ئارام هادی: سوننه‌كانی عیراق له بێده‌نگیدا سه‌رقاڵی دروستكردنی هه‌رێمێكن.
له‌دوای كوشتنی قاسم سوله‌یمانی و مه‌هدی موهه‌ندیس له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه له بغدادی پایته‌ختی عیراق، هه‌ر زوو ئیران هانی پێكهاته‌كانی عیراقی‌دا تا لهپهرلهمانهكهیاندا به‌یاسا حكومه‌ت ناچاربكه‌ن هێزه بیانیه‌كان له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر خاكه‌كه‌یان بكه‌نه ده‌ره‌وه. به‌ڵام په‌رله‌مانی عیراق نه‌یتوانی پرۆژه یاسایه‌كی تایبه‌ت به ده‌ركردنی هێزه بیانیه‌كان ده‌ربكات. ئه‌مه‌ش به‌هۆی به‌شدارینه‌كردنی كورد و زۆرینه‌ی ڕه‌های سوننه‌كان، دواجار ته‌نها چه‌ند بڕیارێكیان ده‌ركرد، كه حكومه‌ت ده‌توانێت جێبه‌جێیبكات و هاوكات پشتگوێشی بخات ئه‌وه‌ش بۆ جیاوازی (ده‌ركردنی بڕیار و پرۆژه یاسا ده‌گه‌ڕێته‌وه).
دوای به‌شدارینه‌كردنی سوننه‌كانی عیراق له دانیشتنه پهرلهمانیهكهدا، جارێكی‌تر پرسی دروستكردنی هه‌رێمی سوننه‌كان گفتوگۆی گه‌رمی كۆشكی سپی و به‌شێك له پایته‌ختی وڵاتانی عه‌ره‌بی پێكهێنایه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی دزه‌یان كردۆته ناو میدیاكان هه‌رچه‌نده سه‌ركرده سوننه‌كانی عیراق له‌م پرسه‌دا جۆرێك له بێده‌نگی ودابهشبونیان پێوه‌دیاره، ئه‌و به‌شه له حكومه‌تن پێكهێنانی هه‌رێمه‌كه ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه و ئۆپۆزسیۆنیش پێیان باشه، بۆهه‌مان مه‌به‌ستیش له‌م ماوه‌یه‌دا له ئیمارات چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه.
له‌لایه‌كیتره‌وه و ڕه‌نگه سبه‌ی دووشه‌ممه به‌رله سه‌ردانه‌كه‌ی (بنیامین ناتانیاهۆ)ی سه‌رۆكی ئیسرائیل بۆ ئه‌مریكا(دۆناڵد ترامپ) پلانی ئاشتی كه به (ڕێككه‌وتنی سه‌ده) ناسراوه بۆ هاتنه‌دی سه‌قامگیریی نێوان (ئیسرائیل_ فه‌ڵه‌ستین) ڕابگه‌یه‌نێت، وه‌ك ده‌ركه‌وتوه ئه‌م پلانه ته‌نها به‌و دوو وڵاته‌وه په‌یوه‌ست نیه و هه‌ریه‌كه له وڵاتانی (لوبنان. مصر. ئه‌رده‌ن)ده‌گرێته‌وه له‌بواری وه‌به‌رهێناندا، ڕه‌نگه بهشێكیتر له به‌نده‌كانی ئه‌م پلانه عیراقیش بگرێته‌وه و گۆڕانكاری له جوگرافی خاكه‌كه‌ی یا سیسته‌می حوكمڕانیه‌كه‌ی بكات ئه‌مه‌ش له‌دوای چڕبونه‌وه‌ی ئاڵۆزیه‌كان له شه‌قامی شیعی‌دا و به‌ره‌نگاریان به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا، تیایدا سوننه‌كان هه‌لێكی باشتریان بۆدێته پێش تا زیاتر مه‌یلی دروستبونی هه‌رێمێك بۆخۆیان له گفتوگۆكانیان ڕه‌نگ بداته‌وه، له‌كاتێكدا ده‌ستوری عیراقیش ڕێگه‌ی پێداون، ئایا ده‌رئه‌نجامی ئه‌م بێده‌نگیه‌ی سوننه‌كان هه‌رێمێكیان بۆ دروست ده‌كات؟،
ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگه‌ی سه‌رنجه كورد له‌م گۆڕانكاریهدا چی ده‌ست ده‌كه‌وێت؟ هاوكات چی له ده‌ست ده‌دات؟، ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ گۆڕانكاریه‌كان له عیراق و ناوچه‌كه كامانه‌ن؟، وه به‌نیازه چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات، له‌كاتێكدا هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك له عیراق و ناوچه‌كه به‌بێ به‌ربه‌ست نایه‌ته دی و قۆناغێكی سه‌ختگیری له‌پێشه.