه‌شتییه ده‌ریاییه جه‌نگییه‌كانی توركیا پاسه‌وانی ده‌كات.
* دژایه‌تی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر كه‌شتییه پشكنێرهكانی ئیسرائیل له كه‌نار ده‌ریاكانی قوبرس و وایلێكردن كه ناوچه‌كه جێهێڵن.
* وه‌ك چالێنجێكی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا، ده‌ستی گه‌یاند به مووشه‌كی به‌رگری ئاسمانی ئێس 400ی روسیا، كه وای له ئه‌مریكا كرد فرۆشتنی فرۆكه‌ی جه‌نگی ئێف 35 له‌سه‌ری دابخات.
* هه‌ره‌شه‌ی به‌كارهێنانی ڤیتۆ كرد دژی پلانی سیستمی به‌رگری له وڵاتانی به‌لتیك و پۆله‌ندا، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تانی ناتۆ دانبه‌وه‌دا نه‌نێن كه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له خۆرئاوای كوردستان هێزێكی تیرۆریستییه پێش چوونی بۆ لوتكه‌ی ناتۆ له له‌نده‌ن له مانگی دیسێمبه‌ری 2019.
* ناردنی چه‌ك بۆ لیبیا وه‌ك شكاندنی ئابلوقه‌ی سه‌پێنراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ناردنی هێز بۆ پاڵپشتی حكومه‌تی گه‌مارۆدراوی لیبیا.
* له‌رێگه‌ی سنورێكی ده‌ریایی نوێ له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه له‌گه‌ڵ لیبیا رێكه‌وت وه‌ك ئه‌وه‌ی قوبرس و یۆنان به موڵكی خۆی بزانێت.
هه‌ندێك له دیپلۆماته‌كانی توركیا ترسیان له‌وه هه‌یه كه ئه‌ردۆگان بێته ده‌ره‌وه له‌نێو سه‌ركرده‌كانی ناتۆ تا سهرگرتهی (سه‌رنجی) گه‌له‌كه‌ی راكێشێت وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ی وه‌ك ئه‌وه‌ی كه فه‌ره‌نسا ساڵی 1966 له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی جه‌نه‌رال چارلس دیگۆل كردی به هێنانه‌ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له ناتۆ. و ئه‌گه‌ری كردنه ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌وروپا له خاكی توركیا، كه ناتۆ سه‌كۆیه‌كی هێزی پیاده و بنكه‌یه‌كی ئاگاداركردنه‌وه‌ی هه‌یه بۆ فرۆكه و چاودێری و كۆنترۆڵكردن له توركیا.
دوای فشاری كۆنگرێس له‌سه‌ر سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ بۆ سزادانی توركیا له‌پای كڕینی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی روسی. واشنگتۆن بهدهستوبردانه بیری له ئه‌ڵته‌رناتیڤی توركیا كرده‌وه، گه‌شه‌ی به په‌یوه‌ندییه‌كانی دا له‌گه‌ڵ یۆنان. به‌پێی رێككه‌وتنی هاوبه‌شی به‌رگری له‌مانگی ئۆكتۆبه‌ری 2019.. ئه‌مریكا سێ بنكه‌ی ستراتیژی زه‌مینی سه‌ربازی له یۆنان چنگكه‌وت، شانبه‌شانی بنكه‌یه‌كی ده‌ریایی پێشكه‌وتوو له كه‌نداوی سوۆدا له دورگه‌ی كریت، ئه‌گه‌ر كاتێك ده‌ركه‌وت كه توركیا رێگه‌ی نه‌دا به‌به‌كارهێنانی بنكه‌ی ئنچیرلیك له باكوری توركیا ئه‌وا ئه‌م بنكانه ده‌ستكراوه ده‌بن.
هه‌ندێك دیپلۆماتی تری ئه‌وروپی و ئه‌مریكی پێیانوایه، نه‌خێر، ئه‌ردۆگان توركیا ئه‌هێڵێته‌وه له ناتۆ به‌ڵام وه‌ك ئه‌سپی ترواده له پێویستی خۆی زیاتر هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات. و ته‌نیا رێگری دروستده‌كات له بڕیاره دهستهجهمعییهكان كه ده‌درێن. سه‌ره‌رای هه‌وڵه‌كانی ئه‌یدات بۆ پلانی فشاره‌كانی كشانی خۆی بۆ ده‌ریای به‌لتیك وه‌ك بارمته‌یه‌ك كه ئه‌نقه‌ره له‌زۆربه‌ی كات كێشه‌ی هه‌بووه له‌گه‌ڵ ناتۆ ده‌رباره‌ی كێشمهكێشمهكانی له‌بواری ئاسمانی و ده‌ریای له‌گه‌ڵ یونان.
روسیا به‌شێكی گه‌وره‌یه له‌م هاندانه‌ی توركیا، مارك بیرینی، باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له توركیا ده‌ڵێت:”كرملین به‌ئاشكرا وه‌ك هێزێكی لهكارخهر توركیا به‌كارده‌هێنێت بۆ دابه‌شكردنی ناتۆ له‌ناوخۆیدا”.
