شێرزاد شێخانى: كاوڵكارى كوردستان!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

محەمەد ماغوتى نه‌مر ده‌ڵێ: من وه‌كو ئه‌و به‌ندكراوه‌م، كه‌ بيست ساڵ ژووره‌كه‌ى خۆى هه‌ڵكۆڵى بۆ ئه‌وه‌ى را بكات، دوايى بۆى ده‌ركه‌وت كه‌ رێگاكه‌ى ئه‌چێته‌وه‌ سه‌ر زيندانێكى تر.
سه‌رده‌مانێك:
كاره‌بامان هه‌بوو.
ئاوى خواردنه‌وه‌مان هه‌بوو.
مووچه‌ى مانگانه‌‌مان هه‌بوو.
ئازووقه‌ى بايه‌عمان هه‌بوو.
پاسى هاتۆچۆمان هه‌بوو.
دامه‌زراندن بۆ گه‌نج و پييرانمان هه‌بوو.
ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات هه‌يبه‌تيان هه‌بوو.
كۆمه‌ڵگه‌ ئه‌خلاقى به‌رزو به‌رێزى هه‌بوو.
كاربه‌ده‌ستى حكومه‌ت ترسى له‌محاسه‌به‌ هه‌بوو.
گه‌نده‌ڵى و دزى و به‌رتيلخواردن نه‌بوو.
بازرگانى به‌ دين وسياسه‌ت نه‌بوو.
تاجيرى قاچاخچى و قۆڵبڕ نه‌بوو.
دكتۆرى شه‌ريكى ده‌رمانخانه‌ نه‌بوو.
مقاولى سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات نه‌بوو.
هه‌موو شتێكمان هه‌بوو، ته‌نها ئازاديمان نه‌بوو
له‌پێناو ئازاديدا، راپه‌ڕێن.

به‌رهه‌مى راپه‌ڕين:
– كوردايه‌تيمان گۆڕى به‌ حزبايه‌تى.
– شه‌ڕى ئاڵامان گۆڕى به‌ شه‌ڕه‌ په‌ڕۆى حزبان.
– سياسيه‌كانمان كرده‌‌ بازرگان.
– دائيره‌ى ئه‌منمان گۆڕى به‌ ده‌زگاى ئاسايش.
– زيندانى ئه‌بو غرێبمان گۆڕى به‌ زيندانى ئاكرێ.
– كاره‌بامان گۆڕى به‌ موه‌ليده‌ى ئه‌هلى.
– مووچه‌ى مانگا‌نه‌مان كرده‌‌ سێ مانگ جارێك‌.
– خه‌سته‌خانه‌ى حكوميمان گۆڕى به‌ كلينيكى ئه‌هلى.
– ده‌رمانى ئه‌سڵمان گۆڕى به‌ ئێكسپايه‌ر.
– جگه‌ره‌مان گۆڕى به‌ حه‌شيشه‌و تلياكى كريستال.
– عه‌داله‌تمان كرده‌ خوێنمژى.
– ويژدانمان گۆڕى به‌ دينارو دۆلار.
– ئه‌خلاقمان گۆڕى بهبه‌ به‌ره‌ڵڵايى.
– كوردستانى ئازادمان كرده‌ زيندانێكى تاريكستان.
ئيدى .. بژى ئازادى !

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت