زەبەنگ بەهادین: په‌یوه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تى و دارى زه‌یتوون.
په‌یوه‌ندى ته‌ندروستى نێوان كه‌سه‌كان داینه‌مۆى به‌رده‌وام بوونى سروشتى ژیانه، ئه‌م په‌یوه‌ندى یه خێزانى بێت یان هاورێ یه‌تى بێت یان خۆشه‌ویستى بێت یان هه‌ر په‌یوه‌ندى یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى پێویستى به پاراستن و گه‌شه‌كردن و گرنگى پێدان هه‌یه تا به‌رده‌وام بێت. بۆ دروست كردن و مانه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى ته‌ندروست، ده‌بێت مرۆڤ ماندووبوونى خۆى به كار بهێنێت. هه‌موو جۆره پهیوهندىیهك خۆراكى تایبه‌تى خۆى هه‌یه بۆ گه‌شه‌سه‌ندن و مانه‌وه, به پێى جۆرى په‌یوه‌ندى یه‌كه جۆرى خۆراكه‌كه ده‌گۆرێت. به‌ڵام ئه‌نجام هه‌ر ئه‌و ئه‌نجامه ده‌بێت، كه په‌یوه‌ندى یه‌كه‌ى له‌سه‌ر بونیاد نراوه. له په‌یوه‌ندى به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌وه‌ى گه‌شه ده‌كات به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كانى بهرامبهرهكانه له په‌یوه‌ندى خۆشه‌ویستى ئه‌وه‌ى گه‌شه ده‌كات هه‌ست و سۆز و پابه‌ند بوونه، له په‌یوه‌ندى خێزانى ئه‌وه‌ى گه‌شه ده‌كات توند و تۆڵى خێزان و وابه‌سته بوونى تاكه‌كانى خێزانه‌كه‌یه به یه‌كه‌وه هه‌نگاو نان به ناو رۆژهكاندایه به هاوبه‌شى و زاڵ بوون به سه‌ر سه‌ختى یه‌كاندا به هاوبه‌شى و هاوكارى.
ده‌توانین وێناى په‌یوه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تى نێوان دوو بهرامبهربكهبن به دارێكى زه‌یتوون، به نمونه ساتێك دوو كه‌س هاوسه‌رگیرى ده‌كه‌ن وه‌ك چاندنى دارێكى زه‌یتونه به مه‌به‌ستى وه‌رگتنى برێكى باشى زه‌یتونى ته‌ندروست, ئه‌م دار زه‌یتونه پێویستى به‌م شتانه‌ى خواره‌وه هه‌یه تا به شێوه‌یه‌كى رێك و پێك گه‌شه بكات و گه‌وره ببێت:
1- پێویسته ئاوى داره‌كه به‌شێوه‌یه‌كى باش بدرێت تا ره‌گى داره‌كه ووشك نه‌بێت.
2- پێویسته ساڵانه سه‌رچڵى داره‌كه بكرێت تا له ساڵى نوێ‌دا به گه‌شه‌یه‌كى باشتر به‌رهه‌م بدات.
3- پێویسته ساڵانه په‌ین بكرێته ژێر زه‌یتونه‌كه تا خۆراكى پێویستى بگاتێ.
4- پێویسته بنى زه‌یتونه بكیڵرێت تا رێگه به ره‌گه‌كانى بدات گه‌شه بكات.
5- پێویسته روناكى ته‌واو دابین بكرێت بۆ گه‌شه‌ى داره‌كه.