هه‌ندێك له دیپلۆمات و شیكه‌ره‌وه سه‌ربازییه‌كان به نائارامییه‌وه له ئه‌ردۆگان ئه‌ڕوانن كه گێچهلێكی چه‌كداری بكات به یۆنان یاخود دوژمنه هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی كه فه‌ره‌نسایه له له‌بواری ئاسمانی یان ده‌ریایی بۆ حهشوهدانی پاڵپشتی نه‌ته‌وه‌په‌رستی له ناوخۆ.
هێزی ده‌ریاوانی فه‌ره‌نسا به‌به‌رده‌وامی گه‌ڕانی له‌خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریایی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه له كه‌ناراوه‌كانی سوریا و لوبنان، كه وه‌ك به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی مێژووی خولیایی بووه. فه‌ره‌نسا و ئیتالیا كه‌شتی سه‌ربازییان نارده كه‌نار ده‌ریاكانی قوبرس به‌م دواییه، له‌گه‌ڵ سه‌ردانیكردنی به‌نداوی لارانكا-ی قوبرس، بۆ پاڵپشتی ئازادی هێزی ده‌ریایی له زۆنی ئابووری تایبه‌ت به قوبرس، كه له‌وێدا كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی فه‌ره‌نسا و ئیتالیا رێگه‌ی كاری پشكنینیان پێدراوه.
ئه‌وه‌ش كه گرژییه‌كانی نێوان ئه‌ردۆگان و ئیمانۆیل ماكرۆن-ی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسای زیاتر كرد، ره‌خنه‌ی زیاتر بوو له داگیركردنی باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا له‌لایه‌ن توركیاوه و ناردنی هێزی ده‌ریایی له‌وانه یه‌كه‌م كه‌شتی فرۆكه هه‌ڵگری كۆپته‌ر و ژێرده‌ریایی هێرشبه‌ر له‌ساڵی رابردوو، كه توانای ئه‌شكێت به‌سه‌ر په‌كخستنی وزه له ته‌واوی ناوچه‌ی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست.
به‌ره‌چاوكردنی پێگه‌ی ئه‌ردۆگان كه له ناوخۆدا لاوازه به‌هۆی ئینشقاقی گه‌وره‌ی حزبی داد‌و گه‌شه‌پێدان (ئاكپارتی) و كۆتایییه‌كی ناخۆش له داروخانی له‌سه‌رخۆی ئه‌و گه‌شه ئابوورییه درێژخایه‌نه‌ی رابردووی توركیا، وای لهسهرۆكایهتییهكهی كردووه كه به‌شێوه‌یه‌كی زیاده‌ڕۆ خۆی به نمایش و به‌لاغی سه‌ربازییه‌وه ده‌رخات.
كاتێك كه له دیسێمبه‌ری 2019، له لوتكه‌ی ناتۆ- به‌ریتانیا-ش به ده‌ستی به‌تاڵ گه‌ڕایه‌وه، سه‌ركێشی زیاتری كرد و دوو شه‌ڕگه‌ی بۆ خۆی كرده‌وه: ناردنی هێزی سه‌ربازی بۆ لیبیا تا شه‌ڕ له‌گه‌ڵ به‌رهه‌ڵستكارانی لیبیا بكات كه پاڵپشتیده‌كرێن له‌لایه‌ن میسر و ئیماراتی عه‌ره‌بی و روسیا، بهرشوبڵاوكردنهوهی فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان له باكوری قوبرس بۆ پاڵپشتیكردنی چالاكی كنه‌و پشنینی گازی سروشتی كه یه‌كێتی ئه‌وروپا به نایاسایی له قه‌ڵه‌مدا. له 26ی دیسێمبه‌ری 2019 ئه‌ردۆگان وتی له جێنیورهی په‌رله‌مان ده‌نگده‌دات له‌سه‌ر ناردنی هێزی سه‌ربازی بۆ لیبیا له‌سه‌ر داوای ته‌رابلس و له‌ئه‌نجامدا ئه‌وه‌شی كرد كه ویستی.
له تێڕوانینی ئه‌نكه‌ره‌وه، هه‌موو ئه‌م رێوشوێنانه بریتین له كاردانه‌وه‌ی مه‌شروع بۆ ره‌تدانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانه ئه‌وروپییه‌كانی به‌تایبه‌تی، ئه‌نكه‌ره پێیوایه پێویسته دانبه‌وه‌دا بنێن ترس هه‌یه له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن كورده‌كانی سوریای هاوپه‌یمانی په‌كه‌كه‌وه.