ئه‌گه‌ر به‌م شێوه ته‌ندروسته زه‌یتونه‌كه گه‌وره بكرێـت، ساڵانه نزیكه‌ى برى 10 كیلۆ زه‌یتون ده‌گرێت، وه گه‌ر به ردهوام په‌ره بدرێت به خزمه‌ت كردنى داره‌كه! ساڵ له دواى ساڵ به‌رهه‌مى زه‌یتونه‌كه زیاد ده‌كات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر گرنگیدان به داره‌كه پشتگوێ بخرێت، واتا لایه‌نێكیان یان هه‌ردولایان به شیوه‌یه‌كى باش ئاوى داره‌كه‌ى نه‌دا، ئه‌وا ره‌گى داره‌كه به‌ره‌و سیس بوونه‌وه ده‌چێت و، سهرنجام به‌رهه‌مى زه‌یتونه‌كه به‌ره‌و كه‌م بوون ده‌چێ. ئه‌مه‌ش وا له لایه‌نى به‌رامبه‌ر ده‌كات حهوسهلهى خزمه‌تكردنى داره‌كه‌ى نه‌مێنێ و ئه‌ویش پهینكردنى داره‌كه پشتگوێ ده‌خات. به ئه‌نجام برى به‌رهه‌مى زه‌یتونه‌كه كه‌متر ده‌كات، تا ده‌گاته راده‌یه‌ك زه‌یتونه‌كه برى 2 كیلۆ ده‌گرێـت. وه گه‌ر به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت زه‌یتونه‌كه به‌رى نامێنێ و ره‌نگه به‌ره‌و ووشكبوون بچێ. له ووشك بوونى زهیتونهكهش هه‌ردوولاى به‌رامبه‌ر زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بن. به ویناكردنى بۆ په‌یوه‌ندى یه كۆمه‌لایه‌تى یه ده‌بینین سه‌ره‌نجامى گرنگى نه‌دان ئه‌و دوو به‌رامبه‌ره به په‌یوه‌ندى نێوانیان و نه پاراستنى گرنگى یه‌كانى یه‌كدى ئه‌و په‌یوه‌ندى یە به‌ره‌و داروخان ده‌چێ وه تێكدانى ئه‌م په‌یوه‌ندى یه هه‌ردوولا لێ ى زه‌ره‌رمه‌ندن.
ده‌بێت د‌رك به كه‌مبوونه‌وه‌ى كه‌مى به‌رهه‌مى زه‌یتونه‌كه بكرێت پێش ووشك بوونى ره‌گه‌كانى داره‌كه، ده‌نا له پاش ووشك بوونى ره‌گه‌كانى داره‌كه زیندوكردنه‌وه‌ى داره‌كه و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ى به‌رێكى گونجاو زۆر قورست ده‌بێت و ره‌نگه هه‌ندێك جار ئه‌سته‌م بێت و ناچار به هه‌ڵكه‌ندن و فرێدانى داره ووشك بووه‌كه ببین.
خۆشه‌ویستى و بهستهرهوى په‌یوه‌ندى یه كۆمه‌ڵایه‌تى یه‌كان له ساته‌كاندا ده‌گۆرێت به پێ سات و لیكهوتهى كاتى و جوگرافى و شێوه‌ى په‌یوه‌ندى یه‌كه. به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ى ده‌گۆرێت ته‌نها ته‌رجه‌مه‌ى جۆرى په‌یوه‌ندى یه‌كه بێت به مه‌رجى مانه‌وه‌ى بنه‌چه سه‌ره‌كى یه‌كه تهندروستهكانى ئه‌و په‌یوه‌ندى یه. به نمونه ساتێك كورێك و كچێك یه‌كیان خۆش ده‌وێت ئه‌وه‌ى له نێوان ئه‌م دوانه ده‌بێت ووشه‌و قسه‌ى ره‌نگاو ره‌نگه له‌گه‌ل په‌یوه‌ست بوون به‌و په‌یوه‌ندى یه‌وه. به‌ڵام ساتێك هاوسه‌رگیرى ده‌كه‌ن ئه‌م خۆشه‌ویستى و په‌یوه‌ندى یه ته‌رجه‌مه ده‌كرێت بۆ كردار، به نمونه ساتێك ژنێك به مێرده‌كه‌ى ده‌ڵێت: كیلۆیه‌ك زه‌یتوون بێنه‌وه ئه‌م پیاوه ده‌بێت ماندوو بێت كار بكات تا پاره‌یه‌ك په‌یدا ده‌كات له ده‌ره‌وه پاشان ده‌گه‌رێت تا زهیتونێكى جوانى گهیوى پاك بكرێت و بیباته‌وه بۆ خێزانه‌كه‌ى، ساتێك ئه‌و زهیتونهیه دێنێته‌وه، ئه‌مه ته‌رجه‌مه‌ى خۆشه‌ویستى پیاوه‌كه‌یه بۆ خێزانه‌كه‌ى، گرنگى دان نیشانه‌ى دلسۆزى و خۆشه‌ویستى یه. ساتێك زهیونهكه ده‌گاته ده‌ستى ژنه‌كه، ده‌بێ بۆ ماوه‌ى 30 رۆژ له ناو ئاوى بنێ و، هه‌موو رۆژێ ئاوه‌كه‌ى بگۆرى بۆ ئه‌وه‌ى تاڵى زه‌یتونه‌كه نه‌مێنێ و به‌شێوه‌یه‌كى جوان دهیرازێنێتهوه له سه‌ر سفرهیهكى رازه‌وه پێشكه‌شى ده‌كات، ئه‌مه‌ش ته‌رجه‌مه‌ى خۆشه‌ویستى ژنه‌كه‌یه بۆ پیاوه‌كه. ئه‌وكات ده‌توانن پێكه‌وه له‌سه‌ر سفرهیهكى ئاسوده بیخۆن تام و چێژى لێ وه‌ربگرن. لێره‌دا ده‌بینن خۆشه‌ویستى و گرنگى دان بوونى به‌رجه‌سته‌ى و كردارى هه‌یه وه‌ك ئینگلیز ده‌ڵێن: خۆشه‌ویستى كرداره.
ئه‌م نمونانه بۆ ئاسانكردنى روونكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى ته‌ندروسته له نێوان تاكه‌كان. هه‌موو په‌یوه‌ندى یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى سه‌ره‌تا به‌خشینى ده‌وێت پاشان وه‌رگرتنه‌وه ده‌بێت, به شێوه‌یه‌ك هه‌ندێك جار ببه‌خشیت و هه‌ندێك جار وه‌ربگریته‌وه. چونكه به تاڵ بوونه‌وه‌ى هه‌موو ووزه‌یه‌ك پێویستى به سه‌ر له‌نوێ بارگاوى بوون هه‌یه ساتێك تۆ به‌س ببه‌خشى و بارگاوى نه‌كرێیته‌وه تواناى به‌خشین نامێنێ وه‌ك پێشینان ده‌ڵێن چه‌پڵه: به ده‌ستێك لێ‌نادرێت.
ئه‌و فه‌زا ترسناكه‌ى ئێستا هاتۆته ئاراوه له ته‌كنه‌لۆژیاو كافتریان و میدیاى بێ به‌رنامه و زۆربونى شوێنه‌كانى دوركه‌وتنه‌وه له خێزان واى كردوه شیرازه‌ى خێزانه‌كان زیاتر بپچرێت رۆژ له دواى رۆژ رێژه‌ى جیا بوونه‌وه زۆرتر ده‌بێت. ئه‌مرۆ په‌یوه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تى له جاران زیاتر پێویستى به گرنگى و په‌ره پێدان هه‌یه، چونكه به‌ده‌ر له‌و دوو تاكه‌ى به‌رامبه‌رن له‌و په‌یوه‌ندى یه‌دا بۆ خزمه‌تكردنى دارى زه‌یتونه‌كه ئێستا ره‌شه‌باى پێشكه‌وتن و تۆفانى میدیاى و ئافاته‌كانى كافتریا و نادى یه‌كان فاكته‌رى گه‌وره‌ترن بۆ ووشككردن و له ناو بردنى زه‌یتونه‌كه.
له كۆتایى دا پێویسته هه‌موومان ئه‌وه بزانین ئه‌و زهیتونهى رواندمان له په‌یوه‌ندى كۆمه‌لایه‌تى نێوانمان سێبه‌ر و بۆن و خۆراكهكهى له كۆتایى دا بۆ خۆمانه ئه‌گه‌ر به ئیراده‌یه‌كى گه‌وره‌وه گرنگى پێ بده‌ین.