“ئێمه گومانمان له مادده‌ی پێنج-ی ناتۆ نییه” گلونور ئایبێت گه‌وره راوێژكاری ئه‌ردۆگان له كۆنگره‌ی ئاسایش له له‌نده‌ن (سه‌ره‌تای دیسێمبه‌ر) وه‌های وت. كه بڕگه‌یه‌كه ئاماژه به به‌رگری هاوبه‌شی ناتۆ ئه‌دات له‌نێو ئه‌ندامه‌كانیدا. وتیشی:”به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی ئه‌مه‌وه، ناتۆ قازانجێتی گه‌ر مه‌به‌ستی بێت دانبه‌و ترسه‌دا بنێت كه له‌سه‌ر توركیایه”.
هه‌روه‌ها ئه‌نكه‌ره توڕه‌یه له پاڵپشتی میسر و ئیسرائیل و یۆنان و قوبرس بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی گازی سروشتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست له‌كاتێكدا ئه‌مریكا و ئه‌وروپا ئه‌م ده‌رگایه به‌ڕووی توركیا داده‌خات. هه‌ربۆیه ئایبێت پێیوایه په‌یوه‌ندی مۆسكۆ و ئه‌نكه‌ره یاریكردنێكی هه‌ڵبه‌زودابه‌زه و ده‌شڵێت:”تا ئاستێكی زۆر په‌یوه‌ندییه‌كی پراگماتیكییه، په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی پارچه‌پارچه‌و وردوخاشه (كهمپهرمێنتمهلایز) كه ده‌شێت هاوكاری یه‌كتربین و ده‌شێت ده‌ستبه‌رداری یه‌كتربین و له‌ده‌رگایه‌كی تره‌وه دژایه‌تی یه‌كتر بكه‌ین”.
هێلێ سه‌ره‌كی توركیا ده‌ستگیربوونی سیستمی مووشه‌كی به‌رگری روسی جۆری ئێس 400 بوو دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا ره‌تیكرده‌وه مووشه‌كی پاتریۆت-ی پێبفرۆشێت و هه‌روه‌ها هه‌موو ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپاش ئاماده‌نه‌بوون سیستمێكی ته‌كنۆلۆژیای پێشكه‌وتووی مووشه‌كی به‌رگری پێشكه‌ش بكه‌ن. به‌رپرسانی ئه‌وروپا ده‌ڵێن ئێس 400 نه‌ك به‌ته‌واوی ته‌نیا پێچه‌وانه‌ی سیستمی ئاسمانی په‌یمانی ناتۆیه، به‌ڵكو راداری پێشكه‌تووی سیستمه‌كه واده‌كات كه رووسه‌كان بتوانن به‌كاریبهێنن بۆ سیخوڕیكردن به‌سه‌ر هێزی ئاسمانی خۆرئاواوه له ته‌واوی ناوچه‌كه.
هه‌رچه‌نده ئالییه‌تێك نییه بۆ ده‌ركردنی یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی ناتۆ له‌كاتی هه‌ڵه‌كردندا، هه‌روه‌ك چۆن پێشتریش چاوپۆشی كراوه له گرژییه سه‌ربازییه‌كانی نێوان توركیا و یۆنان. به‌ڵام دیپلۆماته‌كانی خۆرئاوا پێیانوایه پێویسته رێگه‌یه‌كی پراگماتیكی بدۆزرێته‌وه بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره ئه‌گه‌ر نه‌توانرا قه‌ناعه‌تی پێ بكرێت به نه‌كڕینی سیستمی ئاسمانی روسی.
له مه‌یدانی سیاسی‌دا، یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌رووی تیۆرییه‌وه ده‌توانێت بێتهدهروهی له گفتۆگۆكانی له‌گه‌ڵ توركیا كه هیچ راڤه‌كردنێكی پێ نییه بۆ ئه‌و دوژمنایه‌تییه‌ی ئه‌ردۆگان هه‌یه‌تی له‌سه‌ر ئازادی دادگا و ئازادی میدیا و مافی مه‌ده‌نی له‌دوای كوده‌تا سه‌ربازییه سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه‌ی 2016ه‌وه. له‌كاتێكدا ده‌شێت ئه‌مه رسك بێت بۆ ئه‌وروپا ده‌رباره‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ئه‌و لێشاوی په‌نابه‌ره‌ی كه هه‌میشه هه‌ڕه‌شه‌ی پێده‌كات كه دواتر زیان به‌ئابوری هه‌ردوولا ده‌گه‌یه‌نێت. به‌تایبه‌تی وڵاتێكی وه‌ك ئه‌ڵمانیا كه هه‌میشه دژی ئه‌و بۆچوونه‌یه.
كه‌واته هه‌موو ئه‌وروپا چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن خه‌ڵكی توركیا له‌رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه پاشه‌كشێ به ئاكپارتی و خه‌ونی ئه‌ردۆگان بكه‌ن كه خه‌ونی سیاسی له دوو ده‌یه‌ی رابردووی ئاكپارتی، به‌و جۆره نه‌بینراوه له دوای دروستبوونی كۆماری توركیاوه كه ساڵی 2023 یادی سه‌د ساڵه‌یه‌تی.